Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
لیستی هاوپشتیوانی بۆ داكۆكی لەئازادیی بیروڕاو قەڵەمی بەبڕشتی مامۆستا (پشكۆ نەجمەدین)بكەن

لیستی هاوپشتیوانی بۆ داكۆكی لەئازادیی بیروڕاو قەڵەمی بەبڕشتی مامۆستا (پشكۆ نەجمەدین)بكەن

Closed
by February 16, 2008 گشتی

 لیستی یەكەم:


 ئامادەو كۆكردنەوەی : ستیڤان شەمزینانی…..


 سەرەڕای ئەوەی لەكوردستان بەشێوەیەكی بەردەوام بەشان وباڵی ئازادیی و دیموكراسیدا هەڵدەدرێت، كەچی بەپێچەوانەوە هەر رۆژە لەنزیكەوە لەگەڵ پێشێلكردنێكی ئاشكرای ئازادیی رادەربڕین وپێشێلی پرانسیپەكانی دیموكراسی بەرەو روو دەبین،رۆژێك یاسایەكی توند و دیكتاتۆرانە بەسەر رۆژنامەنووساندا دەسەپێنرێت ، رۆژێكی تر رۆژنامەنووس لە كونجی زیندان توند دەكەن،رۆژێكی تریش رۆژنامەنووسان دەكەونە ژێر هەڕەشەو پێ لەقەی پیاوانی ئاسایش و حكومەت و ئازاری رۆحی و جەستەییان دەدرێت .ئەمڕۆش رێگە لەبڵاوبوونەوەی كتێب دەگرن،ئەوەتا لەو كوردستانەی زیاد لەهەر شتێك باسی ئازادیی رادەربڕینی تێدا دەكرێت، ژمارەی سپاردن نادرێت بەكتێبێكی مامۆستا و نووسەری ناسراو (پشكۆ نەجمەدین)لەژێر ناوی(ئەزموون ویاد) كە وەك نووسەر خۆی لەژمارە 157 رۆژنامەی(رۆژنامە)لەرۆژی 12\2\2008 نووسیوویەتی:(گێڕانەوەی یادەوەرییەكانی رۆژانی سەختی شاخ،وێنەگرتنی ئازار و مەینەتییەكانی تاكی كورد)ە،پێنەدانی ژمارەی سپاردن لەكوردستان بەواتای رێگەپێنەدانی چاپكردنە چونكە هیچ چاپخانەیەك نییە كتێبێك بێ ژمارەی سپاردن چاپ بكات،خۆ ئەگەر كردیشی جگە لەوەی سەرپێچی لە(یاسا)كردووە،بێگومان ئۆفیسەكانی بڵاوكردنەوەو كتێبخانەكان ناتوانن بەكاری بڵاوكردنەوەی هەستن. ئەم رێگریكردنە لەكتێبی مامۆستا(پشكۆ نەجمەدین)زەنگێكی خەتەرناكەو دیسان پێشێلێكی تری راستەوخۆی ئازادیی رادەربڕین ولەكەداركردنی زیاتری ئەزموونی كوردستانە. ئێمە وەك نووسەران و رۆژنامەنووسانی ناوەوەی وڵات وێڕای ئەوەی بەرگرییەكی شێلگیر لە مافی بڵاوكردنەوەی كتێبەكەی مامۆستا پشكۆ دەكەین ،لەهەمان كاتدا داوا لەنووسەران و رووناكبیران و ئازادیخوازان دەكەین لەم هەڕەشەو پێشێلەی ئازادیی نووسین و بڵاوكردنەوە بێ دەنگ نەبن و بەهەر رێگەیەكی دیموكراسی و مەدەنی و ئاشتیخوازانە دەتوانن ناڕەزایی دەرببڕن تا بەهەموو لایەك ئەم بڕیارە پووچەڵ بكەینەوە،ئێمە لێرەوە كەمپینێك رادەگەیەنین بۆ ئازادیی رادەربڕین و داوا دەكەین ئێوەش بەشداربن لەو كارەدا لەگەڵمان .
 
