قسه‌یه‌ك له باره‌ی بودجه‌وه
هه‌لومه‌رجی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم له زه‌مینه‌ی هه‌ر پێنج كابینه‌كه‌ی پێش خۆی جیاوازتر بوو، گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ جیاوازیی ژینگه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌م به ژینگه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێنج كابینه‌كه‌ی پێش خۆی به‌راوورد بكه‌ین، به دڵنیاییه‌وه ناتوانین له كورته وتارێكدا مافی خۆی پێبده‌ین، به‌ڵام ده‌شێ بڵێین بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی په‌رله‌مانی و یاسایی كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌وه هاتۆته مه‌یدان، به خاڵێكی جیاكه‌ره‌وه داده‌نرێت له زه‌مینه‌ی كاركردنی كابینه‌ی شه‌شه‌مدا، به‌م بۆنه‌وه كابینه‌كه هه‌م له ژێر چاودێرییه‌كی وردی سێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆندا بووه كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مان پێكده‌هێنن، هه‌م ئۆپۆزیسیۆن هه‌ندێك جار و له زۆر وێستگه‌دا له‌مپه‌ری له‌به‌رده‌م كاره‌كانی حكوومه‌ت دروستكردووه. “بۆ وێنه له ماوه‌ی 61 رۆژی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی پارێزگای سلێمانی، هه‌موو پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت په‌كیان كه‌وت”. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش كابینه‌ی شه‌شه‌م به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌نی كورتی خۆی و ئه‌و بودجه‌یه‌ی له به‌رده‌ستی بووه توانیوویه‌تی له چه‌ندان رووه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، لێ كه‌موكوڕیی هه‌یه و هه‌موو شتێك وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بوو ببووایه، نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌و راستییه كه‌م ناكاته‌وه، كه كابینه‌یه‌كی چالاك بووه و ئیراده و هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك.
هه‌نووكه بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانه و له ژێر نه‌شته‌ری ره‌خنه‌ی كۆی په‌رله‌مانتاراندایه، ئه‌گه‌رچی كات زۆر دره‌نگه و له كۆتاییه‌كانی مانگی مه‌ی نزیك ده‌بینه‌وه، به‌ڵام مشتومڕی دڵخۆشكه‌ر هه‌یه له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی جیددی بخرێته بواری خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانه. هه‌نگاوی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 10% له بڕه پاره‌ی ته‌رخانكرابوو له بواری خزمه‌تگوزارییدا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر رشته‌ی به‌رهه‌مهێنان، یه‌كێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه له ئه‌نجامی گفتوگۆی دوور و درێژیی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانه‌وه هاتۆته به‌رهه‌م، به‌ڵام له‌وه‌ش زیاتر، دوو خاڵی زۆر ئیجابی له دانیشتنه‌كانی تاوتوێی پڕۆژه‌ی بودجه‌دا به‌دی ده‌كرێت، یه‌كه‌م: فراكسیۆنی كوردستانی به رۆحییه‌تی فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵاته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه ناكات، لایه‌نگریی كوێرانه ناكات، به‌ڵكو له زۆرترین جاردا ره‌خنه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كوردستانی زۆر گهوههریتر و جیددیتره له ره‌خنه و تێبینی زۆرێك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن. دووه‌م: سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیای ئۆپۆزیسیۆن ده‌یانه‌وێ “كه‌موكوڕیی”ه‌كانی بودجه وه‌ك درێژه‌پێده‌ری شه‌ڕی شه‌قام و خۆپیشاندانه‌كان بكه‌نه مادده‌یه‌كی ئیعلامیی، به‌ڵام كه‌شه‌كه له په‌رله‌مان به‌مجۆره نییه و ئه‌ندامانی هه‌ر سێ لیسته‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش، دوور له ئهنتیبوونی جاران و به هه‌ناسه و دیدێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی ئیجابییه‌وه به‌شداریی له پرۆسه‌ی گفتوگۆكاندا ده‌كه‌ن.
بودجه‌ی ئه‌مساڵ، به گه‌واهیی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزیسیۆن، تا ئاستێكی زۆر، له بودجه‌ی ساڵی رابردوو تێر و ته‌سه‌لتر و رێكوپێكتره، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا خاڵێكی گه‌شه و حكوومه‌ت ده‌توانێت به‌پێی ئه‌و پلانڕێژییه زۆر باشه‌ی كردوویه‌تی، هه‌نگاوی جیددی بهاوێژێت بۆ زۆرتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له هه‌موو روویه‌كه‌وه، ده‌توانێت به‌و بودجه‌یه بڕێكی زۆر له‌و پێویستی و داخوازییانه‌ی خه‌ڵك بهێنێته دی كه به‌رده‌وام له هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا داوای ده‌كه‌ن، بودجه‌ی ئه‌مساڵ له بواری خزمه‌تكردنی هاووڵاتیاندا كاری باشی كردووه و ده‌توانێ ده‌ستكه‌وت بۆ زۆرینه‌ی چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به رێگه‌ی جودا و له ژێر ناوی جیاجیادا ده‌سته‌به‌ر بكات. من پێموایه بودجه‌ی 2011 یه‌كێك له‌و وێستگه گرنگانه‌یه كه ده‌كرێت وه‌ك وه‌ڵامێكی حكوومه‌ت بۆ خۆپیشانده‌ران مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، چوونكه به دیقه‌تدان له‌و به‌رنامه چڕ و پڕه‌ی دانراوه ئه‌و هه‌سته‌ت له‌لا دروست ده‌بێت ئه‌م بودجه‌یه ده‌توانێت زۆر بوار و زۆر لایه‌نی ژیانی هاووڵاتیانی كوردستان بگرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێین و په‌یوه‌ندیی به ناوه‌ڕۆكی بودجه‌ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌یه، بودجه به به‌راوورد به دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و به‌و ئاسته بژێویی و ئابوورییه‌ی خه‌ڵك تێیدا ده‌ژی، هه‌رواش به به‌راوورد به ژیانی ئابووری به‌شه‌كانی تری عێراق، توانیوویه‌تی ته‌كانێك بدات بۆ پێشه‌وه و جیاواز بێت له ساڵانی پێشوو، كه من ئومێد ده‌كه‌م، ساڵی داهاتووتر له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌شی كوردستان له داهاتی گشتیی عێراق، پلانێكی تۆكمه‌تر بۆ بودجه‌ی كوردستان دابنرێ، به‌وه‌ی، یه‌كه‌م: بواری به‌رهه‌مهێنان و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بكرێته بوارێكی پێشنۆره و به جیددی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ و ئیشی زۆری بكرێ. دووه‌م: پلانێكی تۆكمه دابنرێت تا بودجه له بواری پێشخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و خزمه‌تگوزارییدا جێگه ده‌ستی خۆی بۆ ساڵانی دواتر دابنێت. به‌ڵام له پوخته‌ترین ده‌ربڕیندا و به یه‌ك دێڕ: بودجه‌ی ئه‌مساڵ وێڕای دواكه‌وتن و هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك، بودجه‌یه‌كه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و نیشانه‌یه‌كیشه بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكوومه‌ت.
Shamzini79@yahoo.com
29-5-2011