
له هاوكێشه‌ی مفاوه‌زه‌و شه‌ڕه‌وه ..بۆ.. هاوكێشه‌ی هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕ..!
(سه‌رنجێك له‌سه‌ر پرۆسهوئاكامی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان)
موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
mozafar_as@yahoo.com
هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی كوردستان به واقعی له مێژووی پێنج شه‌ش ده‌یه‌یه‌ی ڕابردووی جوڵانه‌وه‌ی قومی و حزبه‌كانی شایه‌دی بینینی هاوكێشه‌ی مفاوه‌زه‌و شه‌ڕ بوون له پێناو گه‌یشتنی ئه‌م حزبانه به حكومی زاتی ،به تایبه‌تی له ساڵه‌كانی په‌نجاوه تا ڕاپه‌رینی بێئكامی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌پاندنی سیناریۆی پێك هینانی قه‌واره‌یه‌كی به تاڵ به ناوی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه له ساڵی 1992،له جیاتی ڕاپرسی به خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان بۆ دیاری كردنی چاره‌نوسی خۆیان، ئاواش له‌و مێژووه به دواوه تا ئه‌مرۆ خه‌ڵكی شایه‌دی بینینی هاوكێشه‌یه‌كی ترن كه جێگای ئه‌و هاوكێشه كۆنه‌ی گرتۆته‌وه له چوارچێوه‌ی عیراقێكی، فیدرالی، قومی،ئیسلامی وتایه‌فی كۆنه‌په‌رست كه ئه‌ویش هاوكێشه‌ی سیناریۆی شه‌ڕو هه‌لبژاردنه بۆ باڵاده‌ستیان به‌سه‌ر لوش كردنی سه‌روه‌ت و سامان و چه‌وسانه‌وه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی خیرَا بده‌ین له هاوكێشه‌ی یه‌كه‌م هه‌ر له په‌نجاكانه‌وه، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌ق بوونی پارتی وه‌ك تاكه تاقمی بێ ڕه‌قیبی جوڵانه‌وه‌ی قومی _عه‌شیره‌تی بۆ دوو باڵ ،كه ئه‌ویش وه‌ك باوه‌و ده‌ڵێن ،بۆ مه‌لایی و جه‌لالی، ئه‌وه ده‌كرێت ئاماژه به ساڵه‌كانی 1966 و 1970 و 1974 و 1975 -1976و1983 و1991 بده‌ین كه چۆن ئه‌م دوو حزبه یان یه‌كێكیان قاچی له به‌غدا بووه و ئه‌وتریان له تاران و واشنتۆن ئه‌مه‌ش بۆ وه‌رگرتنی حوكمه زاتی یه‌كه له‌سه‌ر حیسابی ئاودیو كردنی ئه‌وتریان ،یان ئه‌وه‌تا وه‌ك ساڵی 1991 له گه‌رمه‌ی لاوازی ڕژێمی به‌عس هه‌ردولایان ملی ڕێگای به‌غدایان گرته‌به‌رو چون لاملی سه‌دامی دكتاتۆریان ماچ كردووه و كه‌وتنه‌وه مفاوه‌زه‌ی بێ‌ئاكام.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕاپه‌رین و ڕوداوه‌كانی ئایاری 1991 و پاشان هه‌ڵواسراوی چاره‌نوسی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی سیاسه‌تێكی دیاریكراوی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی و به ڕواڵه‌ت بۆ به‌رگری له خه‌ڵكی و ده‌ركردنی بڕیاری نۆفلای زۆن و پاشان پێكهینانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كارتۆنی له ئایاری 1992 ئیتر ئێمه شایه‌دی هاوكێشه‌یه‌كی ترین.ئه‌ویش هه‌ڵبژاردن – شه‌ڕی ناوخۆیان و دوباره به كوشت دانه‌وه‌ی هه‌زاران لاوی كوردستان و ئاواره‌و دربهدهربون و تاڵان و برۆ و هه‌تككردن و سه‌ركوتی هه‌مه‌لایه‌نه‌و تیرۆری شه‌خسی و سیاسی و كوشتنی به كۆمه‌ڵی ژنان و ده‌یان دیارده‌و مه‌ینه‌تی قێزه‌ونی تر.
