شیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ خۆشه‌ویستانی فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای کوردی له‌نده‌ن .
ئازیزان گه‌ر وه‌ڵامێکی خێرای نوسینه‌که‌ی کاک ئاسۆ باڵابه‌رزی لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌کان و پرێس و هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵی عه‌به ڕه‌ش – سه‌رۆکی ئه‌م بنکه‌یه بده‌مه‌وه، ده‌ڵێم له‌به‌ریتانیادا سێ جۆر نوسین هه‌یه ده‌رباره‌ی شانۆ‌و فیستیڤاڵ که بریتین له :-
1. ڕه‌خنه‌ی ئه‌کادیمی ناوه‌رۆک و بابه‌ته‌کانی شانۆییه‌ک یان سیمینارێک که پێی ده‌وترێت( Critic ).
2. پێداچوونه‌وه‌ی کارێک ( Review ) که وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت زۆر مه‌زن بوو، زۆر جوان بوو ژماره‌ی ئه‌ستێره‌شی بۆ داده‌نێت که چه‌ند ئه‌ستێره وه‌رده‌گرێت .
3. یان ده‌ڵێن نرخاندن ( Evaluation ) یان هه‌ڵسه‌نگاندن ( پێداچوونه‌وه) که له‌سه‌ره‌تاوه فێستیڤاڵ تا کۆتایی هه‌ڵده‌وه‌شێنێت و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات و شیته‌ڵی ده‌کاته‌وه و لایه‌نه باش و خراپه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن ( Management ) له‌ڕووی پرێس و بوکلێت ( ده‌لیل) و میوانداری و ئاگاداریکردنی به‌شداران و بینه‌ران هه‌مووی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت . که به‌نده ئه‌مه‌ی سێهه‌میانم کردوه .. که‌چی ئێوه ناوتان لێناوه (ڕه‌خنه) .. ئه‌مه ڕه‌خنه نیه نرخاندنه و به‌س .
جاله‌م نوسینه‌ی ئێستاماندا که ناوم ناوه ( شیکردنه‌وه‌یه‌ک …) من باسی پێداچوونه‌وه‌ی وه‌ڵا‌مه‌که‌تان ده‌که‌م ( Review ) دیسانه‌وه ڕه‌خنه نیه .. شته‌کان تێكه‌ڵ و پێکه‌ڵ مه‌که‌ن .. تکاتان لێده‌که‌م . به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌لای ڕه‌خنه‌ی ئه‌کادیمیدا نه‌چووم وه‌ک ( هه‌ڵسه‌نگاندنی شانۆیی و ناوه‌رۆکی سیمیناره‌کان) ، ته‌نها به چه‌ند ووشه‌یه‌ک نه‌بێت که له بواری نرخاندندا خۆیان ده‌بیننه‌وه .
گومانی تێدا نیه که دروستکردنی بنکه‌یه‌کی هونه‌ری که هونه‌رمه‌ند یان ئه‌و که‌سانه‌ی هونه‌ردۆستن بیبه‌ن به‌ڕێوه کارێکی زۆر زۆر پیرۆز‌و جێگای ستایش و ڕیزلێنانه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه له به‌ریتانیادا .. چونکه ماوه‌یه‌کی زۆره ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جۆره چالاکیانه ده‌که‌ن به‌دڵسۆزیه‌وه‌و که‌سانێکی ناسراوی کۆمه‌ڵگاکه‌مانن( ڕیزێکی گه‌وره‌مان) بۆیان هه‌یه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌یان هونه‌رمه‌ندی ( ئیختیساسی) ئه‌و بوارانه نه‌بوون، ئه‌مڕۆ که‌سانێکی خاوه‌ن مێژووی هونه‌ری ناسراوی کورد وه‌ک( هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵی عه‌به ڕه‌ش و شادان خانی ئه‌کته‌ری ناسراوی ئافره‌تمان و خوشکه نیهایه‌ت فه‌قێ سه‌عیدی پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌ی هونه‌ری و کاک ئاوات عوسمانی ده‌رچووی ئه‌کادیمیا و ئێستاکێش قوتابی کۆلیژی سینه‌ما و چالاک و ڕۆح سوک و کاک سه‌لام مه‌جید و کاک ئارام ته‌های میوزیک و شایی خانی ئه‌کته‌ری ڕۆح سوک و کاک ئاسۆ باڵابه‌رزی ڕۆژنامه‌وان و چالاک و … هتد) به‌م کاره پیرۆزه هه‌ڵبستن ئیتر ئێمه چیمان گه‌ره‌که ، ئه‌و هاوڕێ و کۆمپانیاو که‌سایه‌تیانه‌ش که پاره‌یان به‌خشیوه هه‌موویان جێی ڕێز‌و ستایشی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مانن و هیوادارین هه‌رده‌م خێر‌و به‌ره‌که‌ت ڕوویان تێبکات و به‌رده‌وام یارمه‌تی هونه‌ری کوردی بده‌ن .. له‌بواری روخساری شارستانیشه‌وه بۆ پێکاندنی گۆڵه‌کانی فێستیڤاڵ زۆرمان پێخوش ده‌بوو که ئه‌م فێستیڤاڵه بنه‌ماو به‌ها پیرۆزه‌کانی فێستیڤاڵی بپێکایه که بۆ مه‌به‌ستی :-1. خۆشگوزه‌رانی بینه‌ران .
2. نیشاندانی که‌ڵچه‌ری کوردی به ئه‌وروپیه‌کان .
3. کۆبوونه‌وه‌و بینینی هونه‌رمه‌ندان و ده‌مه‌ته‌قێ و باسکردنی کێشه‌کانی شانۆی کوردی گۆڵه‌کانی بوایه.
