زمانی ستانده‌ردی کوردیی له نێوان گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵات و زاراوه‌په‌رستییدا
نووسینی :1- کامیار سابیر(خه‌تاب سابیر) 2-هه‌ندرێن
به‌شی چواره‌م و کۆتایی….
زمان به‌شێکه له ئایدێنتیتی نیشتمانیی:
زمان، ئایدێنتیی هه‌ر تاک و گرووپ و کۆمیونیتی و نه‌ته‌وه‌و وڵاتێکه که کارێکته‌ره‌کان و بوونی خۆی له که‌سان و کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کانی تر جیا ده‌کاته‌وه، زمان ستراکتۆری کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌بێ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به‌شوێن سه‌ربه‌خۆیی و خۆناساندندا له‌نێو هاوکێشه سیاسیی و کولتوورییه ئاڵۆزه‌کاندا بگه‌ڕێ ( Norton,1995 ). زمانی گه‌ل و نه‌ته‌وه، زمانی باڵا و ستاندهرد نابێ بکرێ به‌قوربانی ئایدۆلۆژیای خێڵ و تیره‌و ناوچه. کورد ئایدێنتیی زمانی له زمانی ستانده‌ردا ده‌بینێته‌وه نه‌ک له زاراوهکاندا.
ئه‌و زمانه ستانده‌رده‌ی له‌کوردستانی باشوور و کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ته‌واویی ره‌گوڕیشه‌ی داکوتاوه‌و له‌سه‌ر کێوێک تێکستی کوردیی راکشاوه، زمانی فه‌رمیی Official language ، زمانی ئه‌ده‌بیی literary language و زمانی ستانده‌ردی کوردییه، یان وه‌ک Heinz Kloss ی زمانه‌وان و ئه‌نسرۆپۆلۆجیستی ئاڵمانیی ده‌ڵێ، زمانی ستاندهردو خاوه‌ن قورسایی ، زمانی گه‌شه‌کردووه (ausbau language–Ausbausprache) ( Kloss,1976). گومانی تێدانییه ئه‌و زمانی نووسینه‌ی کورد پێی ده‌نووسێ تاکه زمانی گه‌شه‌کردووی کوردییه.
وڵاتی چین، له چه‌ندین میرنشینی شه‌ڕانیی و به‌خوێنی یه‌کتر تینوو پێک هاتووه، به‌ڵام زمانی مانده‌رین Mandarin که تا هه‌نووکه‌ش زۆرترین مرۆڤ له‌جیهاندا قسه‌ی پێده‌که‌ن، به توانای ئه‌ده‌بیی و لێوه‌شاوه‌یی خۆی له‌بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییدا گه‌شه‌ی کرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به بڕیارێکی سیاسیی کرا به زمانی ستانده‌ردی هه‌موو چین. هه‌نووکه یه‌کێکه له شه‌ش زمانه فه‌رمییه‌که‌ی UN. له ساڵی 1997 ه‌وه که هۆنگ کۆنگ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر چین، کۆمه‌ڵێ سه‌رمایه‌دار هه‌ڵهاتن بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، به‌ڵام نه‌ک زوو گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵکوو زۆربه‌ی سه‌رمایه‌ی دنیاش روو له چین ده‌کات. هۆنگ کۆنگییه‌کان، ئۆتۆماتیکیی له‌پاڵ زمانه‌که‌ی خۆیشیاندا ( کانتهنیز – Cantonese )، ئێستا به‌فه‌رمیی مانده‌رین ده‌خوێنن و به‌شانازیشه‌وه خۆیان به خه‌ڵکی چین ده‌زانن و خۆبه‌خۆ بووه به لینگوا فرانکای ته‌واوی چین به هۆنگ کۆنگیشه‌وه. بۆچیی ده‌بێ رۆشنبیرانی بادینان، شانازیی نه‌که‌ن به‌وه‌ی که له‌هه‌رێمی کوردستاندا له‌گه‌ڵ سێ شاره‌که‌ی تردا لینگوا فرانکایه‌کی هاوبه‌شیان بۆ نووسین ( ته‌نها بۆ نووسین) هه‌بێ؟
زمانی ستانده‌ردی نووسینی کوردیی که به‌م قۆناغه‌ی ئێره گه‌یشتووه، ناکرێ مامه‌ڵه‌ی پێوه بکرێ و وه‌ک دانه‌وه‌ی چاکه ( Reciprocation ) به‌رانبه‌ر هه‌ندێ خه‌ڵکی هاوشێوه‌ی هاشم عه‌قراویی کۆنه جاش و به‌عسیی و هه‌ندێ چه‌وره‌ی کوردستان و هه‌نده‌ران که له‌ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی هه‌رێم، به‌هره‌مه‌ند بوونه و لێی له‌وه‌ڕاون، له‌به‌رچاو بگیردرێ. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خوێندن( pedagogy ) به زاراوه‌یه‌کی به‌کارنه‌هاتوو، گۆشه‌گیر و دابڕاو له‌بری زمانی ستاندهرد و باڵا و که‌ڵه‌گه‌تی کوردیی، کارێکه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بیردۆزه زمانه‌وانیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سۆسیۆزمانهوانهکانه(Thompson 1984: 100; Hewitt 1986:200-201;Cameron 1990:81;Bernstein 1996:14…etc). ئه‌مه سه‌پاندنی ئایدۆلۆژیایه به‌سه‌ر لۆژیکی زمان، ئایدێنتیتی نیشتمانیی، مێژووی تێکستی کوردیی و ئیراده‌ی زۆرینه‌ی گه‌لی کورد له‌کوردستانی باشووردا. ئه‌مه ده‌ستدرێژییه‌کی ئه‌وه‌نده کوێرانه و ئایدۆلۆژیایانه‌یه، له بڕیاره‌که‌ی جه‌لاده‌تی به‌درخان مه‌ترسییدارتره که به‌که‌ڵه‌گایی و تاکڕۆیی، سکریپتی نووسینی به‌شێک له کرمانجیی، بۆ لاتینیی گۆڕیی.
