
دیلی ده‌نگه‌کان …… ئارام کاکه‌ی فه‌لاح
چیرۆک:
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح
( دیلی ده‌نگه‌کان )بابه گیان! ئه‌وه منم مه‌رجانه، مه‌رجانه‌ی کچت. تۆ 42 ڕۆژی ته‌واوه له‌سه‌ر ئه‌م قه‌ره‌وێڵه‌یه که‌وتوویت، 42 ڕۆژه له بوورانهوهیهکی به‌رده‌وامدا بوویت. ئای که خۆشه چاوه‌کانت کرده‌وه. خۆ ده‌مناسیته‌وه؟ دوکتۆر وتی ڕه‌نگه که‌س نه‌ناسێته‌وه، ڕه‌نگه وه‌ک منداڵێک چۆن سه‌یری ئاسمان ده‌کات و له هیچ تێناگات، ئاوا سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌ولا بکات. هه‌ر که ئوتۆمبێله‌که‌مان وه‌رگه‌ڕا، ئیتر من و تۆیان هانی بۆ ئێره. من ته‌نها ده‌ستێکم له‌جێ چووبوو هیچی تر، به‌ڵام ده‌م و چاوم پیس ڕووشا بوو، ده‌توت پڵه‌نگێک یاری له‌گه‌ڵ کردووم و بیری چۆته‌وه یاری بووه، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینی چاک بوومه‌ته‌وه.به‌داخه‌وه دایه کۆچی دوایی کرد و له ڕووداوه‌که‌دا به‌سه‌لامه‌تی ده‌رنه‌چوو، نا من ده‌زانم هه‌ڵه‌ی تۆ نه‌بوو، سه‌رخۆشێک هاته سه‌ر ڕێگامان و تۆش ستۆپێکی له‌ناکاوت گرت و خۆت لادا تا نه‌یکه‌یت به ژێره‌وه، ئیتر ئوتۆمبیله‌که‌مان بهسهرمهقوولات که‌وته دۆڵه‌که‌وه، کاتێکی زۆری ویست تا دایه‌یان دۆزییه‌وه، چونکه هه‌ر کاتی ستۆپه له‌ناکاوه‌که ئه‌و وه‌کو کۆترێکی بریندار له جامی پێشه‌وه‌ی ئوتومبێله‌که‌وه فڕی و زۆر به‌زه‌حمه‌ت دۆزییانه‌وه.له‌وه‌ش زه‌حمه‌تتر ئه‌وه بوو ده‌موچاوی بناسمه‌وه، هێنده ورده‌شووشه پیایدا چه‌قیبوون ، سیمای ده‌توت ئینجانهیهکهو ورده شووشه‌ت تیا چاندووه‌و به خوێن ئاوی ده‌ده‌یت.بۆ رۆژی دوایی که له مهیتخانهکهوه دایه‌یان دامه‌وه، وه‌ک به‌و شه‌وه ته‌مه‌نی دووقات زیادی کردبێت وا بوو. ئیتر بڕوام به‌وه کرد که ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌م دایهیهم ناگه‌ڕێته‌وه، سیمای وا گۆڕابوو، له‌و بڕوایه‌دا بووم خۆیشی به‌و سیمایه‌وه نه‌یده‌ویست بگه‌ڕێته‌وه. له‌یه‌کێک ده‌چوو له‌شه‌ڕی دۆزه‌خ هاتبێته‌وه و سه‌رخه‌وێکی شکاندبێت و هێنده ماندوو بێت حه‌ز نه‌کات به‌م زووانه خه‌به‌ری بکه‌نه‌وه. ده‌رودراوسێ یارمه‌تییان دام و ناشتمان و منیش به‌ڕاکردن هاتمه‌وه لای تۆ.ترسام تۆش له‌ده‌ستم بڕۆیت و نه‌تبینمه‌وه. دوکتۆره‌کان له گه‌ڕانه‌وه‌ت زۆر بێهیوا بوون، به‌ڵام من هه‌میشه به خۆم ده‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م بابهیهم بۆ کوێ ده‌چێ هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به دوکتۆر و خه‌ڵک و خوام ده‌وت، ئه‌م باوکه‌م ده‌زانێ ته‌نیام، به ته‌نیا جێمناهێڵێت. بۆیه هه‌میشه چاوه‌ڕی بووم لهههرچرکهیهکدا بێت چاوه‌کانت بکه‌یته‌وه. سوپاس که له بوورانهوهکهت هۆشت هاته‌وه به‌ر خۆت و چاوه‌کانت کرده‌وه. سوپاس.
