ڤیسكۆنتی دوو له‌ت …. به‌نگینه پیرۆت نوری
نامه‌وێت ئه‌م ناساندنه‌ی من كه بۆ ڕۆمانی”ڤیسكۆنتی دوو له‌ت بوو”ی “ئیتالۆ كالڤینۆ”له وه‌رگێڕانی جه‌بار سابیر،ببێته پروپاگه‌نده به‌خوێنه‌ر بڵێم بیخوێنه‌وه بۆ تۆش وه‌كو من ئه‌م كتێبه چێژی بۆت هه‌یه،هه‌روه‌ك ده‌توانم بڵێم كه بخوێندرێته‌وه خوێنه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئێمه‌ی مرۆڤ جه‌سته‌یه‌كی دوو له‌ت بووی دابه‌شی شه‌ڕ و خێرین.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت جیاواز له‌باسێكی تر باسی بكه‌م،دۆڕاندنی شه‌ڕێكی تره له‌دوای شه‌ڕێكی دۆڕاو.شه‌ڕێك له‌پێناو شه‌ڕه‌نگێزی نه‌ك له‌پێناو ئاشتی و مانه‌وه‌ی جوانیه‌كانی ژیان،دۆڕاندنێك گه‌وره‌تر له شكست شكستێك گه‌وره‌تر له‌نشوستی،نه‌ك شكست له‌پێناو سه‌ركه‌وتن.هه‌ندێك كه‌س به‌له‌ده‌ستدانی به‌شێك له‌جه‌سته‌ی زۆر جار وا بیرده‌كاته‌وه كه له‌شه‌ڕی گه‌وره‌ی ئیمپڕاتۆڕه‌كان هیچ كه‌س براوه نیه هه‌میشه شه‌ڕ له‌پێناو شه‌ڕو هه‌میشه نشوستی شكسته گه‌وره‌كان له‌سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كان گه‌وره‌ترن له‌پێناو به‌رده‌وامی شه‌ڕ. بۆیه شه‌ڕ به‌ته‌نها لاشه له‌ت و په‌ت ناكات به‌ڵكو واتای وێرانی عقڵ و كوێر بوونه‌وه‌ی ژێرخانی فكریشه.هه‌ندێك مرۆڤ دوای جه‌نگ به‌س ئه‌و مرۆڤ تێكشكاو و دۆڕاو و دوو له‌ت بووه نیه كه له هه‌ناوی خۆڵه‌مێشی جه‌نگه كاولكاریه‌كانه‌وه جارێكی تر بۆ ژیان ڕاده‌كات، زۆرجار كار له دژی هه‌ستانه‌وه‌ی خودی خۆی و ڕزگار بوون له شكست ده‌كات،وه‌كو”مار به‌خۆوه‌یدا، زه‌رده‌واڵه چزوه‌كه‌ی له‌به‌ردێكدا شكا” كه‌واته”هیچ كه‌سێك نه‌بوو دژی خۆی هه‌ڵنه‌سابێ”.كه پێم وایه ئه‌و جۆره مرۆڤانه له‌باڵای خۆیان نه‌ویتر ده‌فڕن له‌بڕی هه‌ستكرن به‌وه‌ی مرۆڤێكی ته‌واون.بۆیه فڕین به‌ره‌و ئاسمانی دور له‌چه‌شنی باڵنده كه مرۆڤ به‌و جۆره فڕینه جوانتره به‌ڵام تێناگات.بۆیه ده‌ڵێم تێناگات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نازانێت گه‌وره‌یی و فراوانی ئاسمان له‌پێناو بچوكی ئه‌و خوڵقاوه.
“پیره‌مێرد باڵنده‌كه‌ی هه‌ڵگرته‌وه و بینی باڵێكی شكاوه،وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك ویستبێتی ئه‌و باڵه له جه‌سته‌ی جیاكاته‌وه،قاچێكی كه‌م بوو،وه‌ك كه‌سێك له‌ناو ده‌سته‌كانیدا شكاندبێتی،یه‌كێ له چاوه‌كانیشی له قه‌پیلك ده‌رهاتبوو”
كه‌واته هه‌ندێك مرۆڤ به كوشتنی باڵنده‌یه‌ك پێیی وایه ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی تێكشكاندوه كه جه‌سته‌ی ئه‌وی دوو له‌ت كردوه،یان قاچی چۆله‌كه ده‌شكێنێت تا هه‌رگیز ئومێدی نه‌گات به‌لوتكه‌ی هیوا،نه‌غمه‌ی بولبول بێده‌نگ ده‌كات پێی وایه گولله‌ی بێده‌نگ كردوه، باڵه‌كانی په‌ڕه‌سێلكه ده‌كات تا ئه‌به‌د له‌فڕینی بكات و جیروه‌ی نه‌گات به‌قوڵایی ئاسمان،به‌رده‌وام پێی وایه جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌شتیه‌كی تێكشكاوه له ده‌ریایه‌كی بێ شه‌پۆل و ناگات به كه‌نار چونكه شكسته گه‌وره‌كان ئه‌ویان كردوه به مرۆڤێكی دوو له‌ت.
