
دوای ئه‌و …… نه‌به‌ز گۆران
وه‌ك لقێكی وشك بێ سه‌مه‌رم
سه‌رم ئهڵێَی گۆزه‌ی بابلیهو
ده‌ستم وه‌ك موعتادێك ئه‌له‌رزێ.
پشتم چهماوهتهوهو
گۆچانێك نیه راسمكاتهوه.
خه‌می سپیه‌تی قژمی ته‌نیوه‌و
دڵه‌كوتێمه بۆمردندوای ئه‌و
وه‌ك كۆترێك گمهم دێ له‌غه‌ریبی.
چاوم كزبووه‌و
رێگه‌كانی عومرم نادۆزمهوهو
خه‌ته‌كانی سه‌ر ته‌وێڵم شێواون.
زوو زوو ئه‌چمه مه‌یخانه‌و
دره‌نگ دره‌نگ دێمه ده‌ر.
وه‌ك پایز ڕوتوو ڕه‌جاڵم
نه بایه‌ك هه‌ڵئه‌كا، نه كزهیهك
نه ده‌نگی ده‌رگاكه‌م دێ و نهچرپهی میوانێ
دایم بهتهنیامئهگهر بێته‌وه
ئه‌چمه به‌ر ئاوێنه‌كه‌و تێر ته‌ماشای خۆم ئه‌كه‌م
جوان خۆم ئه‌شۆم و
عه‌تر ئهپژێنمه لاملم
باوه‌شم ئه‌كه‌مه‌وه تائه‌وپه‌ری زه‌وق
به‌ده‌نگی به‌رز
ئه‌چمه حزوری سێبه‌ری و باسی
دڵمی بۆئه‌كه‌م
كه‌لوپه‌له‌كانم كۆئهكهمهوهو
كتێبه‌كان ریز ئه‌كه‌م
كومبارهكهم ئهتهكێنم و
رۆحم تازه ئه‌كه‌مه‌وه
ده‌موچاوی حه‌وشه‌كه ئه‌شۆم و
ئه‌ده‌مه بای باڵی ئیحساسماڵهكهی من زۆر چڵكنه
خۆشم ئه‌وه‌نه سه‌رقاڵم نامپرژێت به‌سه‌ر ژیانه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ش بێ كارم له‌شاعیر ئه‌چم
برێكجاریش سه‌ری دنیا ئه‌چنم به‌وشه
به‌گۆرانی
به‌گوێ گرتن له گریانئهگهر بێته‌وه
وه‌عدبێت خۆم رێكخهم
جله‌كانم بشۆم و
كه‌م قسه‌بكه‌م
دره‌نگ توڕه‌ببم و
زۆر پێبكه‌نم
ئه‌لبومه‌كه‌م پڕكهمهوه له‌تاڵی قژی و
فه‌زای عومرم بگۆڕم
باخچه‌ی حه‌وشه‌كه‌ی شار رێكخهم تالهخۆم نه‌چێت
شپرزه‌یم بده‌م به‌سه‌ر ڕانیداو
سه‌یری نێوچاوانی بكه‌م.
نامه‌یه‌ك بنێرم بۆ خوشكه‌كانم پڕ له پێكهیننئهگهر بێته‌وه
خه‌به‌ر ئه‌نێرم بۆدایكم
وهكجاران نابم
قژه‌م دائه‌هێنم و سه‌یری كه‌س ناكه‌م
بهڕهڵایم ناخه‌مه ناوكۆڵانهكانهوهو
خۆم ناده‌م به‌ده‌ست ته‌نیایه‌وه
شه‌وان به‌دیار گریانه‌وه دانانیشم
زۆر ناچمه چاخانه‌و جگه‌ره ته‌رك ئه‌كه‌م
له‌بری كتێبه‌كان
سه‌یری دیده‌ی ئه‌و ئهكهمئهگهر بێته‌وه
ئه‌م به‌هاره ئه‌چمه‌وه بۆگوند
ده‌ستی باوكم ماچ ئه‌كه‌م و
دوعائهكهم باران ببارێ
نه‌كا باخه‌وانه‌كه دڵی بشكێ
سه‌یری چاوی دایكم ئه‌كه‌م
هه‌رچۆن سه‌یری ئاسمان ئه‌كه‌م
ده‌ست ئه‌كه‌م بهگیرفانما
پێكه‌نینێك ئه‌ده‌مه ده‌ست خوشكه‌كه‌م
سه‌رێك له‌ماڵی نه‌نكم ئه‌ده‌م
نه‌كا مردبێ
هه‌نارێك ئه‌گرم به‌ده‌ستمه‌وه‌و
بیری منالێم ئه‌كه‌م
له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه‌ی ماڵی شێخ ئه‌وه‌ستم و
هه‌واڵی یاریكردن ئه‌پرسم
به‌ردێك ئه‌گرمه دارتوهكهو
چی چۆله‌كه‌ی منالێم هه‌یه ئه‌ده‌ن له‌شه‌قه‌ی باڵ
مناڵی نیشتیمانه