مه‌رجانه‌ی ئازیز! له ڕاستیدا من هیچ شتێکم بیر ناکه‌وێته‌وه.ده‌بێ چه‌ند باوکێکی ناله‌بار و خراپ بم، من نه‌ک بوورانه‌وه به‌ڵکو بشمردبامایه، ده‌بوایه به‌شێکی که‌مم ئه‌م 42 ڕۆژه هه‌ر ئاگای له تۆ بوایه. دوێنێ شه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌ک چاوه‌کانم کردبووه‌وه و تۆ به‌رامبه‌رم له‌سه‌ر ئه‌و کورسییه خه‌وت لێکه‌وتبوو، له‌وه ده‌چێ هه‌موو ئه‌م ماوه‌یه به‌رامبه‌رم دانیشتبیت و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ت کردبێ هۆشم بێته‌وه. دوێنێ زۆر پرسیارم له‌خۆم کرد، وتم خوایه ئه‌م فریشته غه‌مگینه کێیه‌و چی ده‌کات به‌رامبه‌رم دانیشتووه.سوپاس پێت وتم من باوکتم. ده‌بێ من چه‌ند به‌خته‌وه‌ر بم کچێکی دڵسۆزی وه‌کو تۆم هه‌یه.داوای لێبووردن ده‌که‌م بۆ دایکت و بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ی که ڕووی دا، به‌ڵام هیچ شتێکم بیرناکه‌وێته‌وه و هه‌ست ناکه‌م که ڕۆژێ له ڕۆژان ژنم هه‌بووه، خۆزگه وێنهیهکیت پێشان ده‌دام، له‌وه ده‌چێ تاقه کاتێک که مرۆڤ خه‌می ئه‌وه نه‌خوات که‌سانی خۆشه‌ویستی ده‌مرن وجێی دێڵن، ئه‌وکاته بێت وه‌ک من له بوورانهوهیهکی درێژخایه‌ن بگه‌ڕێته‌وه و هیچی بیرنه‌مابێت. ته‌نها ئه‌و کاته بۆ مردن باشه، ده‌نا هیچ کاتێکی دونیا به‌که‌ڵکی کۆچی دوایی نایه‌ت و من سوپاسی دایکت ده‌که‌م که کاتێکی واگونجاوی بۆ خواحافیزی له‌گه‌ڵ مندا هه‌ڵبژاردووه. ده‌بێ تۆ ئه‌م ماوه‌یه بارت زۆر خراپ بووبێت، دایکت مردبێ و باوکیشت که‌س نه‌زانێ که‌ی چاک ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش من داوای لێبووردن ده‌که‌م.
به‌ڵێ باوکه! من حاڵم زۆر شڕ بوو، هه‌ر پێرێ چله‌ی دایه بوو، چه‌پکێ گوڵم به ناوی هه‌ردووکمانه‌وه بۆ برد و کاتێکی زۆر لای مامه‌وه، ئه‌و بۆ من ته‌نها دایک نه‌بوو، به‌ڵکو هاوڕێیه‌کیش بوو هه‌ست ده‌که‌م هه‌میشه له کاته سه‌خته‌کانی ژیانمدا پێویستم پێی ده‌بێت.ئه‌و کاته‌ی لای ئه‌و بووم و قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌کرد، هه‌ستم ده‌کرد سات دوای سات به‌هێزتر ده‌بم و هیوام به گه‌ڕانه‌وه‌ت گه‌وره‌تر ده‌بێت.ده‌نگێک پێی ده‌وتم که نه‌ترسم، پێی ده‌وتم من ته‌نیا نیم، ده‌نگێک بوو نه‌مده‌زانی له کوێوه دێت؟ له قووڵایی ئاسمانه‌وه، یان له شوێنێکی نادیاره‌وه، یان ده‌نگی دڵی خۆم بوو؟ نازانم و پێویستیشم به‌وه نه‌بوو بزانم، مرۆڤ گه‌ر بزانێ ده‌نگێک به‌هێزی ده‌کات، کات به‌وه‌وه ناکوژێت سه‌رچاوه‌که‌ی بدۆزێته‌وه، به‌ڵکو به‌و ده‌نگ و به‌هێزبوونه شاد و خه‌نی ده‌بێت. بۆیه ماچێکی چهپکهگوڵهکهم کرد و دامنایه‌وه، هه‌ر له گرده‌که دانهبهزیبووم، ڕه‌شه‌با بردی، گوڵه‌کان به حه‌واوه وه‌ک کۆمه‌ڵێک باڵنده له‌ده‌ست ڕاوچییه‌کی شاره‌زا هه‌ڵبێن، به‌ئاسمانه‌وه شێت و شپرزه بڵاوده‌بوونه‌وه‌و له‌چاوترووکانێکدا ون بوون. من به په‌له هاتمه‌وه ئێره بۆ لای تۆ، ده‌نگێک به منی ده‌وت که به‌م زووانه هۆشت دێته‌وه، ئه‌مڕۆ به‌یانییه‌که‌ی پێش ئه‌وه‌ی بێمه ئێره، چوومه‌وه بۆ لای دایه، ئه‌و چه‌پکه گوڵه‌ی من و تۆ پێشکه‌شمان کردبوو، ئه‌وه‌ی ڕه‌شه‌باکه به به‌رچاومه‌وه بردی، له‌وێ بوو ، به‌سه‌ر گۆڕه‌که‌دا بڵاو بووبوه‌وه، جا زانیم که گوڵه‌کان زۆر ماڵیی بوون، ڕه‌شه‌باش بیانبات هه‌ر دێنه‌وه. به داخه‌وه هیچت بیر نییه، ڕه‌نگه ماوه‌یه‌کی پێ بچێ تا هه‌موو شتێکت بیر ده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه بڵێم که تۆ‌و دایه هاوڕێیه‌کی نزیک بوون، من ته‌مه‌نم 18 ساڵه‌و زۆر شت تێده‌گه‌م، دایه زۆر باسی تۆی بۆ من کردووه، هه‌میشه ده‌یوت چه‌ند به‌خته‌وه‌رم شووم به باوکت کردووه، ڕۆژێ له ڕۆژان دڵم لێی نه‌ڕه‌نجاوه، باوکت هه‌میشه پاکییه‌کی منداڵانه له ڕوحیدایه، له‌و به‌فرانه ده‌کات که به هیچ ده‌ست و قاچێک پیس نه‌بوونه، هه‌ر خۆی له‌و حیکایه‌تانه ده‌چێت که بۆ تۆی ده‌کردن، بۆ تۆ‌و منداڵان.
