Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
ستراکتووری که‌ڕاکته‌ری فاشیزم …1

ستراکتووری که‌ڕاکته‌ری فاشیزم …1

Closed
by January 17, 2014 گشتی

 

 


به‌شی 1


ئاشناکردن،Introduction:

بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌گه‌وه تێبگه‌ین، که بزانین فاشیست چییه، پێویسته له ڕه‌گه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین. ڕه‌گی فاشیستیش وا له‌ناو شێواندنی حه‌ز و ویسته بیۆلۆگییه‌کانی مرۆڤدا، که له ڕێگای کولتوور و په‌روه‌رده‌وه سه‌رکووتده‌کرێن و ده‌شاردرێنه‌وه. حه‌ز و ویسته بیۆلۆگییه‌کانی مرۆڤ بریتیین له:

1. حه‌ز و ویستی ئێنترۆپیی ئێکسپۆرت “Entropieexport”. ئێنترۆپیی چه‌مکێکی یۆنانیی کۆنه و به واتای کردنه‌ناو و گۆڕانپێداهێنان. ئێنترۆپیی بریتییه له سیستێمێکی تێرمۆدینایک. بریتییه له قه‌واره‌ی سیستێمێکی فیزیکیی، که له په‌یوه‌ندییدایه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک سیستێمی تردا. بۆ نموونه کاتێک مرۆڤ برسیی ده‌بێت، به‌هۆی برسییبوونه‌که‌یه‌وه له‌یه‌ککاتدا چه‌ند سیستێمێکی بیۆلۆگیی چ له په‌یوه‌ندییدان له‌گه‌ڵ یه‌کترییدا، چ کاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌ک هه‌یه، چ کاردانه‌وه‌ی جیاوازیان له‌گه‌ڵ برسییبوونه‌که‌دا هه‌یه. بۆ نموونه فیزیکییه‌ن، کیمیکیییه‌ن و ده‌روونییه‌ن. 

2. حه‌ز و ویستی گۆڕینه‌وه‌ی ئێنه‌رگیی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا.

3. حه‌ز و ویستی هه‌سته‌کییانه بۆ کاردانه‌وه له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا.

4. حه‌ز و ویستی گه‌شه‌کردن.

5. حه‌ز و ویستی خودبه‌رهه‌مهێنان، ئه‌قڵانیی و کولتووریی و خستنه‌وه‌ی نه‌وه.

هه‌ر سیستێمێکی بیۆلۆگیی خاوه‌نی فونکسیۆنێکی تایبه‌تی خۆیه‌تی. ئابراهه‌م هارۆڵد ماسلۆ “Abraham Harold Maslow”، که به باوکی ده‌روونناسیی هومانیتێت ناسراوه، خاوه‌نی  مۆدێلێکه، که به مۆدێلی حه‌ز و ویسته پیرامیدییه‌کانی ماسلۆ ناسراوه. له حه‌ز و ویسته باسیسه‌که‌ی ماسلۆدا سێ پله‌ی گرنگ ده‌بینرێت، که بریتییه له:

1) حه‌ز و ویستی جه‌سته‌یی (هه‌وای خاوێن، گه‌رمیی، ئاوی خاوێن، خواردنی ته‌ندروست، خه‌و و حه‌وانه‌وه‌.

2) حه‌ز و ویستی دڵناییی (خانوو و ماڵ، پارێزگاریی له مه‌ترسیی، ڕێکخستنی یاسا و ڕیتواله‌کانی.

3) حه‌ز و ویستی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ( هاوڕێ، جووتبوون “دوانه‌ی پێکه‌وه، خۆشه‌ویست یان ژن و مێرد”، خۆشه‌ویستیی، خۆشویستنی ئه‌وی تر، سێکسوالیتێت، به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن، گفتووگۆکردن.

 

له فونکسیۆنی هه‌ر بوونه‌وه‌رێکدا پێویسته جه‌سته و زین و ڕۆح پێکه‌وه کار بکه‌ن، به‌ڵام مرۆڤ تاکه بوونه‌وه‌ره له سروشتدا، که زیانی به‌م فونکسیۆنانه‌ی خۆی گه‌یاندووه. حه‌ز و ویسته بیۆلۆگییه‌کانی مرۆڤ، به یاسای فونکسیۆنه بیۆلۆگییه‌کان کار ناکات. به گشتیی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا کولتوور ده‌سته‌ڵاتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر فونکسیۆنه بیۆلۆگییه‌کانی مرۆڤدا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ک، که به‌شێکی گه‌وره‌ی حه‌ز و ویسته بیۆلۆگییه‌کان یان ده‌شاردرێنه‌وه یان به نهێنیی پراکتیزه ده‌کرێت.

 

 

 

