نالی ..پیاوی گه‌وره‌تر له ناونیشانه‌كان
( 1 )
ده‌مێكه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وی نالی‌دا سهروبهندم هه‌یه ، به‌ڵا له ئاست گه‌وره‌یی ئه‌و زاته‌دا ، وه‌ك مه‌حبوبه‌كه‌ی ، به‌ندم هه‌بووه و قه‌ندم نه‌بووه ! من هه‌میشه ئه‌و پیاوه‌م به باپیره گه‌وره‌ی خۆم زانیوه ، زۆربه‌ی ئه‌و هاوكێشه شیعریانه‌ی گه‌یاندۆته ئه‌نجام كه نه‌وه دوای نه‌وه سه‌رقاڵی مشتوماڵ كردنین .نالی شێوه‌ی ماڵێكه كه بێ‌ژمار په‌نجه‌ره‌ی هه‌بێت ، له‌هه‌ر په‌نجه‌ره‌ك بۆی ده‌ڕوانیت ئه‌وا سه‌دانی دیكه‌ت فه‌رامۆش كردووه ، ئه‌مه وێڕای ده‌رگاكه‌ی ! ده‌كرێت له چه‌ندین ته‌وه‌ری زیندووی ئه‌ده‌بی بدوێین كه تیایدا نالی پێشه‌نگ بووه ، ئه‌مه‌ش وایكرد كه چه‌نده‌ی هێنام و بردم ناونیشانێكم بۆ ئه‌و جوانمێرده بۆ نه‌دۆزرایه‌وه ،تا ناچار بووم بیخه‌مه سه‌رووی هه‌رچی ناونیشانه . ئاخر ناونیشانه‌كان له چاو ئه‌و به‌حره‌دا جۆگهلهن . به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆره‌دا ،غوبارن . كابرا خاوه‌نی یه‌كه‌م شیعری هه‌جووه ؟ رووههڵماڵین و هه‌جووی كێش ؟ ماه شه‌ره‌ف خانم (مه‌ستوره) ی له‌له‌ی شازاده‌كانی ئه‌رده‌لان و هاوسه‌ری خوسره‌و خانی سنه‌یی ! :
(مه‌ستوره كه حه‌سنا و ئه‌دیبه به حیسابێ
هاته خه‌وم ئه‌مشه‌و به چ نازێك و عیتابێ )
ئه‌و پیاوه خاوه‌نی یه‌كه‌م شیعری ئاژه‌ڵ دۆستییه ، چ ئاژه‌ڵێكیش (گوێدرێژ) كه زیاتر له جارێك له قورئانیشدا ناوی به ده‌نگ ناخۆش و كه‌م عه‌قڵ هاتووه و سووكایه‌تی پێكراوه ! :
(هه‌ی كه‌رێكم بوو ، چ په‌یكه‌ر ؟ گه‌ی كه‌ری هه‌وراز و لێژ
سینه پان و ، مووچه كورت و ، شانه به‌رز و ، گوێ درێژ )
(مل عه‌له‌م ، شیرین قه‌له‌م ، ئاهوو شكهم ، مه‌یموون قه‌ده‌م
سم خڕ و كلك ئێستر و ، مه‌نزڵ بڕ و ، عاره‌ق نه‌ڕێژ)
(چه‌نده پێم خۆش بوو زوبانی حاڵی ده‌یوت نالیا
هه‌ردوو حه‌یوانین ، ئه‌تۆ گوێ كورت و ئه‌منیش گوێ درێژ)
ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه نالی خاوه‌نی یه‌كه‌م ده‌قی مه‌هجه‌ر و ئیغترابیشه :
( قوربانی تۆزی رێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور
وه‌ی په‌یكی شاره‌زا به هه‌موو شاری شاره‌زوور )
( ده‌موت دوو چاوی خۆمه ئه‌گه‌ر به‌كره‌جۆیی ئه‌شك
نه‌بوایه تیژ و بێ سه‌مه‌ر وگه‌رم وسوێر و سوور )
( واصڵ بكه عه‌بیری سه‌لامم به حوجره‌كه‌م
چی ماوه ، چی نه‌ماوه ، له هه‌یوان و تاق و ژوور ؟)
( زارم وه‌كو هیلال و نه‌حیفم وه‌كو خه‌یاڵ
ئایا ده‌كه‌ومه زار و به دڵدا ده‌كه‌م خگوور ؟ )
