دڵم باڵنده‌یه‌كی سپی پۆشه…. كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
1
گوڵی دڵم ده‌نكه هه‌نارێكی سووره
بۆهه‌میشه پێ ده‌كه‌نێ
باڵنده‌یه‌كی سپی پۆشی به‌ربه‌یانه
شعر له‌باوه‌شیا هه‌ڵئه‌گرێ
گوڵی دڵم تریفه‌ی
بای بارانی به‌هاران و
قوڵپی خوێناوی هاوین و
پرچی شه‌وانی پایزو
كلوه‌به‌فری زستانێكه
چواروه‌رزی ساڵ خۆشه‌ویستی
تیا گه‌وره ئه‌بێ
2
ئاوێنه‌ی هه‌تاوی رووتم هێناو
وه‌كوو گۆزه‌یه‌كی ده‌ستی كیژۆڵه‌یه‌كی سه‌ركانی
له‌به‌رده‌میدا راوه‌ستام
ره‌نگ و روخساری خه‌یاڵی خۆمم
له‌ژووره‌كه‌مدا نه‌دیبوو
كراسێكی باخچه‌ی دڵت پێدام
له‌به‌رم كرد
كراسی و گوڵ گوڵی جوانم
له‌ژیانمدا نه‌پۆشی بوو
كاتێكیش ماچێكت دامێ
بووم به‌تاسه‌و هه‌ناسه‌یه‌كی خه‌م ره‌وێن
هه‌رگیز شعرم نه‌نووسی بوو
3
گه‌ر شعر حه‌رفی ووشه‌كانی
ماڵئاوایی لێ كردم و ،به‌جێی هێشتم
گه‌رستران باوه‌شی بۆنه‌كردمه‌وه
باڵنده‌ی ره‌زه‌كان هه‌ڵنه‌فڕین و
نۆته‌ی مۆسیقای مۆسیقارێك و
تابلۆ جوانه‌كانی ده‌ستی نیگاركێشێك
سه‌راسیمه‌ی نه‌كردم
ئه‌و رۆژه دڵم ده‌بێته وێرانه‌و
منیش ئه‌مرم
4
پایزدێت و خه‌یاڵی وه‌رزی ته‌مه‌نی
گه‌ڵاكانی ده‌نوسَته‌وه
دڵم ده‌بێته هێلانه‌و
ئازارێك ده‌گێڕته‌وه
ئه‌وه وه‌رزی نیشتمانه
باڵای له‌هه‌مووان جوانتره
به‌رده‌وام نمه‌ی باران
سه‌روقژی ئه‌شواته‌وه
لقه‌كانی له‌ده‌ستی به‌فر ده‌چێ
ره‌نگی زه‌ردی له‌نێو دڵماندایه‌و
ته‌مه‌نی هه‌ڵوه‌رینی له‌من ده‌چێ
5
له‌سوچێكی ئه‌م ته‌مه‌نه ناكامه‌دا
هه‌ریه‌كه‌مان جیاواز ده‌ژین
هه‌ندێ سه‌ركرده‌و،هه‌ندێ كۆیله و
هه‌ندێ عاشق،هه‌ندێ ئازادیخواز
كه‌مردیشین
دادپه‌روه‌رو یه‌كسانی خواز
6
قه‌ڵه‌مه‌كانم چوون یه‌ك نین
هه‌ندێكیان بۆباخچه‌ی جوانی
هه‌ندێكیان بۆشه‌وچه‌ره‌ی شه‌وانی زستان
هه‌ندێكیشیان كورت ئه‌نوسن
بۆبیره‌وه‌ری و به‌جێماوو
شه‌قه‌ی باڵی چركه‌ی نائومێدی و
هه‌ندێكیشیان هێنده گه‌وره‌ن
به‌قه‌د گه‌وره‌یی سنگی ئاو
به‌قه‌د وه‌رزی پڕ ته‌موومژ
هه‌ناسه‌ی ده‌شت و رووباری خۆڕو
تاریكی هه‌تاو
7
ئه‌وكاتانه‌ی شعرێكت بۆئه‌نووسم
هه‌ندێ جار شه‌و كۆتایی نایه‌و
هه‌ندێ جاریش رۆژی ته‌زیوو
كه‌باس له‌عه‌شقت ده‌كه‌م
تیشكی خۆر جێم ناهێڵێ
كه‌باسی زیزبوونت ده‌كه‌م
مانگه‌شه‌و ئه‌بێ به‌هاوده‌م و جێ ناهێڵێ
جێم ناهێڵێ
8
وه‌ره بۆلام
هه‌میشه به‌به‌رچنه‌ی هه‌ژارانه‌وه وه‌ره
وه‌ك شه‌قامێكی راسته‌رێ
وه‌ك په‌یڤێكی سپێده‌باش و به‌جه‌رگ وه‌ره
وه‌ره وه‌ك خوێندنی گمه‌ی كۆتر
