کۆمێنته شیعر .. دڵشاد تاقانە
هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغێک کاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه به‌سه‌ر کۆی وێژه و هونه‌ر له‌ده‌ربڕین و جوانکاری گه‌یاندن . ئێستهساتی ئینته‌رنێتی خێراگهیهنهره له‌به‌رکه‌می ماوه‌ی خوێنه‌ران شیعریش بهکورتنوسی کورت‌بڕی کۆپله و دووان گه‌یووه زۆرتایبه‌ت لهفێیسبووک ، ئه‌و کۆمێنته شیعرانه له‌بۆنه و بۆ که‌سانی جیا نوسراوه ..
وێنه‌یه‌کی هۆنراوه‌یی کاکه ئه‌رده‌لان حه‌سۆ دوای گیانبه‌خشینی:
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌نفال و ڕه‌شبگیری وراتی کۆیه
یه‌کێ له‌پێشمه‌رگه ئازاکان چاوتیژ و هه‌ڵۆیه
کۆڵه‌پشتی نانه‌ڕه‌قه‌ی پارتیزانی له‌ئه‌ستۆیه
مێژووش ده‌یناسێ کاکه ئه‌رده‌لانی حه‌سۆیه
بۆ کاک پشتیوانی مام هه‌مزه:
ڕهنگنوسی خامه‌ت پڕ هه‌ست و عشقه
خه‌رمان به‌ره‌که‌ت وشه‌که‌ت بهڕسقه
که‌س ههرنابوێرێ له‌ده‌رگای هه‌مووان
وێنه و په‌یڤێکی یه‌که یه‌که‌ی دانسقه
سۆراخی پێشمه‌رگه‌یه‌ک:
مامۆستا فازیل شه‌وڕۆی شاعیر وێنه‌یه‌کی کاکه هه‌مزه‌ی بڵاوکرده‌وه ، منیش شیعربارانم کرد:
.. هه‌مزه‌ی عه‌زه گچکهلی ..
وا مه‌زانن من بێ کارم ده‌نکه ته‌زبیح ده‌ژمێرم
یا حسابی سه‌رمایه و قه‌رز له‌یه‌کتری بهاوێرم
من پێشمه‌رگه‌ی دوێنێ ی گه‌لم بۆ بژێوی ئه‌مڕۆ
ته‌زبیح فرۆشی سه‌ربه‌رزم پیشه‌وه‌ری دهسگێڕم
کۆمێنتاری هۆنراوه‌یی له‌سه‌ر ڤیدیۆی خوێندنه‌وه‌ی دهنگهشیعری سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانی ڕاپه‌ڕین بۆ ئه‌نفال له‌کۆیه له‌لایه‌ن ده‌نگخۆش و شاعیری هه‌ست ناسک ..
بایز مسته‌فا :
هه‌رتۆی ماندوی گه‌وه‌ی کێوی بهڕههێله
پێنوس داده شاری شیعران جێ مه‌هێڵه
کانی فرمێسک له چاوانت دیسان ژیاوه
بایز و پایز شیعریش له‌خه‌می نه‌تۆراوه
دڵت کوره‌ی ئاگرێکه خۆشی ئه‌سوتێنێ
عاشقێکی ئهنفالخوانه وره ده‌هه‌ژێنێ
له‌گه‌ڵ ژانی بههرهوهندی وێژهنوسیت
هێلکه وشه‌ی دێڕه شیعرێ ده‌تروکێنێ
کۆمێنتێک بۆ ڕێکخه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین ، خۆشدوێ و خه‌نده‌هێن
کاوه‌ی سه‌عاتچی:
لهپورهی هه‌منشینی ده‌روون ئێوه‌ن شاهه‌نگی هه‌نگوین بگۆ
خۆزگه منیش ده‌بووم بهههنگێ هه‌رده‌م بکه‌م خزمه‌تی نگۆ
فازیل شه‌وڕۆ:
لهنهورۆزه شیعرێکی بۆ خوێندارکاره کچێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌کۆیه نوسیبووی ، منیش ئه‌و کۆمێنتهشیعرهم له‌وشه‌کانی خۆی هه‌ڵێنجا .
