
دیمانه له‌گه‌ڵ فه‌رهاد سه‌نگاوی
فه‌رهاد سه‌نگاوی: هه‌موو خه‌ڵك داوای گۆڕان ده‌كات من چۆن گۆڕان نه‌بم و له‌گه‌ڵیان نه‌بم
* ئه‌و زه‌وییه‌ی لای دادگای سلێمانی زه‌وی شاره‌وانی بووه له‌بری زه‌وییه‌كی تر‌و وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌رمگرتووه *ده‌ستی منداڵێك چه‌ند پیسه به‌رامبه‌ر به‌وڵات منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده
* من ئه‌ندامی یه‌كێتی نیم وبیروباوه‌ڕم له‌گه‌ڵیاندا نییه
* مومكینه (50-60) ده‌فته‌ر دۆلار موڵك و ماڵم هه‌بێت
* له‌جیاتی بانگه‌شه هیچ شتێكم له‌هیچ كه‌سێك وه‌رنه‌گرتووه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
دیمانه: ئاسۆعوسمانفهرهاد سه‌نگاوی له‌م دیمانه‌یه‌دا باس له‌وه ده‌كات گۆڕان بووه به‌خواستێكی جه‌ماوه‌ریی ومیللی بۆیه ئه‌ویش وه‌ك كه‌سێكی ناڕازی ناتوانێت له‌گه‌ڵ ره‌وتی گۆڕان ولیستی گۆڕاندا نه‌بێت، پاشان باسی ئه‌وه‌ده‌كات له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێشوودا له‌بری پاره‌و ئیمتیازات بانگه‌شه‌ی بۆ لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی نه‌كردووه‌و ئه‌و زه‌وییه‌شی له‌نزیك دادگای سلێمانی پێیدراوه وه‌ك قه‌ره‌بووی زه‌وییه‌كی تری خۆی پێیدراوه، پاشان باسی سامانه‌كه‌ی خۆی ده‌كات وبه‌نزیكه‌ی پێنج سه‌د تا شه‌ش سه‌د هه‌زار دۆلار ده‌یقه‌بڵێنێت، له‌به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا سه‌نگاوی ره‌خنه له‌ده‌ستووری هه‌رێمی ده‌گرێت وپێیوایه كوردستان به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت ده‌بات.
ئاسۆ:كاك فه‌رهاد بۆچی ئه‌م جاره لیستی گۆڕانت هه‌ڵبژاردو بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌یت؟.
فه‌رهاد سه‌نگاوی:له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشووتر بانگه‌شه‌مان بۆ لیسته‌كانی تر كرد، به‌ڵام بانگه‌شه‌كان جێبه‌جێ نه‌كران وله‌رابردوودا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك زۆر ناڕازی ونیگه‌ران بوون كه‌من به‌شداربووم وگله‌ییان ده‌كردو ده‌یانووت له‌به‌ر تۆ ده‌نگمان داوه‌و ئه‌مه‌ش حاڵه‌كه‌مانه، ئه‌وانه بۆ من نیگه‌رانییه‌كی زۆر بوون. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێویستی ده‌زانم كه‌ئینسان له‌هێڵێكی راستدا بێت كه‌ئه‌وه‌ش پێی ده‌وترێ بزووتنه‌وه‌ی مێژوو، ئیمڕۆ گۆڕان پێویسته بۆ بزووتنه‌وه‌ی مێژوو، چوونكه پێكه‌وه ته‌بان. له‌به‌رئه‌وه من ناچارم ئه‌و رێگه‌یه بگرم بیروباوه‌ڕو خه‌ڵك وام پێده‌ڵێت كه له‌گه‌ڵ گۆڕان بم. منداڵ باوه‌شی پیاكردووم كه‌وتوویه‌تی خۆزگه له(KNN TV) قسه‌ت ده‌كرد! پیروگه‌نج و رۆشنبیر‌و كه‌سانی وا پێیانوتووم كه وایان لێكردووم له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بم، هه‌موو خه‌ڵك داوای گۆڕان ده‌كات من چۆن گۆڕان نه‌بم وله‌گه‌ڵیان نه‌بم.
ئاسۆ:كه‌واته په‌شیمانی له‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌یه‌كی زۆرت كردووه بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان وخه‌ڵكێكی زۆریش له‌به‌ر بانگه‌شه‌كانی تۆ ده‌نگیان داوه. بینیت ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌مه نه‌بوون كه بانگه‌شه‌تان بۆ كرد، ئایا تۆ په‌شیمانیت؟.
