نامه‌یه‌کی کراوه بۆ:کۆنفرانسی یه‌که‌می (ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان)
ته‌ریق بوونه‌وه‌ی سیاسی، ئۆپۆرتۆنیزم و ڕه‌خنه‌گرتنی لینینیانه له خۆ؟
nadr1506@yahoo.com25-10-2009
به‌شی یه‌که‌م
1- نیگهرانییهکبهپێی ڕاگه‌یاندنێک که ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان "حککک" ده‌ری کردوه، بڕیاره ئه‌و ڕێکخراوه یه‌که‌مین کۆنفرانسی خۆی له 7 و 8 ی مانگی ئاینده‌دا (نۆڤه‌مبه‌ری 2009 ) ببه‌ستێت. له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه [له‌م کۆنفرانسه‌دا باس له هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای کوردستان و ئه‌وله‌ویاته سیاسیه‌کانی حیزب و هه‌روه‌ها نه‌خشه‌کاری حزب له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌کرێ].
ئه‌وه‌ی که جێگه مه‌به‌ستی منه له‌م نامه کراوه‌دا، سه‌رنج ڕاکێشانه بۆ هه‌ڵوێستی "حککک" سه‌باره‌ت به ڕوداوێک و پڕۆسه‌یه‌کی سیاسی گرینگ له "هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای کوردستان" که له دوو سێ مانگی ڕابردوودا فه‌زای سیاسی کوردستانی داگرتبوو، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی بوو له 25 ی ته‌موزدا، که "حککک" بایکۆتی کرد.
له‌وانه‌یه به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفراسه‌که له دوو توێی باسی "هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای کوردستان"دا خاڵێکیشیان له‌به‌رچاوبێت بۆ پیاچونه‌وه وه‌یا لانیکه‌م باس وگفتۆ کردن له‌سه‌ر تاکتیکی بایکۆت کردنی حیزب به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌مه کارێکی پۆزێتیڤ و باشه و هیواداریشم که به‌و جۆره بێت.
به‌ڵام به‌و پێیه‌ی که مانگ و نیوێک به‌ر له‌ئێستا کۆنگره‌ی دووه‌می "حککک" به‌ستراوه و وه‌ک له ڕاگه‌یاندنی کۆتایی ئه‌و کۆنگره‌ش (6 سێپتێمبه‌ری 2009)دا دیاره ووشه‌یه‌کیش چیه تیای نیه که باس له‌و پڕۆسه و ڕوداوه (واتا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له کوردستاندا) بکات، لێره‌شه‌وه ووشه‌یه‌کیشی تیا نیه که باس له هه‌ڵسه‌نگاندنی تاکتیکی بایکۆتکردنی حیزب بکات نه به‌وه‌ی که بڵێ ئه‌مه تاکتیکێکی باش بووه، وه‌نه ئه‌وه‌ی که بڵێ تاکتیکێکی خراپ بووه وه‌ک هه‌ڵوێستێکی سیاسی حیزب له به‌ڕامبه‌ر "هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای کوردستان". ئه‌مه له‌لایه‌ک.
وه له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌یه. کوردستانی عێراق وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نیه به‌ڵکو هه‌رێمێکه له ووڵاتی عێراق و له په‌یوه‌ندیه‌کی فیدراڵیدایه پێیه‌وه، هه‌ر شتێک له عێراقدا ڕوو بدات کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌ش به‌باش یان به خراپ. لێره‌وه جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینیه که هیچ خاڵ و به‌ندێک دیاری نه‌کراوه که خرابێته ده‌ستوری کاری کۆنفراسه‌که‌وه که بڵێ باس ده‌کات له کاریگه‌ری ئه‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه و ئاکامه‌کانی بۆسه‌ر کوردستان، و به‌و پێیه‌ش بۆسه‌ر چالاکی چه‌پ، بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاری له هه‌رێمه‌که‌دا.
هه‌ربۆیه ئه‌و نیگه‌رانیه له ئارادایه که له‌م کۆنفرانسه‌شدا هه‌روه‌ک کۆنگره‌که چاو له‌ئاست هه‌ر دوو ئه‌م ڕوداوه بنوقێندرێت (هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌روه‌ها هی عێراقیش که به‌ڕێوه‌یه). وه هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ تاکتیکی بایکۆتکردنی حیزب نه‌خرێته ده‌ستوری باسه‌کانی کۆنفرانسه‌که‌وه. بۆیه لێره‌دا ئه‌مه‌وێت سه‌رنجی هاوڕێیان بۆ ئه‌و خاڵه ڕابکێشم سه‌ره‌تا و پاشانیش ڕوونکردنه‌وه و بۆچونه‌کانی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌نوسم له درێژه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا.