مامۆستاکه‌ی ئێشکهوان
شهوپۆشهکهی شهوڕهوان
که شه‌ودادێ نیوه‌شه‌وان
بۆم ده‌خوێنی شیعرهوان
پێنوسه‌که‌ت داسی تیژی وه‌رزێره
په‌نجه‌کانت په‌یکه‌رسازێکی بوێره
لهدروێنهی وشه‌ی جوان
وێنه‌سازی ئاگر و باران
به‌خه‌می ڕه‌ش و دڵی سۆر ده‌کا
درهنگهشهوێ سه‌دا درۆپه ده‌کا
ڕه‌نگاری ڕه‌نگه بهڕتمی وشه
هۆنراوه‌ی ئه‌ستێره‌یی بهورشه
پڕی شه‌کره ماچ و تیرهبهرده
ڕه‌شبوونی قاسهکۆری نامه‌رده
لهجۆلانهی که‌زیه سپیه‌کانی دایه
سه‌رخه‌و ده‌شکێنین به‌لایه لایه
به‌ر لهگزینگی ده‌مه‌و به‌یان
کههاتیهوه ئاوایی نێوماڵان
تۆ خاوه‌ن کۆشکی ته‌لاری حوجران
بێ کرێ لهجهرگهی هه‌زاران دڵان
له‌پێنج خشتهکیهکهی مودریک ژاڵی شاعیر له‌سه‌ر شیعرێکی حه‌زره‌تی نالی کۆمێنته شیعرێک داڕشته‌وه به‌ناوی:
نالی و ژاڵی
جگه‌ری کون کونه به‌شێوه‌ی ڕه‌نده
شیعرژاڵه لێوی ژاڵی به‌بێ خه‌نده
نالی ده‌روون پڕ له‌ده‌رده به‌بێ تۆ
دڵگه‌رمێکی هه‌ناسه سارده بێ تۆ
ژاڵی سوتاوی زولفه‌که‌ی دوو تاته
نالی بێ خه‌لاسی هاته و نه‌هاته
یه‌کێ سه‌نعانی لهزینناره بێ تۆ
ئه‌ویش سروشکی سووره به‌بێ تۆ
ئاهی گه‌رمی بێ شه‌ماڵی بۆ ژاڵی
بێ دیداره زمانی نالی خۆ بهلاڵی
نالی و ژاڵی تا مه‌حشه‌ر به‌بێ تۆ
ده‌رناچن له‌م نه‌ردی عشقه بێ تۆ
کۆمێنتێک بۆ شاعیر هاوڕێ ڕه‌ش:
گوڵدانی په‌یڤت پڕ ژن و ژیانه
وێنای سه‌ودایی پێدانی گیانه
وشه ده‌کێشێ ده‌نگی دادوه‌ره
فرمێسکی خامه گریهخهندانه
پێناسیکی کۆمێنته شیعر بۆ قادر به‌شدار:
هه‌ستی هۆنه‌ره به‌هره‌ی وێنه‌ساز
په‌خشان نوسێکه وشه‌ی بهئهنداز
که‌ڤاڵ ده‌کێشێت ، بێژه‌ری بێ واز
ماندونه‌ناسه زۆرخون نوسینخواز
بیر ڕه‌نگه و زه‌نگین دڵی پڕ له‌ڕاز
کوڕه هه‌ژارێ تا بڵێ ی ژیر و شاز
سه‌ر له‌ڕێ ی کۆیه ده‌کا به‌رده‌باز
قادره به‌شداره لهنشێو یا هه‌وراز
کۆمێنته شیعرێ ده‌رباره‌ی هۆنراوه‌یه‌کی ئازادی که بۆ ده‌سگیرانه خۆشه‌ویسته گیان بهخشیوهکهی به‌هار خان نوسی بوو ، له
سه‌فه‌ری ئارام ساڵح:
