پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی سەر مینارەی مزگەوتی خانەقا
رێزدار کاک (قادر نادر) ی هێژا و سەرجەم ماندوونەناسانی کەمپینی ( پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی سەر مینارەی مزگەوتی خانەقا) ……
دەستەکانتان دەگوشم وهیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم ، بەرێزان بەباشم زانی کە زۆر بەکورتی ئەم روونکردنەوەیەتان ئاراستەبکەم کە پەیوەستە بە پێشنیارەکەم بۆ دروستکردنی پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی شەری خۆکوژی :
بۆچی ئەم تابلۆیەم پێشنیار کرد ؟
بەرێزان ……لەبەرئەم هۆیەی خوارەوە من ئەم تابلۆیەم پێشنیارکرد کە ببێتە سیمبولی حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکە شاری هەولێر خۆشەویست ، :
دەبانجە لولە گرێدراوەکە ، یەکێکە لە کارە دیاروگرنگەکانی هونەرمەندی شێوەکارو پەیکەرتاشی بەناوبانگی سویدی ( Carl Fredrik Reuterswärd) ( کارل فریدریک لەدایکبووی ستۆکهۆلم ، ١٩٣٤ ).
پەیکەری( Violence No to ، نابۆتوندوتیژی ، لا للعنف ) لەسەرتاسەری جیهان وەک کارێکی هونەری دژبە (توندووتیژی) ناسراوە وپەسەندکراوە بەتایبەتی لەلایەن رێکخراوی نەتەویەکگرتوەکان ، جێگای ئاماژە پێدانە ،(کارل فریدریک) ی بلیمەت بیرۆکەی ئەم پەیکەرەی لە کاتی بیستنی هەواڵی شەهدبوونی هاورێیەکی خۆشەویستی بەنێوی ( جۆن لیۆن ) لا بەرجەستە بووە .
هەروەک خۆی دەڵێ : لەدەست دانی ئەوهاورێیەم زۆر دڵتەنگ و خەمبار و بێزاری کردم ، لەگەڵ بیستنی هەوالی کوژرانی ( جۆن لیۆن)ی هاوڕێم ، یەکسەر چومە شوێنی کارکردنم و دەستم بە وێنەکێشان ئەوبیرۆکانە دەکرد کەلەلام دروست دەبوون ….. کە دواتر ئەو پەیکەرەی لێ کەوتەوە و ناویم نا پەیکەری ( نا بۆ توندوتیژی ) وپێشکەشی هاورێیە خۆشەویستەکەمم کرد …..
جێگای ئاماژە پێدانە ئەم پەیکەرە بە (برونز )دروست کراوەو لە زۆرێک لەوڵاتانی جیهان دانراوەو لەوانە : بەرلین ، ستوکهۆڵم ، مالمۆ ، شاری کاینی فرەنسا ، لیفەرپولی بەریتانیا ، مەیامی ئەمریکا ، لۆزانی فەرەنسا ، لەبەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک ……
منیش بەباشی دەزانم کە ئێمەش لەهەولێر دروستی بکەین بۆ لەقلەقە تیرۆرکراوەکە، وک سیمبۆلی ( نابۆ توندووتیژی و دژەشەر ) ….. بەئیزافەکردنی لەقلەقەتیرۆرکراوەکە وەک ئەم تابلۆیەی کە خستومەتە خزمەتتان ……
هەربژین و سەرکەوتووبن
شه ماڵ عادل سەلیم
نووسەرو شێوەکار
وڵاتی دانمارک
2012-06-15