Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
یارسان لەنێوان مێژوو زوان فەرهەنگ

یارسان لەنێوان مێژوو زوان فەرهەنگ

Closed
by September 1, 2013 گشتی

 

 

 

 

ئەمە زنجیرە وتارێکە پێشکەشە بە هەموو ئەو یارانەی لە پێناو کاکەییدا کۆشیویانە و بەردەوام دەبن ، پێشکەشە بە هەموو ئەو هاورێیانەی لە پەراوێزی نەزانیندا رەحەت دانیشتوون، سوچ هی ئەوان نییە ، من لێرەدا هەوڵەدەم لایەنێکی یارسان پیشان بدەم ، چاوەڕێی خامەدارانم گەر کورتیەک هەبوو ئا بەو شتەی بۆتە مەراقی پەنجە هەڵەکانم بۆ راستکەنەوە.

لەبەرئەوەی من باسی شتێک دەکەم رەگاژۆکردنی پێویست بە کۆڵینەوە لە زمان نەتەوە فەرهەنگ دەکات ، نەتەوە یان نەژادیشمان هەڵبەت کە کوردە ئەوا سەرەتا باس لە بناوانی کورد دەکەم:

دەبێ ئەوە بزانین کە هەژمارکردنی هەر کۆمەڵەیەکی زیندەیی مرۆڤ بە نەتەوەیەکی جیا ، ئەوا کۆمەڵێ تایبەتمەندی هەیە کە نەتەوەیی بوون دەردەخات

هەر کۆمەڵە مرۆڤێک(خوێن،زمان، دابوو نەریت،رەگەز)یان جیا بێت ئەوا بە نەتەوەیەکی سەرخۆ

تەماشا دەکرێت، ئەوەی پەیوەندی بە باسەکەی ئێمەوە هەیە ، ئەوەیە کە جۆرە کۆدەنگیەک هەیە دەنێوو لێکۆلەرانی ئەم بوارە کەوا کورد سەر وە ڕەچەلەکی (ئاریە) ،ئاری واتە چی؟

لێکۆلەرەوان دو واتای تەواو جێواز بۆ ئەم چەمکە پێشنیار دەکەن:

١. گوایە لە ئاوێستا کە بە زوانی پەهلەوی،(تێکەلەیەکە لە پارسی،کوردی،)نوسراوە، وشەی ئاری بە مانای شەریف دێت.

٢.مەردۆخیش رای وایە کەوا وشەی ئاری واتە ئاگر ،چوون لە هەردوو زوانی کوردی و پارسی کۆن بە واتای ئاگری یان نەتەوەی ئاگر پەرست هاتووە”ئەمەیان فرەتر بروا پێکراوە”

 

ڕەچەلەکی ئاری چەندین نەتەوەی لێ دەزێ کە من تەنێ نێوی ئەم دوانە دەبەم:

١. مادایان”نەتەوەکانی کورد،ئەلوا،گێلان،دەیلەم” دەگرێتەوە ،بە بۆچوونی هەندێک :گوایا ئەمانە زادەی( مادا کوڕی یافت کوری نوحن)!

٢.پارس”ئەو پارسانە دەگرێتەوە کە لە( ئێرانی) ئێستا نشین بوون ئەمانیش هەمان شێوەی (مادایان) نەوەی (مادا کوڕی یافت کوڕی نوحن)

کەوابێ کورد و پارس هەردوو لە دێر زەمانەوە لێرە ژیاون ، هیچ شتێک لە یەکیان گرێ نەدا ئاین گرێیان دەدا، لێرەوە سەرگوزەشتەی: ئاخۆ نەورۆز هی کوردە یان پارس، زەردەشت کورد بووە یان پارس گرنگی نامێنێ.

ئاریەکان ٦ هەزارو خوردەیەک ساڵە لە باشوری روسیا تا ئەهواز دەگوزەرێن.

 

ئەوان ئاینی تایبەت بە خۆیان هەبووە ،میترائیسمبە دوایەوە زەردەشتی  ئەمانە ئاینی ئاریەکان بوون تا پێش هێرشی ئیسلام، پێشئەوەی ملی کورد و پارسەکان کەوێتە بەر رەحمەتی شمشێرەکانی عومەری خەتاب و لەشکرەکەی کورد و پارسەکان ئاینی خۆیان هەبوو ، نەورۆز جەژننیان بوو ئاگردانەکان مەزارگەیان بوو ، کە ئیسلام هات هیچی بە سروشتی خۆی جێنەهێشت…..