مه‌رجانه‌ی ئازیز! گلێنه‌که‌م! ده‌بێ تۆ له گێڕانه‌وه‌دا له‌گه‌ڵمدا که‌مێک هێمن بیت، من تاقه شتێک ئێستا ده‌یزانم ئه‌وه‌یه که تۆ کچمی و هیچی تر، ده‌نا هه‌موو شتێکی تر بۆ من تازه‌یه. من نازانم بۆچی دایکت باسی حیکایه‌ته‌کانی منی کردووه، گه‌ر من حیکایه‌تم بۆ تۆ کردبێت، شتێکی ئاساییه، به‌ڵام مه‌به‌ستت چییه ده‌ڵێی بۆ منداڵانیش؟ ئایا من بۆ حیکایه‌تم بۆ منداڵان کردووه؟ دوێنێ که که‌مێک چاوم کرده‌وه، به ته‌نیا له‌م ژووره گه‌وره‌یه‌دا منیان خه‌واندووه، ئه‌م ژووره‌ی پڕێتی له چه‌پکه گوڵی جوان جوان، من ده‌زانم له‌م خه‌سته‌خانانه‌ی ئێمه‌دا چه‌ند نه‌خۆشێک له یه‌ک کاتدا پێکه‌وه له کو‌نێکدا دهترنجێنن،، زانینی ئه‌وه بوورانه‌وه‌و نهبوورانهوهی ناوێت. دوکتۆرهکانیشمان تا جارێک چاکیان ده‌که‌نه‌وه ده جار ده‌یانکوژن، که‌چی من وه‌ک پادشایه‌ک له‌م ژووره فێنکه‌دا، وتم خوایه ده‌بێ من کێ بم؟ هیوادارم که‌سێک نه‌بم گوڵم، له‌سه‌ر حیسابی که‌سانی تر ژیانی خۆی جوان بکات، دوێنێ که بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م خه‌به‌رم بووه‌وه، تۆ ده‌زانی چۆن خه‌به‌رم بووه‌وه؟ وه‌ک کۆمه‌ڵێک باڵنده‌ی دڕنده له‌سه‌رمدا بخوێنن و جار جار ده‌نووک له مێشکم بگرن، ئا به‌و شێوه‌یه بوو، ئه‌مڕۆش که چاوم کرده‌وه، به هه‌مان شێوه کۆمه‌ڵێک ئه‌سپ له‌سه‌رمدا ده‌یانحیلاند و غاریان ده‌دا، زۆر به ئازار بوو، له‌پڕ شتێکم بیر که‌وته‌وه، که جاران، هه‌ندێ جار خه‌به‌رم ده‌بووه‌وه، وه‌ک گسکێکی کاره‌بایی هه‌میشه له‌سه‌رمدا ئیش بکات، وازی لێ نه‌ده‌هێنام، هه‌ندێ جار ده‌بوو به ده‌نگی په‌ره‌مێز، جاری تر به ده‌نگی موه‌لیده، جار جار به ده‌نگی کۆمه‌ڵێک بلۆک که له شوێنێکی به‌رزه‌وه فڕێ ده‌درێنه خواره‌وه، هه‌ستێک بوو وه‌ک هه‌موو بلۆکه‌کان له که‌لله‌ی سه‌رمدا وردوخاش بن، جاری واش هه‌بووه ده‌نگه‌که بووه به سه‌ده‌ها میزه‌ڵان که یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌ته‌قن، به‌هه‌زاره‌ها شووشه‌ی ساردی که له قاڵدرمهیهکهوه به‌رده‌بنه‌وه، دڵه‌که‌م مه‌رجانه! ئه‌و ده‌نگه قه‌ت وازی لێ نه‌ده‌هێنام، به‌ڵام من شتێکم ده‌کرد تا ئه‌و ده‌نگه وازم لێبێنێت، نازانم چی بوو؟ نازانم؟ تۆ بوه‌سته! شتێکم بیر که‌وته‌وه، هه‌ندێ جار ده‌نگه‌که زۆر ناسک بوو، حه‌زم نه‌ده‌کرد ته‌واو بێ، وه‌ک ده‌نگی مۆسیقایه‌کی سیحریی له قووڵایی ئاسمانه‌وه، وه‌ک فریشته‌یه‌کی کوێر گۆرانیت بۆ بڵێت، یان ده‌نگی دووگهڵا له کاتی که‌وتنه خواره‌وه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌کدا باسی سه‌فه‌ری پاییز ده‌که‌ن وتهپڵی خه‌زان لێده‌ده‌ن، یان ده‌نگی گروگاڵی تۆ کاتێک ساوا بوویت، ئاخ، ئێستا ده‌زانم، من دیل بووم، دیلی ده‌نگه‌کان بووم کچم! دیلی ده‌نگه‌کان.