ساڵی 1994 دوای كێشه‌و ململانێ یه‌كی زۆر له ئاكامدا شه‌قێكیان له په‌رلمان و حكومه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵداو تا كار گه‌یشته كارهسهتهكهی 31ی ئابی 96 كه به دوایدا و له ژێر فشاری ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵێ هه‌لومه‌رجی تر ناچار بوون مل بده‌ن به جۆرێك له ڕێككه‌وتن له چوارچێوه‌ی هێز هاوسه‌نگی نێوان خۆیان كه تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م هیز هاوسه‌نگی یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاتی ملیشیایی و عه‌شیره‌تیان.
به‌ڵام واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه له گه‌ڵ ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و به تایبه‌تی له ساڵی 2006 به‌دواوه و دوای زنجیره‌یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له خۆپیشاندان و مانگرتنی خه‌ڵكی له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حزبه و زیاتر جێگیر بوونی حكومه‌تی ئیسلامی و تایه‌فی و قه‌ومی به‌غدا به ڕابه‌ری مالكی، كه له تهسریحاتهكانی ئه‌م دوایه‌یدا به ئاشكرا دیاره له ده‌نگۆی ده‌ستكاری كردنی ده‌ستوری عیراق و به‌هێز كردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له به‌رانبه‌ر هه‌رێم و پاشه‌كشه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی، و كۆمه‌ڵێك ئالوگۆڕی تر له ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان، ئیتر نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕوو له گۆڕان و ئارایشتی تازه‌یه. وه خودی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان وێرای هێزهاوسه‌نگی له چوارچیوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی ڕابردوو هاوكات كاریگه‌ری ئه‌م ئاڵوگۆڕانهشی به‌سه‌ره‌وه دیاره.له ڕاستیدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانه‌كه‌یان و سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌یان و كێشمه‌كێش له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كه‌یان و ده‌رچون و وازهێنانهكانیان چ به تاك و چ به كۆمه‌ڵ و به‌دیاركه‌وتنی لیست و قه‌واره‌ی جیا هه‌موی پێدراوێكن بۆ ده‌ستخۆشانه‌ی گۆڕانێك له ئارایشی بارودۆخه‌كه.
به‌ڵام ئه‌م گۆڕان و هێز هاوسه‌نگی و سه‌رهه‌ڵدانی لیست و قه‌واره نوێیانه هێشتا هه‌مویان له ژێر ئاسۆ‌و بازنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم دایه‌و هیچی له قازانجی چینی كرێكار و زه‌حمتكێشان نی یه.
پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 25 ته‌موز و ڕكابه‌ری نێوان لایه‌ن و قه‌واره‌و حزبه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كان و شێواز و نه‌ریتی دواكه‌وتوانه تا ڕاده‌ی پێكدادان و شه‌ڕه چه‌قۆ و لۆمپهنبازی به تایبه‌تی له نێوان لیستی گۆڕان و كوردستانی له شاره‌كانی سلێمانی و ههولیرَ و تێكدانی فه‌زای گشتی و بێزاركردنی خه‌ڵكی ، هه‌تا ده‌گاته ڕۆژی هه‌ڵبژاردن و ته‌زویرو ته‌زویركاری ، تا ڕاده‌ی شه‌ڕه‌ته‌قه‌و كوشتن و بریندار كردنی خه‌ڵكی له ههولیرَ و سلیمانی و ئابڵوقه‌دانی بنكه‌و باره‌گای یه‌كتر و ڕاونان و خۆشاردنه‌وه‌ی ده‌یان به‌رپرسی لایه‌نه ڕه‌قیبه‌كانی لیستی كوردستانی ،ئه‌مانه هه‌موی نیشانه‌ی ده‌ستپێكی ئاڵۆزبون و زه‌مینه سازی یه بۆ ڕوودان و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی تر له نێوانیان .
نارهزِایهتی ده‌ربڕینی لایه‌نه‌كان، به تایبه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی نه‌وشیروان و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قسه‌كانی قادر عزیز له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت و پاشان دانپیانانه‌كانی مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانی وداوای لێبوردن كردن و ئۆباڵ خستنه ملی ئه‌م هیرَشانه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی گیرَهشیوێن له‌مبارانه‌وه هه‌مویی به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ.
بۆیه تا ئه‌مڕۆش و بگره ئاینده‌یه‌كی تریش خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئاسۆی سیاسی خۆیان جیا نه‌كه‌نه‌وه له ئاسۆی سیاسی دژه ئینسانی ئه‌م هێزانه، ئه‌وه خه‌ڵكی هه‌ر ده‌بنه قوربانی هه‌مان هاوكێشه‌ی هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕ و جارێكی تر ڕێكهوتنهوهی نیوه ناچڵ .
