كه‌پره به‌فرینه‌ی عه‌شق ….. سلام سعید مولود
1
تۆ خۆت گوڵی
یان باخچه وه‌ك تۆ
ئه‌م به‌یانیه خۆی گۆڕیوه
خۆزگه منیش له‌و باخچه‌یه چڵێ ئه‌بووم
سه‌رتاپام ئه‌كرده جه‌سته
تاله پاڵتا ئێشك بگرم
2
ئه‌مڕۆ جه‌ژنه‌و نه‌ورۆزه
ڕۆحی ئاگر پیرۆز ئه‌كرێ
جه‌ژنانه‌ی چیت پێشكه‌ش بكه‌م
من وه‌ك ئاگر بۆت ئه‌سوتێم
به‌ئاگری دوری مه‌م سووتێنه
جه‌سته‌م بۆ تۆ ئاته‌ش گایه
بۆ عه‌شقی گڕ
ئه‌ی نابینی من ئێستاكه.
موغێكی ئاڤێستایم بۆ عه‌شقی گڕ
3
ئای به‌ئازارته‌وه سوتام
خه‌مم كرده هاوڕێ‌ی شه‌و
به‌تاسه‌ی ژوانته‌وه
په‌پوله‌ی خه‌یاڵم فڕاند
چه‌ند دڵا ڕه‌ق بوویت
ئه‌وكاته‌ی من بۆت ئه‌سوتام
بێ باكانه بزه‌ت ئه‌پژان
4
تاسه‌ی دووریت
خه‌مێكی هێند ، ساڵ خورده‌یه
نه به‌ئه‌شك كوتای دێت
نه‌به ژوانێك تاسه‌ی ئه‌شكێت
5
به‌ڵێن ئه‌ده‌ی
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێیته‌وه
به‌ماچێك هێنده گه‌رم بێت
لێوی ووشك هه‌ڵاتوی دوریت
ته‌ڕ ته‌ڕ بكا
تاسه‌ی دووریت
تێر بشكێنیت
به‌ڵێن ئه‌ده‌ی
6
چه‌ند دڵا ڕه‌ق بوویت
جه‌سته‌م كرده ساباتێك بۆت
خه‌وشی چه‌ندین ساڵا ته‌نهاییت
له سایه‌یدا بوژانده‌وه
په‌نجه‌كانم كردبوه قردێله‌ی بسكی ته‌ڕت
چاوم تێر له چاوت ئه‌بڕی
ورده ماچم له‌سه‌ر جه‌سته‌ت
دابه‌ش ئه‌كرد
بۆچ له ئه‌وینم هه‌ڵا هاتی
كه ئه‌ت زانی وه‌ك سه‌رویه‌ك
له‌گه‌ڵا باڵام گه‌وره ئه‌بووی
7
ڕۆژانه چۆن
باڵی خه‌یاڵا له ئه‌لبومی یاده‌كانا
به‌ڕێ ئه‌كه‌ی
وێنه‌كان مه‌ژاكێنه
یادگاری ژوانی عه‌شقن
ورده نیگام گه‌وره‌ی كردون
ئه‌شكی زۆرم بۆ ڕشتون و
به‌ورده ماچ به‌ڕێم كردون
8
ئه‌م به‌یانیه نمه‌ی باران
به‌عیشقه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی
ئه‌هاته خوار
چه‌نده زه‌وی چاوه‌ڕوانی
دڵۆپه‌ی نمه‌ی باران بوو
منیش هێنده چاوه‌ڕوانی دیتنتم
بڵێ‌ی خوایه كه‌ی بیبینم
له نزای من خوا ئه‌تگرێ
بۆ وا ئه‌كه‌ی چاوه‌ڕوان بم
9
كوێستانی سه‌رمان سپیه‌و
ته‌مه‌ن ساڵه‌كانی بردین
چاوه‌ڕێ‌ی چی له‌ساڵا ئه‌كه‌یت
بۆیه گوڵم
ژیان به‌شی خۆشه‌ویستی ناكا.