له ڕاستیدا ئه‌م نامه کراوه‌ی من بڕیار بوو ئاماده‌ی بکه‌م بۆ کۆنگره‌که به‌ڵام فریای نه‌که‌وتم. ئه‌م کۆنفرانسه ئه‌و فرسه‌ته‌ی هێناوه‌ته پێش که له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئه‌م نامه‌یه به‌ڕه‌وڕووی کادره‌کان، هاوڕێیان و دۆست و ئاشنایانی حیزبی بکه‌مه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به‌شداری کۆنفراسه‌که ده‌که‌ن.
2- ته‌ریق بوونه‌وه‌ی سیاسی
هاوڕێیان ئاگادارن که حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق "حککع" به ڕاگه‌یاندنێکی ڕه‌سمی له 12 سێپیێمبه‌ردا ڕایگه‌یاندوه که به‌شداری ده‌کات له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق که بڕیاره له 16ی کانوونی دووه‌می 2010 دا به‌رپابکرێت. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر جێگه‌ی دڵخۆشیه به‌ڵکو جێگه‌ی پشتیوانی لێکردنێکی جددیشه. ئه‌م تاکتیکی به‌شداری کردنه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی تاکتیکی بایکۆت کردنی "حککک"ه. وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م حیزبه‌ی ڕووبه‌ڕوی دۆخێکی ته‌ریق بوونه‌وه‌ی (ئیحراجی) سیاسی کردۆته‌وه، چونکه هێشتا که‌ف و کوڵی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان دانه‌مرکاوه‌ته‌وه که ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م حیزبه کادره‌کانی خۆی وه‌ک سوپایه‌کی سه‌ربازی هه‌ڵخراند و وه‌گه‌ر خست بۆ بایکۆتکردنێکی چالاکانه دژی به‌شداری کردن. ئه‌وه بوو کادره‌کان ده‌ستیان کرد به نوسین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و به‌ده‌ستڕێژ وتاریان داده‌به‌زانده خواره‌وه دژی به‌شداری کردن و بۆ لایه‌نگری له سیاسه‌تی بایکۆت کردن له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا که له لایه‌ن ڕابه‌رایه‌تیه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.ئێستا ئه‌م ڕابه‌رایه‌تیه ناچاره نوکی قه‌ڵه‌می کادره‌کان بشکێنێت و ئه‌م سوپایه چه‌ک بکات له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه سه‌راسه‌ریه‌ی عێراقدا ئه‌ویش له‌به‌رخاتری به‌شداری "حککع" له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا. بڕوانه چاوپێکه‌وتنی خه‌سره‌وسایه له‌گه‌ڵ سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی "حککع" فارس مه‌حمود. ژماره 38 ی ڕۆژنامه‌ی "ئۆکتۆبه‌ر" 15 /10- 2009. که فارس مه‌حمود ئه‌ڵێت: " ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی که له‌نێوان من و هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوومانه،…… هه‌رچه‌نده حیزبی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام هاوڕێ عثمان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی ته‌ئکید کردووه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که حیزبی کوردستان هه‌ر هه‌ڵوێستێک له‌م هه‌ڵبژاردنه بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام به‌ته‌واوی له‌سه‌نگه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقدا ڕاده‌وه‌ستێ و هه‌موو توانایه‌کانی سیاسی و مادی و مه‌عنه‌وی و کادره‌کانی ده‌خاته خزمه‌تی که‌مپینی خیزبمانه‌وه له‌کاتی ده‌ست پێکردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا". ئیتر به‌پێی ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌ره‌وه بێت ئه‌بێت ئه‌مجاره ڕابه‌رایه‌تی "حککک" هه‌موو تواناییه‌کی ئه‌و حیزبه وه له‌وانه هه‌موو تواناییه‌کی کادره‌کان ده‌خاته خزمه‌تی که‌مپینی به‌شداری کردنی "حککع" له هه‌ڵبژاردندا، و ئه‌بێ چاوه‌ڕێ بین له‌م وشکه ساڵیه‌دا لێزمه بارانێکی تری وتار دابارێت به‌ڵام ئه‌م جاره ته‌واو پێچه‌وانه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو، نه‌ک له به نه‌عله‌ت کردنی به‌شداری به‌ڵکو له مه‌دح و سه‌نای به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا.