باوکه! پێم خۆشه که وا که‌م که‌م شتت بیر ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وه نیشانه‌یه‌کی باشی چاک بوونه‌وه‌یه، به‌ڵێ ئه‌و ده‌نگه ساڵانێکی زۆره له‌کۆڵ تۆ نه‌بووه‌ته‌وه، من ئه‌مه به‌هۆی دایه‌وه ده‌زانم، تۆ قه‌ت باست بۆ نه‌کردووم، که ئه‌و ده‌نگه هێرشت بۆ دێنێ، تاقه شتێ ده‌یکه‌یت، نووسینی حیکایه‌ته بۆ منداڵان، ته‌نها ئه‌وسا ده‌نگه‌که وه‌ک بترسێت، بۆ چه‌ند ڕۆژێک کپ ده‌بێت و نایه‌ته‌وه. وه‌ک موسافرێکی بێ جانتا ون ده‌بێت، تۆ نووسه‌رێکی خۆشه‌ویستی منداڵانی، به ده‌یه‌ها کتێبی حیکایهتت بۆ منداڵان نووسیووه، ئه‌م ماوه‌یه که لێره که‌وتووی، ڕۆژانه دوو تا سێ قووتابخانه سه‌ردانیان کردوویت و چه‌پکه گوڵیان بۆ هێناویت، ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه‌ی ده‌ره‌وه ده‌نگی ئه‌و منداڵانه‌یه که به تامه‌زرۆییه‌وه ده‌یانه‌وێ بتبینن، سه‌ره‌تاتکێ ده‌که‌ن و به‌سه‌عات له‌به‌ر ئه‌و ده‌رگایه‌دا ده‌وه‌ستن، ئه‌وه سیحر‌و هێزی حیکایهتهکانته، ئه‌وانه وه‌ک موگناتیس بۆ ئێره ڕاده‌کێشێت، به‌ڵام بابه! شتێکت پێ بڵێم، من له هه‌موویان به‌خته‌وه‌رترم، چونکه ئه‌و حیکایه‌تانه تۆ یه‌که‌مجار بۆ منت کردوون، ئینجا دوایی خراونه‌ته سه‌ر کاغزو ناو کتێبه‌کان، من هه‌میشه له قوتابخانه به کچی ناو حیکایه‌ته‌کان ناسراوم، هه‌مووان به‌و ناوه‌وه با‌نگم ده‌که‌ن، ئه‌وه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حیکایهتێکت که بۆ منت کردووه کاتێک ته‌مه‌نم5
ساڵ بوو، حیکایه‌ته‌که‌ش هه‌ر ناوی کچی ناو حیکایه‌ته‌کان ده‌بێ به 5 ساڵ. هه‌رچه‌نده باسی من ناکه‌یت، به‌ڵام زۆر شتی منی تیایه، ڕۆژێ له ڕۆژان ، کچی ناو حیکایه‌ته‌کان ( خۆ ده‌یناسن) ، ئا،، ئا مه‌به‌ستم ئه‌وه، به‌ڵێ ، ئه‌و ده‌بێ به 5 ساڵ، له‌و هه‌فته‌یه‌دا دایکی فێری نووسینی کردبوو، حه‌زی کرد بۆ ئاهه‌نگی جه‌ژنی له‌دایکبوونی که ده‌یکرده به‌یانی، کۆمه‌ڵێک هاوڕێی خۆی داوه‌ت بکات، دایک و باوکیشی پێیان وت، ده کچی جوان! بڕۆ کاغرێک بێنه‌و ئه‌و شته خۆشانه‌ی ده‌ته‌وێ له دووکانه‌که‌ی مام سه‌عیدی نوقوڵ بیانکڕی بیاننووسه تا به‌یانی بیرت نه‌چنه‌وه، ئه‌ویش ئه‌و ئێواره‌یه هه‌ر شتی بیردهکهوتهوهو هه‌وڵی ده‌دا به بێ هه‌ڵه بیاننووسێت. دایک و باوکی چه‌ند جارێک پیاننووت، گه‌ر پێویستی به یارمه‌تییه بۆ نووسینی شته‌کانی ده‌توانێ داوای یارمه‌تی بکات، داوای یارمه‌تی کردن هیچ عه‌یب نییه، ئه‌و ته‌نیا 5 ساڵه‌و هه‌ڵه‌ش بکات ئاساییه، ئه‌ویش ده‌یوت، نا زۆر سوپاس، شتی خۆش و شیرین به هه‌ڵه‌ش بیانووسی هه‌ر خۆشن و ده‌خورێن،
ئه‌م ماوه‌یه‌ی که لێره که‌وتووی، هه‌موو شه‌وێک که له‌سه‌ر ئه‌م کورسییه به دیار تۆوه خه‌و ده‌مباته‌وه، ده‌نگێک حیکایه‌تی تۆم بۆ ده‌کات، بۆیه قه‌ت وا نه‌زانی تۆ به بووراوهییش ئاگات له‌من نه‌بووه، ده‌نگێک بوو نازانم له کوێوه ده‌هات، به‌ڵام زۆر شاد بووم پێی و خه‌وێکی شیرین ده‌یبردمه‌وه، هه‌ستم ده‌کرد تۆ له‌گه‌ڵمدای، له خه‌ونه‌کانیشمدا تۆ‌و حیکایهتهکانت ئاگایان لێمه، منیش کچی تۆم بابه، قه‌ده‌رمه که منیش به جۆرێک له جۆره‌کان دیلی ده‌نگه‌کان بم، به‌ڵام من به‌خته‌وه‌رم که ئه‌و ده‌نگانه‌ی من دیلیانم، ده‌نگی حیکایه‌ته‌کانی تۆن که پڕن له منی منداڵیی.
که کچی ناو حیکایه‌ته‌کان ئه‌و ئێواره‌یه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نووسی که به‌یانی ده‌یویست له دووکانه‌که‌ی مام نوقوڵ بۆ خۆی و هاوڕێکانی بکڕێت،بیری کرده‌وه له کوێ کاغزهکه هه‌ڵبگرێ، ئه‌و ماوه‌یه له ده‌می دایکییه‌وه ئه‌وه‌ی بیستبوو، که باشترین شوێن بۆ هه‌ڵگرتنی خواردن تا خراپ نه‌بێت سه‌لاجه‌یه، بیری کرده‌وه، که ئه‌مانه‌ی ئه‌میش هه‌ر خواردنه، باشترین شوێن بۆ هه‌ڵگرتنی لیسته‌که ناو سه‌لاجه‌که‌یه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی بچێ دانی بشوات و خۆی بۆ نووستن ئاماده بکات ، به ڕاکردنێک کاغرهکهی خسته سه‌لاجه‌که‌وه.
مه‌رجانه، ماڵه‌که‌م! ماڵه‌که‌م که نازانم چی تیایه.نازانم هه‌مه یان نا، لێت ناشارمه‌وه، ئێستا من پێکه‌نینم به ژیانی خۆم دێ، که‌س هێنده‌ی من به خۆی غه‌ریب نییه، ژیانم وه‌ک وێنه‌یه‌کی شێواو و پارچه پارچه کراو وایه که تۆ دێڕ به دێڕ هه‌وڵ ده‌ده‌یت به به‌رچاومه‌وه بینێیتهوه به یه‌که‌وه. هیوادارم چه‌ند پارچه‌یه‌کی ون نه‌بووبێت، لێت ناشارمه‌وه، هه‌ر دوێنێ بوو زانیم که حیکایه‌ت په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵی به ژیانی منه‌وه هه‌یه، دوێنێ که بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م چاوه‌کانم کرده‌وه، تۆم له‌سه‌ر ئه‌و کورسییه بینی، به غه‌مگینی، له‌ناو ئه‌و گوڵانه‌دا وه‌ک ئینجانه‌یه‌ک خه‌وت لێکه‌وتبوو، نا، وه‌ک گوڵێکی ده‌گمه‌ن وا بوویت، کۆمه‌ڵێ ئینجانه‌ی نێر شه‌ڕت له‌سه‌ر بکه‌ن، یه‌کسه‌ر تۆم وه‌ک ئه‌و کچه پادشایه هاته پێش چاو که له هه‌موو ته‌مه‌نیدا زه‌رده‌خه‌نه‌و پێکه‌نین نه‌هاتۆته سه‌ر ده‌م و لێوه‌کانی. پادشا فه‌رمانی ده‌رکرد، ئه‌و که‌سه‌ی که کچه‌که‌ی ده‌هێنێته پێکه‌نین، کچه‌که‌ی لێ ماره بکات و بیکات به زاوای خۆی .من بێ ئه‌وه‌ی بزانم تۆ کچمی، بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک خۆم وه‌ک ئه‌و پادشایه هاته پێش چاو و ئه‌و ئینجانانهش وه‌ک کۆمه‌ڵێک زاوا که هاتبوون گوڵێکی وه‌ک تۆ بهێننه پێکه‌نین. به‌ڵام تۆ بێ ئاگا له خۆت و له دونیا و داواکهرانت، خه‌وت لێکه‌وتبوو، کچم! خه‌وێکی قووڵ.
ئه‌و شه‌وه که کچی ناو حیکایه‌ته‌کان کاغرهکهی خسته سه‌لاجه‌که‌وه، دڵی زۆر پێ خۆش بوو، چونکه هه‌رچییه‌ک که خۆی و هاوڕێکانی حه‌زیان لێ بوو ، نووسیبوی و به‌ته‌ما بوو بیانکڕێ. ئه‌و شه‌وه زۆر بیری کرده‌وه، به‌یانی ده‌بێت به 5 ساڵ، زۆر گه‌وره ده‌بێت، له دڵی خۆیدا ده‌یوت، مه‌گه‌ر هه‌ر بابه‌و دایه له من گه‌وره‌تر بن،تۆ بڵێی به‌یانی دونیا جیاواز بێ؟ تۆ بڵێی ڕۆژ بێته‌وه؟ تۆ بڵێی ئه‌و شته خۆشانه‌ی له دووکانی مام نوقوڵ ده‌ست بکه‌ون؟ به‌م خه‌یاڵانه‌وه بوو خه‌وی لێکه‌وت. خه‌وێکی قووڵ.
که‌واته من نووسه‌رم، حیکایه‌ت بۆ منداڵان ده‌نووسم، سوپاس مه‌رجانه! به‌و هه‌واڵه دڵت خۆش کردم، له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌وه‌یه که من ده‌توانم به نووسینی ئه‌و حیکایه‌تانه، مۆته‌که‌ی ئه‌و ده‌نگانه ڕاو نێم که وه‌ک وڵاتێک داگیر و خاپوورم ده‌که‌ن و هیچم به‌سه‌ر هیچه‌وه ناهێڵنه‌وه. هیچی له‌وه ناخۆشتر نییه نووستبیت و شاره زه‌رده‌واڵه‌یه‌ک له ناو سه‌رتا خه‌به‌ری بێته‌وه. ئه‌وه ده‌نگه ده‌نگه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ش تا بێت زیاد ده‌بێت، با ڕێگا به‌و منداڵانه بده‌ین تا بێنه ژووره‌وه، بیانبینم و بمبینن. پێم خۆشه سوپاسیان بکه‌م، به‌س پێش ئه‌وه بێزه‌حمه‌ت دوکتۆره‌که‌م بۆ بانگ بکه، به‌شکوم ئه‌م ئێواره‌یه ئیزنمان بدات.تا پێکه‌وه بڕۆینه‌وه‌و تۆش بتوانی ورده ورده به خۆم و تۆ و دونیا‌م بناسێنیته‌وه.
بۆ به‌یانی کچی ناو حیکایه‌ته‌کان به ماچێکی دایه‌و بابه خه‌به‌ری بووه‌وه،که پیرۆزباییان لێکرد،ئه‌ویش وتی باشه من له ئێستاوه 5 ساڵم ، یان ته‌نها ئێواره ده‌بم به 5 ساڵ کاتێک مۆمی جه‌ژنی له‌دایک بوون ده‌کوژێنمه‌وه؟ باوکیشی وتی، نا کچه‌که‌م ،تۆ له ئێستاوه 5 ساڵی، ئێستا ده‌توانی به 5 ساڵی دانت بشۆیت و نانی به‌یانی بخۆیت. ئه‌ویش پێش ئه‌وه‌ی بچێ ده‌م و چاوی بشوات، ڕای‌کرد و کاغرهکهی له سه‌لاجه‌که ده‌رکرد و خستییه گرفانییهوه. هه‌ر بیری له‌و کاته ده‌کرده‌وه که دوای نیوه‌ڕۆ بێت و بڕوات بۆ دووکانی مام نوقوڵ و شته خۆشه‌کان بکڕێت. له گیرفانیدا هه‌ستی به ساردی کاغرهکه ده‌کرد و له دڵی خۆیدا ده‌یوت، له‌وه ناچێ ئه‌و شته خۆشانه‌ی ئه‌و نووسیونی خراپ بووبن، دایکم ده‌ڵێ، خواردن له سه‌لاجه‌دا خراپ نابێت.تا دوای نیوه‌ڕۆ هه‌ر بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که ئێواره هاوڕێکانی دێن و ئه‌میش ئه‌و شته خۆشانه ده‌خاته به‌ر ده‌میان، بیری له‌وه ده‌کرده‌وه، تۆ بڵێی شتێکی بیرچووبێت؟ هه‌ر شتێ که دڵی حه‌زی لێ بکات بۆی هه‌بووه بینووسێت و بیکڕێت. هه‌ر له لووقمه قازی و نوقوڵی ترش و شیرین و عهمبهروهرید و فه‌ریکه نۆکه‌وه، تا له‌بزینه و عه‌لی بابه‌و گه‌نمه شامی و ڕهحهتهلوقوم و کونجی و پاقله‌ی کوڵیو و قاورمه‌ی نۆک.
بابه گیان! پێش ئه‌وه‌ی دوکتۆره‌که بانگ بکه‌م، حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه بڵێم، که خه‌ڵکێکی زۆر له‌ده‌ره‌وه، چاوه‌ڕیی بینینت ده‌که‌ن و زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێده‌نگ بن، به‌ڵام کاتێک ئه‌و پیاوه دێت که به سه‌رخۆشی هاته سه‌ر رێگامان، منداڵه‌کان خۆیان ناگرن و قسه‌ی پێ ده‌ڵێن و لێی تووره ده‌بن، ئه‌ویش به شه‌رمێکه‌وه گوڵه‌که‌م ده‌داتێ و به په‌له ده‌ڕوات.ئه‌و تا ئێستا هه‌موو ڕۆژێک به گوڵێکه‌وه هاتووه و داوای لێبووردن ده‌کات، من له لای خۆمه‌وه لێی خۆش بووم ، که دوایی خۆی بۆی گێڕامه‌وه، سه‌یرم کرد قه‌ده‌رێکی سه‌یر به سه‌رخۆشیی له‌و ساته‌دا هێنابوویه سه‌ر ئه‌و جاده‌یه. با خۆی بۆت بگێڕێته‌وه، خۆت وته‌نی خه‌ڵکان پڕن له حیکایه‌ت، ته‌نها وازیان لێ بێنن بیگێڕنه‌وه، به‌ڵام گه‌ر شڵه‌ژاو سوور هه‌ڵگه‌ڕا، که دیاره من ئه‌م ماوه‌یه وا بینیوومه، گه‌ر ترس و شه‌رم بینه‌قاقایان گرت و نه‌یانهێشت وشه‌کانی بێنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا خۆم له ماڵه‌وه به هێمنی بۆت ده‌گێڕمه‌وه، ئه‌و تا چیرۆکه‌که‌ی خۆی بۆ گێڕامه‌وه چه‌ندجارێک خه‌ریک بوو بخنکێت. تا ئێستا ده جار زیاتر گوڵی بۆ دایه هێناوه، له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی به جێی دێڵی و ده‌ڕوات، هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و ڕووداوه وا گۆڕیوێتی و وا تێکیداوه، له هه‌موومان زیاتر پێویستی به یارمه‌تییه، ئه‌و رۆژه ده‌گریا و ده‌یوت که هه‌ندێ شت له ژیاندا نابێ ڕووبده‌ن، گه‌ر ڕوویان دا قه‌ت ڕاست ناکرێنه‌وه. هه‌میشه له‌و شتانه خۆم پاراستووه که دوایی ڕاست ناکرێنه‌وه، ئاخری تووشم بوو.