له رێی پرۆگرامی خوێندنه‌وه‌یه، ئایدێنتیتی مه‌وداکانی خۆی داده‌کوتێ و ره‌نگوڕووی له مێشکی منداڵاندا ده‌رده‌که‌وێ. زمانیش یه‌کێکه له‌هه‌ره کارێکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی جڤاک که ئایدێنتیتی تێدا ده‌ڕوێ. له‌رێی خوێندنه‌وه، لاوان و گه‌نجان سیمبوڵی ئه‌و ئایدێنتیتییه بۆ بواره‌کانی تری ژیان ده‌گوازنه‌وه (Bernstein, 1996 ) . ئه‌گه‌ر لاوان و گه‌نجانی بادینان ئه‌و ئایدێنتیتیه به ستایڵێکی تر وه‌ربگرن، به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ی له‌کوردبوونی خۆیشیان گومان دروست ده‌که‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان به‌کرمانجیی ده‌زانن خۆیان به کورد نازانن. مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه رابه‌ری روحیی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی لاتینیی و کرمانجییه ( د. که‌نداڵ نه‌زان)، ئه‌وه‌نده‌ی "کورمانجیی" بۆ مه‌به‌سته، کورد و ئایدێنتیتی نیشتمانیی بۆ مه‌به‌ست نییه.
ئه‌گه‌ر بڕیاره زمان به ئایدۆلۆژیا بارگاویی نه‌کرێ، ئه‌گه‌ر بڕیاره ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌مپه‌ر نه‌خاته سه‌ر رێڕه‌وی گه‌شه‌ی سروشتی زمانی ستانده‌ردی کوردیی، ئه‌م پرۆسێسه ئایدۆلۆژییه بۆچیی ده‌کات؟ ئه‌م خۆتێهه‌ڵقورتاندنه ژێر به‌ژێر و ئاشکرایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کارێکه تا سه‌ر ئێسقان ئایدۆلۆژییانه‌یه، تا سه‌ر مۆخی کوردایه‌تییه‌که‌ی که بانگه‌شه‌ی ده‌که‌ن، دژی داهاتووی سیاسیی کورده. ئه‌م بڕیاری خوێندنه به بادینانیی بڕیارێکه مۆتیڤێکی ته‌واو ئایدۆلۆژییه‌و خۆجیاکردنه‌وه‌یه‌کی مه‌به‌ستداره و سه‌پاندنی بیرێکی تۆتالیتارییانه که هیچ پێوه‌ندییه‌ک و شاره‌زاییه‌کی به زمانی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌جێندای نیشتمانیی و ئایدێنتیتی نیشتمانییه‌وه نییه( Thompson, 1984 ).
هیچ زانستێک به‌ئه‌ندازه‌ی زانستی زمان پانوپۆڕ نییه، هه‌موو لق و پۆپی زانستهکانی تری تێدا به‌کار ده‌هێنرێ. کاره‌ساتی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه، رێگه بدرێ به‌چه‌ند که‌سانیك که کوشته‌ی نۆستاڵژیای بادینانیی و کرمانجیین و چاویان لینگوا فرانکای ستانده‌ردی کوردیی نه‌بینێ. ئه‌م نووسینه به ورده‌کاریی و قووڵیی و ئاگاییه‌کی زۆره‌وه له‌و بڕوایه‌دایه، ئه‌وه‌ی هه‌نووکه زمانی فه‌رمیی، سیاسیی، کو‌لتووریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، یاسایی، زانستیی، فه‌لسه‌فیی…….. کوردییه، زمانی ستانده‌ردی خۆڕسك و پێگه‌ییوی کوردییه. سه‌رجه‌م زاراوه‌کانی تری زمانی کوردیی ، سهبستاندهردن( Substandard). به‌واتایه‌کی تر ته‌نها زمانی هه‌نووکه‌ی نووسینی کوردیی، تایبه‌تمه‌ندییه زمانه‌وانییه‌کانی تێدا به‌رجه‌سته بووه‌ته‌وه‌و سه‌رله‌به‌ری زاراوه‌کانی تر ( به زاراوه‌ی سۆرانییشهوه) له‌رووی زمانه‌وانییه‌وه ، زاراوه‌گه‌لێکی دابڕاو، به‌کارنه‌هاتوو، خراپ، ناته‌واو، ناپه‌سه‌ند، ناقۆڵا و سه‌روگوێلاک شکاون. هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناتوانن ببن به‌بناغه‌ی زمانی ستانده‌ردی کوردیی و به‌گژ ئه‌م زمانه ستانده‌رده‌ی ئێستادا ( که ته‌نها بناغه‌که‌ی سۆرانییه) بچنه‌وه.