خودی ئه‌م ده‌ست پێشکه‌ری کردنه عه‌مه‌لیه‌ی "حککع" بۆ به‌شداری کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی سه‌راسه‌ری عێراق، لایه‌ک ڕابه‌رایه‌تی "حککک" ی توشی دۆخێکی ته‌ریق بوونه‌وه کردووه له‌به‌رامبه‌ر کادره‌کانی خۆیدا، وه له لایه‌کی تریشه‌وه کادره‌کان و هه‌ره‌وه‌ها گشت ئه‌و حیزبه‌شی له‌به‌رامبه‌ر ڕای گشتی کۆمه‌ڵگه‌دا خستۆته دۆخێکی ته‌ریق بوونه‌وه‌وه.
3- دوو لێکدانه‌وه و ڕێگه‌چاره‌ی جیاواز
هه‌ر له ئێستادا دوو ڕێگه‌ی جیاواز خراوه‌ته‌ڕوو له لایه‌ن سێ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ردوو "حککع" و "حککک" بۆ چۆنیه‌تی هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌م ته‌نگه‌شه و له‌م بارودۆخی ته‌ریق بونه‌وه‌یه. یه‌که‌م؛ ڕێگه چاره‌ی فارس مه‌حمود و سامان که‌ریمه، دووه‌م؛ ڕێگه چاره‌ی ڕێبوار ئه‌حمه‌ده. ئێمه له درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا باسیان ده‌که‌ین و له کۆتاییشدا باس له ڕێگه‌ی لینینی ده‌که‌ین وه‌ک ڕێگه چاره‌ی سێهه‌م بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌م بارودۆخه ته‌نگه‌ژه‌یه، که له لایه‌نێکیدا ئه‌م نامه‌یه مه‌به‌ستیه‌تی بیخاته به‌رده‌م کادره‌کان و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه.
پێویسته لێره‌دا ئه‌وه بڵێم که خستنه‌ڕووی ئه‌م دوو بۆچونه جیاوازه له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی "سکرتێر" و "ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی" و "ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی" که خه‌سره‌و سایه ئه‌نجامی داوه له‌گه‌ڵیاندا، شتێک نیه که به‌رنامه ڕێژی بۆکرا بێت و وه‌ک نه‌خشه و پلانی ڕه‌سمی حیزب خرابنه‌ڕوو بۆ هاتنه‌ده‌روه له‌م ته‌نگه‌ژه سیاسیه، به‌ڵکو وه‌کو ڕا و بۆچون و هه‌ڵوێستی خۆیان باسی ده‌که‌ن. به‌تایبه‌ت رێبوار ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر ئه‌وه زۆر پێ داده‌گرێت که ڕه‌ئی شه‌خسی خۆی باس ده‌کات، چونکه به‌هه‌ر حاڵ ڕا و بۆ چونه‌که‌ی جیاوازه له هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی حیزب. به‌ڵام هه‌رچی سامان که‌ریم و فارس مه‌حموده پێویستیان به‌وه نیه که جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن که ئه‌وه ڕا و بۆچونی شه‌خسییانه چونکه لایه‌نگری له شتێک ده‌که‌ن که سیاسه‌تی ڕه‌سمی هه‌ردوو حیزب بوو له بایکۆت کردنی به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان.