فه‌رهاد سه‌نگاوی:له‌ڕاستیدا ئه‌و كاتانه وا پێویست بوو، كه ئه‌و كاته به‌رامبه‌ر نه‌یاران ودوژمنان وا بكه‌ین، هه‌ڵبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه نیگه‌رانین كه خه‌ڵك ناڕازییه، بۆیه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر نه‌بران و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی به‌كارنه‌هێنران نیگه‌رانین، نیگه‌رانین له‌وانه‌یه كه‌ركووك عه‌ره‌بی زیاتر هه‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی له‌دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان رزگاریان كرد، خه‌ڵكێك له‌كه‌ركووك وتوویه‌تی ده‌بابه به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌مدا بڕوات نابم به‌به‌عسی و عه‌ره‌ب، ئێستا كوردبوون وكوردستانیبوون وكه‌ركووكی به‌لاوه گرنگ نییه، ئه‌مه چ ته‌وژمێكه له‌سه‌ر مێشكی خه‌ڵكی كه‌ركووك وگه‌رمیان كه ساردن و‌دڵ گه‌رمی ودڵسۆزییان نه‌ماوه، ئێمه نامانه‌وێت كوردستان ببێت به‌پاریس به‌ڵام ده‌كرا ده‌جار كوردستان جوانتر بكه‌ین له‌وه‌ی كه‌ئێستاهه‌یه ، ئێمه قیرو نه‌وتمان نییه؟. یان به‌ردمان نییه، بوودجه‌مان نییه؟ له‌كاتێكدا كات وپاره‌و هه‌موو كه‌ره‌سته‌و ئامڕازی ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌بوون كه نه‌كراوه كه‌ڕ و كوێر‌و پیره‌ژنێك هه‌ستی پێده‌كات ئێمه بۆچی هه‌ستی پێناكه‌ین؟. ئیتر چۆن من نیگه‌ران نابم؟.
ئاسۆ:كاك فه‌رهاد باس له‌وه ده‌كرێ جه‌نابت پێشتر بانگه‌شه‌ت بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ ئه‌وه كردووه كه زه‌وییه‌كت وه‌رگرتووه لای دادگای سلێمانی وبڕێك پاره‌ی زۆرت وه‌رگرتووه‌و ئه‌و خه‌ڵكه فه‌قیره‌ت ده‌ركردووه له‌وێ. من پرسیاره‌كه‌م وا ده‌كه‌م (بۆ فه‌رهاد سه‌نگاوی وه‌ڵامی یه‌كێتی نیشتمانی نه‌داوه ئه‌م شتانه راست نین، زۆرجار ئه‌م ده‌نگۆیانه له‌ناو یه‌كێتییه‌وه ده‌رده‌چێت وئه‌و كادێرانه‌ی ناو یه‌كێتی ده‌ڵێن له‌به‌رامبه‌ر پاره‌دا بانگه‌شه‌ی كردووه بۆ ئێمه).
فه‌رهاد سه‌نگاوی:هه‌موو یه‌كێتی بڕواناكه‌م وا بڵێ، ئه‌وه‌ش كه‌سانێك هه‌یه وابڵێن ره‌نگه په‌یوه‌ندیی به‌زۆر نه‌شاره‌زاییمانه‌وه بووبێت، چونكه خه‌ڵك وایلێهاتووه قسه‌ی گوێ لێ بێت یه‌كسه‌ر ده‌یڵێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانێ راسته یان نا؟ ره‌نگه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌بێ كه‌من ره‌خنه‌گرو ناڕازیم وخۆشه‌ویستم له‌ناو خه‌ڵكداهه‌یه، هه‌ندێ كه‌س هه‌یه ئه‌مه‌ی پێ ناخۆشه، ئه‌وه زه‌وی شاره‌وانی بووه له‌بری زه‌وییه‌كی تر‌و وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌رمگرتووه‌من له‌وێش پێم وتیت كه‌مه‌حزه‌ره‌كانی شاره‌وانی هه‌یه كه‌چۆن ئه‌وزه‌وییه‌دراوه‌به‌من هه‌موو لایه‌ك شاهیدن ئه‌وزه‌ویه هی شاره‌وانی بووه شاره‌وانی به‌پێی یاساله‌بری ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كی منی بردوه ئه‌وزه‌وییه‌دربه‌من به‌شَكیش كه له‌ته‌نیش ئه‌رزه‌كه‌ی منه‌وه‌بووه به‌منیان فرۆشت مه‌تری به 18 وه‌ره‌قه حه‌ڤده‌جارگرانتر له‌شوێنی تر . ده‌ستی منداڵێك كه‌له‌دایك ده‌بێت چه‌ند پیسه به‌رامبه‌ر به‌وڵات منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده.ئاسۆچاره‌نوسی یه‌كێتی چۆن ده‌بینی له‌كاتێكدا له‌مه‌ڵبه‌ندو ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیدا خه‌ڵك دێته ده‌ره‌وه‌و نانی ده‌بڕێت، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش نه‌گوێ له‌ڕای گشتی ده‌گرێ نه له‌ئه‌ندامه‌كانی خۆی ، پێتوایه چاره‌نووسیئه‌م حزبه بۆ كوێ ده‌چێ؟.
