
له‌كه‌لار كتیبه‌كانی پیربال سوتێنران
ژماره‌یه‌ك گه‌نجی دانیشتووی كه‌لار كه‌خوێنه‌ری كتێبه‌كانی فه‌رهاد پیرباڵن و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌و گه‌نجانه له‌لایه‌ن پیرباڵه‌وه هان ده‌درێن كه‌یاخی بن له‌ده‌سه‌ڵات, به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان فه‌رهاد پیرباڵ پشتگیری خۆی بۆ لیستی كوردستانی و كاندیدی ئه‌و لیسته بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ربری , گه‌نجه‌كان بریاریان كهكتیبهكانی بسوتینن و چیتر كتیب و تار و لیدوان و چاوپیكه‌وتنه رۆژنامه‌وانیه‌كانی نهخویننهوه.
ئارام محه‌مه‌د كهیهكیكه له‌گه‌نجه‌كان رایگه‌یاند, فه‌رهاد پیرباڵ ماوه‌ی چه‌ند سالیكه ئێمه هان ده‌دا كه‌یاخی بین له‌ده‌سه‌ڵات, كه‌چی درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كات و خۆی پیاوی ده‌سه‌ڵات ده‌رچوو.
وتیشی"وه‌كو هه‌لوێستێك دژی هه‌لویسته ئیزدیواجیهتهكانی پیرباڵ, وه‌كو گه‌نجانی كه‌لار هه‌موو كتیبه‌كانی پیرباڵمان كۆكرده‌وه و له‌سه‌ر قه‌ڵای شیروانه سوتاندمان".