ئێمه له حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و چه‌نده‌ها هه‌ڵسوڕاوی تری كۆمۆنیست وا بۆ 18 ساڵ ده‌چێت ناوه‌ڕۆكی كۆنه‌په‌رستانه‌و سه‌رو خه‌ڵكی ئه‌م هێزانه‌مان له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی چینی كریكارو خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستانه‌و ڕوونكردۆته‌وه و وتومانه ئه‌م حزبانه نه حزبی سیاسی واقعین و نه هه‌ڵبژاردن و په‌رلمان و حكومهتیشیان دیارده‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی شارستانی و ته‌ندورست و واقعین.وتومانه ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر ئه‌مڕۆ ئۆپۆزیسیۆن وقه‌بوڵ ناكه‌ن به‌ڵكو كاتێك له شاخیش بوون و به ڕواڵه‌ت خۆیان به ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی به‌عس داده‌نا نه له یه‌كتریان قه‌بوڵ كرد و نه له هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تریان قه‌بوڵ ده‌كرد بڵێت به‌ری چاوتان كلی پێوه‌یه.بۆیه ئیتر چۆن ده‌كرێت نهوشیروانێك كه یه‌كێك بووه له ڕابه‌رانی به‌رجه‌سته‌ی توندڕه‌وی نیو سه‌ده‌ی ئه‌م جوڵانه‌وه قومی یه عه‌شیره‌تی یه شاخاوی یه كه زمانی ڕه‌خنه‌گرانی ڕیزه‌كانی خۆیانی ده‌بڕی ئێستا قه‌بوڵی ڕه‌خنه‌ی به‌رانبه‌ر بكات و داوابكات ڕه‌حنه به زمانی گوڵ بێت !!!.بێگومانه ئه‌مه جگه له ڕسته‌یه‌كی به‌تاڵ و ته‌فره‌ده‌رانه هیچی تر نی یه.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه جدی و به جورئه‌تمان و ناكۆكی ڕیشهیمان له‌م ده‌سته‌وتاقمانه، به‌دیلی خۆشمان هه‌میشه له هه‌موو باره‌كاندا ،چ له شه‌ڕیان چ له ئاشتی و مفاوهزهیان، بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕوون و ڕاشكاو ڕاگهیاندوهو كاری جدیمان بۆ به‌دی هێنانی كردووه.بهدیلهكهشمان تا ئێستاش ڕێگا چاره‌ی ڕاپرسی به خه‌ڵكی و پێك هێنانی وڵاتێكی سهربهخۆو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانی یه و دهركێشانێتی له‌م بارودۆخه‌ی كه نزیك دوو ده‌یه‌یه سه‌پینراوه به‌سه‌رماندا. ئه‌و كات و له‌وێدا سه‌ڕه‌رای ناكۆكی ڕیشهیمان به سیسته‌می به‌ڕێوه بردنی په‌رله‌مانی بۆ كۆمه‌ڵگا به‌ڵام هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانی واقعی هه‌ر له‌و وه‌زعه‌دا دێته دی نه‌ك له سایه‌ی باڵا ده‌ستی ئه‌م ده‌سته‌وتاقمه دژی ئینسانیانه‌دا.
به بڕوای من تا ئاینده‌یه‌كی تریش ئه‌م هێزه قومی یانه خه‌ڵكی ده‌كه‌نه قوربانی له چوارچێوه‌ی هاوكێشه‌ی هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕیان. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی به‌دیلی ئێمه نه‌بیته به‌دیلی زۆرایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌بێته هێزیكی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تی- چینایه‌تی بۆ چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و ئه‌مانه نه‌كرێنه په‌راوێزه‌وه‌و هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان له ڕیشه‌وه نه‌گۆڕێ و وهرنهچهرخێ و له تارمایی و گه‌مه سیاسی یه‌كانی ئهمریكاو ڕژێمه كۆنه‌په‌رسته‌كانی عیرَاق و ناوچه‌كه ڕزگاری نه‌بێت ئه‌وه هه‌موو هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و حكومه‌تێك ته‌نها ده‌بنه سیناریۆیه‌كی گاڵته‌جارانه و دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك چاره‌نوسمان ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌رحه‌مه‌تی شه‌ڕێكی تری نێوان ئه‌م هێزه دژی ئینسانیانه.
كۆتایی جوڵای 2009