پرسیاری سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یه، ئێمه رووبارێکی گه‌وره‌مان هه‌یه، ناوی لینگوا فرانکای کوردییه، راسته رێڕه‌وه‌که‌ی ،جیۆگرافیاکه‌ی، باڵاده‌ستییه‌که‌ی له‌و ناوچانه‌دایه که به‌هه‌ڵه پێیان ده‌گوترێ ناوچه‌کانی سۆران، بۆچیی هه‌موو ئه‌و جۆگه‌له سهبزمان و سهبدایهلێکتانهی تر ناڕژێنرێنه ناو ئه‌م رووباره‌وه؟ بۆچیی رۆژ به‌ڕۆژ شه‌له‌گه و به‌ربه‌ستی زێتر بۆ ئه‌و جۆگه‌لانه دروست ده‌که‌ن که نه‌یه‌نه‌وه ناو رووباری لینگوا فرانکای کوردییه‌وه؟ وه‌ڵامه‌که زۆر رۆشنه، بناغه‌ی زمانی کوردیی ستاندهرد ، ئۆنتۆڵهجی (زانستی بوون- ontology ) ی ئه‌م زمانه له‌سه‌روو سه‌د ساڵه‌وه دانراوه، تازه هیچ هێزێک ناتوانێ هه‌ره‌سی پێبێنێ، ته‌نها ده‌توانێ گشتگیری بکات و له‌رووی سیاسییه‌وه به‌فه‌رمیی ددانی پێدابنێ ( to be recognised ). ئه‌وه خۆکوژییه‌کی سیاسیی و ئایدۆلۆژییه تازه به‌تازه له‌کوردستانی باشووردا دڵی ئه‌م عه‌شیره‌ت و ئه‌و ده‌ڤه‌رو ئه‌م گاڕان و ئه‌و هۆزی نووسه‌رو ئه‌کادیمسته دایهلێکتپهرستانه، به مینۆی (خوێندن به بادینانیی) و چاکه‌ی سیاسیی بدرێته‌وه.
کورد چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ک نییه، کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌و یه‌ک خاک و یه‌ک کولتووری هه‌یه به‌که‌مێک جیاوازیی به‌شه جیۆگرافییهکانییهوه. ئه‌گه‌ر بڕیاره دوو نه‌ته‌وه یان چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز بین، ئه‌وه باسێکی تره، به‌ڵام له ئێستای کوردستاندا به‌تایبه‌ت کوردستانی باشوور( نه‌ک باشووری کوردستان) کورد پێویستی به‌وه نییه چه‌ند زمانێک یان چه‌ند دایه‌لێکتێک بخوێنێ . کورد پێویستی به چه‌ندزمانیی( Multilanguage ) نییه ، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه پێویستی به یه‌ک زمانی گشتگیر و ستاندهرد هه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری جیۆگرافیای سیاسیی کوردستانی باشووردا. ئه‌مه هیچ حیکمه‌ت و کاریزماییه‌کی ناوێ، ته‌نها سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسیی ئازا وبوێرو نیشتمانیی ده‌وێ، نیشتمانیی به‌و واتایه‌ی ته‌واوی رایه‌ڵ و ته‌ون و ئه‌فسانه‌کانی عه‌شیره‌تگه‌ریی و به‌ره‌بابیی و ناوچه‌گه‌ریی و حیزبگه‌رایی و ئایدۆلۆژیگهرایی تێپه‌ڕاندبێ، به مۆراڵی سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسیی نیشتمانییه‌وه بۆ ئه‌جێنداکانی دوورمه‌ودای کورد و خه‌ونی سیاسیی کورد بڕوانێ.
ئه‌م مێنتاڵیتییه دژ به ستاندهردبوونهی زمانی کوردیی، به شێوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده خه‌ستوخۆڵ به ره‌گوریشه‌ی زۆر له‌نووسه‌ران و رۆشنبیرانی بادینان و هه‌ندێ کرمانجییدا شۆڕبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی دژایه‌تی لینگوا فرانکای هه‌نووکه‌ی کوردیی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده دژایه‌تی زمانی عه‌ره‌بیی، فارسیی و تورکیی ناکه‌ن که هه‌رسێکیان سێ زمانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و داگیرکاری کوردستانن. ئه‌و لاتینپهرستانه بۆیان گریگ نییه که زۆرینه‌ی کوردانی باکوور، له بری زمانی کوردیی زمانی تورکی به زمانی خۆیان ده‌زانن، که‌چیی له باشوور ده‌یانه‌وێ له رێگای پارتییه‌وه بادینانیی بخوێنرێت و زمانی کوردییی له‌ت و په‌ت بکه‌ن. ئه‌مه هۆکاری مێژوویی و سیاسیی له‌پشته‌وه‌یه و هیچ پێوه‌ندییه‌کی به جیاوازیی کو‌لتووریی و زمانه‌وانییه‌وه نییه. سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و شه‌خسی بارزانییش له‌م دڕدۆنگیی و بوغزکردنه به‌رانبه‌ر به‌زمانی کوردیی به‌رپرسیارن.
کار به‌ڕاده‌یه‌ک گه‌یشتووه له نکۆڵییکردن ده‌رچووه، به‌شوێنێک گه‌یشتووه به تێرمۆنۆڵۆجی زمانناسه‌کان پێی ده‌گوترێ حاشالێکردنی "ستاندهرد" ( Negation Standard)، ئه‌م حاشالێکردنه به تێڕوانینی Anderwald له‌ئه‌نجامی هه‌ستنه‌کردن به گرنگیی و به‌های سیاسیی زمانی ستانده‌رده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و هه‌میشه چاوی له‌وه‌یه چۆن زاراوه کۆرپه‌له‌که‌ی خۆی بپارێزێ و به‌گژ زمانی ستانده‌ردا بچێته‌وه، چاوی له‌وه‌یه خۆی عه‌نته‌ر بێت و خۆی هه‌مه‌کاره بێت( Anderwald,2002 ). ئه‌م هه‌مه‌کاره‌یی و خۆبه‌زلزانین و خۆبهعهنتهرزانینه، به‌ته‌واویی له ئه‌جێنداو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئه‌و مه‌حشه‌ره له پیتزافرۆش و کهبابفرۆشه زمانزانه‌کانی هه‌نده‌ران و پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد و حکومه‌تی هه‌رێمدا، چ لهدژایهتییکردنی جێکه‌وتکردنی زمانی کوردیی و چ له ده‌ستپێوه‌گرتن به زاراوه‌یه‌کی لۆکاڵیی له‌چاو زمانی ستانده‌ردی کوردییدا، ره‌نگی داوه‌ته‌وه. له‌وه‌ش زێتر، به‌شێک له‌و دژایهییکردنهی ئه‌و لاتینییی و دایهلێکتپهرستانه، درێژه‌دانێکه به‌و سیاسه‌ته داڕێژراوه‌ی رژێمی که‌مالیستی تورکیی، که له سڕینه‌وه‌ی ئایدینتیتێی کوردیی و رق له زمانی کوردیی به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.