 

ئاینی کوردان بەر لە هێرشی ئیسلامەکان دیارە کە زەردەشتی و میترایی بوو ، من بۆ ئەوەی ئاودیوی کرۆکی بابەتەکە بم نایێمە سەر وردەکاریەکانی ئەم دوو ئاینە، هەڵبەت پێش هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان یارسان بوونی نەبووە ، من سازانی یارانی موحەمەد پەیامبەری ئیسلامم لەسەر هێرشکردنە سەر وڵاتی کوردان لە نوسینەکانی ئیمامی تەبەری دەرهاوردە

سەرگوزشتەکە هەندێ درێژخایەنە وەلێ من ئەوەی کە پێویستە دەگێرمەوە:

عبداڵله‌ کوری ئه‌نه‌س ده‌ڵێت ڕۆژی دوایی که‌ده‌کاته‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌(۲۰جمادی یه‌که‌م به‌رامبه‌ر۱٦کۆچی محمد) کە دەکاتە ٦٣٨ زایۆن ،وه‌ڵامی نامه‌که‌م له‌ عومه‌ر وه‌رگرت ئه‌مه‌ نوسرابوو “له‌ عومه‌ری کوری خه‌تابه‌وه‌ بۆ ئه‌میری سوپای ئیسلام ئه‌بوو عوبیدی جه‌راح له‌ شام و موسڵ سه‌لام و به‌ره‌که‌تی اڵلاتان لێ‌بێت به‌سه‌رکه‌وتنه‌کانتان دڵ شاد بووین ئێستا ئه‌سپه‌کانتان ئاماده‌ بکه‌ن به‌رو ووڵاتی کوردان ٤۰۰۰۰ هه‌زار سه‌رباز بده‌ به‌( خالیدی کوڕی وه‌لید) دژی قه‌ومی کورد بجه‌نگێن پێویسته‌ ئه‌م سه‌رکردانه‌ش هاوکاری بکه‌ن( ۱زوبیری کوری عوام۲فه‌زلی کوری عه‌باس۳مقداد اسود ٤عبدالرحمان کوڕی ئه‌بوبکری سدیق٥ زراری ازور٦عبداڵله‌عمری۷ ابو دوجانه‌۸ئه‌یوبی انساری)

له‌ درێژه‌ی نامه‌که‌دا ده‌ڵێت بیستوومه‌ له‌ کوردستان چه‌ند پاشایه‌کی به‌ هێز هه‌یه‌ ۱فروخ پاشا له‌ مه‌رگه‌۲پاشا ئه‌ژده‌ر له‌پشتده‌ر۳دانیکور پاشا له‌دووگۆمان٤جاتلیس پاشا له‌ هه‌ولێر هه‌روه‌ها ئاگاداریان ده‌کاته‌وه‌ له‌ به‌هێزترین پاشای کورد که‌ ئه‌ویش فروخ پاشای کوڕی ئه‌هرانه‌ ئه‌م پاشایه‌ خاوه‌نی سه‌ربازی زۆروو قه‌ڵای به‌هێزه‌ له‌ژێر نامه‌که‌دا نوسیوێتی(فاقتلوا المشرکین ولحمداڵله‌ رب العالمین مۆری محمد ئه‌دا له‌نامه‌که‌).

 

لێرەدا پێم خۆشە کۆنترین شیعری کوردی کە لەسەر پێستی ئاسک نووسراوە لە ئەشکەوتی جێشانە دۆزرایەوە هەندێک پێیان وایە کە ئەمە هی پیرشالیاری یەکەمە ( پیر لە ئاینی زەردەشتیش پێگەیەکی دینی بووە) ، بخەمە روو کە ئاشکرا هێرشی ئیسلام باس دەکات:

 

“هورمزگان رمان ئاتران کژان

وێشان شاردەوە گۆرە گۆرەکان

زۆر کاری ئارەب کردنە خاپوور

گناو پاڵەیی هەتا شارەزوور

شەن و کەنیکا وەدیل بشینا

مەرد ئازا تلی وەرووی هوینا

رەوشت زەردەشت مانۆ وە بێکەس

بزیکا نیکا هورمزد وە هیچ کەس”

 

واتە”پەرستگاکانی هورمزد(ئاهورامەزدا) ڕووخێنران و ئاگری گڕدانەکان کوژێنرانەوە گەورە گەورەکان(سەردارەکان ،موغەکان،پیاوماقولەکان) خۆیان شاردەوەو عەرەبە زۆردارەکان هەر لەم لا پاڵانەوە هەتاکوو شارەزوور هەمویان خاپوور کرد ، ژنان ،کچان، بە دیل گیران و پیاوە ئازاکان لە خوێنی خۆ گەوزێنران ،رەوشت و دینی زەردەشتیش بە بێکەس مانەوە ،ئاهورامەزدا بەزەیی بە کەسدا نەهاتەوە”

دیارە لێرەدا ئاشکرا تاڵان کاری عەرەبی داگیرکەر پێشچاو دەکەوێت…..