نالی له شێوه‌ی مرۆڤه مه‌زنه‌كانی دنیا خۆبه‌زلزانینی نه‌بووه ، ده‌نا هه‌رگیز ئه‌و دێڕه‌ی دوایی نه‌ده‌نووسی ، ئاخر دڵ ئاوه‌دان چۆن ده‌نووسیت كه‌س باسم ده‌كات و بیرم ده‌كات ؟ له كاتێكدا سه‌ده و نیوێكه هه‌رچی خوێنده‌وار و تامكهری شیعره به تۆوه سه‌رقاڵن ! ، چه‌شنی ئه‌فسانه فیرعه‌ونییه‌كان ئه‌وه‌ی به په‌یژه‌ی چێژه‌وه سه‌ركه‌وێت و ماسكهكانت لابه‌رێت ، گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه ! . ئه‌وه‌تا حاجی قادری كۆیی له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه بۆ ساتێك له‌به‌ر خاتری تۆ كوردایه‌تی و صهحافه و سه‌قافه‌ی وه‌لا ناوه و ده‌ڵێت :
به تچمین بهیتهكی نالی ده‌هێنم تا ڕه‌فیقانم
بزانن من به ئه‌و ناگه‌م خه‌زه‌ف قه‌ت وه‌ك گه‌وهه‌ر نابێ
( كه‌مه‌ندی زوڵفی دوو لانه له‌بۆ گه‌بر و موسلمانه
ده‌كێشێ بێ محابانه چ له‌م لابێ چ له‌و لابێ ) .
ئه‌مه نییه هێمن موكریانی پێی وایه له كاتی له دایك بوونی هه‌ر منداڵێكی كورد ، پێویسته دیوانێكی نالی له ژوورسه‌ر دا بێت ! چما چ پیاوی مه‌زن ماوه له ناو كورددا له سه‌بكی شیعری تۆدا گیرۆده نه‌بووبێت ؟ (مه‌لا كه‌ریمی موده‌ڕیس و فاتیحی كوڕی ، مه‌لا گه‌وره‌ی كۆیه و مه‌سعودی كوڕی ، مه‌لا مه‌عروف و عه‌بدولخالقی كوڕی ) ئه‌و پیاوه مه‌زنانه گۆڕیان پڕ له نوور بێت ، ساڵه‌ها به دیار جوانی تۆوه شه‌ونخونییان كردووه ! بۆچی تۆ به نرخترین گه‌وهه‌ری ناو خهزنهكهی دكتۆر مارف نیت ؟ مه‌سعود محه‌مه‌د یه‌ك دێڕی تۆی ، بیست و شه‌ش ساڵ مشتوماڵ كردووه و له ئاگایی و نائاگییدا هێناویه‌تی و بردوویه‌تی ، ئینجاش ده‌نووسێت (مومكینه شهرحهكه وانه‌بێت ! ) . دوای زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك ئێستاش كه‌س به مردنی تۆ باوه‌ڕ ناكات ،ئێستاش میلله‌تی كورد كاسێته‌كه‌ی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ هه‌ڵگرتوویت ! . مه‌لا عه‌بدوڵای باپیری مه‌سعود محه‌مه‌د ده‌ڵێ : له مه‌ككه نالیم دیوه و له‌وێ موقیم بووه ، زۆر پیر بووه و سێ ، چوار بزنی هه‌بووه و دۆشیونی ، به‌و جۆره ژیانی گوزه‌راندووه . نالی له به‌خێوكردنی بزن جیا له ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه له‌سه‌ر هه‌ق بووه ، چونكه شیعره‌كانی زۆر ئه‌تواری بزنه كێوییان هه‌یه ، كام ههڵهمۆتكهی سه‌ختی لێكدانه‌وه‌یه له‌وێ پیاسه ده‌كه‌ن ، هه‌میشه له دژوارترین لووته شاخی مه‌عناوه غاره غاریانه .
( 2 )
( نالی خه‌به‌ری بێ ئه‌سه‌ری غائیبه ئه‌مما
ناڵێكی حه‌زین دێ له موناجاتی سه‌حه‌ردا )
نالی باشتر له هه‌مووان خۆی ناسیوه ،پێوسته له نووزه‌ی خه‌مگینی به‌ره‌به‌یان به شوێنی‌دا بگه‌ڕێین ، خه‌به‌ری ئه‌ومان له پشكووتنی خونچه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت !
له نوێژی به‌یانیدا دوعا بۆ ئه‌وه بكه‌ین سه‌ره‌ده‌ری له ونبوونی ده‌ربكه‌ین ! نالی له ئێواره و ئاوابووندا نییه ، له سپێده و نوێبوونه‌وه‌دایه . نالی هه‌تا دنیا دنیایه له هه‌موو خۆرههڵاتنێكدا نیشته‌جێیه و داكۆكی له جوانییه نه‌ناسراوه‌كان ده‌كات .
كهمزانینمان ده‌رباره‌ی ژیانی نالی و غیابی بێ ئه‌سه‌ری ، كهسهردار و پڕ مه‌راقه ، له هه‌مان كاتدا شیرینتریان كردووه . نالی نه‌ك شیعره‌كانی ، خۆی گوته‌نی كه سه‌ده‌ها داویان بۆ خوێنه‌ر ناوه‌ته‌وه ، به‌ڵكو ژیانیشی بۆته مه‌ته‌ڵ ! نووسه‌رانی كورد هێنده‌ی سه‌رقاڵی یه‌كلا كردنه‌وی ژیان و سه‌فه‌ره‌كانی نالی بوون ، ئه‌وه‌نده خه‌ریكی لێكدانه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی رووخانی ئه‌ماره‌تی بابان نه‌بوون ! نالی نه‌ك له شیعر ، به‌ڵكو له سه‌رگوزشته‌ی ژیانیشیدا خۆبه‌ده‌سته‌وه نادا ! چ قه‌ده‌رێكه نالی ، ژیانی ئه‌وه‌نده له شیعره‌كانی بچێت ؟ هه‌ردوو ته‌وه‌ریش به قازانجی نالی و نه‌گبه‌تی خوێنه‌ر ته‌واو ده‌بن . بێ ئه‌سه‌ر بوونی ژیانی بۆته چیرۆكێك كه سه‌دان سیناریۆی هه‌یه و هه‌ر رۆژه‌ی ئه‌و چیرۆكه‌ش گرێی درامیی نوێی بۆ زیاد ده‌كرێت . خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌دانی شیعره‌كانیشی خاسیه‌تێكی زیئبهقیی پێبه‌خشیوه و بۆته خوانێك بۆ هه‌موو ئاراسته ئه‌ده‌بییه‌كان ، له‌م خاسیهتهشدا نالی زۆر له شكسپیر ده‌كات . شكسپیر خوانی هه‌موو ئاراسته‌كانه وه‌ی هیچیشیان نییه ! نالی وه‌كو شكسپیر وایه : ریالیزمهكان ده‌ڵێن هی ئێمه‌یه ، سوریالییه‌كان ده‌ڵێن هی ئێمه‌یه ، نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ڵێن هی ئێمه‌یه ، نێونهتهوییهكان ده‌ڵێن هی ئێمه‌یه ! له راستیدا هی هه‌موویانه و هی كه‌سیشیان نییه ! ئه‌وه‌یه مه‌زنیی نالی و شكسپیر . نالی ئه‌سپێكه به هیچ قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی ده‌سته‌مۆ ناكرێ ، هیچ بهوتهقهیهكی ئه‌ده‌بیی نایگرێتهخۆی ! هه‌موو لهخۆگرتنێك ره‌تده‌كاته‌وه .