زمانی هه‌نووکه‌ی کوردیی، زمانێکی کۆلێکتیڤ و سه‌قامگیرو پانوپۆڕه، ته‌نها له‌رێی زاراوه‌کانی تره‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ده‌وێ ، بڕینه‌وه‌ی دره‌ختی ئه‌م زمانه ستانده‌رده‌و روواندنی نه‌مامێکی تر به زاراوه‌یه‌کی تر، نه‌ک هه‌ر شتێکی بێمانایه، به‌ڵکوو شێتیی و نه‌زانییه‌کی ئه‌وه‌نده کوشنده‌یه، هه‌موو شتێکی کورد ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ته‌نانه‌ت ئایدێنتیی کورد و بوونی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش ده‌خاته ژێر پرسیاری یه‌کجار قووڵه‌وه. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌ناو شکارته‌ی ئه‌و پهڵهگهنمه جوانه‌ی به‌زمانی کوردیی ستاندهرد ناوی ده‌رکردووه‌و بوونی خۆی سه‌لماندووه، زیوان بچێنن و ئاسمانی لێ‌بگرن ( لای ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورده‌وه) بۆ ئه‌وه‌ی بارانی لێ ببڕێ، نه‌ک هه‌ر خه‌یاڵپڵاون، به‌ڵکوو خزمه‌تێکی زۆریش بهئهجێنداکانی که‌مالیزم ده‌که‌ن، له‌وه‌ی کورد توانای ئه‌وه‌ی نییه یه‌ک زمانی ستانده‌ردی نووسینی هه‌بێت.
هاوکات ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به نه‌زانیی خۆیان خه‌ڵکیش نه‌زان بکه‌ن، گوایه بوونی دوو یان چه‌ند زمانێک گرفت نییه، ده‌بێ ئه‌و راستییه‌یان تێبگه‌یه‌نرێ، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ( به‌بناغه‌ی ئێسنیکیی و نیشتمانیی ) نه‌ک ( به‌بناغه‌ی هاوڵاتییبوون و هاودهوڵهتیی وه‌ک به‌لجیکا و کانه‌دا…تاد، جگه له‌وه‌ی ئه‌وانه زمانی سه‌ربه‌خۆن نه‌ک زاراوه بن ) له‌م دنیایه‌دا دوو جۆره زمانی نووسین به‌کار ناهێنێ و ته‌نها و ته‌نها یه‌ک زمانی نووسینیان هه‌یه. کورد چ وه‌ک گه‌ل ، چ وه‌ک ئه‌وه‌ی له قۆناغی چێ‌کردنی نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌تدایه، یان له پری ئه‌م قۆناغه‌دایه، پێویستییه‌کی زۆر مێژووییه که یه‌ک زمانی ستانده‌ردی نووسینی هه‌بێ، به‌رده‌وامیش ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێ. ئه‌م زمانه ستانده‌رده له‌سه‌روو سه‌د ساڵی رهبهقهوه زۆرینه‌ی ره‌های تێکستی کوردیی پێدهنووسرێتهوه، ئایا تاوان نییه، جارێکی تر دوای ئه‌و مێنتاڵێتییه ههرزهکارانهیهی هه‌ندێ ئیدیۆلێکت idiolect ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تا سه‌ر ئێسقان شۆڤینیست و نه‌ژادپه‌رستی کوردیی بکه‌وین و پاچ و خاکه‌ناز هه‌ڵگرین بۆ چێ‌کردنی زمانێکی تر! ئه‌مه خۆتڕاندنه، ئه‌مه خۆکوشتنه‌و پێویسته عه‌قڵ بکرێته‌وه به گیانی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی ئه‌م وڕێنه منداڵانه‌یه ده‌که‌ن.
که‌س نه‌یگوتووه زاراوه‌ی کرمانجیی یان هه‌ر زاراوه‌یه‌کی تر قه‌ده‌غه بکرێ، به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ ناساندن و گشتیگیردنی زمانی ستاندهرد له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌که‌نه که زمانی په‌روه‌رده، فێرکردن ، داموده‌زگا حکومیی و فه‌رمییه‌کانی ده‌وڵه‌وت ده‌بێ یه‌ک زمانی ستانده‌ردی نووسین بێت. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوانه، با ره‌شبه‌ڵه‌کی زاراوه کوردییه‌کان بێت و چیان پێخۆشه ئه‌وه بکه‌ن.
گه‌لی کورد و بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی و کو‌لتووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م گه‌له، ده‌یان ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، له قۆناغی پری-کۆڵۆنیالیزمه‌وه تا پۆست-کۆڵۆنیالیزم ، له سه‌رده‌می داڕشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر لاشه‌ی رزیوی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی و چێ‌کردنی ده‌وڵه‌تانی عێراق و سوریا و تورکیای که‌مالیستدا ، کورد وه‌ک یه‌ک نه‌ته‌وه به‌ڵام له چه‌ندین ده‌وڵه‌تی جیاوازدا، له‌چه‌ندین هه‌رێمی جیۆگرافیی جیاوازدا فه‌نکشنی خه‌باتی خۆی درێژه پێداوه. ئه‌وه‌ی له رابردوودا گرفتێکی ئه‌وتۆ نه‌بووبێ زمانێکی ستاندهرد بووه، به‌ڵام ئه‌م زمانه ستانده‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستان، به‌درێژایی ده‌یان ساڵ، بووه‌ته قاڵهوهبووترین توخم و داینه‌مۆی شۆڕشه نیشتمانییه‌کان، هه‌میشه‌ش پێشه‌نگی ئه‌م مه‌یدانه‌و په‌رچه‌می راپه‌رینه‌کان بووه. زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ده‌بی کوردیی به‌م زمانه ستانده‌رده‌ی ئێستا بووه، دیاره قۆناغ به‌قۆناغ گه‌شه‌ی کردووه‌و به‌ئێره گه‌یشتووه.