ڕبه‌رایه‌تی "حککک" وه له‌گه‌ڵیشیا ڕابه‌رایه‌تی "حککع" توشی ته‌نگه‌شه‌یه‌کی سیاسی و دۆخێکی ته‌ریق بوونه‌وه‌ی سیاسی هاتوون که له‌وانه‌یه سه‌ره‌تای قه‌یرانێکی ئه‌م ڕه‌وته بێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودوخه‌دا ئه‌ندامانی ڕابه‌رایه‌تی هه‌ردوو حیزب ڕا و بۆچون و ڕێگه‌چاره‌یه‌ک که به‌لایانه‌وه په‌سه‌نده بۆ ده‌رباز بوون له‌م ته‌نگه‌شه‌یه باسی لێوه ده‌که‌ن. دروست وه‌ک ئه‌وه‌ی که ساڵی پار (پاییزی 2008) به‌سه‌ر هه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووری تۆژه‌ره‌وانی بواری ئابوری، تیۆریسن و ئایدیۆلۆژیسته لیبراله‌کان هه‌ر یه‌ک له‌به‌ر خۆیه‌وه که‌وته لێکدانه‌وه، تیۆری خستنه‌ڕوو و باسکردن له ڕێگه‌چاره‌ی هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌م قه‌یرانه پاشان به‌دوای خستنه‌ڕووی ئه‌م تیۆری و بۆچونانه‌وه سه‌رانی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیست و که‌پیتالیسته‌کان که‌وتنه به‌ستنی جۆره‌ها کۆڕوکۆبونه‌وه. لێره‌شدا ئێمه به‌ره‌وڕووی شتێکی له‌م بابه‌ته‌ین سه‌ره‌تا بۆچون و ڕێگه‌چاره‌ی جیاجیا له‌لایه‌ن کادره‌کانی ڕابه‌ریه‌وه ده‌خرێته‌روو پاشانیش کۆڕوکۆبونه‌وه‌ی حیزبی بۆ ده‌گرن. به‌ڵام به‌و پێیه‌ی که ئه‌م که‌سانه‌ی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کراوه و ڕا و بۆچونیان له‌سه‌ر ئه‌و دوو هه‌ڵوێسته ناکۆکه وه‌رگیراوه که لایه‌ک بایکۆت کردن و لایه‌ک به‌شداری کردنه، به ته‌عبیره‌که‌ی خه‌سره‌و سایه (دوو ڕووییه‌کی پێچه‌وانه له‌سیاسه‌ت وهه‌ڵوێست گیریدا)، به‌ڵێ به‌و پێیه‌ی که ئه‌م که‌سانه له به‌رپرسان و کادرانی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ئه‌م دوو حیزبه به ڕه‌سمی له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌پێی پلان و نه‌خشه کار بکه‌ن ئه‌وه هه‌ر ئه‌و دوو لێکدانه‌وه و هه‌ڵوێسته‌یه که پاکه‌ت ئه‌کرێن و ده‌رخواردی کادر و ئه‌ندامان و ڕای گشتی ده‌درێت.
هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو حیزبه به ڕه‌سمیش نه‌هێنه ناوه‌وه خۆبه‌خۆ ئه‌م دوو لێکدانه‌وه، ئه‌م دوو بۆچون و ڕێگه چاره‌یه دێته به‌رده‌م ئه‌م دوو حیزبه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و ته‌نگه‌شه سیاسیه‌ی ئێستا. مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵیش لای ئێمه ئه‌م دوو ڕێگه چاره عه‌مه‌لیه‌یه که له‌به‌رده‌م ئه‌م دوو حیزبه‌دایه گرینگ نیه ئه‌مه به ڕه‌سمی له‌لایه‌ن ئه‌و دوو حیزبه‌وه ده‌خرێنه ڕوو یان نا. له هه‌موشی گرینگتر له‌م نامه‌یه‌دا ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له‌م دوو (لێکدانه‌وه و) ڕێگه چاره عه‌مه‌لیه و خستنه‌ڕووی ڕێگه چاره‌ی لینینییه له‌و باره‌وه.