 بۆ پشتیوانیكردن لەئازادیی رادەربڕین و مافی بڵاوكردنەوەی كتێبەكەی
 (پشكۆ نەجمەدین)پەیوەندیی بكەن بەلێپرسراوی كەمپین:ستیڤان شەمزینانی
 
Shamzini79@hotmail.com
 ژ ناو  تێبینی
 1 مستەفای حەسەنە گەورە نووسەر و رۆژنامەنووس 
 2 شاخەوان شۆڕش  نووسەر و رۆژنامەنووس 
 3 گۆران هەڵەبجەیی نووسەر و رۆژنامەنووس 
 4 گۆنا جاف  شاعیر 
 5 كاروان عومەر كاكەسور رۆشنبیر و نووسەر  
 6 هاوڕێ باخەوان  نووسەر و رۆژنامەنووس 
 7 فەخرەدین گەرمیانی  نووسەر و رۆژنامەنووس 
 8 عەلی مەحمود محەمەد نووسەر و رۆژنامەنووس 
 9 رێكار ئەحمەد سكرتێری حیزبی رزگاری كوردستان 
 10 هیوا گوڵ محەمەدی نووسەر و رۆژنامەنووس 
 11 سیروان ئەمین نووسەر و رۆژنامەنووس 
 12 هیوا ناسیح نووسەر و رۆژنامەنووس 
 13 ئاكام محەمەد رۆشنبیر 
 14 دیاری عەلی رۆژنامەنووس- رۆژنامەی هاوبیر 
 15 مەریوان سەلاح حیلمی رۆژنامەنووس- رۆژنامەی هاوبیر 
 16 هێمن رەئوف نووسەر و شاعیر 
 17 كەژاڵ ئیسماعیل نووسەر و شاعیر 
 
 18 مەریوان هەڵەبجەیی  رۆشنبیر و نووسەر 
 19 قادر نادر نووسەر و رۆژنامەنووس 
 20 سامان قادر هونەرمەندی شێوەكار 
 21 حەمەڕەشید هەرەس نووسەر و هونەرمەند 
 22 مەهدی جاف هونەرمەندی شانۆكار 
 23 محەمەد فەریق حەسەن نووسەر و رۆشنبیر 
 24 رووناك شوانی نووسەر و رۆژنامەنووس 
 25 د.چنوور حەمە عەلی نووسەر و مامۆستای زانكۆ 
 26 ئیسماعیل حەمەئەمین نووسەر و رۆشنبیر 
 27 حەمە كاكەرەش نووسەر و شاعیر 
 28 موحسین جوامێر نووسەر و رۆشنبیر 
 29 هەندرێن نووسەر و رۆشنبیر 
 30 جەمال كرێكار  
 31 ئەمجەد شاكەلی نووسەر و رۆشنبیر 
 32 ئەردەڵان هەڵەبجەیی  
 33 بەرزان عەلی مەجید سەرنووسەری رۆژنامەی ئاڵا
 34 سەلام عەبدوڵڵا ئیبراهیم نووسەر
 35 بێستوون محەمەد ساڵح نووسەر و پارێزەر
 36 تاڤگە ئەحمەد میرزا نووسەر و مامۆستای زانكۆ
 37 فەرەیدون حەمەرەشید نووسەر و رۆژنامەنووس
 38 هەژێن نووسەر و رۆژنامەنووس
 39 هەورامان عەلی نووسەر و رۆژنامەنووس
 40 حاجی ئەنوەر نووسەر و رۆژنامەنووس
 41 نیاز كەركووكی ئەندامی رێكخراوی چاك
 42 شەنگە جەلیل ئەندامی دەستەی نووسینی گۆڤاری نێوەند
 43 سۆران محەمەد ئەندامی دەستەی نووسینی گۆڤاری نێوەند
 44 سەناریا خالید ئەندامی دەستەی نووسینی گۆڤاری نێوەند
 45 شوان محەمەد نووسەر
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.