ته‌واوی وڵاته‌کانی ئیستۆنیا، لاتڤیا،یوکره‌ین( ئۆکرانیا)،بیلهرووس، ئۆزبه‌کستان، کیرگیزستان، کازاخستان و جۆرجیا له قۆناغی پۆستکۆڵۆنیالیزمی سۆڤێتدا، بزوتنه‌وه ناسیۆنالیستییه‌کانیان توانیتیان مه‌سه‌له‌ی زمان یه‌کلابکه‌نه‌وه له رێی بڕیاری سیاسیی ئازایانه‌وه، بناغه‌ی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت دروستکردنی خۆیان رۆبنێن و به‌ته‌واویی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان رابگه‌یه‌نن(Smith, Law, Wilson, Bohr and Allworth,1998 ) . بۆ زۆرینه‌ی ئه‌م وڵاته نوێیانه ، مه‌سه‌له‌ی زمان ، شتێکی مان و نه‌مان بوو، پێوه‌ندییه‌کی قووڵی به ئایدێنتیتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه هه‌بوو(ibid ). به‌هه‌مان شێوه‌ش، بۆ کوردیش له‌م قۆناغه ستراتیژییه‌ی رۆنانی بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌بوون و چێ‌کردنی ئایدێنتیتییه‌کی نیشتمانیی هاوبه‌ش، به‌بێ فهرمییکردن و سیاسییکردنی زمانی باڵای کوردیی، لینگوا فرانکای کوردیی، تا دێت بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
چه‌مکی نه‌ته‌وه- وڵات چێکردن چه‌مکێکه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری ئه‌مێریکاو شۆڕشی فڕانسییدا سه‌روسامانی په‌یدا کردووه، له‌دوای شۆڕشی فڕانسییه‌وه، ناسیۆنالیزم له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا گڕی گرت، زۆرینه‌ی ئه‌م ناسیۆنالیزمه جیاوازانه، زمانیان کردبووه بناغه‌یه‌کی کۆنکریتیی بۆ بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و ئایدێنتیتی نیشتمانیی ( Stevenson, 1997 and Hobsbawm 1990 ). هه‌رچه‌نده زۆر له سکۆلاره‌کان پێیانوایه، کورد ره‌وتی ناسیۆنالیزمێکی به‌رچاوڕۆشن و شاره‌زای نییه له‌ناو گه‌مه سیاسییه‌کاندا، به‌ڵام له ئاست پرسه نیشتمانییه‌کانی ناوخۆشدا، ئه‌م ناسیۆنالیزمه‌ی کورد ئه‌وه‌نده ده‌سته‌پاچه و نه‌زانه، خه‌ریکه خۆی سه‌ری خۆی ده‌خوات. ئاخر چ سه‌رکرده‌یه‌کی نیشتمانیی ، له سه‌ده‌ی بیست ویه‌کدا، ده‌چێ زاراوه‌یه‌کی لۆکاڵیی له‌به‌رانبه‌ر زمانی ستانده‌ردی کوردییدا قوت ده‌کاته‌وه، ئه‌مه گاڵته‌ی منداڵان و خه‌لانۆچکه چێکردن نییه، ئه‌مه پرسێکی ستراتیژیی و چاره‌نووسسازه له‌سه‌ر ئایدێنتیتی کورد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌ی بینی و نه‌ی بیستی له‌م سه‌رکردایه‌تییه سیاسییه‌ی کورد، ده‌یبینی و ده‌بیستی.
کوردستان وڵاتی سینگاپۆر (Singapore ) نییه ، نه له‌ڕووی کولتوورییه‌وه، نه له رووی زمان و نه‌ته‌وه هه‌مه جۆره‌کانییه‌وه. وێرای کۆمه‌ڵێ زمانی فه‌رمیی له‌چه‌شنی ئینگلیزیی، مانده‌رین، ماله‌ی (Malay ) و تامیل، کۆمه‌ڵێ نه‌ته‌وه‌ی ته‌واو جیاواز له‌یه‌کتر له‌ڕووی کو‌لتووریی و مێژوویی و باکگراونده‌وه له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین. به‌ڵام له‌کوردستاندا، وێرای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌و ئێسنیک و گه‌لانه‌ی له‌سه‌ر خاکی کوردستان، شانبه‌شانی کورد ده‌ژین، زۆرینه‌ی ته‌واویان زمانیان ستانده‌رده‌و له‌رووی سیاسییه‌وه سه‌قامگیرن، که‌چیی کورد به‌و باره خوارهشهوه، سه‌رکرده‌یه‌کی نیشتمانیی به‌رچاوڕۆشنی تێدا هه‌ڵناکه‌وێ که له‌رووی سیاسییه‌وه له کوردستانی باشووردا ئه‌مه یه‌کلایی بکاته‌وه، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رکرده‌کان خۆیان ده‌ده‌نه ده‌م لافاوی شه‌ڕه کۆڵان و گاڕانی دایه‌لێکته‌کان. چونکه به‌ڕاستیی له‌شه‌ڕه گه‌ڕه‌کیش ده‌رچووه. ئه‌م دۆخه بووه بهشهڕه کۆڵان، هۆکاره‌که‌یشی ئه‌وه‌یه نێوه‌ندێکی سیاسیی له‌کوردستاندا نییه سنوور بۆ ئه‌و به‌ره‌ڵایی و سه‌رگه‌ردانییه دابنێ. زمانی ستانده‌ردی کوردیی، داهاتووی سیاسیی و ئه‌جێندای نیشتمانیی کورد شتێکه‌و ئه‌فسانه‌ی زاراوه به‌خێوکردنیش شتێکی تره.