4- داتاشینی تیۆری
بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م حیزبه له‌م دۆخی ته‌ریق بونه‌وه سیاسیه (چ له‌به‌رامبه‌ر کادره‌کانی خۆی و چ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌ی خۆی) هه‌ر له ئێستاوه تیۆری داتاشین خراوه‌ته‌ڕێ بۆ پاکانه‌کردنی ئه‌و تاکتیکه و وا نیشاندانی "دروست" بوونی ئه‌م تاکتیکی بایکۆتکردنه بۆ بارودۆخی سیاسی کوردستان و "دروست " بوونی تاکتیکی به‌شداری کردنی "حککع"یش بۆ به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌ویش به‌پێی بارودۆخی سیاسی جیاوازی عێراق له کوردستان. واتا نیشاندانی ئه‌وه‌ی که هه‌ردوو تاکتیکه‌که دروسته و بڕیار نیه حیزب چاو بخشێنێته‌وه به تاکتیکی بایکۆت کردنی په‌رله‌مانی کوردستان. [جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له‌كوردستان سازدرا و ئه‌وه‌شی ئێستا له‌عێراقدا به‌ڕێوه‌یه]. بڕوانه هه‌مان چاوپێکه‌وتنی خه‌سره‌وسایه له‌گه‌ڵ سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی "حککع" فارس مه‌حمود. ژماره 38 ی ڕۆژنامه‌ی "ئۆکتۆبه‌ر". هه‌روه‌ها سامان که‌ریم زۆر ڕۆشنتر هه‌مان ڕا و بۆچوون له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا باس ده‌کات وه ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی بایکۆت کردنی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌ڵوێستی به‌شداری کردنی په‌رله‌مانی عێراق دوو هه‌ڵوێستی جیاواز نین ئه‌ویش به‌پێی هه‌ل و مه‌رجی جیاوازی کوردستان و عێراق. [هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێران‌و كوردستان‌و عێراق به ته‌واوی جیاوازه، ئه‌گه‌ر نا بۆچی 3 حزب دروست ده‌كه‌ین، وه حیزبی كوردستان‌مان تازه پێكهێناوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌لومه‌رجی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و گه‌شه و به‌هێز بونی كۆمۆنیزم تیایدا به شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌چێته پێشه‌وه. هه‌ر به‌م مانایه ئێمه له به‌رانبه‌ر دوو هه‌ڵوێستی جیاوازدا نین. به‌لكو یه‌ك هه‌ڵویستی سیاسی دروسته له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا، به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسییه جیاوازه‌ی كه‌باسمان كرد…]
ئێره جێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م چاوپێکه‌وتنانه نیه و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له فرسه‌تێکی تردا "به‌ته‌واوی جیاوازه"ی هه‌لومه‌رجی کوردستان بده‌ینه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا پێویسته په‌نجه بۆ دوو شت ڕاکێشین یه‌که‌م به‌پێی هه‌مان لۆژیک و به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنانه، ئه‌بێ "حککع"یش بڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بارودۆخی کوردستان "ته‌واو جیاوازه" که‌واتا ئه‌و حیزبه ته‌نها له به‌شی عه‌ره‌ب نشینی عێراقدا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات و له‌به‌شی کوردستانه‌که‌ی عێراقدا که "ته‌واو جیاوازه" بایکۆتی ده‌کات هه‌روه‌ک حیزبی کوردستانه‌که بایکۆتی کرد، ئه‌گه‌ر نا کوردستان (سه‌ربانێکه و دوو هه‌وا). ئه‌گه‌ر به‌و لۆژیکه‌ی "هه‌لومه‌رجی کوردستان ته‌واو جیاوازه" بایکۆت بۆ حیزبی کوردستانیه‌که، "حککک" دروست بێت ئه‌وا به‌هه‌مان لۆژیکیش ئه‌بێ بۆ حیزبی عێراقیه‌که‌ش "حککع" له به‌شی کوردستانه‌که‌یدا بایکۆت دروست بێت نه‌ک به‌شداریکردن، وه ته‌نها له به‌شه‌که‌ی تری عێراقدا که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا نیه به‌شداری بکات.
دووه‌م له هه‌مان چاوپێکه‌وتندا پرسارێکی خه‌سره‌و سایه ئه‌وه به ڕونی ده‌رده‌خات که (رابه‌ری حزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژاردنی په‌رلمانی كۆردستاندا كه له 25/7 دابه‌ریوه‌چوو، پیداگری له سیاسه‌تی موقاته‌عه‌ی هه‌لبژاردن كرد)، که‌واتا له‌ڕاستیدا تیۆری داتاشینه‌کان بۆ خۆده‌رباز کردنی رابه‌رایه‌تی "حککع"ه له‌م دۆخی ته‌ریق بوونه‌وه سیاسیه‌ی که تێی که‌وتووه به‌ر له‌وه‌ی ده‌بازکردنی ڕابه‌ی "حککک" بێت. گرفته‌که له‌وه‌دایه که رابه‌رایه‌تی "حککک" به عه‌مه‌لی ئه‌م ته‌ریق بونه‌وه سیاسیه به‌ر بینگی پێگرتوه. زوربه‌ی (نه‌ک هه‌موو) ڕابه‌رایه‌تی "حککع" هه‌روه‌ها چه‌ند کادرێکی رابه‌ری حیزبی "حیکمه‌تیست"یش (لانی که‌م ره‌حمانی حوسێن زاده و فاتیح شێخ) گه‌رچی به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی رابه‌رایه‌تی "حککک" به‌رپرسن له‌و تاکتیکی بایکۆت کردنه چالاکانه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕاسته‌وخۆ به‌عه‌مه‌لی یه‌خه‌ی نه‌گرتون وه‌ک ئه‌وه‌ی که یه‌خه‌ی ڕابه‌رایه‌تی "حککک"ی گرتووه، بۆیه ڕابه‌رایه‌تی "حککع" و ئه‌و کادرانه‌ی حیزبی حیکمه‌تیست ئه‌توانن ئۆپۆرتۆنیستانه به داتاشینی تیۆری و پاکانه کردن بۆ ئه‌و سیاسه‌تی بایکۆت کردنه، یان بێده‌نگی لێکردن (شکڵێکی ئارامی به‌رگری لێکردن) له‌به‌رامبه‌ریدا خۆیانی لێ ده‌رباز بکه‌ن.