یاخود ده‌ڵێ “چه‌ند باش بوو كه گولله تۆپه‌كه كردیه دوو له‌ته‌وه،ئه‌گه‌ر سێ له‌ت بووایه،خودا ده‌زانێ چ به‌ڵایه‌كی به‌سه‌ر نه‌ده‌هێناین”. یانی شه‌ڕ و خێر دوا چاكه و خه‌راپه‌ی مرۆڤه شتێكی تر نیه پێیی بوترێت ڕێگه‌ی سێیه‌م و ئه‌م دوو كرداره دوا هه‌ڵبژارده‌ی مرۆڤه. هه‌ر بۆیه مرۆڤه‌كان دابه‌شی دوو ڕێگه‌ی “بێ‌تاوان”و “تاوانبار”ن كه‌واته:
ئه‌گه‌ر مرۆڤ بێتاوانه ئه‌وه مرۆڤ هه‌یه به‌رده‌وام خۆی پێ تاوانباره له كاتێكدا نزاكانیان له‌گوناهه‌كانیان زیاتره،هه‌ر وه‌ك ده‌ووترێت “چۆن سزای كه‌سانێك ده‌ده‌ن كه هه‌نوكه په‌شیمانیه‌كانیان له گوناهه‌كانیان زیاتره” له‌لاپه‌ڕه57ی ئه‌م ڕۆمانه‌ش “ئیتاڵۆكاڵڤینۆ “لایه‌نگری ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ “بێتاوانه” ده‌ڵێ”به‌دروستی نه‌یانده‌زانی گوناه چیه”به‌مانای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك مرۆڤ هه‌یه نه‌ك گوناهیان نه‌كردوه بگره ئه‌وه‌نده پاكن له‌چیه‌تی گوناهیش نازانن زۆر پاڕانه‌وه‌كانی شه‌یتانی گوناهه‌كان به‌ئاگادێنێت و كرده‌وه‌كانیشی به ته‌فسیری ئاینیی لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات به‌وه‌ی كه ئه‌و مرۆڤێكی هه‌میشه تاوانباره.
“خه‌وتبووی،بینیم جالجاڵۆكه‌یه‌كی ژاراوی ده‌یه‌وێ له‌و لقه‌وه خۆی هه‌ڵداته سه‌ر ملت،ده‌ستم بۆ برد‌و پێوه‌ی دام.من تاقه ده‌ستێك زیاتر شك نابه‌م و ئه‌ویش ده‌یه‌وێ توشی هه‌وكردنی بكات!به‌ڵام به‌وه‌ی چاتر كه ده‌ستی من بوو نه‌ك گه‌ردنی منداڵێك”
ئه‌وه كرده‌وه‌ی ڤیسكۆنت بوو ئه‌و مرۆڤه‌ی كه لای خه‌ڵكی گوند بێزراوه و خۆشیان له چاره‌ی نایه،هه‌مووان به دووژمنی خۆی ده‌زانن به‌ڵام ئه‌و خۆی به ڕزگاركه‌ر و دۆستی خه‌ڵك ده‌زانێت.بێ ئاگا له‌وه‌ی خه‌ڵكی گوندی”ترالبا” تاعون و جاڵجاڵۆكه‌ی ژاراوی و ڤیسكۆنت به‌یه‌ك دووژمنی لێكجیا نه‌كراوه سه‌یر ده‌كه‌ن و به‌بوونه دووژمنی دووژمن هه‌رگیز نابێته مه‌داردۆی دۆستی لێقه‌وماوان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی”ته‌ڵه نانه‌وه له‌ڕێگه‌ی ده‌رخستنی ڕاستی ووتنه‌وه له خوه هه‌میشه‌یه‌كانی بوو”خوه باشه‌كانی ڤیسكۆنت هه‌میشه جێگه‌ی پرسیار بوو.بۆ نمونه له ڕابردوو خه‌راپی داربڕێكه‌وه له خه‌راپكاریه‌كانی ئێستای ئه‌و ده‌ڕوانن.”سباستیانا”له‌خوشكه‌زاكه‌ی ڤیسكۆنت ده‌پرسێت “له‌ڕابردودا داربڕێك توشی ئاوسانی دست بوو،وا یده‌بینی بووبێته مرۆڤێكی باش؟”واتا هه‌ركه‌سێك برینێكی پیسی هه‌بوو ڤیسكۆنتی پیسه!.به‌دبه‌ختی ئه‌م پیاوه‌ی له شه‌ڕێكی تورك و مه‌سیحیه‌كان دوو له‌ت ده‌كات ده‌نا هه‌موو شتێكی ته‌واو نیوه كه‌ی تری ته‌واوكه‌ریه‌تی ئه‌گه‌ر لای خۆشی نه‌بێ، كه‌واته هه‌موو شتێكی ناته‌واو نیوه‌یه‌كی تری هه‌یه ته‌واوی بكات،وه‌كو نیوه هه‌رمێ نیوه بۆق نیوه داربه‌ڕوو،هه‌روه‌ك مرۆڤ سروشتیش نیوه‌ی خه‌راپه‌كار و نیوه‌كه‌ی تری چاكه‌كار،بۆیه ده‌پرسم ئه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌جه‌سته‌یه‌كی ناته‌واو و ئیفلیج یان نابینا یان كه‌ڕوڵاڵ له‌دایك ده‌بن ئایا ئه‌وانیش ڤیسكۆنتی دوو له‌تن؟.ئایا جه‌سته بڕیارده‌ری مرۆڤه یان عقڵ بڕیارده‌ری جه‌سته‌ی مرۆڤه،ئه‌گه‌ر جه‌سته بڕیارده‌ره بۆ عقڵ تێك ده‌چێت و جه‌سته به‌ره‌ڵاده‌كات؟ ئه‌گه‌ر عقڵ بڕیارده‌ره بۆ جه‌سته ئازار ده‌چێژێت!.