( 3 )
( زاهیر و باگین له‌سه‌ر له‌وحی حه‌قیقه‌ت یا مه‌جاز
ئاشنای سیڕڕی قه‌ڵه‌م بێ غه‌یری نالی كه‌س نه‌ما )
یه‌كێك له نهێنییه گرنگه‌كانی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی نالی ئه‌ویه كه توانیویه‌تی شیعر بباته ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن . له‌سه‌رووی چاكه و خراپه ،له‌سه‌رووی نه‌وه‌كان ، له‌سه‌رووی تیۆرهكانهوه ، به شه‌كاوه‌یی پارێزراو بێت .نالی خوێنه‌ر ناكات به لایه‌نگیر ،ئه‌و كاته‌ی شاعیر په‌یوه‌ست ده‌بێ بی ئایدیایه‌ك خوێنه‌ر ده‌كات به لایه‌نگیر (بێگومان له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێك كه‌سیش ده‌كات به نه‌یار ) ،به‌ڵكو نالی یه‌كسان ده‌بێ به خوێنه‌ر و خوێنه‌ریش یه‌كسان ده‌بێ به دنیا . نالی شیعر به قوربانی مێژوو ناكات (وه‌ك حاجی قادری كۆیی كردی ) ، نالی شیعر به قوربانی هه‌ژاران ناكات (وه‌ك قانع كردی ) نالی شیعر به قوربانی نه‌ته‌وه ناكات (وه‌ك ئه‌حمه‌دی خانی كردی) ، به‌ڵكو نالی زیره‌كانه‌تر له هه‌موو ناوه‌كان شیعر ده‌كاته زه‌مبیله‌یه‌ك كه تیایدا مێژوو و هه‌ژاریی و بیری نه‌ته‌وه‌یی تێدایه ، نالی شیعر به بوونی شیعریه‌ته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ، ئه‌و ده‌زانێ شیعر ئامراز نییه بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی هه‌ژاریی و مێژوو و بیری نه‌ته‌وه‌یی ، به‌ڵكو ئامانجه بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیعرییه‌ت ، ئه‌وه‌ی له شیعردا ده‌مێنێته‌وه بابه‌ت نییه ، به‌ڵكو چۆنییه‌تی داڕشتنی بابه‌ته‌كه‌یه ، له رووی شیعرییه‌ته‌وه هه‌ژاردۆستی و كێشه ره‌واكانی ، شه‌فاعه‌ت بۆ قانع ناكه‌ن له شیعرێكی خراپ‌دا . گرنگی هاندانی لاوانی كورد و داواكردنی مافه ره‌واكانی كورد ، شه‌فاعه‌ت بۆ حاجی قادر ناكه‌ن له شیعرێكی خراپ‌دا . هه‌موو ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌كه‌ن به ئامراز (له‌گه‌ڵ مه‌زنی بابهتهكان) دره‌نگ و زوو ، په‌شیمان ده‌بنه‌وه . نالی ده‌زانێ شیعر جوانكردنی دنیایه ، شیعر له كۆتاییدا به‌رهه‌م هێنانی چێژه ، شیعر سێكسه له‌گه‌ڵ زماندا ، ده‌زانێ توانای زمان و داڕشتن حیكمه‌تی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه :
(نالی عه‌جه‌ب به قووه‌تی حیكمه‌ت ئه‌دا ده‌كا
مه‌عنایی زۆر و گه‌وره به له‌فزی كه‌م و بچووك)
جیاوازی نێوان نالی و شاعیرانی دیكه ، جیاوازی نێوان زێڕینگه‌ر و ماسیگره ، ماسیگر نازانێ چ ماسییه‌ك ده‌گرێت ، ته‌نیا تۆڕ فڕێ ده‌دات ، به‌و واتایه‌ی به ده‌ست خۆی نییه چ ده‌گرێت . نالی چه‌شنی زێڕینگه‌ر نه‌قشی ورد ده‌كات ، بۆیه ده‌بینین له شیعری بۆ گوێدرێژه‌كه‌ی و له شیعری بۆ حه‌بیبه‌ی به قه‌د یه‌ك خه‌ریك ده‌بێت ، به قه‌د یه‌ك ورده‌كاری ده‌كات . من لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی
( مامۆستای به‌هه‌شتیی گیو موكریانی) زۆرم پێخۆشه نالی شاعیری قه‌ومی نه‌بووه ، شیعری قه‌ومی له شێوه‌ی شیعری كرێكاری ، له شێوه‌ی شیعری ئیسلامی ، ته‌نیا یه‌ك ره‌نگی دنیا ده‌بینێ ، ئه‌م جۆره شیعرانه‌ش خوێنه‌ر تووشی عومای ئه‌لوان ده‌كه‌ن ! شیعر به هه‌ر چوارچێوه‌یه‌ك ببه‌سترێته‌وه ، باڵی فڕینی ده‌كرێت . شیعر باڵنده‌ی ماڵیی نییه ، به‌ڵكو ئاسكه كێوییه .
( چ خۆشه من وه‌كو تازیی بنۆڕم
ئه‌تۆش هه‌ر وه‌ك غه‌زاله‌ی به‌ڕ هه‌ر ڕاكه‌ی)
نالی ئه‌م دوو دێڕه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ یارهكهیشی گوتبێ ، ئه‌وا بۆ روانگه‌ی له باره‌ی شیعریشه‌وه ده‌گونجێت ، نالی قه‌ڵه‌می خۆی شووبهاندووه به‌و تاژییه‌ی كه دوای ئاسكی شیعر كه‌وتووه . نالی به‌راستی ئیمانی به شیعری واڵا هه‌بووه ، ئیمانی به‌وه هه‌بووه كه ده‌كرێت شیعر هه‌ر بابه‌تێك بكاته ئامراز (جا با نه‌ته‌وه بێت ، یا هه‌ژاریی ، یان مێژوو ) به‌ڵام بۆ ئامانجێك كه هێنانه‌دی شیعرییه‌ته ، ئه‌م هزره‌ش ئیمان بوونه به‌وپه‌ڕی ئازادی له نووسیندا .