5- بۆچونه جیاوازه‌کانی ناو حیزب
گه‌رچی خه‌تی ڕه‌سمی و زاڵ به‌سه‌ر هه‌ردوو حیزب‌دا سیاسه‌تی بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بوو، به‌ڵام به‌شێک له کادره‌کان چ له ڕابه‌رایه‌تی و چ له خواره‌وه‌ی هه‌ردوو حیزب هه‌رچه‌نده چالاکانه هه‌ڵوێستی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌تی بایکۆته‌شیان نه‌گرته‌به‌ر له ناو حیزب‌دا که ببێته ده‌رکه‌وتنی ئیختیلافێکی تاکتیکی له‌ناو ئه‌و دوو حیزبه‌دا [که ئه‌بوا ئه‌وه‌یان بکردایه که ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی کرێکار و چونه‌پێشه‌وه‌ی کۆمۆنیزم بوو]، به‌ڵام له چه‌ند شکڵێکدا ئه‌و هه‌ڵوێست و بۆچونه جیاوازانه ده‌رکه‌وتن، وه‌ک شکڵی بێده‌نگ مانه‌وه و هه‌ڵوێست ده‌رنه‌بڕینی ره‌سمی (بۆ نمونه بڕوانه وتاره‌که‌ی موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د که له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان نوسیویه‌تی له ڕۆژنامه‌ی الشوعیة العمالیة ژماره281 به‌رواری 15 حوزه‌یرانی 2009) که به پێچه‌وانه‌ی وتار و لێدوانه‌کانی کادرانی تری ڕابه‌رایه‌تی حیزب لایه‌نگری خۆی بۆ بایکۆت ڕاناگه‌ێنێت وه له ناوه‌ڕۆکی وتاره‌که‌شدا ئه‌وه به‌ده‌ست ناهێنی که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌بێ بایکۆت بکرێت. به‌ڵام موئه‌یه‌د هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی خۆی ده‌شارێته‌وه. (ئێمه له دواییدا دێینه سه‌ر باس کردنی ئه‌و جۆره له شێوازی سیاسه‌ت کردن له ناو "حککع" دا). وه‌یا هاتنه‌ده‌ره‌وه له حیزب و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی جیاواز له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب (زمناکۆ عه‌زیز) یان پاش ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی "حککع" بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا هه‌ڵوێستی جیاوازی خۆی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ڕابورد له کوردستاندا ڕائه‌گه‌ێنێت (ڕێبوار ئه‌حمه‌د- له چاو پێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و سایه‌دا ئه‌ڵێ – به‌لام من پێم وایه ئه‌وكاتیش حیزبی ئێمه له كوردستان، ده‌بوو بڕواته نێو پڕۆسه‌كه‌وه-).
بۆچون، لێکدانه‌وه و هه‌ڵوێستی جیاواز له‌ناو ئه‌م دوو حیزبه‌دا ئیتر شتێک نیه که بشاردرێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵی ئه‌وه‌یه که ئه‌و بۆچون و هه‌ڵوێسته جیاوازانه، هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه له ده‌ربڕێنی هه‌ڵوێست و بۆچونی جیاواز ده‌بێ ئازادانه باس بکرێن و لێیان بکۆڵدرێته‌وه تا بزانین سه‌ریان به‌کوێ ده‌گات. ئه‌م ئه‌سڵه‌یه که خێری تێدیه بۆ کرێکار و کۆمۆنیزم ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆنفراسه بیه‌وێت به‌شداریه‌کی تیا بکات. ئایه بڕیاره له‌م کۆنفراسه‌دا وه‌ختێک دابنرێت بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست و بۆچونه جیاوازانه؟ جێی خۆیه‌تی هه‌ر له ئێستاوه هاوڕێیان و دۆستانێکی حیزب که نیازیان هه‌یه به‌شداربن له‌و کۆنفراسه‌دا ئه‌و پرسیاره ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنفراسه‌که بکه‌ن.
