Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
له‌شه‌وێكی ته‌مموزی هه‌ولێردا … حه‌سه‌ن مسته‌فا

له‌شه‌وێكی ته‌مموزی هه‌ولێردا … حه‌سه‌ن مسته‌فا

Closed
by July 18, 2012 ئەدەب

 

 

 

1-

  كۆترێك بۆ ئاسمان هه‌ڵده‌ده‌م

تا كه‌ناری رووبارێك بۆ بدۆزێته‌وه‌

به‌پێیه‌ ته‌ڕه‌كانی ده‌زانم

ژیان نه‌مردووه‌و له‌ودیو هه‌ناسه‌ده‌دا.

 

2-

كێ‌ ده‌لێ‌ به‌زه‌وییه‌وه‌ نه‌فرۆشراوین

خۆ زه‌وی له‌ئێمه‌ به‌نرختره‌

ئه‌و كانگایه‌كی هه‌یه‌ پڕ له‌زێڕ

كانگای ئێمه‌ش پڕه‌ له‌نیشانه‌ی پرسیار.

 

3- هه‌ولێر

 

هه‌ناسه‌یه‌ك فریای ئه‌مشاره‌ ناكه‌وێ‌

واخه‌ریكه‌ له‌نێو دووكه‌ڵ‌و گه‌رمایی

چاوه‌كه‌سكه‌كانی لێكده‌نێ‌.

 

4- 

ده‌مه‌وێ‌ ژیان نه‌دۆڕێنم

كه‌چی

هێند ماسیگرێكی غه‌شیمم

قه‌لاپم بۆ سه‌راب هه‌ڵداوه‌.

16/7/2012                                                                   هه‌ولێر

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.