4. به‌دادوه‌ری ڕێزی بگرتایه له هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک و سووکایه‌تی ( تاک ڕه‌وی) نه‌کردایه به مێژووی توانای که‌سانێک و مه‌سه‌له‌ی شه‌خسی و عه‌شایه‌ری نه‌هێنایه‌ته ناو بواره‌که‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت له وڵاتێکی شارستانی وه‌ک به‌ریتانیادا که چه‌ند که‌سێک ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له کێشه‌که‌دا و به‌نده‌ش کرامه قوربانی ئه‌م پیلانه شه‌خسیه‌ی که په‌یوه‌ندی نه‌بووه به‌منه‌وه..
5. ئه‌و فێستیڤاڵه که‌م یان زۆر( هه‌ندێک) له‌و گۆڵانه‌ی نه‌پێکا و شکستی هێنا .. نه من خۆشه‌ویستان و هاوڕێ دێرینه‌کانی ئه‌کادیمام بینی به‌چاکی نه‌له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی ئێستاشدا توانیمان شه‌وێک دانیشین و نه‌له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێکی کوردی ئه‌وروپاشدا بوارم هه‌بوو چونکه به مه‌به‌ستێکی شه‌خسی که په‌یوه‌ندی به به‌نده‌وه نه‌بوو ڕێگام لێ‌گیرا بێمه ناو کۆبونه‌ووه‌کانه‌وه .. ئیتر بۆ ( مه‌سه‌له کان مۆنۆپیله‌شن ) ده‌که‌ن و وه‌رده‌چه‌رخێنن .. باسی پاره‌و مه‌سروفات ده‌کررێت کورد میلله‌تێکه باسی سه‌ده‌ها توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی بۆ بکه‌یت عه‌قڵی وه‌ریناگرێت ، به‌س که باسی پاره‌ی بۆ بکه‌یت ئه‌وا تا سه‌رئێسقان ئاماده‌یه بوختانت بۆ هه‌ڵبه‌ستێت و سوکایه‌تی بکات به مێژووته‌وه.. و ده‌ستیش بداته چه‌قۆ سه‌رشه‌قامت لێبگرێت .. و عه‌ریزه‌ی فاشیلت بۆ بنوسێت و ڕینومایی نا ئیختیساسیت بۆ بکات بێ ئه‌وه‌ی بتناسێت ؟!! به‌نده باسی ئه‌وه‌م کردووه ئازیزان له‌کاری ڕێکخراوی به‌ریتانیدا گه‌ر ( خه‌رجی ڕۆژانه – ئیکسپێنسز) نه‌ده‌یت به هه‌موان به‌دادوه‌ری ئه‌وسا تۆ یاسای ڕیکخراوه کانت پێشێل کردووه .. هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی براده‌ری من بوون ده‌زانن که پاره لای من هیچ به‌هایه‌کی نیه‌و به‌نده له‌ماڵه‌وه دانه‌نیشتوم له‌سه‌ر شاره‌وانی بخۆم و بنوم ساڵه‌هایه کار ده‌که‌م له‌م وڵاته‌داو تاکس ده‌ده‌م .. که گوتومه پاره‌و دیاری دابه‌ش ده‌که‌ن ، به‌میزاجی شه‌خسی مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بووه خوانه‌خواسته بڵێم ئێوه ده‌ست پاک نین .. سوکایه‌تیکردنتان بۆ گروپی شانۆییه‌که‌ی من داڕێژراو بوو .. ناڵێم له‌لایه‌ن هه‌موتانه‌وه به‌ڵکو له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه.. بۆ مه‌سه‌له‌ی پاره زانیاریه‌کان له ناو خودی به‌شدارانه‌وه به من گه‌یه‌ندرا که کێ چه‌ندی ( ئیکسپێنسز – خه‌رجی هاتوچۆو مه‌سره‌ف) بۆ سه‌رف کراوه و گه‌ر من به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم ( ئێوه‌م تاوانبار) نه‌کردووه به ( ناده‌ست پاکی) ته‌نها باسی ( ئێکسسپێنزم) کردووه که ده‌بووا بۆ من و کاک سه‌فین ئه‌نوه‌ریش بدرایه .. ئێوه پێشێلی ئه‌م یاسایه‌تان کردووه‌و گه‌ر له ( کۆمیوشنی باڵا ی ڕێکخراوه‌کان شیکایه‌تتان لێبکررێت ئه‌وا دا‌ده‌خررێن فڕتان به ڕێکخراوه‌وه نیه له‌م وڵاته‌داو هه‌رچه‌نده هێشتا ئێوه به فه‌رمی ڕێکخراو نین چونکه ژماره‌ی تۆماری ( کۆمیشنی باڵاتان ) وه‌رنه‌گرتوه و گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تێنه‌گه‌یه‌شتنی دروست کردبێت .. زۆرم پێناخۆشه .. چونکه ئێوه که‌سانێکتان تێدایه که ( دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌و هونه‌ره‌که‌تانن و هیچ که‌س لاری له‌دڵسۆزیتان نیه) .. زۆرم کردووه به خۆبه‌خشی و ئه‌م باسانه بۆ به‌نده مه‌که‌نه‌وه .. که‌سیش به خۆڕایی ئیش ناکات .. هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ک ( یاسای خۆبه‌خش مه‌سروفاتی ڕۆژانه‌ی وه‌رگرێته‌وه ) . له ڕاپۆرته‌که‌ی ئاسۆدا دیسانه‌وه باسی فرۆشتنی بلیتی تێدا نیه که چه‌ند فرۆشراوه .. بزانه که شتێک ده‌نوسی به‌ڕێک و پێکی بیبه به‌ڕێوه وه‌ک عه‌ریزه مه‌ینووسه.. له‌م وڵاته‌دا به 8 ڕۆژ کۆرسێکت پێده‌ده‌ن به خۆڕایی ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵ و رێکخراوه‌کان هه‌نده‌ی به‌کالۆریۆسێک شتت فێر ده‌که‌ن چ عه‌یبی تێدایه بچیت بیخوێنیت .. بابزانین به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی کێیه ( خاتوو نیهایه‌ت فه‌قێ سه‌عید) ه که تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی من بیناسم ده‌یه‌ها به‌رنامه‌و ڕاپۆرتی ته‌له‌فزیۆنی له‌م وڵاته‌دا کردووه بۆ کوردستان و مافی خۆی به‌ته‌واوی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه ئه‌و کیژه نازداره دڵسۆزه‌ی که‌ڵچه‌ری میلله‌ته‌که‌ی و گوێشی پێنه‌دا ئاخر چۆن ویژدانی به‌نده قبوڵ ده‌کات توانج و ده‌ست ناپاکی بخاته پاڵ ئافره‌تێکی وه‌ها دڵسۆز ؟! که زوڵمه‌کانی که له‌خۆم ده‌کرێت له‌وی دا ده‌بینمه‌وه .. برایان بۆ ناتانه‌وێت لیێم حاڵی بن .. بۆ ؟! مه‌به‌ستی شه‌خسی به‌کارده‌هێنن و به عه‌ریزه‌یه‌ک ڕێنومایی قۆڕو بێ‌مانا ده‌که‌ن بۆ که‌سێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌و که ده‌ڵێن ( ئێمه ئه‌و شانسه‌مان پێبه‌خشیت دوای ئه‌و هه‌موو دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له هونه‌ر جارێکی تر بێیته‌وه سه‌ر شانۆ‌و نمایش بکه‌یت ..) ئه‌مه قسه‌یه‌کی زۆر ناقۆڵاو سوکایه‌تی کردنه چونکه ئازیزان هه‌ر له ساڵی 2008 دا به‌نده له سێکاری هونه‌ریدا به‌شداریم کردوه‌و هه‌ر یه‌ک هه‌فته دووای فێستیڤاڵ له پۆرتۆ بێللۆ و سانفرا نسیسکۆ کارێکیان لێدرا ، له‌مانگی 4 ی به‌ر له فێستیڤاڵی ئێوه‌دا شانۆییم به ئینگلیزی پێشکه‌ش کردووه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سانی وه‌ک ئێوه ئاگای له‌و کارانه نیه‌و نایه‌ت بۆ سه‌یری گوناهه وا به‌و شێوه‌یه باسی بکه‌یت .. چه‌ند که‌ستان به‌ر له‌هه‌فته‌یک چوو بۆ فیلمی کاک ( گه‌یلان ) که له کله‌پێکی سینه‌مایی جوان‌دا نیشان دراو پڕ بوو له هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانی ؟!! که ده‌عوه‌تنامه‌ی بۆ هه‌مووتان ناردبوو .. چه‌ند که‌ستان؟!! .. کاکه باسی شارستانیه‌ت بۆ من مه‌که‌ن .. خۆ به‌خۆڕایش بوو ..!!! بڕۆ به دووای مێژووی مندا بگه‌ڕێ بزانه چیم کردووه ، چیم پێشکه‌ش کردووه له‌م وڵاته‌دا .. گه‌ر تۆ لاخه‌به‌ر بیت و کاری هونه‌رمه‌ندی میلله‌ته‌که‌ت نه‌بینی ئه‌مه گوناحی به‌نده‌ی تێدا نیه .. ئه‌مه قسه‌ی که‌سانێکه که خه‌ڵکی ئه‌م به‌ریتانیایه نین .. وه‌ک ( شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش و ئاسۆ باڵابه‌رز ) به‌ته‌نها و که‌سی تری بنکه‌که‌ی تێدا نیه .. ئاخر گه‌ر ( C.V) ه‌که‌م بخه‌مه سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م نوسینه به‌قه‌د باڵای کاک ئاسۆ به‌رز ده‌بێت .. کوڕی خۆم من له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا کارم کردووه به هه‌رزه‌کاری خه‌وم به‌وه‌وه ده‌بینی که به‌س له‌دووری کلیۆ مه‌ترێکه‌وه بیانبینم له‌گه‌ڵ ( ئۆلیڤه‌ر ڕید و بێن کینگزلی و مایک نویلی ده‌رهێنه‌ری هاری پۆته‌رو مایکڵ چانان و مامۆستاکه‌م تیۆدۆر گه‌یت له‌گه‌ڵ ساموێل پێکیتدا له ساڵانی په‌نجاکان و شه‌سته‌کاندا کاری کردووه و لیونا هه‌مفیڵدو فیل پارکه‌ر که یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی سینارێۆی ته‌له‌فزیۆن و هۆلیود له هه‌ردو به‌ری ئۆقویانوسدا هه‌ڵده‌بژێریت و بیرنارد کۆپس ی مه‌زنه نوسه‌ری ئینگلیزی که نواندم کردوه له کارێکیداو له فیلمێکمدا ڕۆڵی بۆ بینیوم له 1997 دا ..هتد هه‌ر له‌ساڵی 1991 ه‌وه به‌نده له فیلم و شانۆیی به‌ریتانی و تیپه‌کانی ( کوێستس) و( پۆڵیگلۆت) دا کارم کردوه‌و ئه‌ندام بووم ، یارمه‌تی سه‌ده‌ها خه‌ڵک و ئه‌کته‌ری کوردم داوه‌و ناردومن له فیلمه هۆلیوده‌کانی ( جه‌یمس بۆند و جه‌ره‌مایا و کینگ ده‌یڤید ..هتد) کاریان کردووه‌و که‌سێکیشیان کراسێکی بۆ نه‌کڕیووم به‌دیاری و زیاد له 34 کاری ته‌له‌فزیۆنی و فیلمی گه‌وره‌ی به‌ریتانیدا کارم کردووه .. کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ریتانی بۆ خۆیان ده‌زانن و یه‌كێکیان مانگی 5 ی 2010 دێته بازاڕه‌وه له ده‌رهێنانی ( مایک نیویل ) ده‌رهێنه‌ری هاریپۆته‌ر .. گرنگ نیه ڕۆڵه‌که‌م چه‌نده ، گرنگ ئه‌وه‌یه کار ڕاناوه‌ستێت .. ئه‌مه قسه‌ی نه‌زانێکه که ئاگای له کاری هونه‌ری به‌نده نیه . له‌ساڵی 1991 ه‌وه له زۆربه‌ی بنکه کوردی و ڕۆشنبیری و ڕێکخراوه‌کانی به‌ریتانیادا کارم کردووه .. وانه‌ی شانۆ‌و فیلمم گوتۆته‌وه ، به‌شداری کۆمه‌ڵگای کوردیم کردووه‌و ئه‌وانه‌ی که ڕۆشنبیرو خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ن ده‌زانن و ڕۆژنامه‌کان شاهیدی ئه‌و کارانه‌ن .. یه‌که‌م ڕێکخراوی هونه‌ری سینه‌ماییم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانی و کوردا له ئه‌وروپا دروست کردووه و ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که ئه‌مه ئیختیساسی من نیه کاری من نواندن و ده‌رهێنان و نوسینه ..