له پرۆگرامه‌کانی خوێندنی سینگاپۆردا، هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئێسنیکێک به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزیی و زمانه لۆکاڵییه‌که‌ی خۆیان ( زمانه نه‌ک دایه‌لێکت ) ده‌خوێنن، بۆ ئێسنیکه‌کان زمان له‌و وڵاته‌دا ئایدێنتیتی ئێسنیکییان ده‌پارێزێ، به‌ڵام هه‌مووشیان له ئایدێنتیتییه‌کی نیشتمانییدا هاوبه‌شن (Stewart,1968: 540-541 ). که‌چیی کۆمه‌ڵێ نه‌ژادپه‌رست په‌یدابوونه‌و بانگه‌شه‌ی گه‌ڕه‌لاوژه‌ی زاراوه دابڕاوه‌کانی کورد ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر زمانی ستانده‌ردی ئێستای کوردیی له هاوکێشه‌که‌دا ده‌رکرێ، هه‌موو زاراوه‌کان سه‌قه‌تن، بهسۆرانییشهوه، چونکه ئه‌وه‌ی هه‌یه زمانی ستانده‌ردی کوردییه‌و ته‌نها بناغه‌که‌ی سۆرانییه. پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌مایه‌کی زانستیی و زمانه‌وانییه له ناو یه‌ک گه‌لدا، رێگه به زاراوه‌یه‌کی لۆکاڵیی بدرێ له‌سه‌ر حیسابی لینگوا فرانکای نیشتمانیی بله‌وه‌ڕێت. ئه‌مه له لۆژیکی هیچ نێوه‌ندێکی بڕیارداندا نییه، مه‌گه‌ر ته‌نها له مێنتاڵی سه‌رکردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورددا هه‌بێ.
زمان کاکڵه‌ی بیر و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه که مرۆڤ فێری ده‌بێت ، زانینی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و هه‌موو شتێکیش هه‌ر له رێگه‌ی زمانه‌وه فێر ده‌بێت( Ryle,1949). بۆچیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد، ئه‌و مافه به‌زمانی خه‌مڵیو و گه‌شه‌کردووی کوردیی نادات؟ که کاکڵه‌ی بیری کورده‌و زۆرینه‌ی ئه‌و شتانه‌ی مرۆڤی کورد فێری بووه ، زانین و زانیاریی لێوه به‌رهه‌م هاتووه، ئایدێنتیتی نیشتمانیی ره‌نگڕێژ کردووه، ئه‌و زمانه‌یه که زۆرینه‌مان پێی ده‌نووسین. بۆچیی به‌فه‌رمیی و سیاسیی نایپهژرێنێ؟ ئه‌م مێنتاڵیزمی چه‌واشه‌کاریی و سهرلهخۆشێواندنه پێویستی به‌و هه‌ناسه قووڵانه هه‌یه که چۆمسکی له‌سه‌ر سایکۆلۆژیای زمان، ده‌یان لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر قووڵی له‌سه‌ر کردووه، زمانێکی یه‌کگرتوو، ریاڵیزمی زمان و زمانه‌وانیی، و سروشتییگهرایی زمانی شیکردووه‌ته‌وه و بۆچوونه ترادیسیۆنه‌کان و کۆنسێرڤهتیڤهکانی شیتاڵ شیتاڵ کردووه(Smith,1999 ).
هه‌موو زمانێکی ستاندهرد کۆمه‌ڵێ یاسای زمانه‌وانیی هه‌یه، ئه‌وانه‌ی پێیانوایه دایه‌لێکتی کرمانجیی یان بادینانیی له‌گه‌ڵ زمانی ستانده‌ردی کوردیی هه‌نووکه‌دا ده‌کرێ تێكه‌ڵ بکرێن، یان وه‌ک ئه‌و وڕێنه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، که پێیوایه ئیدیهمهکانی Idiom زاراوه‌ی کرمانجیی و سۆرانیی تێکه‌ڵ ده‌کرێن و لێک نزیک ده‌کرێنه‌وه! له خه‌وێکی قووڵی نائاگاییدا مرخهیان دێت. ناکرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک زمانی ستاندهردو هیچ زاراوه‌یه‌کی تر له‌بنه‌وه تێکه‌ڵ بکرێن. ده‌کرێ له‌سه‌ره‌وه تێکه‌ڵ بکرێن و ئیدیهمهکانیشیان له‌سه‌ره‌وه تێکه‌ڵ بکرێن، وشه‌و ده‌ربڕینه جۆراوجۆره‌کانی زاراوه‌کان بۆ ناو زمانی ستاندهرد بهێنرێن.
به روانگه‌ی سمیس و چۆمسکی بێ” بۆ ئه‌وه‌ی زمانێک بزانی ده‌بێ مێنتاڵیتیت نوێنه‌رایه‌تی رێزمانی ئه‌و زمانه بکات”( Smith,1999:29). رێزمانی زۆرینه‌ی زاراوه کوردییه لێکه‌وتووه‌کان لایه‌نی رێزمانیی و ستراکتۆری گراماتیکییان له‌گه‌ڵ زمانی ستانده‌ردی کوردییدا جیاوازیی هه‌یه. له‌م دیده‌وه ده‌کرێ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م دره‌خته به چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر موتوربه بکرێ و بڕازێنرێته‌وه، به‌ڵام ره‌گوریشه‌ی ئه‌م زمانه ناکرێ ده‌ستکارییه‌کی ریشه‌یی بکرێ. ده‌شێ ده‌ستی پێدا بهێنرێ ، به‌ڵام ناکرێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه له‌به‌ر خاتری چاوی کاڵی هیچ زاراوه‌یه‌کی تر ( هه‌ندێک له زاراوه‌کان چاویشیان نهپووشکاوه ).