دوای نیوه‌ڕۆ، به‌په‌له به خۆی و پارچه کاغزهکهوه خۆی گه‌یانده دووکانه‌که‌ی مام سه‌عیدی نوقوڵ،لیسته‌که‌ی پیداو وتی ئه‌مانه‌م ده‌وێ ، هیوادارم هه‌موویت هه‌بێ، ده دانه له هه‌موو ئه‌مانه بۆ خۆم و هاوڕێکانم. من ده‌بم به 5ساڵ. مام نوقوڵ به هێمنی له کاغزهکه ورد بووه‌وه و هه‌ر سه‌یری ده‌کرد و سه‌ری با ده‌دا، دواجار وتی ئازیزترین کچی ناو حیکایه‌ته‌کان، ئه‌مانه‌ی تۆ هیچیان لای من ده‌ست ناکه‌ون، بڕوا ناکه‌م له‌م شاره‌شدا هه‌بن،یه‌که‌م جار کچی ناو حیکایه‌ته‌کان وای زانی مامی دووکاندار گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات، دوایی سه‌یرێکی کرد و به وردی ده‌م و چاوی خوێنده‌وه، تێگه‌یشت که مام نوقوڵ به ڕاستێتی، پارچه کاغزه‌که‌ی لێ وه‌رگرته‌وه‌و به لچ کردنه‌وه ڕایکرده‌وه بۆ ماڵه‌وه. به‌لای دایکیدا به تیژی تێپه‌ڕی و وتی، مامه‌ی نوقوڵ دیاره پێی ناخۆشه که بوومه به 5 ساڵ، هیچم پێ نافرۆشێ، وا بزانم هه‌مووشی له دوکانه‌که‌یدا هه‌بوو، پيش ئه‌وه‌ی بچێته ژووره‌که‌ی خۆی و ده‌رگاکه دابخات، پارچه کاغزه‌که‌ی له به‌ر ده‌رگاکه‌دا فڕێ دا‌و وتی، حه‌ز ناکه‌م که‌س بێت بۆ لام، هاوڕێکانم بێن چی بخۆن؟ ئێواره دایکی به هێمنی له ده‌رگاکه‌ی دا‌و کردییهوهو وتی، کچه‌که‌م ! وه‌ره بۆ هۆڵه‌که، شتێکت پێشان ده‌ده‌م، که کچی ناو حیکایه‌ته‌کان هاته هۆڵه‌که بینی که هه‌موو هاوڕێکانی له شوێنی خۆیان دانیشتوون و هاواریان کرد جه‌ژنت پیرۆز بێت،ئه‌ویش زۆر دڵی خۆش بوو، بینی که هه‌موو ئه‌و شته خۆشانه‌ی که ویستوویه‌تی بیانکڕێ له‌سه‌ر مێزه‌که ئاماده بوون. به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه وتی، باشه دایه ئه‌م شتانه‌ت له کوێ کڕیووه؟ له دووکانه‌که‌ی مام نوقوڵ، ئه‌ی بۆ که لیسته‌که‌م پێ دا سه‌یری کرد وتی نیمانه‌و له‌م شاره‌شدا نییه، دایکیشی وتی، ئاخر کچم ئه‌م شه‌و شتێکی زۆر سه‌یر له سه‌لاجه‌که‌دا ڕوویداوه، حه‌زده‌که‌یت، ئێستا بۆ تۆ‌و هاوڕێکانت بگێڕمه‌وه، یا دوایی ته‌نها بۆ خۆت؟ ئه‌ویش وتی بۆ…. قسه‌که‌ی ته‌واو نه‌کرد، منداڵه‌کان هه‌موویان هاواریان کرد بۆ ئێمه‌ش، ئه‌ویش وتی باشه دایه بۆ هه‌موومانی بگێڕه‌وه، دایکیشی وتی، ده‌باشه که ده‌یگێڕمه‌وه نابێ هیچ شتێکتان له ده‌مدا بێت، ده‌نا پێده‌که‌نن و ده‌په‌ڕێته قوڕگتانهوه،ئه‌وانیش له خواردن وه‌ستان،
بۆیه حه‌ز ده‌که‌م له پێشدا ئه‌و پیاوه بکه‌مه ژووره‌وه ، که هه‌ست ده‌که‌م لێخۆشبوونی تۆش بۆ ئه‌و مانایه‌کی گه‌وره به ژیانی ده‌به‌خشێته‌وه که ڕه‌نگبێ هه‌موو ته‌مه‌نی پێویستی پێ بێ. به‌ڵام با ئه‌م په‌رداخه ئاوه لێره‌دا بێت، بێ ئه‌م ئاوه ووشه‌کان زه‌فه‌ری پێ ده‌به‌ن و ده‌یکوژن. من تا ئێستا هیچ که‌سێکم له ژیاندا نه‌بینیووه به‌ده‌ست وشه‌کانی ناو مێشک