Skip to Content

Wednesday, September 18th, 2024
بۆچی پێویسته‌ ده‌نگ به‌ لیسته‌ ئیسلامییه‌كان نه‌ده‌ین؟

بۆچی پێویسته‌ ده‌نگ به‌ لیسته‌ ئیسلامییه‌كان نه‌ده‌ین؟

Closed
by September 1, 2013 گشتی

 

 

 

به‌ بڕوای من زۆر گرنگه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوڵاتی كورد به‌ ئاییندار و بێ ئایینه‌وه‌ ، به‌ هه‌موو رازی و ناڕازییه‌كانه‌وه‌ ده‌نگ به‌ هیچ یه‌كێك له‌ لیسته‌ ئیسلامیه‌كان نه‌ده‌ن، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌

یه‌كه‌م: ئیسلامی سیاسی ئینتیمای ئایدۆلۆژی و ئایینی له‌سه‌روو هه‌موو ئینتیمایه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌یه‌، ئه‌وان له‌ به‌ سروشتی بوونیان وه‌ك گروپێكی ئایینی و ئاینیش وه‌ك په‌یامێكی جیهانی كه‌مترین گرنگی به‌مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ده‌ن مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ میكیاج و بۆ به‌رده‌م میدیا، له‌ رابردووشدا هه‌ڵویستی ئه‌وان به‌رانبه‌ر پرسه‌ ئیسلامییه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه‌ ئه‌وان چه‌ند پابه‌ند به‌لایه‌نی ئایدۆلۆژیای ئایینیه‌وه‌ چه‌ند لاواز و بێ هه‌ڵویستن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، ئه‌وان ئه‌ردوغان به‌ كاریزما و پیاوه‌ گه‌وره‌كه‌ ناو ئه‌به‌ن له‌ كاتێكدا ئه‌روغان هه‌رچۆنێك بێت نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌ و تا ئیستاش دژی ئه‌وه‌یه‌ كورد به‌ زمانی دایك بخوێنیت، ئیسلامییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر پێن بۆ به‌رگری له‌ مناڵێكی كه‌رتی غه‌ززه‌ چونكه‌ حه‌ماس له‌ غه‌ززه‌ باڵاده‌سته‌، ئه‌وان هه‌موو ساتێك ئاماده‌ن مه‌كینه‌یه‌كی ئیعلامی و جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ بخه‌نه‌ كار بۆ خزمه‌تی حه‌ماس و كوژراوێكی فه‌له‌ستینی، به‌ڵام شانۆی له‌ سیداره‌دانی سه‌دان ئازادیخوازی كورد له‌ ئێران بێ ده‌نگن، بۆ سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد له‌ ئێران فزیه‌ك ناكه‌ن، ئیسلامی سیاسی كوردی بۆى اخوانی میسر هه‌موو هێزی خۆیان كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌ و سه‌ركرده‌كانیان دێنه‌ سه‌ر جاده‌ به‌ڵام بۆ خوێنی به‌ ناهه‌ق رژوای ده‌یان هه‌زار كوردی خورئاوا ئه‌م خۆپیشاندانه‌ ناكه‌ن و بۆ په‌رده‌پۆشی ئه‌م بێ هه‌ڵویستییان له‌به‌رده‌م راگشتی ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌ كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ گوتاریشیانا ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ به‌ مه‌سه‌له‌ ئایینییه‌كان ئه‌ده‌ن نیو ئه‌وه‌نده‌ بایه‌خ به‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناده‌ن ، هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌وه‌ ئه‌سه‌لمێنن كه‌ حزبه‌ ئیسلامییه‌كان زیانی گه‌وره‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌گه‌یه‌نن و پیویسته‌ ده‌نگیان پێ نه‌درێت

دووه‌م: بۆ ئیسلامییه‌كان چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵات گرنگ نییه‌ و زۆر هه‌ستیار نین به‌ مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڵكو خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ ته‌جاوزی شه‌ریعه‌ت نه‌كرێت، ئێوه‌ سه‌رنج بده‌ن كه‌ هه‌میشه‌ گه‌وره‌ترین به‌ ده‌نگ هاتنی ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ دینییه‌كان بوه‌ نه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و جۆری حوكمرانی، نمونه‌یه‌كی ساده‌ ئه‌وانه‌ له‌ كاتی پرۆژه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ ژنیدا هه‌موو دنیایان تێكدا و دژی وه‌ستانه‌وه‌ به‌ڵام بۆ دزینی سامانی نه‌وت وا نین، ئه‌سله‌ن ئیسلامییه‌كان له‌ خولی پێشوودا ده‌نگیان به‌و ده‌ستووره‌ بۆگه‌نه‌دا كه‌ كه‌ بارزانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌كات به‌ فیرعه‌ن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه‌ ، ئه‌م ئه‌زموونه‌ ئه‌وه‌ی نیشاندا كه‌ ئیسلامییه‌كان جێگای متمانه‌ نین و هه‌موو ساتێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تێدایه‌ ببنه‌وه‌ به‌ به‌شێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات و بنه‌ماڵه‌

سێیه‌م: ئیسلامییه‌كان لاوازن له‌به‌رده‌م پاره‌ و ئیمتیازاتدا ، هه‌موویان بێ جیاوازی مه‌كره‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت و ئۆتۆمبیلی 6 ده‌فته‌رییان وه‌رگرت ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا هه‌موو مناڵێكیش ئه‌زانێت ئه‌وه‌ به‌ فیرۆدانی سامانی گشتییه‌، ره‌نگه‌ ئیسلامییه‌كی گه‌مژه‌ش هه‌بێت باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌بێت بڵی پاره‌ی سه‌ریاره‌كه‌یان كردوه‌ به‌ خێر…

چواره‌م: ئیسلامییه‌كان دوژمنی ئازادییه‌ تایبه‌تی و تاكه‌كه‌سییه‌كان و به‌ ناوی قه‌ده‌غه‌ی حه‌رام و نه‌هی له‌ مونكه‌ر هه‌موو كوردستان ئه‌كه‌ن به‌ مزگه‌وت و هیچ ئازادییه‌كی تایبه‌تی ناهێڵن .. 

بۆیه‌ داواكار هه‌موو مرۆڤێكی كورد په‌روه‌ر .. هه‌موو ئیماندارێكی هوشیار ئاگادری ئه‌وه‌ بن و ده‌نگ به‌ لیسته‌ ئیسلامییه‌كان نه‌دةنه‌

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.