
گفتوگۆی نه‌ورۆز تیڤی له‌گه‌ڵ هه‌ندرێن
نووسینه‌وه و ئاماده‌کردنی: هۆگر عومه‌ر
پ/ سه‌ره‌تا له چیه‌تی هه‌لبژاردن ده‌پرسین هه‌لبژاردن چییه، ئایا هه‌لبژاردن وه‌ك ره‌هه‌ندیكی دیموكراتی ده‌توانێت گۆڕان له پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان دا بكات ؟
هه‌ندرێن: سه‌ره‌تا پێویسته بێژم، بابه‌تی دیموكراتی پێویستی بهكولتوورێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هیزه سیاسیه‌كانی جڤاكی هه‌ر شوێنك بۆی بگه‌رێنه‌وه. هاوكاتیش ئێمه ده‌بێت ئه‌ومان له یادبیت كه چه‌مكی دیموكراتی كه هه‌لبژاردن شێواز و به‌شێكه لێی، هه‌ر ته‌نها كۆمه‌ڵێک دروشم نییه؛ دیموكراتی ته‌نها چه‌مكێك و ئه‌زمونێك نییه. بۆ نموونه ئه‌و دیموكراتییه‌ی که له یۆنانی كۆندا ئه‌فلاتۆن و ئه‌رستۆ باسیان ده‌كرد جیاوازه له‌وه‌ی که له سه‌ده‌ی حهڤددهو هه‌ژده كه له رۆژئاوا له ئارادا بوو، هه‌مان دێمۆکراتیی نییه. بۆیه ئاماژه به‌مه ده‌که‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئیستاش له كوردستاندا به‌شێکی زۆری ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌ر و ده‌مڕاستی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن، له رووناک‌بیر و سیاسه‌توانه‌كانی كوردیی چه‌مكه‌كان و دروشمه‌كان تێكهلاَو ده‌كه‌ن. ئه‌وانه كه دێموكراتی له کۆمه‌ڵێک پێناسه، دروشم و بانگه‌شه‌ی ئه‌فلاتوونی یاخود ئایدیالییدا کورتده‌که‌نه‌وه. له کاتێکدا دێمۆکراتی ئه‌وکاته کارا و ماناداره که حیزب و نووسه‌ران بتوانن کێشه سیاسیی و جڤاکیی، ته‌نگژه‌کانی جڤاکی کوردیی به شێوه‌یه‌کی کرده‌یی چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
بۆیه راستییه‌که‌ی دێموكراتی خۆی له خۆی دا پرۆسه‌یه‌كی گۆڕاوه و هه‌میشه به پێودانگی دۆخ و جڤاکه‌کاندا شێوه‌ی جیاواز وه‌رده‌گرێت. هاوکاتیش هه‌ڵبژاردن ته‌نیا شوازیك نییه، به‌ڵکوو فره‌شێوازه. هه‌ڵبژاردن له گرێکی کۆندا وه‌ک ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه نییه که یاخود له قۆناغه جیاوازه‌کانی رۆژئاوادا پراكتیزه كراوه. به کورتی دێمۆکراتی ئه‌وکاته به‌هاداره که توانی به گوێره‌ی دۆخ و کێشه‌کانی ئه‌و جڤاکه‌وه، کێشه سیاسیی و جڤاکییه‌کانی ئه‌و جڤاکه چاره‌سه‌ر بکات. که‌واته ناکرێ ئێمه بێین کتومت شێوه هه‌ڵبژاردنێکی بیانی وه‌ک خۆی به‌سه‌ر کوردستاندا بسه‌پێنن. بۆیه ئێمه ده‌بێت بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که له كوردستاندا چ جۆره شیواز یاخود ئه‌زمونێك له دێموكراسی ده‌سازێت. دیاره له مێدیاکانی کوردستاندا ، هه‌م له لایان رووناک‌بیر و هه‌میش له لایان سیاسه‌توانی کورددا، كێشه و گرفتێكی زۆر هه‌یه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا. ئه‌و دێموكراتییه که له کوردستاندا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئه‌وه‌نده‌ی من بیزانم، زیاتر له كۆمه‌له دروشم و پێناسه كردن و بانگه‌شه‌ی ئایدالی (نمونه‌یی ) یان رووتدا ده‌خولێته‌وه. ئه‌وی جیگای سه‌رنجه که ئه‌و هێزانه هه‌تا ئێستاش ناتوانن ئه‌و پرسیا و گرفتانه ده‌ست نیشان بكه‌ن و به شێوه‌یه‌کی لۆگیکی، به‌ڵگه و مشت‌ومڕ رێگا چاره‌ی کۆنکرێت و گونجایان بۆ بدۆزنه‌وه. یاخود بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی كه هه‌ژده ساله له پرۆسه‌ی حوكمڕانی له كوردستان که‌ڵه‌که ده‌کرێن. له ماوه‌ی ئه‌و هه‌ژده ساڵه‌دا كه چه‌ندان هه‌ڵبژاردن كراوه، بۆیه ده‌کرێ له چوارچیوه‌ی ئه‌و پیكهاته و ته‌نگژه‌یه‌ی كه جڤاکی كوردی پێوه ده‌ناڵێنێت هێزه سیاسیه‌كان بتوانن به شیوه‌یه‌كی گونجاو شێوازێک له دێموکراتی بدۆزنه‌وه و پراكتیزه‌ی بكه‌ن که ده‌توانێ نه‌گبه‌تییه‌کانی خه‌ڵک چاره‌سه‌ر بکات .