چۆن ئه‌هێڵیت
ڕق گه‌وره بێت له دڵتا
10
له مغربی چاوه‌كانتا
ئارامی ڕووح دابه‌ش ئه‌كه‌یت
له‌بێ ده‌نگیت من سڵا ئه‌كه‌م
بۆیه ئارام نابێ جه‌سته‌م
به‌یاقوتی چاوه‌كانت بڵێ گوڵم
من وا سوتام له بێ ده‌نگیت
هه‌ناسه‌كه‌م
11
ئامێزم كه با له‌دنیا بێ خه‌به‌ر بم
من زامێكی ساڵا خورده‌م
به‌هه‌توانی چاوه‌كانت گه‌شه ئه‌كه‌م
من چیم هه‌یه
بێ له بزه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی به‌ژنی ته‌رزت
من كوێستانی سه‌رم
سپی سپی ئه‌چێته‌وه
به‌ڵام له عیشقت سڵا ناكه‌م
گه‌رچی پایزه ته‌مه‌نم
عیشقت بۆ من چرا خانه
من تازه وا ڕێگه ئه‌گرم
12
چه‌نده جوان بویت
به به‌ژنی ته‌ڕ
شه‌ونمی ئاو له‌سه‌ر جه‌سته‌ت
زۆر به‌زه‌حمه‌ت جێ خۆی ئه‌گرت
به‌بۆنی جه‌سته‌ی ته‌ڕته‌وه
گوڵا سه‌راسیمه ئه‌یڕوانی
له ڕه‌ونه‌قی به‌ژنی ته‌ڕو گه‌لاوێژی چاوه‌كانت
13
بیرت ئه‌كه‌م
هێنده‌ی ده‌می تامه‌زرۆی گوڵا
بۆ ده‌می هه‌نگ
هێنده‌ی چاوه‌ڕوانی نێرگز
بۆ تاوه بارانێكی تر
بیرت ئه‌كه‌م
چی به‌ئاسمان و ئه‌ستێره و گوڵا
تۆ ئه‌ڵێیت
دێوانه‌یه‌ك وه‌ك و وه‌لی
بۆ عه‌شقی شه‌م
له چاویدا هه‌ڵی گرتویت
ده‌پێم بڵێ ئه‌ی ئه‌و خانمه‌ی بیرت ئه‌كه‌م
ڕۆژێك ئه‌بێ خوا
ئه‌م عیشقه له دڵتدا
جێگیر بكا‌و بیرم بكه‌ی
14
من چی بكه‌م
ته‌مه‌ن سه‌ری سپی كردم
تۆش كچی جوان
تازه فێری عیشقم ئه‌كه‌ی
مێژووی عیشقمان هێنده نیه
چۆن دڵت دێت ئازارم ده‌یت
15
وه‌ك پایز و گه‌ڵا ڕێزان
ڕۆژگار پێشوازی ته‌مه‌ن و
داڕمانی سیمات ئه‌كا.
چاوه‌ڕوانی چی تر ئه‌كه‌یت
ئه‌بێ ته‌مه‌ن چی كه‌ی مابێ
به‌شی لێك ڕاموسانێكی تر ئه‌كا
16
خونچه‌یه‌ك به‌ڕه‌نگی لێوت
په‌یڤی بۆ باخچه ئه‌چڕی
شه‌ماڵێك به‌وێنه‌ی پرچت
به‌م پایزه باڵای باخچه‌ی دا ئه‌ماڵی
باخچه له ڕۆحی من ئه‌چوو
به‌ده‌ست تۆوه
بێ ڕه‌حمانه چیت پێ ئه‌كرد
17
دڵی به‌رد هێنده نه‌رمه
هه‌رگیز له دڵی تۆ ناچێت
باش بزانه له دڵا ڕه‌قیت
من بێزار نیم
من ئه‌زانم ڕۆژێك ئه‌بێ
په‌شیمانی فرمێسكی زۆرت پێ بڕژێ
18
وه‌ك په‌پوله بۆ هه‌زار جار
به‌به‌ر ده‌مما چڵت ئه‌ژمارد
باڵت له دڵم ئه‌خشاندو
ئاوی سۆمای چاومت ئه‌فراند
بۆیه جه‌سته‌م وه‌ك چڵی باخ
به شنه‌ی باڵت ئه‌له‌رزی
دڵیشم چه‌شنی كۆلاره
له‌سه‌ر باڵات هه‌ڵا ئه‌فڕی
19
به‌ر له بارانی روحی من
بۆسه‌ر كێڵگه‌ی ئه‌وینی تۆ
به‌فری سه‌رم زۆر ده‌مێك بوو
رووحی سپی ئه‌ته‌زاندم
ژیانم سه‌راسه‌ر مه‌رگو
ئه‌ندێشه‌م بێ تۆ خاڵی بوو
20