و ده‌می خۆیه‌وه ئاوا گیری خواردبێ. له یه‌که‌م وشه‌دا ده‌کۆکێت، دووه‌م وشه چاوه‌کانی ده‌ئاوسێن و چه‌ند دڵۆپێک فرمێسک دێنه خواره‌وه، به‌جۆرێک هه‌ست ده‌که‌یت هه‌ر ئێستا هه‌ر دوو بیلبیله‌ی چاوی وه‌ک دوو هه‌ڵمات به‌ر ده‌بنه‌وه، سێیه‌م وشه به بێ قومێ ئاو نایه‌ته ده‌ره‌وه، تا به چواره‌م وشه دێڕێکی ساده دروست ده‌کات هه‌ر به ته‌واوه‌تی هه‌ر دوو په‌نا گوێی سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بێت، له‌یه‌کێک ده‌چێت که هه‌ر ڕابکات و ڕابکات و نه‌شگاته هیچ شوێنێک، ده‌چه‌مێته‌وه‌و ده‌سته‌کانی ده‌خاته سه‌ر هه‌ردوو ئه‌ژنۆی که خه‌ریکه لێک ده‌ترازێن. پێش ئه‌وه‌ی دێڕی دووه‌م ده‌ست پێ بکات، دوو جار ده‌م و چاوی فێنک ده‌کاته‌وه، حه‌ز ده‌که‌م خۆت بیبینی بابه، تا زووه ڕزگاری که.
وتی منداڵینه، ئه‌م شه‌و که کچی ناو حیکایه‌ته‌کان کاغزه‌که‌ی خسته ناو سه‌لاجه‌که‌وه، له‌وه ده‌چێ شتێکی زۆر سه‌یر ڕوویدا بێ، وشه‌کانی لیسته‌که یه‌که‌م جار زۆر پێیان خۆش بووه‌و فێنکی سه‌لاجه‌که وای لێکردوون که به ئاره‌زووی خۆیان به ناویدا پیاسه بکه‌ن، دوایی که به‌ره به‌ره ساردتر ده‌بێت،واز له پیاسه دێنن و ده‌چنه‌وه ناو کاغزهکه، به‌ڵام ناچنه‌وه شوێنی خۆیان ، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌و چۆته په‌نای وشه‌ی هاوڕێیه‌کی که نزیک بووه لێوه‌ی، بۆیه وشه‌ی سه‌یر سه‌یر دروست بووه، که مام نوقوڵ راست ده‌کات له‌م شاره‌شدا ده‌ست ناکه‌ون،ئه‌وانیش وتیان چی دروست بووه،چی؟ دایکیشی وتی، فه‌ریکه قازی، پاقله‌ی ترش و شیرین، عه‌لی کونجی،لهبزینهی کوڵیو،منداڵه‌کان سه‌یری مێزه‌که‌ی به‌رده‌میان ده‌کرد وله به‌راوردی ئه‌و شتانه‌دا له پێکه‌نیندا پچڕابوون، کچی ناو حیکایه‌ته‌کان له هه‌موان زیاتر پێ ده‌که‌نی و ده‌یوت چی تر، چی تر؟ڕهحهتهلوقومی عه‌مبه‌ر، گه‌نمه شامی وه‌رید، نوقوڵی نۆک ، قاورمه‌ی بابه، منداڵه‌کان هێنده پێکه‌نین، قه‌ت له ژیانیاندا جه‌ژنی له‌دایکبوونی 5 ساڵه‌ی هاوڕێکه‌یان له یاد نه‌کرد، که‌سیش بۆ هه‌تا هه‌تایه نه‌یزانی، که ئایا وشه‌کان له سه‌لاجه‌که‌دا جێ گۆڕکێیان کردبوو، یان کچی ناو حیکایه‌ته‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هه‌ڵه نووسیبوونی، که‌س نازانێ، که‌س نازانێ. وه‌ک وتمان، ئه‌و تازه به تازه بوو بوو به 5 ساڵ. ئه‌وه ده‌ڕۆم به‌و پیاوه ده‌ڵێم بێته ژووره‌وه، به‌و پیاوه‌ی که هه‌موو که‌سێک به پیاوه سه‌رخۆشه‌که‌ی ناو ده‌بات، ئه‌و که‌سه‌ی که له ژیانیدا ته‌نها ئه‌و رۆژه‌ی ڕووداوه‌که خواردبوویهوهو هیچیتر، ده‌نا شه‌راب و ساردی لێک جیاناکاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ تۆ په‌یمانێک به من بده‌یت که تا ده‌ڕۆم چاوه‌کانت لێک نانێیت.
نیسانی 2009
ستۆکهۆڵم.