ئه‌و كاته‌ی نالی شیعر بۆ پێغه‌مبه‌ریش ده‌نووسێت (كه بابه‌تێكی راسته‌وخۆ و دیاری كراویشه) بیری ناچێت بیخاته ناو یارییه‌كانی زمان و داڕشتنه‌وه :
( ئه‌ی ساكینی ڕیاچی مه‌دینه‌ی منه‌ووه‌ره
لوگفێ بكه ، بفه‌رموو : مه‌دینه‌ی منه و ، وه‌ره )
ئه‌و نالییهی پێش سه‌ده و نیوێك له ده‌رده نازداره‌كانی شیعر و ئه‌رك و ئامانجه‌كانی گه‌یشتبوو ، ئه‌وا به داخه‌وه هه‌نووكه‌ش شاعیری كورد هه‌یه ، سوودی له‌و په‌ند و حیكمه‌ته شیعرییانه‌ی وه‌رنه‌گرتووه ! له ئێستاشدا شاعیر هه‌یه وا تێده‌گا مه‌زنی بابه‌ت له شیعردا كه‌فیله بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ده‌قی مه‌زن ! پێی وایه شیعری ئینسانی ئه‌وه‌یه باسی ئینسان بكات و شیعری رۆمانسی ئه‌وه‌یه باسی جوانی بكات و شیعری به‌رگریش باسی رۆم و عه‌جه‌م ! وه‌همی ده‌قی مه‌زن نزیكی كردوونه‌ته‌وه له هاوته‌ریب بوون له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ده‌سته‌جه‌معدا ، لێره‌وه شاعیر له بری ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی زاتی خۆی بنووسێته‌وه ، ده‌بێته ئیمام و خه‌تیب ! شاعیر ده‌بێته پاڵه‌وان ، كه عه‌یبه بترسێت ! عه‌یبه سێكس بكات ! عه‌یبه داوای ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌كات ! كه‌چی نالی كه له مه‌ستووره توڕه ده‌بێ ، ده‌بێته دكتۆری ته‌شریحی ژن ! وێڕای ئه‌و هه‌موو بارگه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌ی كه هه‌یه‌تی ، خۆی دێنێته ریزی كه‌ره‌كه‌ی ! چونكه یاخیبوون له زماندا ، یاخیبوون له مه‌عنادا درووست ده‌كات . ئه‌وه زمانه له شیعردا ئاقاری نوێی مه‌عنا ده‌دۆزێته‌وه ، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه . نالی ده‌زانێ شیعر چه‌شنی سێكس ، له یه‌ك كاتدا تینوێتی و په‌شیمان بوونه‌وه‌یه ، تینوێتییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئومێدی توانه‌وه‌یه له زانین ، په‌شیمان بوونه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئومێده له وههم زیاتر هیچی دیكه نییه ! بۆیه شیعری باش گه‌ڕان نییه به شوێن هه‌قیقه‌تدا (جا هه‌قیقه‌ت لای كێیه ؟ ) ، به‌ڵكو گه‌ڕانه به دوای وه‌همدا ، تێكشاندنی شته ناسراوه‌كان و ڕوانینه باوه‌كانه ، گه‌ڕانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه تاریكه‌كانی خود كه هێشتا ئاو و كاره‌بای زانینیان بۆ نه‌چووه . له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زۆرم پێ خۆشه نالی له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ندێ شاعیری تر له‌سه‌ر حسێبی زمان و ته‌كنیك ، دیندارێكی مهعناخواز نه‌بووه . ئه‌گه‌ر مه‌حوی ویستبێتی خۆی له دنیا بتوێنێته‌وه ،شیعر بكاته ئامرازێك بۆ توانه‌وه‌ی له زاتێكی میسالی (كه خوایه) ، ئه‌وا نالی ئامانجی ئه‌وه‌یه دنیا له خۆیدا بتوێنێته‌وه ، زاتی خۆی بكاته چه‌قی دنیا . نالی دنیا به خۆی ده‌پێوێ ، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه .