مێزگردێک سەبارەت بە ئەزموونی یەکێتی بێکاران لە کوردستان …7
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی حەوتەم:
ئایا هیچ كات ڕوویداوه، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌م ڕێكخراوه زیندانی، ڕاونان، ئه‌شكه‌نجه و تیرۆر بكرێن، كه‌ی و كێ و چۆن؟
سیروان عەلی :
به‌ڵێ، به‌رده‌وام ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نوێنەرایه‌تییەكان تووشی گرتن و ئەشكەنجه و ته‌نانه‌ت تیرۆر بونه‌ته‌وه. مه‌لەفی ده‌ستگیركردنی هه‌ڵسوڕاوانی بێكاران، به‌رده‌وام مه‌له‌فێكی گه‌رمی ئاسایش یەكێتی و پارتی بوو. وه ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌ونده زۆرن من پێموایه پێویستی به دیكۆمنتیكردنی وردی ڕووداوەكان هه‌یه.
ئاكۆ محەمەد :
بەڵێ، زۆربەی هاوڕێیان لە شار و شارۆچكەكاندا ڕووبەڕووی زیندانیكردن و سووكایەتی و ھەڕەشە و ترساندن دەبوونەوە. هەروەها وەك پێشتر وتم هاورێیانی گیانبەختكردوو نەزیز عومەر (ناسراو بە ئارام) ، بەكر عەلی شاعیر، یەكەم لە شارۆچكەی سمیڵ بەڕۆژی نیوەڕۆ فراندیان و پاش چەند ڕۆژێك بە سوتێنراوی لە دەرەوەی سمێڵ ئێسكەكانیان فڕێدابوو و پێشتر چەند جار لەلایەن دەسەڵاتدارانی (سمێڵ)ەوە هەڕەشەی لێكرابوو، دووەم ھۆنەری بەشمەینەتان (بەكر عەلی) بوو، كە لە خۆپیشاندانی جەماوەری بێسەرپەنایان و ئاوارەكاندا لەبەرچاوی خەڵك تەقەی لێكرا و چەند ڕۆژ پێشتریش زیندانی كرابوو و لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو كاتی شاری سلێمـانییەوە هەڕەشەی لێكرابوو تا بەشداری خۆپیشاندانە نەكات و خۆپیشاندانەكە پەكبخات. ئەمە بێجگە لە زیندانی بوونی چەند جارەی كۆمەلێك ھاوڕێ، كە پێشتر ھاوڕێ سیروان ناوی ھەندیكیانی ھێنا.
گۆران عەبدوڵڵا :
من قسەیەكی زیاترم لە قسەكانی ئێوە پێنییە.
كاتێك كه ڕووبه‌ڕووی ڕێگری و توندوتیژی و مه‌ترسی ده‌بوونه‌وه، چیتانده‌كرد و چ سه‌ره‌نجامێكتان به‌ده‌ستده‌هێنا؟
سیروان عەلی :
به‌رگریمان له خۆمان ده‌كرد و پشتمان به توانای بێكاران ده‌به‌ست، دواتر له ڕێگه‌ی په‌وه‌ندییەكانی یه‌كێتی بێكاران هه‌وڵی ئازادكردنی هه‌ر هاوڕێیەكمان ده‌دا، كه دەسگیربكرابایه. به‌ڵام هه‌رگیز له ئامانجه‌كانی خۆمان ده‌ستبه‌ردارنه‌بووین. ئێمه شه‌ڕی ناوخۆی خۆمان زیاتر چۆكی پێداداین.
ئاكۆ محەمەد :
لەوانەیە ئەو شێوازەی ڕووبه‌ڕووبوونەوە لە ئێستادا كەمێك ناواقیعی بێتەبەرچاو، بەڵام لەو كاتەدا برسیەتی و بێكاری و جەنگی نێوخۆ، دەستییان نابووە بینەقاقای خەڵك و سڵكردنەوە لە مەرگ لەبەرچاونەدەگیرا و زۆرجار تا بەردەم مەرگ هەنگاومانناوە و ڕووبەڕووی پیاوانی دەسەڵات بووینەوەتەوە و یەخەی دەسەڵاتدارانمان گرتووە.
گۆران عەبدوڵڵا :
ئێمە هەر لە ھەڕەشە و ڕفاندن و زیندانیكردنی هاوڕێیانمان لە بەرامبەر بریاردانمان بۆ خۆپیشاندانكردن لە ١٩/٦/١٩٩٣ تا ڕاونان و زیندایكردنی هەڵسوراوانمان لە كارگەی نەسیجی هەولێر و تا دەگاتە تەقەكردن لێمان لە خۆپیشاندانەكەی دژی شەڕی یەكێتی و پارتی لە هەولێر، ئێمە هەمیشە لەبەرانبەر دەسەڵاتدا دوو ڕێگامان دەگرتەبەر، یەك رێگای گفتووگۆ و دبلۆماسییەت، دوو هەوڵدان بۆ دروستكردنی فشار بە ڕێگای جیاواز وەكو خۆپیشاندان، ئاگادركردنەوەی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوە كرێكارێیەكانی ئەوروپا.
جەنگی نێوخۆ هاوته‌مه‌ن یا ڕاستر بڵیین له ته‌مه‌نی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا ڕوویدا، ئایا ئه‌و جەنگە، هۆكاری لاوازی و پووكانەوەی ڕێكخراوه‌كه نه‌بوو؟
سیروان عەلی :
نازانم له كوێدا به‌پێی چی لێكدانه‌وه‌یه‌ك شه‌ڕی ناخۆ بووەته مایه‌ی پووكانه‌وه‌ی یه‌كێتی بێكاران. به‌ڵكو به پێچەوانەوه شەڕی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، بۆشایه‌كی سیاسی له گۆڕپانهكهدا دروستكردبوو. چه‌پ و ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به ئه‌وان باشترین هه‌لیان بۆ ڕه‌خسابوو، كه ئاڕاسته‌ی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی له دژی هه‌لومه‌رجێك، كه شه‌ڕی ناخۆ نابوویه‌وه، ڕووبه‌ڕووی هه‌ر دوو پارتی به‌شه‌ڕهاتوو توندتر بێته‌وه و به قازانجی چه‌پی كۆمەڵگە سوودی لێوه‌ربگێرێت. هه‌ر بۆیه له سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییه (یه‌كێتی بێكاران) لەگەڵ زۆرێك له ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه چه‌پییەكان و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، كه یه‌كه‌م ڕۆژ جهماوەرێكی بێ‌ژومار ئاماده‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌ستیان له خه‌ڵك كردەوه، هه‌رچه‌نده دژبەیه‌ك وه‌ستابوون، به‌ڵام دژ به خه‌ڵكی، ئەوان یه‌ك به‌ره بوون، بۆیه ده‌ستیان له خەڵك نه‌پاراست و چه‌ندین كوژرا و بریندار له خه‌ڵكی سڤیلیان كرده سیمای شاری هه‌ولێر. ئه‌و ڕوداوه خۆی پیلانێكی له‌پێشداڕێژراو بوو، لەبەرئەوەی قەرار بوو مینبه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، له جاده‌ی سیروان ڕوو له گۆڕپانی كۆتری ئاشتی بێت. به‌ڵام پێش ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی كورت شوێنی مینبره‌كه گۆڕا سه‌رووی بینایه‌ك، كه ڕووی له جاده‌ی سیروان و چایخانه‌ی قه‌رزاران بوو، دیاره ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه بوون، له مینبه‌ره‌كه ئه‌وەنده‌ی له‌بیرم مابێت، هاوڕێ شاپوور و ھاوڕێ عبدولرحمان مەولوود و كاوه حه‌سەن و دكتۆر پشتیوان بوون. به‌ڵام هه‌ر دوای ته‌واوبوونی قسه‌كانی هاوڕێ شاپوور گوله وه‌ك ڕێژنه‌ی باران به‌سه‌ر خه‌ڵكدا باری. دیاره به‌هۆی لێكدانه‌وه‌یەك، كه من بۆ ئه‌و ڕوداوه هه‌مه، هه‌موو ته‌قه‌كان له جاده‌ی شێخ چوڵییه‌وه به‌رەو ڕووی خه‌ڵك ده‌هاتن، بۆیه شوێنی سەكۆی قسه‌كردنەكه ئاسان نه‌بوو، تا بپێكرێت. ئه‌و ڕۆژه خوێناوه‌یه لەنێو ڕێژنه‌ی گوللـه‌دا بریندارەكانمان ده‌گواسته‌وه و كۆتایهات. بۆ میژوو هه‌ڵویستی بوێرانەی (دكتۆر پشتیوان) له‌بیرناكه‌م، كه به زۆر و به شه‌قلێدان له سه‌یاره‌كانی ئه‌و سه‌ر شه‌قامه، بۆ ئه‌وه‌ی لەگەڵماندا بێن و برینداره‌كان بگوازنه‌وه. به‌ڵام ڕۆژه‌كانی دواتر ئێمه هه‌ر نه‌وەستاین ڕێپیوانێكی دیكه‌مان ڕێكخست، كه ته‌نانه‌ت كاتێك له‌به‌رده‌م پارێزگا مه‌لا به‌ختیار ویستی قسه بۆ خه‌ڵك بكات، خه‌ڵك به به‌رد ڕاویاننا، دواتر خه‌ڵك روویانكرده لقی دوو و بینای شیراتۆن، به‌ڵام پێشمرگه‌كانی پارتی له بینای شیراتۆن بێ سێ و دوو، دهستیانكردهوه له‌وه خه‌ڵكه و چندین كه‌سیان خه‌ڵتانی خوێنكرد. بۆیه یه‌كێتی بێكاران له‌پێش بزوتنه‌وه‌یه‌ك بوو، كه ویستی هه‌موو ئه‌و چەكدرانه له‌سەر بیناكان بهێنێته خواره‌وه، بەڵام بۆ مێژوو ده‌ڵێم پارتی زۆر دڕندانه ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ی سهركوتكرد.
