
بۆ ئه‌و ڕۆحه هونه‌ر مه‌نده‌ی له‌ناکاوا به‌جێیهێشتین…
بۆ ئه‌و ڕۆحه هونه‌ر مه‌نده‌ی له‌ناکاوا به‌جێیهێشتین ،له‌ناو تابلۆ‌و ڕه‌نگه‌کانا
کاکه عه‌لی له‌تیف وه‌رزشه‌وان و هونه‌رمه‌ند
ڕه‌نگه‌کان ماته‌من
له نێو دهستو په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندێ
چه‌ند دڵۆپ خوێن
له‌سه‌ر تاڵی فڵچه‌که‌یا،له‌ناو به‌ژنی ڕه‌نگه‌کانا
به گیر هاتن
مانیان ئه‌گرت
تا وشك بوون
نه‌یان ئه‌ویست بڕژێنه سه‌ر
ئالۆسکاوی قژی خاوی پۆسته‌ره‌کان
نه‌با ده‌ستی جه‌لاده‌کان
بییان دڕن،جوانی مرۆڤ حهشاربهن و
وێنه‌کانیان بخنکێنن
پۆسته‌رێکم
له پێشانگای خه‌مه‌کانتا،له چاو ڕاگرت
ڕه‌نگی شین
به هاوار هات
ئه‌گه‌ر ده‌ریا پێشوازی تۆی
له ئامێزیا نه‌گرتایه
نه‌ی ئه‌بینی ته‌نها جارێ
دلۆپێك ڕه‌نگ
له‌سه‌ر تاڵی فڵچهیهکما خۆی ببینێ
له تابلۆیه‌کی
سه‌ر پۆشی ڕه‌ش
فێرت کردم ، چۆن دڵداریت له‌گه‌ڵ بکه‌م
خه‌وی ئه‌شکه‌وت
چه‌ند خۆشبێت لام
له وێنه‌ی گوڵێکی سوورا
فێرت کردم،له ڕێی عه‌شقا
نه‌ڕه‌ی دێ‌و، چڕی جه‌نگه‌ڵ
نهم ترسێنێ
فێرت کردم.ئه‌گه‌ر ویستیان
سه‌ری دڵداره‌که‌م ببڕن
سۆزم به‌نه ده‌م ڕه‌شه‌با
ئه‌و ساتانه
ده‌ستم فڵچه چۆن بهاوێ
لهنیگاری سروشتیکی پرته‌قاڵی
فێرت کردم،چیا سه‌خته
لووره،لووری گه‌له گورگ ،نهمترسێنێ
له ڕویانه دڵ، نه‌له‌رزێ
فێرت کردم، چه‌ند ژین حه‌ز به مردن ناکات
منیش ئاوا
حه‌ز به شیرینی تۆ بکه‌م
نازی دڵداریت وه‌رگرم
فیرت کردم،
زیا له حه‌زی ماسی بۆ ئاو
که‌من زیاتر
حه‌ز له شیری مه‌مکانی سنگت بکه‌م
مێژووی ژانی خه‌مه‌کانی
هه‌موو زه‌مه‌نی ناسۆرت
له ئاهی ناو ڕهنگهکانتا بتوێنمه‌وه
ئه‌ی نیشتمانی
سه‌رتاپا تابلۆکانملهتیف ئۆمه‌ر
19/07/ 2009