 

کەواتە شتێکی تەواو روونە ،کورد چۆن بوو بە ئیسلام ، بەڵگەکان خراونەتە روو هەڵبەت بەڵگەی تریش هەن لێ من هێندەم پێ بەسە ، کە ئیسلامیەکان هاتن چیان دەگەڵ خۆ هێنا؟ چیان لە کوردان وەلاوەنا؟

 

لە بەرئەوەی نەتەوەبوون رەگەزەکانی زمان و دابوو نەریت دەگرێتەوە ، ئەمانەش شا خەسلەتەکانی ئاینن ئەوا دورخستنەوەی کوردان لە ئاینی خۆیان ، تەعریب کردنێکی رووتە بەر لەوەی هەر جۆرە داگیرکاری و کاولکاریەک بێت، ئەوان کە هاتن خوشکان، دایکان ،ماڵو سەروەتی کوردانیان لە خۆیان حەلال کرد !

بێنە پێشچاو لەو سەردەمەدا دەبێ چی قەوما بێت ؟ ئاسان نیە ئەم جۆرە سازشە با بە زۆرە ملێش بێت! وایە کوردان بەرگەیان نەگرت ، ئەوان رازی نەبوون شارەگەزەکانی زەردەشتی بوون کە بیری چاک و وتەی چاک و کردەوەی چاکە بە سورەتی ئەنفال و نیساء تاد…. بگۆرنەوە

 

بۆیە هەندەی نەبرد بزووتنەوەیەکی کوردانە ، تەواو کوردانە، دەستی بە سەرهەڵدان یاخی بوون کرد ، بە بۆچونی من ١٠٠ ساڵ زیاتر دوای داگیرکردنی کوردستان ئەم بزوتنەویە پەیدا بووئەوەش بە دەستی بالولی مای کرا ، لە بەشەکانی داهاتوو باسی ئەم پیاوە دەکەم ،گەر هێرشی ئیسلام ساڵانی ١٦کۆچی بە دواوە بێت کە دەکاتە ٦٣٨ زایۆن بە دواوە ئەوا سەرهەڵدانی یارسان دەشێ ساڵانێکی درێژ دوای ئەو ودەیە بوو بێت چوون لەسەرەتادا بەهێزبوون بەڵام دوای وردە وردە ئەمەویەکان لە ناوچوون کە  ئەوان زۆر بە سەختی دژبەری کورد بوون ، تاسالانی ٧٥٠ زاین کە خەلافەتی عەباسی حکومرانی کرد کوردستان پشویەکی وەرگرت .

، بە پێی کتێبی( یارسان ) ی ئەیوب رۆستەم بێت بالوولی مای لە ساڵانی ناوەراستی سەدەی دوهەمی کۆچی دەستی بە بانگەشەکردنی ئاینی یاری کردووە واتە ٢٥٠ کۆچی کە دەکاتە دۆرو بەری ٨٥٩ ز .من لە بەشەکانی داهاتوو وردبووونەوەی زیاترم بۆ ئەمە هەیە .

لێرەدا پێم خۆشە شیعرێکی خودی بالول لە سەرەنجامی پیرۆز سەبارەت بەم راپەرینە ئاینییە بخەمە روو

“ئەو واتەی یاران ئەو واتەی یاران

ئێمە دێوانەین ئەو واتەی یاران

هەنێ مەگێلێن یەک یەک شاران

تا زیندە کەریم ئایین ئێران”

 

مەبەستی بالولی مایی دەشێ ئەوە بێت

“کەوا هەندێ لە یاران بە شێت و دێوانەی دەزانن کەچی ئەو بە مەبەستی زیندوو کردنەوەی ئاینی کۆنی ئێران(ئێران لەم دێرەدا بەو واتایە نایەت کە ئێستا دەیدا بەڵکوو واتای ئاری یانی ئاریان دەدات کە ئاماژەیە بۆ هەموو نەتەوەکان ، پێشتر ئەوەم باسکرد کوردو پارس هەرچەند هەردوولا لەژێر دەسەڵاتی ساسانیەکان بوون لێ ناکۆکیەکی وەها نییە شایەنی باس بێت، هەردوو لاش کۆتی ئیسلامیەکان بوون ! کەواتە باڵوول مەبەستی نوو کردنەوەی هەردوو ئاینی زەردەشت و میترایی بووە ، لە تەنێکی نودا.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.