وه‌ك شه‌ونمی چرایه‌كی داگیرساو
وه‌ك شه‌پۆلێكی هێمن و
سنه‌وبه‌رێكی باڵابه‌رزو
شاسۆیه‌كی پێشه‌نگ
وه‌ك شه‌ونمی به‌ربه‌یان وه‌ره
9
ئه‌وكاتانه‌ی هاژه‌دێت و
ئه‌بی به‌روبارێكی سه‌رشێت
به‌رێگاو بانی عه‌شقا وه‌ره‌و
رووبكه‌ره ده‌ریایی چاوانم
بمده‌ره به‌ر شه‌پۆله‌كانت
قژم پركه له بێ گه‌ردی به‌رفراوانت
رقی دڵم پاكژپاكژبشۆره‌وه
تێكه‌ڵی كه به‌روناكی هه‌تاوت
10
تیشكی ته‌ڕی نیگاكانت
روخساری شه‌پۆلی ده‌ریایه
خۆشه‌ویستی له‌ناودڵ و له‌ده‌ستمایه
سحری شه‌وێكی ده‌یجوره‌و
ده‌بێته لێزمه‌و رێژنه‌ی باران
ده‌بێته زناری تاڤگه‌و
سینه‌ی شینایی زه‌وی و
وه‌رزی خۆشه‌ویستی ئینسان
11
به‌فرناتوانێ
وه‌رزی جوانی خۆی بسپێرێت
به‌ئینجانه‌ی پایزی خه‌م
به‌فر ناتوانێ،ده‌ست به‌ردا
له رووتانه‌وه‌ی چیا
عه‌شق دڵی په‌پوله‌یه‌كی ناسكه
چركه‌یه‌ك له‌خۆی داببڕێ
ده‌بێته وه‌رزی تاریكستان
12
نێرگز ماچم ده‌كات
بولبول كه‌ده‌مبینێ بۆم ده‌خوێنێ
كه‌شه‌و دادێ ده‌بمه هاورێی باران
ده‌بمه ئه‌شكی كچانی شۆخ‌و شه‌نگ
ده‌بمه ئاواز‌و گۆرانی و چڵێ لاولاو
ده‌بمه ماچی سه‌ررومه‌تی
كیژۆڵه‌یه‌كی په‌نجه ناسكی به‌رهه‌تاو
13
ئه‌وكاتانه‌ی كه‌دێت بۆلام
ده‌بیته گوڵێكی په‌مه‌یی
ده‌بیته شه‌ونمێكی
به‌ربه‌یانی وه‌نه‌وشه‌یی
ده‌بیته گوڵێكی ژاڵه‌ی هه‌میشه‌یی
14
ئێواره‌یه‌ك بێده‌نگی هاورێمه‌و
له‌گه‌ڵ تیشكی زه‌ردپه‌ڕدا
خۆت ئه‌كه‌ی به‌ماڵی دڵمدا
كراسێكی په‌پوله‌یت له‌به‌ردایه‌و
بۆنی مێخه‌ك له‌جه‌سته‌ت دێ
توند توند ده‌تگرمه باوه‌شم
هه‌ناسه‌مان بۆنی شعره‌و
تێكه‌ڵاوی خه‌ممان ده‌بێ
15
تۆ هه‌ندێ جار
ووشه‌كانم ده‌خوێنیه‌وه‌خۆشت ده‌وێن
هه‌ندێ جاریش ده‌سته‌و وه‌سستان
له‌به‌رده‌میان دائه‌نیشی
هاوارده‌كه‌ی و هیچ تێ ناگه‌م
ئه‌بی به‌ووشه‌یه‌كی پڕ له خه‌یاڵ‌و
خۆت وون ده‌كه‌ی
16
ووشه‌ی جوانیش
پڕن له‌نیگای عه‌شق و
پرشنگی چركه‌كانی ته‌مه‌ن
ووشه‌ی جوانیش پڕن
له‌ئه‌ستێره‌ی به‌ربه‌یان و
پرچی ژاكاوی زه‌مه‌ن
17
هه‌ندێك جار
به‌دیار كزی چراێكه‌وه
روو له‌ئاوێنه‌ی وه‌رینی ته‌مه‌ن ده‌كه‌م
مات و مه‌لوول داده‌نیشم
ده‌بمه ده‌روێشی ته‌ریقه‌ت
ناچار ده‌بم
ئێواره‌یه‌كی پڕ له‌زامم بنوسمه‌وه‌و
په‌راووپێنوس فڕێده‌م
18
به‌بیرت دێ
له‌قه‌راغی شه‌قامێكدا
به‌خۆت وگوڵێكی شپرزه‌وه
ده‌هاتی و ده‌چووی
چاوێكت له‌سه‌ر كاتژمێری ده‌ستت و
ئه‌وی تریان له‌سه‌ر كۆڵانه‌كه‌ی ماڵی ئێمه
نه‌سه‌عات ئه‌هات و ئه‌رۆشت
نه‌تۆش له‌ته‌ماشام بێزار ئه‌بوویت .