ئاكۆ محەمەد :
من ناتوانم بڵێم هۆكاری پووكانەوەی یەكێتی بێكاران بوو، چونكە یەكێك لە مەیدانەكانی خەباتی یەكێتی بێكاران دژایەتی جەنگ بوو و یەكێتی بێكاران كۆڵەكەی بزووتنەوەی دژی جەنگ بوو، بۆ نموونە خۆپیشاندانەكەی شاری هەولێر كە كۆمەڵەی ئاوارەكان و پارتی كاری سەربەخۆ و ڕێكخراوی تێكۆشەڕانی ڕەنجدەران و بەشدارییان تێداكرد، نەك تەنیا دەسەڵاتی تەنگەتاو كرد، بەڵكو ئۆپۆزسیۆنگەلێكی وەك (حزبی شیوعی)شی خستنە كەلێنێكەوە، كە ناچار بوو بچێتە سەنگەری دەسەڵات و دژایەتی خۆپیشاندانەكە بكات. خۆپیشاندانەكە ئەوەندە گەورە و جەماوەری بوو، كە چەكدارەكانی هەردوو پارتی شەڕكەر (یەكیتی و پارتی) لە دوو شوێنی جیاجیاوە تەقەیان لە خەڵك كرد و كوژرا و بریندارێكی زۆی لێكەوتەوە. بە پێچەوانەوە یەكێتی بێكاران گیانی بەبەردا هاتەوە. وەك پێشتر وتم شەڕەدەنووكی چەپەكان و پێگەخوازیی ئەندامانی ڕێكخراوە ڕامیارییەكان و لە قاڵبدانی ڕێكخراوەكە و پاشكۆكردنی بۆ پارت، گەورەترین هۆكاری پووكانەوە و مردنی ئەو ڕێكخراوە بوو.
گۆران عەبدوڵڵا :
سەرەتا پێمباشە لێتێكچوونێك بۆ سیروان ڕاستبكەمەوە. خۆپیشاندانی یەكەم لە جادەی باتا كۆبوینەوە و پاش قسەكردنی شاپوور و دكتۆر پشتیوان و چەند هاوڕێیەكەی تر، هەر لەو كاتەدا برادەرانی پارتی كار و تێكۆشان بە خۆپیشاندانەكەوە پەیوەستبوون و لەوێدا بریاری خۆپیشاندان بۆ ڕۆژی دوواتر درا و كۆبوونەوەكە بەرەسمی كۆتایی پێهێنرا. بەڵام جەماوەرەكە بەرەو لای بینای پارێزگار بەڕێكەوتن،كە لەو كاتەدا كۆبونەوەی بەرەی كوردستان لەنێو بینایەكەدا بوو، ئەوە بوو مەلا بەختیار قسەی بۆ ئامادەبووان كرد. لە دووەم رۆژی خۆپیشاندانەكە تەقە لە خەڵك كرا.
لێرەدا دەمەوێت بە پێچەوانەی سەرنجی هاورێ (ئاكۆ و سیروان)ەوە بڵێم، ڕاستە ئێمە كێشەمان هەبوو وەك ڕێكخراو، بەڵام ئەوە ڕۆشنە لەهەر شوێنێك شەڕ هەبێت بەدڵنیایەوە داخوازییەكانی خەڵكیش پاشەكشەیان پێدەكرێت و سەركوت دێتەئاراوە. هەر ئەو تەقەلێكردنە و خەڵككوشتنەی ڕۆژی دووەمی خۆپیشاندانەكە، ئەو پەیامە بوو بۆ خەڵك، كە ئیتر خۆپیشاندان و ئەو تۆزقاڵە دیموكراسییەی هەیە تەواو، لە ئەمڕۆوە بەتەقە وەڵام بە داخوازێكانتان دەدەینەوە. دیاربوو بەپێی بەڵگەسەرەتاییەكانی ئەوكاتە هەردوو بەرەی شەڕكەر لەو تەقەكردنەدا بەشداربوون.