6- جیاوازی نێوان لیده‌ری پێشوی حیزب و سکرتێری ئێستای حیزب
بۆچونه‌که‌ی "لیده‌ری" پێشووی "حککع"، ڕێبوار ئه‌حمه‌د له ڕیشه‌وه جیاوازه له بۆچونه‌که‌ی هه‌ردوو "سکرتێر"ی ئێستای حیزب فارس مه‌حمود و ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی حیزب سامان که‌ریم. ڕێبوار بۆچونی وایه که ئه‌وساش ئه‌بوا حیزب له کوردستاندا بچێته ناو پڕۆسه‌که‌وه واتا بۆچونه‌که‌ی دروست پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی بایکۆت کردنه چالاکانه‌که‌ی "حککک"ه له کاتێکدا که فارس و سامان به پێچه‌وانه‌وه به داتاشینی تیۆری پاکانه بۆ هه‌ڵوێسته‌که ده‌هێننه‌وه و به هه‌ڵوێستێکی دروستی داده‌نێن.
به‌ڕای من بۆچونه‌که‌ی ڕێبوار ئه‌حمه‌د دروسته نه‌ک ئه‌و پاکانه هێنانه‌وه تیۆریانه‌ی فارس و سامان که له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا هاتووه. به‌ڵام پرسیاری ئه‌سڵی ئه‌وه‌یه که ئه‌و بۆچونه دروسته‌ی ڕێبوارئه‌حمه‌د سه‌ری به‌کوێ ده‌گات؟ ئایه ئه‌توانێت له شکڵی ڕه‌خنه‌یه‌کی لینینی دا ده‌رکه‌وێت که ڕاشکاوانه و ئازایانه ڕه‌خنه له‌م تاکتیکه بگرێت و هه‌وڵبدات بنه‌ما و ڕیشه فکری و سیاسیه‌کانی ئه‌و تاکتیکه نابه‌جێیه به‌ده‌ست بهێنێ له ڕوانگه‌ی به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و ڕیزه‌کانی کۆمۆنیزم له کوردستاندا؟ به‌ڵێ ئایه ئه‌م بۆچونه ئه‌توانێت به‌رز بێته‌وه بۆ ئاستی پلاتفۆڕمێکی سیاسی که ڕه‌خنه‌یه‌کی ڕیشه‌یی و جدی بخاته‌ڕوو تا بنه‌مای هه‌ڵوێست گرتنی سیاسی (تاکتیکی) ئیختیاری ئه‌م حیزبه ده‌ربخات؟ وه بیخاته سه‌ر ڕێچکه (ڕییه‌ڵ)ێک که وه‌ک ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی چه‌کدار به تیۆری مارکسیزم له ڕاستای شکڵ پێدانی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی کرێکاریدا چالاک بێت و وه‌ک ئاڵته‌رناتیفێکی ڕزگاریبه‌خشی به‌هێز و جه‌ماوه‌ری له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌رکه‌وێت؟ ئێمه له دواییدا ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه.
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێست و بۆچونه‌ی ڕێبوار ئه‌حمه‌د، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌رزیش نه‌بێته‌وه بۆ ئاست ڕه‌خنه‌یه‌کی ڕیشه‌یی و پلاتفۆڕمێکی ڕزگارکه‌ری ئه‌م حیزبه، له‌بایه‌خی خودی ئه‌و هه‌ڵوێست و بۆچونه که‌م ناکاته‌وه. هه‌ر ئه‌وه که له‌به‌رامبه‌ر خه‌تی ڕه‌سمی و زاڵی حیزب‌دا هه‌ڵوێست و بۆچونێکی جیاواز بخه‌یته‌ڕوو بۆ ڕای گشتی ده‌ره‌وه‌ی حیزب (نه‌ک ناوخۆی)، کارێکی ئازایانه و شکۆمه‌ندانه‌یه.– ماویه‌تی –