دوا په‌رده‌ی شانۆگه‌رییه‌كه یان كۆتایی ئیخوان؟
ئه‌گه‌رچی “ئیخوان” ماوه‌ی 84 ساڵ، هه‌وڵی بێوچانی دا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بگرێته ده‌ست، به‌ڵام له یه‌كه‌م ئه‌زموونی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا، نه‌یتوانی له یه‌ك ساڵ زیاتر به‌رگه بگرێت، چوونكه میسری ساته‌وه‌ختی ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان، بۆ یه‌ك چركه‌ش پشووی به خۆیه‌وه نه‌بینی، به‌ڵكو ئه‌جیندا مه‌ترسیداره‌كانی ئیخوان و مورسی، زیاتر تاوی به ئاگری شۆڕشێك سه‌ند كه دژ به سته‌مكاریی له‌و وڵاته به‌رپاكرابوو. ئیخوان جیا له‌وه‌ی ده‌یویست به‌رنامه وشكهه‌ڵاتووه ئاینیی و ئایدۆلۆجییه‌كه‌ی خۆی بسه‌پێنێت و كۆمه‌ڵگه‌ی میسریی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئاینی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئیخواندا له قاڵب بدات، له هه‌مان كاتدا له رووی ئابووری و حزمه‌تگوزاریی و بوژانه‌وه‌ی بژێویی هاووڵاتیان و په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسییه‌وه، میسری زۆر به‌ره‌و دۆخێكی خراپتر له‌و دۆخه برد كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به ده‌ستی “موباره‌ك”ه‌وه بوو.
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیخواندا، ره‌سیدی جونه‌ی میسریی به رێژه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێنه‌كراو له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زینی به خۆیه‌وه بینی، كه‌رتی گه‌شتوگوزار كه كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ئابووری میسر بوو، زیانی چه‌ند ملیار دۆلاریی به‌ركه‌وت. عه‌جز له بودجه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌تدا، گه‌یشته دوو هێنده‌ی ساڵانی پێشووتر، رێژه‌ی بێكاریی گه‌یشته سیانزه له سه‌د، بواری به‌رهه‌مهێنان گه‌یشته بارێكی زۆر ترسناك، كه زیانه‌كانی له چه‌ندین ملیار دۆلار تێپه‌ڕیان كردبوو. به‌رنامه‌ی ئیخوانه‌كان نه‌ك نه‌یده‌توانی ئه‌م كێشه زۆر قووڵانه به پێی پرۆسێسك به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ببات، به‌ڵكو خودی ده‌سه‌ڵات رۆژ له دوای رۆژ قه‌یرانه‌كانی قووڵ و قووڵتر ده‌كرده‌وه.
له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی میسری پاش شۆڕش، وه‌زعی له كۆمه‌ڵگه‌ی میسری پێش شۆڕش، خراپتر بوو، ئه‌م دۆخه‌ش بۆ شۆڕشگێڕان و خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی راپه‌ڕینی دژی سته‌مكاریی كه گه‌نجان و ره‌وته عه‌لمانییه‌كانن، قابیلی قبووڵكردن نه‌بوو. چوونكه مورسی و ئیخوان ده‌یانویست ئه‌و بڕ و په‌راوێزه ئازادییه‌ی پێشتر له‌و وڵاته‌دا هه‌بوو، له رێگه‌ی سه‌پاندنی بیر و باوه‌ڕه سه‌له‌فیی و وشكهه‌ڵاتووه‌كانی خۆیانه‌وه له به‌ینی ببه‌ن. هه‌ر بۆیه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر بواری هونه‌ریی و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی تاكه كه‌سی هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیخوان ده‌یویست هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌ر سترۆكتۆری كولتوورێكی كۆنی بیابانشینی ته‌مه‌ن 1400 ساڵه وێنا بكاته‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ی میسر، شارستانێتی گه‌لی میسر، كه قووڵاییه‌كی زۆر دێرینی هه‌یه، له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئیخوان و ئه‌و ئه‌جیندا ترسناكه‌دا بوو كه مورسی ته‌مای پیاده‌كردنی بوو. ئیخوان رێگاكانی توندوتیژیی مه‌عنه‌ویی به كارده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه خۆی راده‌ست بكات، ئه‌م واقیعه‌ش بۆ میسرێكی چاوگی فیكر و سیاسه‌ت و رۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی، نه‌ك هه‌ر مایه‌ی قبوڵكردن نه‌بوو، به‌ڵكو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و ره‌وته بوو كه شۆڕش له پێناویدا له دژی موباره‌ك به‌رپاكرا.
له میسری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان، هاووڵاتیبوونی تاك به تاكی میسرییه‌كان “ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئاینیی خۆیان رێكنه‌خستبایه” له بن هه‌ڕه‌شه‌دا بوو. چوونكه ئیخوان هه‌رچه‌نده بانگه‌شه‌ی میانڕه‌ویی بكات، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام نه‌یده‌توانی له خه‌ونه گه‌وره‌كه خۆی ده‌رباز بكات كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی تیۆكراتییه. له مێژوودا رووینه‌داوه هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئاینی، دیموكراسی بووبێت، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی ئاینی و دیموكراسی دوژمنی باوه‌كوژی یه‌كترن. هه‌روه‌ك “ئه‌دۆنیس” شاعیر و بیرمه‌ندی عه‌ره‌ب ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات: مافی تاك له باوه‌ڕ و ئاینپه‌روه‌ریی هیچ مشت‌ومڕێك هه‌ڵناگرێت، ئه‌وه مافێكه من رێزی لێده‌گرم و داكۆكی لێده‌كه‌م. به‌ڵام كۆمه‌ڵگه به‌و سیفه‌ته‌ی گشتێكه، له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوونی ئاینی ناڕوات به‌ڕێوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر هاووڵاتیبوونی مه‌ده‌نی ده‌بێت. ته‌نیا به‌مه‌ش مافه‌كانی مرۆڤ، دوور له باوه‌ڕ و ئینتیما و توخم و ره‌گه‌ز و بنه‌چه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، مسۆگه‌ر ده‌كرێت. هه‌ر به‌كارهێنانێكی سیاسییانه‌ی ئاین، بۆ خۆی شێوازێكی توندوتیژییه نه‌ك له دژی جه‌سته، به‌ڵكو له دژی رۆحیش.
كۆمه‌ڵگه‌ی میسر، پێشبینیان هه‌بوو بۆ ئه‌و ره‌وته‌ی ئیخوان گرتوویه‌تییه به‌ر، به‌و پێیه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، مورسی كه له پشتییه‌وه رابه‌ری گشتیی ئیخوان و به‌رنامه‌یه‌كی جه‌هه‌نمی ئیسلامی سیاسیی ئاماده‌یی هه‌بوو، خواستی هه‌بوو، میسر بكاته نموونه‌یه‌كی تاقیكراوه‌ی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیخوان، ئه‌زموونێكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینێك یان خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ئاینێك قاچی له‌سه‌ر عه‌رد دانابوو. به‌ڵام ژ به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه و خه‌ونه‌ی مورسی و ئیخوان هه‌یانبوو، دژی هه‌موو به‌ها مه‌ده‌نیی و مودێرنه‌كانی ژیانی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تی بوو، دژی سكۆلاریزم و دیموكراسیی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینده‌ی پێكه‌وه ژیان بوو، نه‌یتوانی له قۆناغی ده‌ڵه‌مه‌یی تێپه‌ڕێت و له‌گه‌ڵ له دایكبوونیدا بوو به جه‌سته‌یه‌كی سارده‌وه بوو. هه‌ر بۆیه به‌مشێوه‌یه دوا په‌رده‌ی ش
انۆگه‌رییه له‌سه‌ر رۆڵی كاره‌كته‌ری ئیخوان دادرایه‌وه.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ژماره “25”ی گۆڤاری “شه‌پۆل” له رۆژی 5-7-2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
نووسینی: ستیڤان شه‌مزینی