ئاكۆ محەمەد :
ببوورە ھاوڕێ گۆران، من مەبەستم ئەوە نەبوو، كە جەنگ لە قازانجی بزووتنەوەی بێكاری بوو یا دەبێت، مەبەستم ئەوە بوو، كە یەكێتی بێكاران لە ڕیزی پێشەوەی خەباتی دژی جەنگدا بوو و خودی ئەم ھەڵوێستە ئەوەندەی دیكە لەلای خەڵك خۆشەویستتری كرد. بەشداری ھەزاران كەس لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانەكانی ڕۆژی یەكەم و دووەمیش نیشانەی دژی جەنبوونی خەڵك و متمانەی ئەو خەڵكە ناڕازاییە بوو بە یەكێتی ىێكاران و ڕێكخراوە بەشداربووەكانی دیكە. ھیچ لاریم لە بۆچوون و گێڕانەوەكەت نییە.
وه‌ك ده‌زانین، له سه‌رده‌می جەنگی نێوخۆدا هه‌رێمی كوردستان و هێزه ڕامیارییه‌كانی و ته‌نانه‌ت خێزان و گه‌ڕه‌ك و شاره‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی شه‌ڕگه‌ردا دابه‌شبووبوون، ئایا جەنگ هۆی دابه‌شبوون یا لێكترازانی ڕیزه‌كانی ڕێكخراوه‌كه له‌سەر ئاستی شاری و ناوچه‌ییدا نه‌بوو؟
سیروان عەلی :
بێگومان، نه‌خێر.
گۆران عەبدوڵڵا :
شەڕ، یانی كارەسات. شەڕی دوو حیزبی كوردی، كە لە ناو خێزان و گەڕەك و شارەكاندا ڕەگوڕیشەی قوڵیان هەبوو، بۆ خۆیی لێكترازانی زۆر گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێنا، ئەو لێكترازانانە لە كوردستان كاریگەری لەسەر ناوچە و شارەكانیش دانا، هەتا ئەمڕۆش هەر بەردەوامی هەیە. بەڵام بەو پێیەی هەڵسوڕاوان و ڕێكخەرانی بزووتنەوەی بێكاران لە ژێر هەژموونی چەپدابوون، نەك هەر نەبوونە بەشێك لەو دابەشكردنە كۆمەڵایەتی و ناوچەییە، بەڵكو دژایەتی تووندی ئەو شەڕەشمان دەكرد. لە سەرێكیتریشەوە زۆربەی هەرە زۆری بنكەكانی (یەكێتی بێكاران لە كوردستان) لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتیدابوون.
ئاكۆ محەمەد :
نەخێر، لەو جەنگەدا چەپی كۆتایی هەشتاكان و ڕێكخراوەكانی وەك بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ڕێكخراوە كرێكارییەكانی دیكەی دەرەوەی دەسەڵات تووشی ئەو دەردە نەبوون، چونكە هەر لە بنەڕەتەوە پەیوەندییەكی ئاوایان لەتەك بەرەی كوردستانی جاران و پارتە دەسەڵاتدارەكان نەبوو. ئەو دابەشبوونە ئەوانەی دەگرتەوە كە بەجۆرێك بەهۆی مۆڵەتی كار و موچەی ڕێكخراوەییەوە بە پارتەكان و دەسەڵاتەوە بەسترابوونەوە. جیابوونەوەی نێو ڕیزەكانی یەكێری بێكاران و دواتر دروستبوونی ڕێكخراوێكی دیكە بەناوی (ڕێكخراوی بێكاران)ەوە، ئەگەر دنەدەری دەرەكیی هەبووبێت، بەڵام هۆكاری سەرەكی نەبوو، بەڵكو پاوانخوازیی ئاراستە ڕامیارییە چەپەكان بوو، كە كاری كێشایە جیابوونەوە. كەسانێكی چەپ لە دەرەوەی ئاراستەی زاڵ (كۆمونیزمی كرێكاریی) لەنێو یەكێتی بێكاراندا هەبوون، كە بەپیلان و بەرنامەی پێشتر ئامادەكراو كەناگیردەكران و زۆرێك لە پێشنیار و بڕیارەكان پێش باسكردنیان لە (یەكێتی بێكاران)دا لەنێوان ڕێكخراوەكانی سەر بەو ئاراستەیە و دواتر لە پارتەكەیاندا یەكلاییكرابوونەوە و تەنیا پرسە گورگانە بوو، كە بە خەڵكی دەكرا. من بەخۆم كاتێك، كە بنكەی یەكێتی بێكاران لە سلێمانی لە نزیك گەراجی دارەسووتاوەكە بوو، لە ھەولێرەوە چووبووم و بەشداریم لە كۆبوونەوەیەكیاندا كرد و ئەوەم دیت و بەدیمكرد، كە ھاورێیانی ھەر سێ ڕێكخراوە ڕەوتی كۆمونیزمی كرێكاریی (ڕەوتی كۆمونیست و یەكێتی خەبات و سەرنجی كرێكار) ھەرچەندە لەنێوان خۆیاندا لەسەر ڕابەرایەتی و ڕابەربوون شەڕەدەندووكیان ھەبوو، بەڵام كاتێك كە ھاورێ فەرھاد فەرەج یا حاجی ئەنوەر قسەیاندەكرد، ئیدی شەڕەدەندووكەكەی خۆیان دەخستە ئەو لاوە و بێ سێ و دوو دژایەتی بۆچوونی ئەندامانی یەكێتی بێكارانی دەرەوەی ڕەوتەكەی خۆیان دەكرد. ھەر ئەو جۆرە ھەڵوێستوەرگرتن و ڕەفتارانە بوون، كە بوونە ھۆی لێكترازان. بەپێچەوانەوە لە ھەولێر وەھا لێكتارازانێك ڕووینەدا و وەھا ھەڵوێستوەرگرتن و بەرخوردێك كە من لە سلێمانی دیتم، لە ھەولێر ھەرگیز نەمدیتبوو.
وەھا كاركردنێك بەدگومانی و نەبوونی متمانە و هەست بە كڵاولەسەرنانی لای ئەوانی دیكە دروستدەكرد. هەر ئەمەش بوو، كە زەمینەی جیابوونەوەكەی دروستكرد. لەوانەیە كە لەنێو جیابووەكاندا كەسانێك هەبووبن، كە بە پلانەوە كاریان بۆ لاوازكردنی یەكێتی بێكاران كردبێت، بەڵام زەمینەی ئەو جیابوونەوە لە توانانی ئەوان بەدەربوو، بەڵكو گەرای لە منداڵدانی ڕێكخراوەكەدا بوو و پاوانگەریی ڕێكخراوە زاڵەكان، خەڵكی بۆ بیركردنەوە لە جیابوونەوە و پێكهێنانی ڕێكخراوی دیكە هاندا. من ئەو كات و ئێستاش هەمان ڕەخنە، كە لە یەكێتی بێكاران هەمبووە، لەو ڕێكخراوەشم هەبووە، كە لێی جیابووەوە، چونكە ئەوانیش ئەلتەرناتیڤیان ئەو بەربەست و چەقینە نەخستەڕوو، بەڵكو بەهەمان شێوەی ڕێكخراوی دایك، لەسەر بنەمای پێكهاتەی قوچكەیی (هەرەمی) ڕێكخستن و هەمان شێوازی بڕیار و كاركردنی سەر و خوار، خۆیان دروستكردەوە. ئەوانیش نەیانتوانی لە چوارچێوەی ڕێكخستنی سۆشیال-دێمۆكراتیانەی شێوە لینینیستی دەربچن و شێوازی ڕێكخستن و بریاردان و جێبەجێكردنی لە خوارەوەرا یا ئاسۆیی بئافرێنن. بۆیە بەبۆچوونی من، ئەگەر ئەوانیش جیانەبوونایەتەوە، ئەوا سەرەنجام ڕێكخراوەكە (یەكێتی بێكاران لە كوردستان) هەر بە پووكانەوە كۆتاییدەهات. چونكە ئەوانیش پاش ماوەیەك [بە داخەوە لە ئێستادا لەبیرم نییە] پێش یا پاش یەكێتی بێكاران پووكانەوە.
درێژەی ھەیە …..
بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی تر کلیکی بەشەکان بکەن لەخوارەوە:
بەشی یەکەم …بەشی دووەم…. بەشی سێیەم …..بەشی چووارەم….
بەشی پێنجەم …. بەشی شەشەم ….
ئیمەیل
y.beekaran@post.com
ئەرشیڤی دۆكومێنت وبڵاوكراوەكانی یەكێتی بێكاران
http://issuu.com/yekeeti-beekaran
فەیسبووك