پ/بابه‌تی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له‌و باسانه‌ی زۆر ره‌واجی پێده‌درێت له راگه‌یاندنه‌كاندا، به‌جۆرێك باسێكی گرینگی شه‌قامی كوردیشه , ئێستا له به‌رده‌م ههلبژاردنین، ئایا ئه‌م دیارده‌یه چ كاریگه‌رێكی ده‌بێت له سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كان ؟ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین خودی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و داڕزان و و ێران بوون و نه‌مانی به‌هاو ئه‌رك و ئێتیك و پرسه نه‌ته‌وایی و جڤاكیهكان له كوردستاندا .
هه‌ندرێن: ئه‌و ئۆلگاریشه یاخود ئه‌و توێژه پێربازهی كه ده‌سه‌لاتی كوردی به‌رێوه ده‌بات كتومت له مۆدیڵه فاشیله‌که‌ی هه‌ڵبژاردنی 1992ده‌ستی پێكردوو، له‌وێ درێژ بۆته‌وه بۆ ئێستا. به واتایه‌کی تر: له ئاكامی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌لگای كوردی به ده‌مڕاسته‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه داگیر كردووه، منداڵێکه له‌و هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردن و ته‌وافقه سه‌قه‌ته‌ی که له‌گه‌ڵ پێکهێنانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستاندا ده‌ستیپێکردووه. ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ره‌تا به‌م شێوه سه‌قه‌ته ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، كاتێکش. له‌وێوه ئه‌م دوو حیزبه له نێوان خۆیاندا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌وافق ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی و ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردی‌یان به شێوه‌ی فتی به فتی له ناو خۆیاندا دابه‌ش كرد. له ماوه‌ی ئه‌و 18 ساڵه‌دا به‌هۆی ئه‌م پرۆسه سه‌قه‌ته‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌ت بوون به دیکۆر یان دیوه‌خانی کادیرانی بێ‌زمانی ئه‌و دوو حزبه‌وه. به‌مجۆره نه په‌رله‌مان نه حكومه‌ت نه ده‌ستوو ما‌نایان نه‌ما. ئیتر هه‌تا ئێستاش ده‌ستوور بونێکی راستیی نییه. ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره له ماوه‌ی ئه‌و 18 ساڵه‌دا ئه‌و توانا و سه‌روه‌ت سامانه‌ی و بودجه‌ی كه هه‌یه قۆرغیان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خزم و كه‌س و لایانگرانیان دابه‌شیان بكه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و حیزبه‌کانیان به‌كار بهێنن. به‌مجۆره به رێگای کۆمه‌ڵێ گه‌مه‌ی سه‌یر و مه‌ترسیداری وه‌ک : ته‌قاویت، دامه‌زارندن به پسووله‌ی حیزبی، دووکانی حیزبی له ژێر ناوی "رێکخراوی مه‌ده‌نی" و … تاد توانیان خه‌ڵک بکه‌ن به پاشکۆی خۆیان و هێزێکی مشه‌خۆر و به‌رخۆر. بۆیه ده‌بینی له ماوه‌ی ئه‌و 18 ساڵه‌دا كولتوورێك دروست بووه كه خه‌ڵک و حیزبه‌کان هێنده‌ی وابه‌سته‌ی حیزب، خێڵ، شار، گه‌ڕه‌ک، کادیری ده‌وڵه‌مه‌ند و ناوچه‌یین، ئه‌وه‌نده وابه‌سته‌ی خاک و نیشتمان یان ده‌ستوور و قانوون؛ ماف و ئه‌رکه نیشتمانیی و جڤاک نین. ئه‌و شێوه حكومه‌ته و شێوه دیمۆكراتییه سه‌قه‌ته كه پیاده‌كراوه هێز، توانا و ئیراده‌ی له ناو له روحی كۆمه‌لگادا ئیفلیجکرد.
به‌مجۆره له ئاکامی ئه‌و پرۆسه سه‌قه‌ته‌ی دیمۆکراتی سه‌قه‌تی پارتیی و یه‌کێتییه‌وه، ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه سه‌قه‌ته‌ش له دایک بوو.
پ/ ده‌وترێت خودی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ش له پیكهاته‌ی گه‌نده‌ڵی, بهمانایكی تر به‌ژدارن له دروست بوونی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه , ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ئاوان , چۆن ده‌توانن ئه‌نتی گه‌نده‌ڵ بن و گۆران بكه‌ن ؟
هه‌ندرێن: به‌داخه‌وه گرفته ئه‌مه که له‌م پرۆسه و ململانێیه‌دا چاوه‌ڕێی ئه‌و ناكه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌خۆیان به‌ئۆپۆزسیۆن داده‌نێن له دژی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی بن كه گه‌نده‌ڵه. من لێره دا ده‌مه‌وێت له كهوانهیهکدا دا ئاماژه به‌وه بكه‌م، ئێمه له سه‌رده‌مێك ده‌ژین که له كوردستاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دهسهڵاتكی ئه‌مه‌ریكی لێیه‌و به‌رێوه‌ی ده‌بات، هاوكات شالاوی گلوبالیزم و كالاَگهراییش كه که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌قه‌ت هاتۆته كوردستان، بۆیه خه‌ڵک و حیزبه‌کان گیرۆده‌ی پرۆسه‌ی سه‌قه‌تبوون کردووه. پاشان تێركردن و چاوپۆشین یاخود ده‌ست گه‌رم كردنی ئه‌و دووهێزه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مانه وایان كرد که له کوردستاندا چیدیكه شۆرش و گۆڕانكاریی و وه‌رچه‌رخان و و هێزو توانای شۆرش وه‌كو هێزیكی گشتگیر له ناخی مرۆی کورد و نووسه‌ر و سیاسه‌توانه‌کانی نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ئێستا باوه و به ههڕمێنه، ته‌نیا دروشمبازی و قسه‌كردن له‌و میدیا بێ ئاراسته، رۆشنبیرییه بێ به‌رنامه و ئامانجه که له كوردستان هاتۆته ئاراوه. وه‌ك وتم وه‌كو ئاكامێك له‌و پرۆسه‌یه‌دا که شالاوی گلۆبالیزم و كالاگهرایی به‌سه‌ریدا زاڵه، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه ئێستا و له نزیكه‌وه ئاگاداربن ده‌زانن که خودی ئه‌و نووسه‌ر، رۆژنامه نووس و ئه‌و کۆنه سیاسییه گه‌نده‌ڵانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی دێموكراتیی و "گۆڕان " ده‌كه‌ن له بنه‌ڕه‌تدا خۆیان به‌شێكن له‌و گه‌نده‌ڵییه. ئه‌و سیاسییه تۆراوانه به رێگای دهسهڵاتیداربوونیان له‌ناو حیزبهکانیداندا هه‌ر خۆیانبوون که سوودیان له سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان، واسته و واسته‌كاریی و بهرتیلكاری وه‌رگرتووه. ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌ناو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه سێ چوار موچه له‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه وه‌رده‌گر و له کارمه‌ندێکی بێکاریشه، که‌چی ئه‌مڕۆ که "گۆڕان" بۆته مۆده، ئیتر ئه‌وانه هه‌موویان بوون به به ئۆپۆزسیۆن! ئه‌و به‌ناو ئۆپۆزسیۆن هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی نییه، که‌چی هه‌ڵس وكهوتكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاَتیانهی كه سه‌ر خۆیان نین، هه‌مان ره‌فتاری ئه‌و دوو حیزبه‌یان له‌گه‌ڵدا دووباره ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كۆنتێكسته، ئه‌و په‌یوه‌ندیه چڤاكیی، سیاسیی و مێژوویه‌ی کورده، که قۆرغخوازیی، نهریتبازیی و گهندهڵبازیی به‌شێکن لێی. بۆیه ئه‌وانه له ماوه‌ی 18 ساڵه‌دا کادیرانی ئه‌و دوو حیزبه و خودی ئه‌و سیاسه‌تکار و نووسه‌ره به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه هێنده‌ی زار‌و گیرفانیان قه‌ڵه‌بالغ كرد، ئه‌وه‌نده مێشكیان قه‌ڵه‌بالغ نه‌كرد. بۆیه ئه‌و دۆخه سه‌قه‌ته هه‌تا ئێستا له كوردستان له ئارادایه. چونكه ئه‌مانه به ده‌سه‌ڵاتدار ئۆپۆزیسیۆنه‌وه پێكده‌چن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌لێك تاك وگروپی بچووك بچووك هه‌نه كه ره‌نگه ئه‌مانه‌ش له به ر ئه‌وه‌ی هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتن یاخو قهیرانێكیان هه‌یه، بۆیه بانگه‌شه‌ی دادپه‌روه‌ریی و دێمۆکراتی ده‌که‌ن، لێ ره‌نگه دوای ده‌سه‌ڵات وه‌گرتن هه‌مان حیکایه‌تی ئه‌و دوو حیزبه دووباره بکه‌نه‌وه.
پ/ ده‌نگده‌ر له كاتی پروپاگهندهكاندا توشی نائومێدی و سه‌رلێشوان ده‌بێت له نێو ئه‌و كۆمه‌له دروشم و به‌لێنی بریقه‌دار ئه‌مه‌بۆچی ده‌گرێته‌وه و هۆكار له دروست بوونی ئه‌م فه‌زایه نا تهنروسته چییه؟
هه‌ندرێن: وه‌ك وتم ئه‌و ئه‌زموونه تازه‌یه, ئه‌و هێز و تونا و جموجۆڵه‌ی که له کوردستاندا هه‌ن، به‌ڵێن و دروشمه‌كانیان ئه‌وه‌نده ئایدیالیی و رووتن، یاخود زیاتر خوولانهویه به ده‌وری چه‌مك و كۆمه‌له ئه‌ركی قورسه‌وه، بۆیه له‌وه ده‌چێ ئه‌و هێزانه نه‌توانن بچنه ژێرباری ئه‌م به‌ڵێن و دروشمانه‌وه. ئه‌وانه له روانگه‌ی په‌یوه‌ندییه جڤاکییه‌کانی کورد ناهزرن، به‌ڵکوو له روانگه‌ی کۆمه‌ڵێک چه‌مک و دروشمی بیانییه‌وه کێشه‌کانی کوردستان ده‌پێون. بۆیه دروشم و بانگه‌شه‌کانی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حیزبه به كه‌مته‌رخه‌م و گه‌نده‌ڵ ده‌زانن هه‌مان دروشم و بانگه‌شه‌ی ئه‌م دوو حزبه دهسهڵاتدارهن.
پارتی و یه‌کێتیی له 2005دا كۆمه‌لێك به‌ڵێنیان دا که بار‌و دۆخی كوردستان باشتر بکه‌ن، گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن و ناوچه دابراوه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر کوردستان و … تاد، که‌چی هیچێک له‌مانه باشتر نه‌کران. بۆیه من پێم وایه، ئه‌وه‌ی ده‌بێت جه‌ختی له‌سه‌ر بكینه‌وه ئه‌ركی مێدیا و ئه‌ركی رووناکبیری بێلانه‌کانه، که خۆیان دوور بخه‌نه‌وه له دروشمی بریقه دار، له بری ئه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌له پرۆژه و ئامانج و ئه‌ركی له‌بار بۆ پیاده‌کردن کار بکه‌ن. ئه‌رکی ئه‌وانه هاندانی هاووڵاتیان نییه که ده‌نگ به کێ بده‌ن و کێ باشه و کێ خراپه. به‌ڵکوو ئاگادارکردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانه له یارییه‌کانی ئه‌و حیزب و لیستانه، که ده‌خوازن بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان خه‌ڵک به کۆمه‌ڵی واده‌ی سه‌ر زاره‌کی فریو بده‌ن.
پ/ زۆرێك له نووسه‌ران له هه‌ڵبژاردنه تێوه‌گلانی حزبی بوون و نه‌یان توانی سهربهخویان درێژه پێبده‌ن به جۆرێك له نووسین و گفتوگۆیه‌كانیان زۆر به ئاشكرایی ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن و نووسه‌ره‌كانیش بوونه به به‌شیك له هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده، تۆش وه‌ك نووسه‌رێك خوێندنهوت چییه بۆ ئه‌م دیارده‌یه ؟
هه‌ندرێن: ئه‌وه راسته که كۆمه‌لگای كوردیی و نوسهرهكانیشی هه‌تا ئێستاش ئه‌وه‌نده له ناو پێناسه و چه‌مكه جیاجیاكاندا ده‌خولێنه‌وه و ده‌ژین، هێنده له ناو واقعی دۆزی كورد ناژین. ئه‌وانه له ناخیاندا هه‌ڵگری جیهانبینییه‌کی کوردیی نین، به‌ڵکوو کوشته‌ی لاسایکردنه‌وه و ههڵپهرستین. به‌مجۆره به رێگای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که حیزب پێانبهخشیون، گه‌نج و خه‌ڵک فری ده‌ده‌ن. ئه‌و نووسه‌ره زارقهڵهباڵغه له چه‌مک و وته‌ی فیله‌سووفانی رۆژئاوادا، هیچ نییه جگه له پلیکانه‌یه‌ک بۆ حیزب و به‌پرسه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی حیزب. هاوکاتیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زموون، پاشخان و كولتوورێکی دێمۆکراتی له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، بگره له رۆژههلاتیشدا نییه، بۆیه ئه‌و نموونه نووسه‌ره به پاڵهوانکراوه ده‌بن به ده‌مڕاستی هزر و سه‌رچاوه‌ی گۆڕان.
لێره‌دا وه‌ك تشتێكی سه‌رنجکێش، ئیستا ئهوكهش و هه‌وای گفتوگۆیانه‌ی که له كوردستاندا هه‌یه, زیاتر به زۆرێک له وڵاتانی ئه‌فریقا ده‌چن. چونكه كێشه‌ی ئێمه له رۆژههلاَتدا به تایبه‌تیش له كوردستاندا ئه‌وه‌یه، ده‌مانه‌وێت له كوردستان و ولاَتانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌راورد بکه‌ین. له كاتێكدا وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌و كێشهنهیان نییه كه كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌یه‌تی.
به‌ڵام کێشه سیاسیی و جڤاکییه‌کانی کوردستان، له زۆر رووه‌وه، كت ومت له وڵاتانی تازه رزگاركراوه‌كانی ئه‌فریقا ده‌چن. بۆ نموونه له 2007 هه‌ڵبژاردن له زامبیا و هه‌ڵبژاردنی کێنیا كرا، كه چاودێرانی سیاسی رۆژئاوا و هاوكاتیش ناوچه‌که، وایان ده‌زانی ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تایه‌که بۆ جڤاک و پرۆسه‌یه‌کی دێمۆکراتی له وڵاتانی دوای کۆلۆنیالی. به‌ڵام كتومت وه‌ك كوردستان، دوای ساڵێک له کێنیا شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستی پێ‌کرد. چونکه ده‌زگاكانی په‌رله‌مان وحكومه‌ت له لایان ده‌سه‌لات به‌ده‌سته‌كانه‌وه قۆرغکران. حوکمه‌ت بوو به حکومه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتداره خاوه‌ن ئابوورییه‌کان. به‌مجۆره ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره باڵاده‌ستانه ده‌نگی خه‌ڵکیان قۆسته‌وه بۆ به‌هێز و خێڵ، خزم و كه‌س و کاری خۆیان، نه‌ک حکومه‌تی کۆی هاووڵاتیان. به‌مجۆره ئه‌و ئاکامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له‌و وڵاتانه‌دا، وه‌ک ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی 1992ی کوردستان بوو به گه‌نده‌ڵیی. ئێستا18 ساله له كوردستان سامانی کوردستان لا له‌یه‌ن ئه‌و دوو حیزبانه و ئه‌و کادیره سیاسیی و