پرۆسه‌كانی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی له ناوچه‌ی كفری ، بڵاوکرایەوە
Closed
ڕۆژی 14/4/2013 نووسه‌رو لێكۆڵه‌ر له مێژووی شاری كفری (سهیل خورشید عزیز) ناسراو به (شه‌ماڵ) كتێبی (پرۆسه‌كانی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی له ناوچه‌ی كفری) بڵاو كرده‌وه. شایه‌نی باسه، ئه‌م دووه‌میش كتێبی نووسه‌ره، كه له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به چاپی گه‌یاندووه. پێشتریش كتێبی (صفحات من تأریخ منگقه كفری) بڵاوكردووه‌ته‌وه. دیسانه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی. ئه‌مه‌و ناوبراو ئه‌تڵه‌سێكی له‌ژێر چاپدایه، كه سه‌رجه‌م نه‌خشه‌كانی خۆی دیزاینی كردوون و به‌پێی به‌ڵگه‌ی مێژووییه‌كان زۆر ڕاستینه‌ی له‌بیركراوی ناوچه‌كه زیندوو ده‌كاته‌وه..