.. من به هه‌موو براده‌رانی خۆمانم گوتبوو :- گه‌ر وه‌ک گروپێک له‌وه‌ڵامی ئه‌و براو خوشکانه‌دا سوکایه‌تیه‌کی تر نه‌کرێت به کاراکته‌ری هونه‌رمه‌ندو به‌شدارنی شانۆیی ( شاری ئه‌کته‌رێکه‌وه) ئه‌وا وه‌ڵام ناده‌مه‌وه .. به‌ڵام ئه‌فسوس بۆ کورد کاک ئاسۆ باڵابه‌رز – گۆران یان شه‌ماڵی عه‌به ره‌ش که خۆی به سه‌رۆکی هونه‌رمه‌ندانی بنکه‌یه‌ک ده‌زانێ پیلانه‌که‌یان که به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م بنکه‌یه کاک ( ئاوات عه‌لی)یه‌و ئاگای له‌و نامه‌یه‌ش نیه که بۆ به‌نده نوسراوه به پیلانی( چه‌ند که‌سێکی ناو کوردستان و خۆیان) نوسراوه بۆ وه‌لا وه‌نانی توانا‌و مێژووی ئێمه و ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌وه بوو کاک ئاواتی دامه‌زرێنه‌ر ئیستیقاله‌ی دا له‌و بنکه‌یه‌و خۆشی قوتابی کۆلێژه‌و ده‌رچووی ئه‌کادیمیایی به‌غدایه‌و ڕێزێکی زۆر تایبه‌تی هه‌یه له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ریتانیادا واز بێنێت و یارگای بنکه‌که چۆڵ کات بۆ که‌سانێک که خه‌ڵکی به‌ریتانیا نین .. پیلانه‌که‌یان ئه‌مڕۆ ده‌رکه‌وت که هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته‌وه تا سوکایه‌تی به هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌نی کورده‌وه بکه‌ن . بۆ 30 ساڵه کێشه‌ی وه‌ها له‌م وڵاته‌دا رووی نه‌داوه ؟!!!!!!
مه‌سه‌له‌ی فۆتۆگرافه‌کان له بری ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌موو فیستیڤاڵێک وێنه‌کانی شانۆییه‌کا نمان بۆ بنێرن که هیچی تێناچێت ئه‌وان وه‌ک موخابه‌راتی ده‌وڵه‌تی ته‌نها کاتێک به‌کاری ده‌هێنن که خۆیان پێیان خۆش بێت و ئێمه له ڕۆژنامه‌کاندا ده‌یبینین که نازانن ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به کۆپی ڕایت( Copy right ) ه‌وه هه‌یه‌و من بۆم هه‌یه بتان به‌مه دادگای به‌ریتانیه‌وه که بێ پرسی من وێنه‌کانم بڵاوده‌که‌نه‌وه به میزاجی کوردستان .. ئاخر گه‌ر ئه‌مه تڕووهات نه‌بێ ئه‌ی چیه که من باسی لێوه ده‌که‌م ؟!! له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی ئه‌کادیمی ڕه‌خنه‌کانم بده‌نه‌وه هاتوون له کاراکته‌رو کاری ڕزگار که‌ریم ده‌دات که به نان و چا کۆلێژی هونه‌ری له ئه‌وروپا ته‌واو کردووه وه‌ک که‌سێکی ناشاره‌زا ده‌ڵێت :- ( به‌ڵام گرنگه به‌لای هونه‌رمه‌ند و هونه‌رمه‌ندانه‌وه که هونه‌ریانه قسه بکات و ڕه‌خنه بگرێت) جا باشه له‌وه هونه‌رمه‌ندانه تر باسی چیت بۆ بکه‌م تۆ ترشانوته له ده‌لیل و نوسین و پرۆفایلی هونه‌رمه‌نداندا .. پڕێتی له هه‌ڵه‌ی چاپ …. من به یه‌قین ده‌زانم که له سه‌دا 90 ی ئه‌و نوسینه هی شه‌ماڵی عه‌به ڕه‌شی سه‌رۆکی هونه‌رمه‌ندانی بنکه و ئاسۆ گۆران ته‌نها که‌سێکی موزه‌حیه‌و به‌کار هێنراوه .. له‌لایه‌کی تر ده‌ڵێت( ئه‌و مینحه‌و میزاجی مسول بازییه‌ی تۆش باسی ده‌که‌یت بڕۆ له‌مه‌یدانی مسول بازه‌کاندا باسی بکه !!!! نه‌ک له ناو هونه‌رو کاری هونه‌ریدا بزانه چۆن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا قسه بکه‌یت !) من بووم چووم بۆ لای مه‌سئوله‌کانی ده‌وڵه‌ت تا هه‌وڵ بده‌م له حکومه‌تی هه‌رێم 9000 پاوه‌ند وه‌بگرم یان ئێوه که مافی خۆتانه، له‌ژیانمدا ڕووم نه‌کردۆته مه‌سولێک چونکه ئه‌وان ڕۆشنبیر نین تا له شانۆ‌و سینه‌ما تێبگه‌ن ؟ ..حکومه‌تی هه‌رێم ڕه‌فزی کردن گه‌نا ئێستا ئه‌و وه‌ڵامه‌تان وه‌ها نه‌ده‌نوسی .. هه‌رچه‌نده هێشتاش هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی ده‌که‌ن و نوسیوتانه ( مسول) له‌بری مه‌سئول .. له‌وه‌ڵامی نامه‌که‌ی نیقابه‌ی هونه‌رمه‌نداندا ته‌زویرتان کردووه‌و نوسیوتانه( هیوادارم بریندار نه‌بوبیت) له بیرتان چووه که نوسراوه( هیوادارین که بریندار نه‌بووبن) ئه‌مه‌ش ته‌زوێرێکی تری وه‌ڵامه‌که‌تانه که فڕتان به‌سه‌ر نوسین و وه‌ڵامی ئه‌کادیمیه‌وه نیه .. له‌لایه‌کی تره‌وه نوسیوتانه ( که تازه گه‌ڕاویته‌ته‌وه بۆ ناو کورد‌و ئیشی کوردت زۆر پێخراپه و ئیتر تا‌قه‌تت نه‌ماوه‌و جارێکی تریش بڕیارت داوه‌ته‌وه هه‌ڵبێیت له‌ده‌ست ئیشی کوردی و هونه‌ری کوردی ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم !!!!!!) به‌ڵی گوڵم گه‌ر پیاو کاک ئاسۆ ببینێت که فڕی به هونه‌ره‌وه نیه چۆن تاقه‌تی ده‌بێت کار بۆ ئیشی کوردی بکات .. نوسین و ده‌لیل و به‌ڕێوه‌بردنه فاشیله‌کانتان دیاره‌و شاهێدی حاڵی ئه‌م قسه‌یه‌مه گوڵی خۆم . ئه‌مه‌نده فاشیلن نوسیوتانه ( بڕۆن هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی شار کۆبکه‌نه‌وه بۆ پرس و ڕا ئه‌مه مه‌رج بیره‌و ئاره‌زوو مه‌دانه‌یه) .. من نه‌م گوتووه پرس به‌هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی شار بکه‌ن نوسراوه ( پرستان به هونه‌رمه‌ندێک نه‌کرد) بڕۆ جارێکی تری بخوێنه‌ره‌وه، با یه‌ک هونه‌رمه‌ندی ته‌شکیلی و یه‌کێکی شانۆیی و میوزیک ژه‌نتان بانگ بکردایه‌و پرستان پێبکردنایه بزانه چۆن به ڕووویه‌کی شارستانیه‌وه بیروسه‌رنجی خۆیان ده‌دا له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌که‌تان که هیچ بنه‌مایه‌کی هونه‌ری تێدا نه‌بوو .. ئاخر من ڕاست ده‌که‌م یان بوختان ؟!! گه‌ر که‌سێکی وه‌ک سه‌نگه‌ر که‌مال به‌شداری بکردایه و به‌و ئینگلیزیه جوانه‌یه‌و کاری بکردایه ئه‌و هه‌ڵانه ڕوویان نه‌ده‌دا چونکه ده‌زانم چۆن بیر ده‌کاته‌وه .. ئه‌مه شتی شه‌خسی نیه که خاڵی ( بایکۆتی) ده‌کات و ڕێگای پێنادات بێته بواره‌که‌وه .. هه‌رچه‌نده ئه‌و توانا‌و هێزی خۆی له‌کاره سینه‌ماییه کانیدا سه‌رف بکات چاکتره که تا ئیشی رێکخراوه‌یی بکات .. منیش بوومه قوربانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌و ده‌بوا بیر له داهێنان و نواندن بکرایه‌ته‌وه و هه‌موومان دڵ شاد بوینایه به‌یه‌کتری به ماچ و خۆشه‌ویستیه‌وه ماڵئاوایمان له فیستیڤاڵ بکردایه نه‌ک سه‌ر ئێشه‌ی نیوان شه‌خسی که له‌م وڵاته‌دا نه‌بووه له‌وه‌و پێش .. باشه ئه‌ی بۆ کاک ئاواتی دامه‌زرێنه‌ر ده‌رپه‌ڕێنرا ده‌زانن له یاسای ( کۆپی ڕایت) دا کاک ئاوات و کاک سه‌لام به دامه‌زرێنه‌ر ( CO Founder) داده‌نررێن ده‌بێت ناوی بنکه‌که‌یان(لێبکڕریته‌وه به پاره) ئه‌و جا ئێوه ده‌توانن ئیشی تێدا بکه‌ن .. گه‌ر بچیت به ناوی ( ماکدان ئاڵد) ه‌وه دوکانێک دابنێیت ( مه‌کدۆناڵد) ده‌تباته دادگاوه چونکه ناوه‌که‌ت نزیکه له‌وه‌وه .. ئه‌ی باشه له‌ئه‌وروپا چی فێر بوون تا ئێستا؟ ڕۆژی 3/09/09 که یه‌ک ڕۆژی پێش فێستیڤاڵ بوو کاک ئاسۆ باڵابه‌رزم بینی له پاسێکداو له دڵ پاکی خۆیه‌وه له‌ده‌می ده‌رچوو که ئه‌مشه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی فێستیڤاڵ له چێشتخانه‌ی تارا له باکووری له‌نده‌ن ده‌عوه‌تکراوون .. من توشی شۆک بووم به‌کورتی پێم گووت:- برای ئازیز من ئاگادار نه‌کراوه‌مه‌ته‌وه ئه‌و که‌سه‌ی که په‌یوه‌ندی به منه‌وه ده‌کات بۆ دوو مانگ ده‌چێت (دوێنێ) له‌گه‌ڵما بوو دیاره جه‌نابی سه‌رۆک پێی ڕاگه‌یاندووه که ڕزگار که‌ریم با نه‌زانێت و نه‌یه‌ت چونکه سه‌نگه‌ر که‌مالی هونه‌رمه‌ند ڕه‌نگه بێت و دانیشتنه‌که مان لێتێک بدات .. ئه‌مه بنی هه‌مانه‌که‌یه .. له‌لایه‌کی تره‌وه من له وڵاتێک‌دا ده‌ژیم که کار ده‌که‌م له ته‌فزیۆنیکی به‌ریتانیدا گه‌ر بمه‌وێت بچم بۆ ئاهه‌نگێک ده‌بێت یه‌ک هه‌فته له‌وه‌و پێش خه‌به‌رم پێبده‌ن تا مه‌ره‌خه‌سی بۆ وه‌رگرم من له ماڵه‌وه له‌سه‌ر پاره‌ی به‌له‌دیه ناژیم و خه‌ریکی فاسۆلیاو برنج خواردن نیم تا یه‌کسه‌ر 7 ی ئێواره پێم بڵێن وه‌ره بۆ رێستۆرانت ئه‌مه منداڵێکی به‌ریتانیش ده‌یزانێت بۆ ئێوه لێی تێناگه‌ن و تێکستی من ده‌خه‌یته سه‌ر نوسراوه‌که‌ت کاکی برا.. که گوایا ده‌عوه‌تکراووم و نه‌هاتووم .. ئه‌و که‌سه‌ی که په‌یوه‌ند یکردنی ( کۆمیونیکه‌یشن) به منه‌وه هه‌یه دوێنێ له‌گه‌ڵما بوو باسی هیچی نه‌کرد .. ئه‌مه‌شیان وه‌های ده‌ر ده‌خات که سوکایه‌تیکردنه به ئێمه‌وه پیلانی بۆ دانراوه که به‌هیچ جۆرێک نه‌یه‌ین هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته شانۆییه‌کانمان ببینین ..که‌واته ده‌ستێک هه‌بووه که بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه گروپی من نه‌یه‌ت بۆ ناو هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌ک و ئه‌مه‌ش سوکایه تیکردنێکی تره به هونه‌رمه‌ندانه‌وه…
له‌لایه‌کی تر نوسیوتانه ( کێ لێت پاڕایه‌وه به‌شداری بکه‌یت و بۆ هه‌ر زوو ئینسیحابت نه‌کرد) ئه‌مه قسه‌ی سه‌رۆکه‌که‌ته که له هۆڵه‌نداوه هاتوه‌و خوا خوای بوو که‌سمان نه‌یه‌ین به‌و ناوه‌دا .. من ئه‌بوو به‌شداریم بکردایه که بنکه‌که‌تان به هیچ ( سفر) به‌شداری کرد له به‌ریتانیاوه عه‌یب و شوره‌یی نیه له به‌ریتانیا فێستیڤالی شانۆیی بکرێت و که‌سێکی وڵاته‌که‌ی تێدا نه‌بێت .. باشه ئه‌مه چۆن فێستیڤاڵیک ده‌بێت وه‌ک ئه‌وه وه‌هایه بلێیت فێستیڤاڵی شانۆی ئێرانی له تاران به‌ڵام ئێران به‌شداریی تێدا ناکات .. وه‌ک ئه‌وه وه‌هایه بڵێیت ڤێستیڤاڵی جلو‌به‌رگی کوردی ده‌که‌ین و ( دڵکه‌ش موراد) به‌شداری تێدا ناکات ئه‌مه‌ش تڕوهاتێکی تره که باسی ده‌که‌ن .. ده‌بوا مه‌منون بونایه که من به به‌رهه‌می دارایی خۆم هاتم ته‌نها کاک ئاوات ڕێزی ئه‌مه‌ی گرت و له ته‌له‌فزۆنه‌کاندا باسی کرد چونکه ئه‌و هونه‌رمه‌نده که ڕزگارو سه‌فین هیچ ئازارێکی بنکه‌یان نه‌داوه.. پاشان نویسیوتانه که( ئه‌ڕێ به‌ڕاست تۆ ئه‌و هه‌موو فێستیڤاڵه ئه‌وروپیانه‌ی به‌شداریت تێیاندا کردووه بلیت ده‌به‌خشنه‌وه یا چۆنه هه‌وڵ بده ڕه‌حمه‌تی زانیاریه‌کانتمان به‌سه‌ردا بڕژێنه ؟) له‌پرسیاری ئه‌وه‌ی که بلیت نادرێت به هونه‌رمه‌ندان .. له‌شانۆگه‌ری ( دۆناڕۆزیتای) تیپی کوێستس له ساڵی 1992 دا ( 5) بلیتم بۆ دانرابوو وه‌ک هه‌ر به‌شدارێک .. له‌شانۆگه‌ری( ئینئێکستریمس) ی تیپی پۆڵیگلۆتدا ( 10) بلیتم بۆ دانرابوو له بۆکس ئۆفیس هونه‌رمه‌ندان ( فازیل قه‌ساب و فازیڵ جاف و ڕێبوار سه‌عید) ناویان له بۆکس ئۆفیس بووه و بڕۆن لێیان بپرسن .. له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی‌دا هه‌ر به‌شدارێک چه‌نده‌ها بلیتی هه‌بووه .. به‌نده ته‌نها ( 3) یانم به‌کار هێنا بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک .. ئه‌مه کاری ئینگلیزی و کوردی .. جا نازانم حیکمه‌ته‌که‌تان پێگه‌یشت یان نا ؟!!!..