ئه‌م نووسینه داوای ئه‌وه ناکات که زمانی ستاندهرد بکرێ به زمانێکی تایبه‌ت و پێرۆز، به‌ڵکوو به‌شوێن ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێ که کورد زمانێکی گشتگیر و پانوپۆڕ و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستانی باشوور، به‌هاوکاریی زاراوه‌کانی تر به‌پرۆسه‌ی گشتاندندا ببرێ . به ئارگیومێنتێكی به‌رینتره‌وه، زمانی ستاندهرد وێنه( نه‌ک وێنا) نه‌کرێ به‌و زمانه تایبه‌ت و تاک و ته‌نهایه‌یprivate language که ڤیتگنشتاین Wittgenstein به‌رپه‌رچی ده‌دایه‌وه ، چونکه ئه‌و پێی وابوو زمانێکی پانوپۆڕو ئازاد و گشتێنراو ده‌توانێ ده‌ربڕی ئه‌و هه‌ست و نه‌ستانه بێت که جڤاک ده‌یه‌وێ ده‌ریبڕێت( Wittgenstein,1953 ).
به‌پشت ئه‌ستووریی به بۆچوونه‌کانی چۆمسکی، له‌سه‌ر گشتاندنی زمان و زمانی گشتیی جڤاک، سمیس پێیوایه زمانی گشتیی له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ، که قه‌ڵه‌م و تێکست پێکه‌وه ده‌یسه‌پێنن و بهئامادهکراویی ده‌برێته به‌رده‌م داموده‌زگای سیاسیی بۆ گشتاندنێکی سیاسیی و یه‌کجاریی( Smith,1999 ) . هه‌وڵێکی زۆر له‌لایه‌ن که‌سانێکی زۆری کوردستانی باشوور و رۆژهه‌ڵاته‌وه دراوه و ئه‌م "عه‌ریزه‌یه" ده‌مێکه له نووسینگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیی کوردستان که‌وتووه بۆ واژۆکردن، که‌چیی نه‌ک هه‌ر واژۆیان نه‌کرد، به‌ڵکوو پاشقولیان له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه دا و عه‌نته‌ریاتی ناوچهگهرییهتییان سه‌پاند. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی پڕ مه‌ترسییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بنه‌وه به ئه‌جێندایه‌کی تر کار بکرێ و له‌سه‌ریشه‌وه کڵاو له‌سه‌ر هه‌موو دڵسۆزانی زمانی ستانده‌ردی کوردیی ، مێژووی کورد، لینگوا فرانکای کورد و ئایدێنتیتی نیشتمانیی بنرێ.
ئه‌نجامی باسه‌که
له هه‌رێمی کوردستاندا ( کوردستانی باشوور)، قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی هه‌یه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان( وه‌ک نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیی پ‌د‌ک و ینک ) فه‌نکشنی خۆی ده‌کات. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه نغرۆ بووه لهگهندهڵییدا، به‌ده‌یان جۆر گه‌نده‌ڵییه‌وه له نووکه‌وه بۆ نووک ، له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ده‌تلێته‌وه و گه‌نده‌ڵیی وه‌ک خۆره لێیداوه. له‌م هه‌رێمه‌دا زمانی سه‌ره‌کیی و فه‌رمیی، لینگوافرانکای ستاندهرد بوونی هه‌یه و به‌هه‌ڵه‌یه‌ک که چه‌ندین مۆتیڤی ناوچه‌گه‌ریی و ئایدۆلۆژیاگهریی له‌پشته‌وه‌یه وه‌ک زمانی ستانده‌ردی کوردیی، نایسه‌لمێنن . به‌ڵکوو به سۆرانیی ده‌چوێنن. له به‌رانبه‌ریشدا، دایه‌لێکتێکی لۆکاڵیی ( کرمانجیی ) وه‌ک مڵۆزم له‌به‌رانبه‌ر زمانی ستانده‌ردی کوردییدا قوت ده‌که‌نه‌وه و ده‌یخه‌نه پرۆگرامی خوێندنه‌وه.
ئه‌م پلانه، پلانێکی داڕێژراوه، به‌هزرێکی ناوچه‌گه‌ریی و ده‌ستووری خێڵ و هۆز ده‌چێ به‌ڕێوه، دووره له‌هه‌موو پێوه‌ره نیشتمانیی و ئه‌جێندا نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد. ئه‌وه‌نده بڕیارێکی ته‌سکبینانه و حیزبگه‌راییه، ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی ئازاد و دیمۆکراسییدا بووایه، خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته له رێفهرێندهمێکدا، نه‌ک هه‌ر به زۆرینه ره‌تیان ده‌کرده‌وه، به‌ڵکوو داوای لابردن و لێپێچینه‌وه‌شیان له‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌کرد که له پشت باکگراوندی ئه‌و بڕیاره‌وه وه‌ستاون. لێره‌وه بێده‌نگبوون له‌و پاشه‌گه‌ردانییه‌ی زاراوه‌په‌رستیی و سیاسه‌ته خێڵگهراییهی پارتیی و بێ هه‌ڵوێستییه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی، وه‌ک دوو هێزی به‌رپرسیاریی سه‌ره‌کیی له به‌رانبه‌ر خه‌مخۆرییه‌کانی ده‌یان نووسه‌ر و کوردانی دڵسۆز، که له پێناو زمانیی یه‌کگرتوو و ئامانجه مێژووییه‌کانی کورددا قوربانییان داوه، که‌مته‌رخه‌مییه‌کی مه‌ترسییداره.