وه‌ك فریشته به‌م زستانه‌ی ته‌مه‌نمه‌وه
ئه‌باریته سه‌ر ئه‌وینم
كلو كلو ئاوێته‌ی ده‌رونم ئه‌بی
له‌گه‌ڵا ڕۆحما تێكه‌ڵا ئه‌بی
چه‌نده جوانی له‌گه‌ڵا هه‌موو هه‌نگاوێكدا
ده‌ستی سۆزت له‌سه‌ر سه‌رم
كلو به‌فری پێ ئه‌سڕی
21
باخچه ئه‌مڕۆ خۆی ئه‌گۆڕێ
ئه‌ڵێ ئه‌مڕۆ ڤالانتاینه
ئه‌بێ عاشقان سوور پۆش بن
بۆیه ئه‌مڕۆ گه‌ڵا خشڵی گۆبه‌رۆكه
سه‌رچڵا ماچی بۆ ئه‌نێرێ
سه‌رو بۆ دامێن دێته خوار
شه‌ونمی سه‌ر ڕوی پێ ئه‌سڕێ
ئه‌ی گوڵم تۆ كه‌ی سوور پۆشی
گوڵێكی سوور له‌قژ ئه‌گری
22
به‌هێمنی تێپه‌ڕیت و
به‌دزیه‌وه به‌نیگایه‌ك سڵاوت كرد
شه‌قام به نیگات سه‌رسام بوو
په‌خشی ئه‌و بۆنه‌ش به‌ڕێت كرد
ئه‌ی كچی جوان
چی له سووتان تۆ ئه‌زانی
كه نه‌توانی له ڕۆحمدا تێكه‌ڵا ببی
23
به‌فر سه‌ری سپی كردین
شه‌قام جێ پێمان هه‌ڵا ئه‌گرێ
دره‌خته‌كانی سه‌ر شۆسته
چاویان وه‌ها تێ بڕیوین
له حه‌شمه‌تدا وه‌خته سه‌ریان
له‌یه‌ك گیر بێ
24
چه‌نده جوان بووین وه‌ك باڵنده
له‌یه‌ك ئاڵاین
گه‌رمی ماچێ چی به‌فری سه‌رمان بوو بردی
ئه‌ی نه‌ت بینی
دره‌خته‌كان كه‌وتنه سه‌ما
چۆن به‌فری سه‌ریان ئه‌وه‌ری
25
ئه‌م به‌یانیه نیگام بۆ تۆ چاوه‌ڕوانه
تۆش وا شه‌قام جێ ده‌هێڵی
چۆن چڵا ئامێزی ئاواڵا
بۆ ده‌می ماچی په‌پوله
منیش ئاوا چاوه‌ڕوانم
ئه‌بێ كه‌ی بێ ئامێزم كا. سۆزم له سنگی بگرێت
چۆن چڵا ئامێزی ئاواڵا بۆ ده‌می ماچی په‌پوله
منیش ئاوا چاوه‌ڕوانم
سۆزم له ئامێز بگرێت
چاوه‌كانم فێری ته‌ماشای خۆی بكات
26
گه‌وره كچێك
ماچێك وه‌ك نوقڵا له ده‌مدا
به‌ژنێك وه‌ك باخچه له پاڵما
په‌نجه‌م بۆ كردبوه شه‌ماڵا
قژیم شانه ئه‌كرد پێیان
ئه‌م ویست له چاویدا بنوم
تكای لێ كردم جێی بێڵم
27
هێنده جوانی
نه‌دڵم دیێت چاوم له چاوت بڕم
نه‌بۆ ساتێكیش وێڵت كه‌م
هێنده ده‌ترسم له سه‌یرت
جه‌سته‌م هێنده گه‌رم دادێت
وا ئه‌زانم ئێستا ئه‌مرم
28
تۆ ئه‌زانی
نامه‌كانم جارێكی تر نات دوێنن
حه‌ز ناكه‌ن سه‌یری چاوت كه‌ن
ده‌ست بخه‌نه سه‌ر ترپه‌ی دڵت
ئاشنا به‌ڕۆحی منت كه‌ن
29
ئه‌و پێ‌ی ووتم
ئه‌و یه‌كه‌م جار ده‌ستی گوشیم
جه‌سته‌ی له جه‌سته‌م ئاڵاند
ئاگرێكی زۆر له‌سه‌ر خۆی
له گیانمدا داگیرساند
حه‌زی ئه‌كرد من ئه‌و شه‌وه
تێر ماچی كه‌م ڕای مووسم و بچمه پاڵی
به‌ڵام ئێستا له چاوه‌كانم هه‌ڵدێت
له نامه‌كانم ڕا ئه‌كات
30
من بێ له ماچێ له لام دیاری
هیچ شك نابه‌م
ڕاده‌ستی كه‌م
چی شك ئه‌به‌ی نه‌م ناردبێ
هه‌ناسه‌كه‌م.
سلام سعید مولود
مارت 2011 سلێمانی