Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
له‌گه‌ڵ دوانامه‌ته‌وه‌  … كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

له‌گه‌ڵ دوانامه‌ته‌وه‌ … كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

Closed
by June 28, 2011 هۆنراوە

له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و په‌یامی دوانامه‌وه‌ …
هه‌ڵبه‌ستێكم ووشه‌كانی له‌ ناخم دا كپ كردووه‌
هه‌رچی ده‌كه‌م ناڕژێته‌ نوكی خامه‌وه‌…
                 *     *    *
ئه‌گه‌ر رۆژێك بۆچه‌ند ساتێك رۆحه‌كه‌ی خۆم
ئاڵوگۆڕكه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سێك…
ئه‌وا له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌یكه‌م
تابزانم چه‌نده‌ منت خۆش ده‌وێت و
له‌ سیه‌كانت هه‌ڵكێشم تۆزه‌ نه‌فه‌سێك…
              *     *    *
ئه‌گه‌ر خودا ته‌نیا له‌به‌ر دانه‌ سێوێك
ئاده‌م و حه‌وای له‌به‌هه‌شتی وه‌ده‌رنان…
هه‌رله‌به‌رهۆی ئه‌و سێوه‌وه‌
به‌بێ‌ كۆتا نه‌وه‌كانی ئاده‌م ده‌باته‌وه‌ به‌هه‌شت
ئه‌مه‌یه‌ خودای دلۆڤان….

  20/4/2011     

  kawa_kiwiny@yahoo.co.uk

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.