ئه‌مه سوکایه‌تیه که ده‌ڵێن یه‌ک بلیتت به‌ر ده‌که‌وێت ته‌نها بۆ خۆت ئه‌مه سوکایه تیکردنه و هیچی تر که پیلانی بۆ کێشرا بوو .. هیچ له‌م ئه‌وروپا مه‌زنه فێر نه‌بوون .له‌لایه‌کی تر ده‌ڵێن( دووای ئه‌و دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ت ئێمه شانسمان دایتێ تا بێیته‌وه سه‌ر شانۆ) ئه‌مه‌ش تڕووهاتێکی ترتانه که نازانن له‌مانگی 4/2009 له کڵێسایه‌ک به‌هۆی بنکه‌ی ( ڕوناکی ) یه‌وه به‌زمانی ئینگلیزی شانۆیی( لێجینده‌ری کاوا) م پێشکه‌ش کرد و ئێوه نازانن بێن بۆ کاری ئینگلیزی و ئاگاتان له پرۆژه‌کانی کورد نیه‌و قسه‌ی هه‌له‌ق و په‌له‌ق ده‌که‌ن .. گه‌ر له گه‌ڕاندا بن به‌دووای کاری کوردا وا چه‌ند مانگه له‌سه‌ر هه‌وایه‌و ده‌توانی بڕۆیت به خۆڕایی سه‌یری بکه‌یت له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌ڵام ئه‌فسوس .. جگه له سێ کاری گه‌وره‌ی مه‌زن له‌گه‌ڵ به‌ریتانیه‌کاندا یه‌کێکیان بۆ ( واڵت دیزنی) هۆلیود بوو .. برایان ئه‌مه‌ش تڕوهاته.. باوه‌ڕ بکه‌ن .. به‌کورتی باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که گوایا ئێوه بێگوناهن له نه‌هاتنی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌ی نیقابه‌ی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانیا .. من نامه‌وێت ناوی ئه‌و که‌سه ناسک و خۆشه‌ویستانه ی کوردستان بڵێم به‌ڵام هونه‌رمه‌ندانی کوردستان ئه‌مه‌یان به‌من ڕاگه‌یاند( ئێمه عه‌قدمان پڕ کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ بنکه‌ی هونه‌ری له‌نده‌ندا که نابێت هیچ چالاکیه‌ک بکه‌ین له به‌ریتانیادا تا لێره بین ناتوانین ئه‌م عه‌قده بشکێنین به‌س گه‌ر بکرێت سه‌رۆکی بنکه بهێنیت بۆ کۆبوونه‌وه‌که ئه‌و کاته ئاساییه) .. به‌نسبه‌ت کۆبوونه‌وه‌که‌ی که باسی ده‌که‌ن جا سه‌یرم پێدێت ئه‌و شه‌وه‌ی که ئێستا ئه‌و وێنه‌یه‌تان دانابوو له ئیمه‌ڵه‌کاندا له دانیشتنه‌که‌دا ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگ کرابووم و به‌س نه‌ک وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک که به‌شداری فیشتیڤاڵی کردبێت .. که‌سێک نه‌زانێ وا ده‌زانێ من هه‌مو شه‌وێک له‌وێ ده‌عوه‌ت بووم ئه‌مه له کاری ڕۆژنامه گه‌ریدا ( کاک ئاسۆ گۆران) پێی ده‌وترێت ( مۆن‌و پیله‌شن) ڕێکخستن به‌زۆر یان ( دیسئینفۆرمه‌یشن) دانی زانیاری هه‌ڵه به‌ده‌ستی ئه‌نقست که وا له خه‌ڵکی ده‌که‌یت که بڵێیت:- ئه‌وه نیه هه‌موو شه‌وێک ده‌عوه‌ت بووه له‌لامان .. له ئیشی ( KGB) ده‌چێت نه ک خۆشه‌ویستی و هونه‌ر.. ئه‌مه بۆ خوێنه‌ر روون ده‌که‌مه‌وه کاک ئاسۆ ئه‌م نوسراوه‌ی بۆ هه‌موو دنیا‌و ئیمه‌یڵه شه‌خسیه‌کانی به‌نده ناردبوو وێنه‌یه‌کی خواری منی له چێشتخانه‌که‌دا دانابوو .. به‌ڵام له ( ده‌نگه‌کان) دا بڵاوی نه‌کردووه دووای ئه‌وه که وه‌ڵامێکی کورتم دایه‌وه .. له‌لایه‌کی تره‌وه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی ( حکومه‌تی کوردستان و گه‌یلان و ئاواتی) تێکردبوو بۆ دنیای نارد بوو ئه‌مه کاکه گیان پرست به‌و ده‌زگاو که‌سانه کرد کاتێک ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌کانیتان خسته سه‌ر ڕۆژنامه‌کان .. ئاخر ئه‌مه ترشاندن نه‌بێت ئه‌ی چیه ؟!!!! له‌وه‌ڵامدا منیش گوتم:- ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانیا بۆ هونه‌رمه‌ندانی کوردستانه‌وه بۆ کوردی ناو به‌ریتانیا نیه .. ئینجا له‌لایه‌لی تره‌وه باسی خوشکه گه‌زیزه‌یان کردووه که به‌هۆی نه‌خۆشی دایکیه‌وه نه‌هات ، بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه من وه‌ک هاوڕێیه‌کی ئه‌کادیمیای گه‌زیزه خانم ته‌نها په‌یوه‌ندیم به‌وه‌وه هه‌بوو ده‌رباره‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه که باسم کرد لای هه‌ندێک هونه‌رمه‌ندی کوردستان و گوتم:- ئاماده‌ن ڕۆژی 10/09/2009 بێن بۆ کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان هه‌موویان توشی شۆک بوون گوتیان خوشکه گه‌زیزه به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ئێمه‌ی نه‌گوتوه که کۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه .. ئه‌مشه‌و ده‌چینه‌وه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین بۆچی شاردویه‌تیه‌وه .. جا خوێنه‌ری هێژا تۆ بۆخۆت تێبگه.. ئه‌مه ڕاستیه‌که‌یه‌تی .. باسی مه‌ده‌نی ڕۆشنفیکری ده‌که‌ن که گوایا زۆر مه‌ده‌نی ڕۆشنفیکرن ئه‌وه کێیه ئینقیلاب ده‌کات به‌سه‌ر خاوه‌ن ماڵدا ڕزگار که‌ریمه یان سه‌رۆک و ئاسۆ ..