من پێم وایه مرۆڤه‌كانی دونیای واقعی هه‌روه‌ك دونیا فانیه‌كه‌ی ئه‌م ڕۆمانه قه‌باره بچوكه ناوه‌رۆك مه‌زنه،ده‌توانن دوو له‌ت بن هه‌ر لایك بۆ خۆی خۆی بێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێكمان له‌جه‌سته‌یه‌كدا دوو كه‌سایه‌تی جیاوازی ڤیسكۆنتی شه‌ڕخواز و مه‌داردۆی خێرخوازه كه‌سایه‌تی سێ یه‌م بوونی نیه.به‌وه‌ی كه خه‌راپه‌ی ڤیسكۆنتی له‌ته‌ی ڕاست و چاكه‌ی مه‌داردۆی له‌ته‌ی چه‌پ،ئه‌ی كوا له‌ته‌ی سێ یه‌م و ڕێگه‌ی سێ یه‌م؟.ئه‌م ڕۆمانه باس له دكتۆرێكیش ده‌كات كه:
“هه‌رچه‌ند ته‌واوی ته‌مه‌نی له‌كه‌شتی جۆرا و جۆردا به‌سه‌ر بردوه،به‌ڵام مه‌له نازانێت”ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه بۆ دكتۆر تریلۆنی ڕاست بێت كه “به‌درێژای ته‌مه‌نی،پزیشكی هێزی ده‌ریایی بووه و له زۆر گه‌شتی ترسناك،وه‌كو گه‌شته‌كانی كاپتن”كوك”به‌شداریكردبوو” ئه‌وه ده‌بێ گومان له پسپۆڕیه‌كه‌شی وه‌كو پزیشكێك بكه‌ین و گومان له خوێندنه‌وه‌ی كتێبه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان و دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری نه‌خۆشیه زیكزیكه‌كان بكه‌ین چونكه”ئه‌و مرۆڤێك نه‌بوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی شتێكه‌وه خه‌ریك بێت،زوو ماندوو ده‌بوو و وازی لێده‌هێنا”
دواجار هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌موشت سه‌رتای هه‌یه ده‌بێ ئه‌م وێژ گووتنه‌ی منیش به‌س بێت و كۆتایی هه‌بێت،تا خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕۆمانه‌ی خوێنده‌وه خۆی بپرسێت “كۆرتزیۆ”ی مه‌یته‌ری ڤیسكۆنت مه‌داردۆ دی ترالبا،كه له‌گه‌ڵی چوو بۆ شه‌ڕ چی به‌سه‌رهات؟.
له‌شه‌ڕی تورك و مه‌سیحیه‌كان سه‌ركه‌وتو و شكست خوارد‌و كام لایه‌بوو؟ “ئیزاو”ی كوڕی”ئه‌زه‌كیل” واز له دزی ده‌هێنێت،له‌گه‌ڵ ئه‌و گوناهانه‌ی كه هه‌موو مرۆڤێك ده‌توانێت بیانكات؟.ده‌ربِڕینی خۆشه‌ویستی”پامێلا”بۆ مرۆڤێكی پاش دوو له‌ت بوون،ئایا به‌ڕاستی بێ جیاوازی ئه‌وینێكی ڕاسته‌قینه‌یه؟. به‌ڕۆیشتنی “د.تریلۆنی” ئایا نه‌خۆشی گوڵی ته‌شه‌نه ناستێنێ؟.ئایا نۆكه‌ران و پوره سباستیانا و به‌گشتی خه‌ڵكی گوند چاره‌نوسیان به‌كوێ ده‌گات؟.ئایا خوارزایه‌كه‌ی ڤیسكۆنت د.تریلۆنی بۆ گه‌شته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد؟ یان ده‌بات .