نووسه‌رانه‌ی که ئێستا خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن ده‌زانن تاڵاندهکرێ و بۆ خۆیان و خێڵ و ئه‌ندامانی حیزب و خێڵه‌کانی خۆیان ده‌ڕوات. بۆیه ئه‌و دۆخه بێهووده‌ی که ئێستا به‌رۆکی جڤاکی کوردیی گرتووه، پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌کی کوردییه‌وه هه‌یه نه‌ک خوێندنه‌وه‌یه‌کی پاشکۆیی و دروشمبازیی. ئێستا ئه‌و قه‌یرانه و ناره‌زاییانه‌ی خه‌ڵک، ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی که له كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووریی، خزمه‌ت گوزاری، نادادپه‌وه‌ریی و هاوكاتیش له ئاستی نه‌ته‌وایه‌تیدا، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ناوچه دابڕاوه‌كاندا له ئارادایه، له به‌ناو رووناکبیریی كورد چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که بێلایانانه کار بۆ چاره‌سه‌ریان بکات. له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا كولتوورێكی دێمۆکراتییمان نییه، بۆیه ئه‌و رووناکبیرهش، له بری ئه‌وه دۆخی سه‌ربه‌خۆیی و مۆڕالی رۆشنبیریی هه‌ڵبژێرێت، که‌چی به خواستی کادیره سیاسییه‌کان خه‌ریکی چاوه‌شه‌کردنی خه‌ڵکه. به‌مجۆره ئه‌و هه‌ڵپه‌رستیی و پاشکۆییه‌ی رووناک‌بیر په‌یوه‌ندی به خولیای ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌به‌دییه‌وه هه‌یه، که ئه‌و خولیایه‌ش خه‌سڵه‌تێکی سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی رۆژهه‌ڵات و کوردییه. ئه‌و رووناک‌بیر و به‌پرسه سیاسیانه‌ی ئێمه کتومت میراتێكی حزبی به‌عسه. بۆیه ئێستا ده‌خوازن به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نه‌بن.
ئێستا به ده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌و هات و هاواره‌ی که له مێدیای كوردییدا هه‌یه، به‌شێکه له‌و کولتووره شه‌ڕه‌نگێز و سه‌قه‌ته‌ی که ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرییه‌کان بۆ ئێمه‌یان به‌جێهێشتووه.
پ/ ئه‌گه‌ر ئێمه دوو ئه‌زموون له‌به‌ر چاو بگرین ئه‌ویش ئه‌زموونی ئه‌م دوایه‌ی توركیا DTPبه نموونه و ئه‌زمونی جه‌زائیر , ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كوردستان به بڕوای تۆ به كامه ئه‌زموون ده‌چێت و كامه ئه‌زمون دوباره‌ی ده‌كاته‌وه ؟
هه‌ندرێن: راسته له توركیادا ساڵانێكی زۆره پرۆسه‌یه‌ك یاخود كولتوورێكی دیموكراتی له ئاستێكی رووكهشییدا له ئارادایه. له ئاستێكدا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك نیشانه‌ی پرسیاره‌وه. نه‌ریت و كولتوورێك له پرۆسه‌ی و زمان و ئهدمۆسفارتی دیموكراتی له ئاستی هه‌ڵبژاردن هه‌یه. بۆیه DTP توانی ئه‌و هه‌ڵه بقۆزته‌وه. هاوكاتیش له كوردستانی باكووردا كێشه‌یه‌كی گه‌وری برینداری گه‌وره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه، له پاڵ ئه‌ویش دا حه‌ماسێكی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه که كوردی باکوور 80 ساڵ زیاتره پێوه‌ی ده‌تلێته‌وه، بۆیه DTP ده‌توانی ئه‌و دۆخه بناسێت و پێناسه‌ی بكات. له رێگای ئه‌و نه‌ریته دیموكراتییه‌وه هه‌لبژاردنه بقۆزته‌وه و بتوانێ له پێش وه‌خت دا به زمانێكی کارا له ئاست ئه‌و خاڵ و نوقتانه‌ی كه كۆمه‌ڵگای كوردی پێوه ده‌تلێته‌وه، کار له‌سه‌ر جۆشدانی خه‌ڵک بکات.