خوێندن به زاراوه‌یه‌کی لۆکاڵیی، ته‌نها له‌یه‌ک دۆخدا ده‌شێ بکرێ، ئه‌گه‌ر بادینان هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بێ و فیدراڵیی پارێزگاکان سیسته‌می ئیداریی بێ و دایهلێکتهیشیان، دایه‌لێکتێکی کوردیی نه‌بێ. به‌ڵام کاتێ بادینان به‌شێکه له‌هه‌رێمێکی به‌رفراوانتر ( هه‌رێمی کوردستان)، ئه‌و مافه‌ی نییه ئه‌م زیانه گه‌وره‌یه به زمانی ستانده‌ردی کوردیی بگه‌یه‌نێ که له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌که‌دا بهبادینانیشهوه گرفتێکی ئه‌وتۆی نییه. ئه‌و که‌سانه‌ی له‌پشت ئه‌م بڕیاره‌وه وه‌ستاون، بۆ مێژوو سه‌لماندیانه‌وه، که کورد که‌ره‌سته‌و توخمه‌کانی سه‌ربه‌خۆییبوون و نیشتمانییبوون و نهتهوهییبوونی ته‌واو نییه و هێشتا به‌رژه‌وه‌ندیی عه‌شیره‌ت و هۆز و ناوچه‌کان ده‌خه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانیی و کۆلێکتیڤهکانهوه.
References
1. Anderwald, L. (2002). Negation in Non-Standard British English: Gaps, Regularizations and Asymmetries. London/New York: Routledge
2. Barzani, M (2003), Interview with Barzani, Turkish Daily News, Wednesday, November 5,2003, No:104345
3. Bernstein, B. (1996) Sociolinguistics A personal view. In Pedagogy, Symbolic Control and Identity. London: Taylor and Francis, 147-156.
4. Bex, T and Watts, R.J (1999) Standard English: The Widening Debate, London, Routledge.
5. Cameron, D. (1990) Demythologising Sociolinguistics: Why Language does not reflect Society. In J. Joseph and T. Taylor (eds) Ideologies of Language. London: Routledge, 79-96.
6. Defrancis, J ( 1986 ), The Chinese Language: Fact and Fantasy, Honolulu, University of Hawaii Press.
7. Heidegger, M ( 1990 ) Höldrlin och diktandets väsen, svensk Övers. Hans Ruin, tiskriften Kris
8. Heidegger, M (1982) On the way to language, translated by Peter D. Hertz: San Francisco, Harper.
9. Hewitt, R. ( 1986) White Talk Black Talk. Cambridge: Cambridge University Press.
10. Hobsbawm, E.J. (1990) Nations and Nationalism since 1780: Programme, Myth, Reality, Cambridge: Cambridge University Press.
11. Hudson, Richard A. (1996). Sociolinguistics, 2nd ed., Cambridge: Cambridge University Press.
12. Kloss, H (1967) “Abstand languages and Ausbau languages” in Anthropological Linguistics (Harvard : Harvard Press)
13. NIETZSCHE, F. ( 1978), “Jenseits von Gut und Böse”, in Werke in zwei Bänden ( Munich: Carl Hanser Verlag), ii. 11-173
14. Norton Pierce, B. (1995). Social identity, investment, and language learning. TESOL Quarterly, 29 (1), 9-31
15. Rubin, M (2008), Is Iraqi Kurdistan a Good Ally, USA, American Enterprise Institute for Public Policy Research, Accessed 20-01-2008, available at: http://www.aei.org/publications/pubID.27327,filter.all/pub_detail.asp
ئه‌م بابه‌ته له‌هه‌مان سایتدا بهکوردییش هه‌یه
16. Ryle G. (1949) The Concept of Mind. London, Hutchinson.
17. Smith, G. Law, V. Wilson, A. Bohr A and Allworth , A. ( 1998 ) , Nation-building in the Post-Soviet Borderlands: The Politics of National Identities, Cambridge, Cambridge University Press
18. Smith, N.( 1999) Chomsky Ideas and Ideals, Cambridge, New York, Melbourne , Cambridge University Press.
19. Stevenson, P (1997) The German Language and the Real World: Sociolinguistic, Cultural, and Pragmatic Perspectives on Contemporary German, Oxford, Clarendon Press.
20. Stewart, William A (1968) “An outline Sociolinguistic Typology for Describing National Multi-lingualism,” in Readings in the Sociology of Language, ed. J. A, Fishman, the Hague: Mouton
21. Thompson, J.(1984) Studies in the Theory of Ideology. Oxford: Polity Press
22. Turville-Petre, T (1996) England the Nation: Language, Literature, and National Identity, 1290-1340.Oxford, Clarendon Press.
23. Wittgenstein, L.( 1953) Philosophical Investigations, Translation, G.E.M. Anscombe. Oxford, Blackwell.
النادری،م .ا ( ٢٠٠٥)، فقه الغه مناهلهو و مسائله، صیدا- بیروت،شرکه ابنا شریف الانصاری.24
End Notes
1-http://www.chrysalisinternational.org/assets/pdfs/Power_of_Language.pdf
2-هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه، ژماره 103، لا2، سێشه‌ممه 8-1-2008، سلێمانیی- کوردستان.
3-هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه، ژماره 105، لا2، سێشه‌ممه 15-1-2008، سلێمانیی- کوردستان.
4-"مه‌سعود محه‌مه‌د-ی زانا له گه‌شتیكی فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت و زماندا” ئاماده‌کردنی شوکور مسته‌فا. گۆڤاری رامان، ساڵی 2000، ژماره: 54، لاپه‌ڕه 5-12
5-گۆڤاری کورمانجیی له‌سه‌ر ئه‌م لینگه ده‌یگه‌یتێ.
http://www.institutkurde.org/en/publications/kurmanci/download
6- رۆژنامه‌ی رۆژنامه، ژماره147، سێشه‌ممه، 29-01-2008 ،سلێمانیی، کۆمپانیای وشه.