ڕۆشنفیکر یانی چی برام ؟ .. ده‌ڵێن به‌داد وه‌ری کار ده‌که‌ین سه‌رۆک کچه‌که‌ی و زاواکه‌ی و برازا‌و خاڵۆزاکانی خوشکی ژنه‌که‌ی و مێردی خوشکی ژنه‌که‌ی شه‌وو ڕۆژ له فێستیڤاڵ بوون و له ده‌عوه‌تی شه‌وانی چێشتخانه‌کان بوون و که‌چی هیچیان کاری هو‌نه‌ریان به‌سه‌ر فێستیڤاله‌وه نه‌بوو که‌چی زۆره 3 بلیت دانێن بۆ شانۆییه‌کی به گیرفانی خۆی هێنابێتی ئه‌مه سوکایه‌تی نه‌بێت ئه‌ی چیه کاکی برا..؟ دووا جار جارێکی تریش به کاک ئاسۆ باڵابه‌رزم گوتبوو که تکایه ئیمه‌ێڵ و هاوڕێکانی ناو په‌یوه‌ندیه‌کانم جه‌نابت ناناسن له ڕێگای ئیمه‌یڵه‌کانی منه‌وه شت بۆ خه‌ڵک مه‌نێره .. دیسانه‌وه ( هایجاکی )( داگیرکردنی به‌زۆر) ی ئیمه‌یله‌کانی کردو‌وم و جگه له ئیمه‌یلی هونه‌رمه‌ندان بۆ هه‌موو براده‌رانی خۆشمی ناردووه که ئه‌مه به کارێکی ( زۆر ناشیاو) له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م چونکه خۆی به ڕۆژنامه نوس ده‌داته قه‌ڵه‌م و سێ نوسینی له سێساڵدا نوسیوه .. ده‌بوا موراعاتی ئیمه‌یڵی شه‌خسی خه‌ڵکی بکردایه .. ئه‌مه‌ش کارێکی عه‌سابانه یه .. دووره له روخساری شارستانی ڕۆژنامه گه‌ریه‌وه .. وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ڵبکوتیته سه‌ر ماڵیک و نه‌یان ناسی .. دوا جار ته‌نها من نه‌بووم که سه‌رۆک قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌کرد ڕۆژی یه‌که‌م و دووه‌می فێستیڤاڵ قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌فین ئه‌نوه‌ریش نه‌ده‌کرد چونکه هونه‌رمه‌ند سه‌نگه‌ر که‌مال ( ته‌نفیز) جێبه‌جێکردنی ده‌نگ و مۆسیقای بۆ ئه‌ویش ده‌کرد وه‌ک هاوڕێیه‌ک ئه‌بوا ڕیزی بگیرایه ..
به‌کورتی و به‌کوردی :- که‌ی ئێوه‌م دی له شانۆییه‌کی به‌ریتانی و ئه‌وروپیدا که به‌شداریتان تێدا کردبوو جێگاتان دیار بوو وه‌ک هه‌موو که‌سانی ناسراوی ئه‌م ئه‌وروپایه ئه‌وسا منیش دێم و چه‌پڵه‌تان بۆ لێده‌ده‌م .. که‌ی ئێوه‌م بینی له فه‌رمانبه‌رێتیه‌کی هونه‌ری یان فه‌رمانبه‌رێتیه‌کی ئه‌وروپیدا کارتان کرد ئه‌وسا من سه‌ری نوازش و سوجده‌تان بۆ داده‌نه‌وێنم ..
ئێمه مشتومڕی هونه‌ری ناو خێزانی شانۆیمان ده‌که‌ین و له ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و دانیشتنه‌کانماندا باسی شانۆ‌و هونه‌ری میلله‌ته‌که‌مان مه‌به‌سته و سێ به‌شی ته‌مه‌نمان له‌م بواره‌دا سه‌رف کردووه‌و پێویستمان به ڕێنومایی که‌سانێک نیه وه‌ک کاک ئاسۆی به‌ڕێز که فڕی به‌م بواره‌وه نیه‌و له‌خۆیه‌وه قسه فڕێ ده‌دات .. خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووتان له دڵه‌وه .. سوکایه‌تیکردن به‌هونه‌رمه‌نده‌وه مه‌که‌ن چونکه ئێره جێگای نیه .. ئه‌م وڵاتانه ده‌وروبه‌رێکی شارستانین .. هیوادارم له کاره‌کانی داهاتوتاندا سه‌رکه‌وتوبن چونکه ئێوه که‌سانێکتان تێدایه که ( دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌و هونه‌ره‌که‌تانن و هیچ که‌س لاری له‌دڵسۆزیتان نیه) .. هیوادارم که دڵمان له‌یه‌کتری نه‌ڕه‌نجێت و ته‌نها به دڵ گه‌وره‌یی و له‌خۆبووردنه‌وه ده‌توانین مامه‌ڵه‌ی نێوان یه‌کتری خۆشتر بکه‌ین .. بڕۆن بپرسن له هونه‌رمه‌ند هونه‌ر سه‌لیم له کیا عه‌زیز له کاک ئاکۆ دێکان له هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی فێستیڤاڵی سینه‌مای کوردی که به‌نده کاری پرێسم تێدا ده‌کرد بزانن شه‌وانه له ڕێستۆرانته‌کاندا خۆم به‌سه‌ر هه‌ر یه‌که‌یانه‌وه نه‌ده‌گه‌ڕام .. خۆم هه‌موویانم یه‌که به یه‌که کۆنه‌ده‌کردوه و خۆشم دووا که‌س نه‌بووم که نان بخۆم ته‌نانه‌ت شه‌وێکیان چێشتخانه‌که داخراو نانم بۆ نه‌مایه‌وه براده‌رێک نیوه‌ی خواردنه‌که‌ی خۆی دامێ .. بزانن به یه‌کسانی چ به‌نده‌و عه‌تا موفتی یان تارا جاف و داده شه‌ونم ( 4 ) ی به‌یانی نه‌ڕۆشتوینه‌ته‌وه ماڵێ تا ئاگامان له هه‌موو که‌سێک بێت .
پیاوێکی حه‌کیم گوتووێتی :- گه‌ر بمه‌وێت به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مایک تایسۆندا بکه‌م ، دڵنیابه له ناو حه‌له‌بی مولاکه‌مه‌که‌یدا له‌گه‌ڵی ناکه‌م .. له‌بوارێکی تردا ده‌یهێنمه به‌رامبه‌ری خۆم و به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستمه‌وه.
براتان ڕزگار که‌ریم سه‌عید.