سه‌باره‌ت به‌ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر نه‌به‌ز گۆران
سه‌باره‌ت به ده‌ست درێژی بۆسه‌ر نوسه‌ر و ڕۆژنامه نوس " نه‌به‌ز گۆران"
nadr1506@yahoo.com
نادر عبدالحمید 2. نۆڤه‌مبه‌ری 2009هه‌ر ماوه نا ماوه‌یه‌ک له کوردستان هه‌واڵی کوشتن، شکه‌نجه و کوته‌ک کاری نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان ده‌بیستین. پێنج شه‌ممه 29 ئۆکتۆبه‌ر نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس نه‌به‌ز گۆران ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڵمه‌تێکی لێدان و دڕندانه بریندار ئه‌کرێت له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه له شاری هه‌وڵێر.
به‌و پێیه‌ی که نوسه‌ری ناوبراو تا ئێستا چه‌ندین بابه‌ت و وتاری ره‌خنه‌گرانه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم و ڕاپۆرتی ناڕه‌زه‌یه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی له‌دژی کاربه‌ده‌ستان، به‌رپرسانی حکومه‌ت و لێپرسراوانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بڵاوکردۆته‌وه، ناکرێ ئه‌م ده‌ستدرێژیه به‌ڕوداوێکی ساده‌ی گیروگرفتی شه‌خسی لێک بدرێته‌وه.
هه‌ر لێره‌شه‌وه، له‌به‌رمبه‌ر ئه‌م ڕوداوه‌دا ناکرێ به‌رپرسانی حکومه‌ت و لێپرسراوانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌وه بدرێنه به‌ر ڕه‌خنه که ناتوانن ئاسایش بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن، به‌ڵکو پێویسته وه‌ک تاوانبارانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و ده‌ستدرێژیه بناسێنرێن.
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ئێستا له‌وه شارستانی تره و وه‌ک جاری جاران نه‌ماوه که هه‌ردوو حیزبی "پارتی" و "یه‌کیه‌تی"، بتوانن به ڕۆژی ڕۆشه‌ن و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکیه‌وه ئازار و ئه‌زیه‌تی نه‌یاران و ناحه‌زانی خۆیان بده‌ن، بیان کوژن، بێ سه‌روشوێنیان بکه‌ن و که‌سیش نه‌وێرێت ده‌نگ بکات.
ئه‌م کاره دڕندانه‌یه وه‌ک ده‌ست درێژیه‌ک بۆ سه‌ر حورمه‌تی شه‌خسی و ئازادی فه‌ردی هاوڵاتیه‌کی کوردستانی جێگه‌ی ئیدانه و مه‌حکوم کردنه، و ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیس لێپرسراوی ڕاسته‌وخۆن له به‌دوادا چونی یاسایی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ ئاشکرا کردنی ئه‌و ده‌ستانه‌ی که له پشت ئه‌م تاوانانه‌وه وه‌ستاون، که ئه‌بێ سزای یاسایی بدرێن.
ئه‌م کاره ترسنۆکانه‌یه بۆ له‌قاڵبدان و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕا و چاپه‌مه‌نی، بۆ تۆقاندنی نوسه‌ران و به‌رگرتنه به‌ده‌نگی ناڕازی جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری، له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژی و زوڵم و زۆری کاربه‌ده‌ستانی حکومی و لێپرسراوانی حیزبی‌دا. بۆیه له‌م لایه‌نه‌شه‌وه شوێنی ئیدانه و مه‌حکوم کردنه.
ته‌نها ڕێگه‌یه‌کی کاریگه‌ر بۆ ده‌ست کۆتاکردنی دوژمنانی ئازادی بیروڕا و ڕێگه گرتن له دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ست درێژیانه له کوردستاندا:-
یه‌که‌م: یه‌کیه‌تی و ڕێکخراوبونی نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانی کوردستانه له ڕێکخراوه و سه‌ندیکای پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆی خۆیان که بتوانێت یاسایه‌کی مۆدێرن، هاوچه‌رخ و ئازادیخواز له بواری میدیاگه‌ری و چاپه‌مه‌نیدا به‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمدا بسه‌پێنێت، که ئازادی ڕێکخراو بون و ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین دابین بکات.
دوه‌م: ڕۆڵی نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسانه له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌رچی به‌رفراوانتر و سیستماتیکی ده‌نگی ناڕازی جه‌ماوه‌ری مه‌حروم و بێ به‌ش له خزمه‌تگوزاریه‌کان و توڕه له دژی گه‌نده‌ڵی و زوڵم و زۆری، هه‌روه‌ها بانگه‌وازکردنی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ناڕازی و توڕه‌یه بۆ هاتنه‌مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.
بژی ئازادی ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین
نادر عبدالحمید 2. نۆڤه‌مبه‌ری 2009