به‌مشێوه‌یه ده‌بینین، که هه‌موو شاردنه‌وه‌ی هه‌ر حه‌ز و ویستێکی بیۆلۆگیی مرۆڤ، ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی یه‌که‌یه‌ک یان چینێک له که‌ڕاکته‌ری مرۆڤ، که خۆی له فۆڕمێکی تووندوتیژ و سادیستدا پیشان ده‌دات.  هه‌ربۆیه به تێڕوانینه ڕایشییه‌که، ناکرێت فاشیسمووس وه‌ک ئیدیۆلۆگیی یان وه‌ک ڕه‌فتاری تاکه‌کان یان نه‌ته‌وه‌کان یاخوود هه‌ر ئیتنێکی سیاسیی گرووپه‌کان ته‌ماشا بکرێت. ڕایش هه‌مانکات  شیکردنه‌وه‌ی ئۆکۆنۆمیی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕه‌تده‌کاته‌وه، ئه‌مه ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه ئۆکۆنۆمییه‌یه، که ئێستا له باشووردا ڕۆشنبیری کورد قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات.  ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌ماشای چینی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد له باشووردا بکه‌ین، ئه‌وا کۆمه‌ڵێک یه‌که‌ی کۆپه‌راتیڤیی ده‌بینین، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ ناوکی بیۆلۆگیی که‌سه‌کاندا نییه. ته‌واوی ئه‌م حه‌ز و ویسته بیۆلۆگییانه‌ی تاکی کورد وا له‌ناو چینێکی تردا، چینێکی ناوه‌ندی که‌ڕاکته‌ری تاکه‌کان، که ڕێگای خۆی به تووندوتیژیی، سادیسمووس، حه‌ز و تووندوتیژیی سێکسوال، حه‌زی داگیرکردن و ئێره‌یی ده‌کاته‌وه. “ئه‌و شه‌ش که‌سه‌ی، که ده‌ستدرێژیی سێکسییان کردبووه سه‌ر کچه شانزده ساڵه خۆرئاواییه‌که، نموونه‌یه‌کی ئاکتوێلی ئه‌م ڕاستییه‌ن”. ئه‌م ئیمپولسانه له‌ناو تاکدا فه‌رمانڕه‌وان. له مۆدێله‌که‌ی فڕۆیددا، مۆدێلی ستراکتووری که‌ڕاکته‌ر. ئه‌م چینه ناوه‌نده بریتییه له شاردراوه‌کان. ئه‌گه‌ر مرۆڤ ماسکه‌ی کولتوور دابگرێت، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی له چ ده‌ڤه‌رێکی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌ژیی، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌یبینین بریتیی ده‌بێت له چینێکی که‌ڕاکته‌ری پێرڤێرز و سادیست. به‌مشێوه‌یه تاک ده‌بێت له‌وه تێبگات، که فاشیسمووس، فاشیزم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پارتێکی سیاسیی نییه، به‌ڵکوو تێگه‌یشتنی تاکه له شێوه‌یه‌ک ژیان و هه‌ڵوێسته‌کانی مرۆڤ به‌رانبه‌ر به کار و خۆشه‌ویستیی و زانین. سه‌رنجڕاکێشتریین خاڵ لێره‌دا له دۆسیه‌ی فاشیسمووس له باشووردا بریتییه له قووتبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و تۆڵه‌ریزه‌کردنی کۆمه‌ڵێک ڕه‌وتی ژیان و سیاسیی به ناوی لیبڕاڵیه‌ته‌وه و سه‌رکووتکردنی حه‌ز و ویسته بیۆلۆگییه‌کانی مرۆڤی کورد، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ که‌س درکی پێبکات.

یۆنانی کۆن بریتییه له چاوگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی زانستیی، هه‌ربۆیه هه‌میشه بۆ تێگه‌یشتن و ئه‌نالیزه‌کردن ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆی. له میتۆلۆگیی یۆنانی کۆندا “کرۆنۆس،Chronos” بریتییه له خودای کات. ئه‌و زینێک ده‌دات به وێنه‌ی تێپه‌ڕبوونی کات له ژیانماندا. هه‌ربۆیه لێره‌دا من “Chron” به‌کارده‌هێنم بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕانکارییه‌کانی “من”، تێبگه‌م. “من”، وه‌ک ئینستانسێکی ده‌روونیی، له مۆدێلی ستراکتووری ده‌روونیی تیۆرییه‌که‌ی فڕۆیددا ڕۆڵێکی گه‌وره له گۆڕانکارییه‌کانی که‌ڕاکته‌ردا ده‌بینێت. ئه‌و مرۆڤانه‌شی، که نه نۆیرۆتیکن و نه پسیشۆتیکن به ڕێکخستنێکی که‌ڕاکته‌ری شرۆنییدا تێده‌په‌ڕن. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، که چیی وه‌ها ده‌کات ڕێکخستنی که‌ڕاکته‌رێک، شرۆنیی بکه‌وێته‌گه‌ڕ؟ گه‌ڕان به‌دوای به‌دوای شێواندنی که‌ڕاکته‌ردا، گه‌ڕانێکی قوڵه، که به‌رده‌وام زیاتر به‌ره‌و قوڵاییمان ده‌بات. گرفتی گه‌وره ئه‌و کاته ده‌ستپێده‌کات، که تاکێک خۆی پانز کردبێت و ڕێگا نه‌دات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بچیته ناویه‌وه، که لێره‌دا نموونه‌کانی وه‌ک که‌ڕاکته‌ری نارسیست و بۆرده‌رڵاین، دوو نموونه‌ی ئاکتوێلی کۆمه‌ڵگای کوردیین. هه‌موو پانزێکیش “دیوارێکی ڕه‌ق و پۆڵایین به ده‌وری که‌ڕاکته‌ردا”، خاوه‌نی زینی خۆیه‌تی، زینی پانزیش بریتییه له پاراستنی “من”. تاکی پانزکراو لێره‌دا له ڕێگای دیوارێکی ڕه‌قه‌وه چێوه‌یه‌ک بۆ جوڵه‌ی ده‌روونیی خۆی دروستده‌کات. گه‌ڕان به دوای “من”دا، گه‌ڕانێکی جه‌هه‌ننه‌مییه بۆ تاکی پانزکراو، بۆ تاکێکی نارسیست، که به‌هۆیه هه‌میشه له تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌ندیین جۆر بواردایه، بۆ نموونه ئه‌لکۆهۆل، نارکۆ “مادده‌ی هۆشبه‌ر”، سه‌ما و ئاهه‌نگی شه‌وانی درێژ هه‌تا به‌یانیی ، که به‌هۆیه‌وه بگات به “من”ی خۆی و نایدۆزێته‌وه.

 

12.01.2013

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.