ئێستاکێ جووته‌ن له‌هه‌مان گه‌شتا
به‌ره‌و ژوانه‌که‌ی نه‌رمه بای وه‌شتا
تۆ خۆت په‌پوله‌ی وه‌فایی شیعریت
ئه‌ویش هه‌ڵاڵه‌ی گوڵ له به‌هه‌شتا
شه‌هیدی پێشمه‌رگه خه‌ڵکی شاری کۆیه حه‌مید کافرۆشی:
ئه‌وپه‌ڕی به‌رزه ڕۆحه‌که‌ت سه‌روه‌ره بێ وێنه‌یه
چواره‌ی وه‌رزه مێژووه‌که‌ت ڕێنیشاندهی ئێمه‌یه
خۆری خاکی گڵکۆیهکهت خۆری ئاسۆی لوتکه‌یه
وادام پێشمه‌رگه چیابێ شه‌هید هه‌رده‌م پۆپه‌یه
سوناتینهکانی مودریک ژاڵی:
فه‌لسه‌فه‌ی ماچه سۆناتینی تۆ
چوکلێته شیعره بیر له‌هاتوچۆ
په‌یامی عیشقه خۆشگهیهنهره
ماچکهر و ماچدهر ده‌هێنیه گۆ
فه‌رمانده‌ی شه‌هیدی پێشمه‌رگه کامه‌ران ئه‌حمه‌د:
فه‌رمانده‌ی ئازای بوێر و به‌سۆز
پارتیزانه‌که پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز
کاکه کامه‌ران هۆی کامهرانیمه
گیانی پاکی شاد یادیشی پیرۆز
لۆ وێنه‌ی هه‌ردوو ژه‌نیاری به‌توانای که‌مان هونه‌رمه‌ندان
هه‌ژار و جه‌بار:
کاکه‌ی جه‌بار و هه‌ژارن
جۆتهی ژه‌نیاری ژێدارن
نۆته لهڕۆحیان ده‌تکێ
شیرینکارهی ئاوازدارن
حه‌وێز عه‌بدورحمان:
کۆییه‌کی ئادگار ورد و ڕۆحپه‌ره
تابرێ ی مه‌رده پارچه گه‌وهه‌ره
هه‌میشه دۆسته برایه و براده‌ره
کاکه حه‌وێزی نیشتمان په‌روه‌ره
بۆ وێنه‌یه‌کی شه‌هیدی سه‌رکرده
شه‌هیدی سه‌رکرده دکتۆر خالید ..
سه‌روه‌ری سه‌روه‌رانه خالیدێک وه‌ک ناوه‌که‌ی
دکتۆرێکی دهسگهرم خوێنگه‌رمی خه‌باته‌که‌ی
هه‌رده‌م بوێر و ئازای سه‌رکرده له‌ڕێبازه‌که‌ی
گیانی خۆی به‌خشی هه‌تا بمینێ هه‌ڤاڵه‌که‌ی
برای به‌ڕێزمان کاک نه‌به‌زی حه‌ماغا
حاجی نه‌به‌ز:
خۆشه‌ویستمان خاره نه‌به‌ز
دوان خۆشی به‌زم و گۆڵمه‌ز
هه‌رده‌م سه‌رمایه‌ی دڵشادی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌رگیز نه‌به‌ز
ژه‌نیاری که‌مان و وه‌ستای به‌رگدرووی ده‌سڕه‌نگین
سه‌ربه‌ستی خه‌یات:
که‌مانێکی سه‌وزی تۆنخۆش
شیرین ئاواز هه‌ست خرۆش
وه‌ستا سه‌ربه‌ستی ژه‌نیاره
گوێگرانی ده‌هێنێته جۆش
Dlshadtakana@yahoo.com