فه‌رهاد سه‌نگاوی:من زۆر به‌وردی ناتوانم ده‌ستنیشانی بكه‌م بۆ كوێ ده‌چن؟ به‌ڵام به‌باشی نابینم، له‌ته‌نیشت ئه‌وه‌وه كه لیستی گۆڕان هه‌یه زۆر لایه‌نی تر له‌كوردستان ناچارن به‌خۆیاندا بچنه‌وه ئه‌مه‌ش هیوایه‌كه هه‌تا رادده‌یه‌ك كه‌میش بێت خۆیان چاك بكه‌ن.
ئاسۆ:تۆ وه‌ك خۆت ئه‌ندامی یه‌كێتیت تا ئێستا؟، به‌ڕه‌سمی ده‌ركراوی یان هه‌ر خۆت به‌ئه‌ندام ده‌زانی؟.
فه‌رهاد سه‌نگاوی:من ئه‌ندامی یه‌كێتی نیم وبیروباوه‌ڕم له‌گه‌ڵیاندا نییه‌و نابینمه‌وه، من خۆم به‌ئه‌ندام نازانم له‌یه‌كێتیدا.
ئاسۆ: خاوه‌نی چه‌ند پاره‌و سامانی خۆتی به‌زه‌وی و به‌پاره؟.
فه‌رهاد سه‌نگاوی:مومكینه (50-60) ده‌فته‌ر دۆلار موڵك و ماڵم هه‌بێت،
ئاسۆ:واتا ئه‌و زه‌وی وموڵكه‌ت له‌بری ئه‌وه نه‌بووه بانگه‌شه‌ت بۆ یه‌كێتی كردووه هیچی پاره‌ی میلله‌ت نییه؟.
فه‌رهاد سه‌نگاوی:یه‌ك زه‌ڕه له‌پاره‌ی من هی میلله‌ت نه‌بوو، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ڵێت بابێت بینووسێت من فه‌رهاد سه‌نگاوی وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه.
ئاسۆ:پێشتر خۆت ده‌زانی لیستی كوردستانی بانگه‌شه‌ی زۆر خه‌ڵكی كردووه كه پاره‌ی بداتێ یان ئیمتیازی بداتێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ بكات یه‌كێك له‌وانه جه‌نابتی ئایا پێشنیاریان بۆ نه‌كردووی ئه‌مجاره‌ش؟.
فه‌رهاد سه‌نگاوی:من له‌جیاتی بانگه‌شه هیچ شتێكم له‌هیچ كه‌سێك وه‌رنه‌گرتووه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ئاسۆ:چۆن ده‌ڕوانیته ده‌ستووری كوردستان له‌كاتێكدا تۆ پێشتر بانگه‌شه‌ت بۆ ده‌ستووری عێراق ده‌كرد به‌ڵام ئێستا ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان نوسراوه‌ته‌وه پێتوایه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێ بۆ دروستبوونی قه‌واره‌یه‌كی دیموكراتی وپاراستنی مافی تاك وجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات یان به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌تمان ده‌بات؟,
فه‌رهاد سه‌نگاوی:ره‌نگه به‌كوردیی زۆر پێویست بێت، پێمانوایه به‌ره‌و دیكتاتۆرییمان ده‌بات.