له جه‌زائیریش کێشه‌که به شێوه‌یه‌کی تره. له‌وێ له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه هێزێکی تووندڕۆ به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردنی قۆسته‌وه. ئێستا له كوردستاندا پرۆسه‌كه زۆر ئاڵۆزه، به نموونه، ده‌کرێ هێزێکی تر، وه‌ک ئه‌و لیستانه‌ی که ئێستا له به‌ربه‌ره‌کانێی ئه‌و دوو حیزبه دهسهڵاتدارهن، یان که‌سانێکی هه‌ڵپه‌رست سوود له‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌ربگرێت و به دروشمی بریقه‌دار خه‌ڵک فریو بدات و ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت. پاشان خواستی خه‌ڵک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی و خولیاکانی خۆی به‌کار بهێنێت. ده‌توانێت.
ئێستا له کوردستاندا ئه‌رکی سیاسه‌توان و نووسه‌ری دڵسۆز و خه‌مخۆری خه‌ڵک ئه‌وه‌یه، كه تێبگه‌ن له‌وه‌ی کورد پارچهیكی ئازاد كراوی هه‌یه، یاخود پرۆسهكمان هه‌یه كه چه‌ندان ساڵه خه‌ونی پێوه ده‌بینین، بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئۆپۆزسێۆنه و هاوكاتیش ئه‌و دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره، هێزه به‌ناو ئۆپۆزیسۆن، نووسه‌ر و مێدیا ئازاده‌کان، ئامانجیان رزگاركردن و به‌ره‌و پێشبردن و خه‌ملاندنی ئه‌و ئه‌زموونه بێت. بهلاَم ده‌بینی ئه‌و نووسه‌ره به‌ناو ئۆپۆزیسۆنه ناتوانێت به شێوه‌یكی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ له سه‌ر پرسه نه‌ته‌وایه‌تی و چڤاكیان بدوێت و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزته‌وه. که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و نووسه‌ره به زارقهڵهباڵغیی و ئاکاره ههڵپهرستییهکانییهوه، خۆی ده‌داته پاڵ ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزبه و هاوكاتیش خه‌ریکی گوازتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک چه‌مكه له فهێلهسووفانی وه‌ک ئه‌فلاتوون، ئه‌رستۆ، دیکارت و … گرێدانی ئه‌و چه‌مکانه‌یه به دروشمی "گۆڕان". بۆیه راستییه‌ی ئه‌و نووسه‌ره به‌و زارقهڵهباڵغیی و ئاکاره دۆڕاوه خه‌ریکی گێژ كردنی خه‌ڵک و هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی کوردستانه .………………………………
تێبینی:
ئه‌و دیداره له بنه‌ڕه‌تدا له سه‌ره‌تای مانگی 6ی 2009 له newroz tvدا له‌گه‌ڵ هه‌ندرێن کراوه، که سیاوه‌ش گۆده‌رزی ئاماده‌ی کردووه. لێره‌دا من به هه‌ندێک ده‌ستکارییه‌وه ئه‌و دیداره‌م له قسه‌کردنی راسته‌وخۆوه هێناوه‌ته سه‌ر نووسین.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و دیداره‌م بۆ رۆژنامه‌ی "هاوڵاتی"نارد، به‌ڵام به ده‌ستکاریی و کورتنکردنهوه بڵاویان کردۆته‌وه، بۆیه به پێویستم زانی، دیسان به شێکی زۆری دیداره‌که بڵاو بکه‌مه‌وه.
……………………هه‌ندرێن له‌سالی 1963له ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر له دایك بووه. دوای 9ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیی ، له 1991ه‌وه له ولاتی سویددا ده‌ژیت. ماجسته‌ری له (میژووی هزر)وسێ سالیش فه‌لسه‌فه‌ی له زانستگای سۆده‌رتۆرن له سوێددا وه‌رگرتووه. هه‌ندرێن 14 په‌رتوكی چاپكراوی هه‌یه، سه‌رباری دیوانێکی شیعر به سوێدی، چه‌ندان وتاری به سوێدیی له گۆڤار و رۆژنامه‌کانی سوێدیی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و کیشه‌ی کورد بڵاوکردۆته‌وه.