له‌وبه‌ری چۆمه‌كه‌وه بانگی هاورێكانم ئه‌كه‌م
تۆپه‌ڵێك ئه‌گرمه ماڵه دراوسێكه‌مان و
كۆڵان پڕئه‌بێت له‌قسه
له‌به‌ر هه‌یوانه‌كه پاڵ ئه‌ده‌مه‌وه‌و
تاعهسرانی عومر هه‌ڵناسم
له‌سه‌ر حه‌سیره‌كه رائهكشێم و
دڵته‌نگیم ئه‌دا له‌فڕین
نه ده‌موچاوم ئه‌ده‌م به‌یه‌كاو
نهلۆمهی ته‌نیایی ئه‌كه‌م
به‌یانیان زوههڵئهسم و
ئێوارانیش زوو ئه‌خه‌وم
كه‌خه‌به‌ری میوانێك هات
بانگی خۆشكه‌كه‌م ئه‌كه‌م قومێ ئاومان باتێ
به‌رله‌وه‌ی هاوین بێت
ئه‌و دێته‌وه
به‌رله‌وه‌ی ده‌موچاوم بدا له‌پیری
ئه‌و دێته‌وه
ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ته‌وه
ده‌چمه‌وه بۆ یه‌كه‌مین ئاواز
مێزهرێك به‌سه‌رمه‌وه ئه‌به‌ستم وه‌ك ” سه‌ید(1)”
بۆ یه‌كه‌مین به‌یت له گوندی ” ماڵی ئاوا”(2)
بۆ یه‌كه‌مین كوشتن له‌بناری ” دێوانه”(3)
یه‌كه‌مین ڕه‌نگ لهحهوزهكهی ماڵی ” مه‌ولانا”(4)ده‌چم له‌حه‌وشه‌كه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه
ته‌ماشای وه‌ته‌ن ئه‌كه‌م له‌سینه‌ی “حاجیا” (5)
له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی خان دائه‌نیشم
“شه‌ره‌فی” مێژوو ئه‌خوێنمه‌وه(6)
كتوپڕ وه‌نه‌وز ئهمباتهوهو لهخانهقایهكا
“مه‌حو” ده‌بم بۆكورد(7)
به‌رله‌وه‌ی ده‌مه‌و عه‌سرانێ هه‌ڵكا
بهمناسهبهتی ڕوخان هه‌واڵی “شێخ” ئه‌پرسم(8)
نهقیتارێك لهههوارامانهوه دێ و
نه خه‌ونی “جافێ” ده‌بێته گۆزه(9)گه‌ر نه‌یه‌ته‌وه
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆسه‌ده‌ی نۆزده
له‌نێو بێده‌نگی خواكانا
بۆ ماڵی “خان”(10) ئه‌گه‌رێم
بۆ وشه ئه‌گه‌رێم
بۆ غه‌ریبی ئه‌گه‌رێم
په‌لكه گیایه‌ك ئه‌گرم به‌ده‌ستمه‌وه‌و
هه‌واڵی “قازی” (11) ئه‌پرسم،
هه‌واڵی كورد ئه‌پرسم.
كتێبه‌كان ئه‌گرم بهباوهشمهوه
تائه‌وپه‌ڕی ته‌ڕ بوون
تا ئه‌وپه‌ڕی ماندوبوون
ئهكهومه شوێن ” مه‌لایه‌ك”(12)
ئهكهومه شوێن گه‌ریده‌یه‌ك
ئهكهومه شوێن كوردێكئهگهر نه‌یه‌ته‌وه
سه‌رێك له‌ماڵی سه‌ده‌ی بیست ئه‌ده‌م
به لم خۆم دائه‌پۆشم وه‌ك “عه‌رعه‌ر”(13)
به‌دڵ خۆم دائه‌پۆشم وه‌ك تۆ
خۆم ئه‌گرم نه‌كا بخنكێم
خۆم ئه‌گرم نه‌كا په‌شیمان ببمهوهئهگهر نه‌یته‌وه
من ئه‌ڕۆم
دوور له‌كورد
دوور له‌ماڵی خۆمان
دوور له‌هه‌تاو
دوور له‌خۆر هه‌ڵات
به‌غه‌ریبی
ئه‌مرم
تێبینی په‌راوێزه‌كان
1_گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌سڵ، بۆ ده‌نگی سه‌ید عه‌لی ئه‌زغه‌ری.
2_ ته‌ماشاكردنی گوندی ماڵی ئاوای حه‌بیبه‌ی نالیه به‌چاوی وشه‌وه.
3_ نائومێدیه به‌دیار خۆكوشتنه‌كه‌ی وه‌لی دێوانه‌وه.
4_ ره‌نگكردنی شیعره له‌حه‌وشه‌كه‌ی ماڵی مه‌ولاناخالیدی نه‌قشبه‌ندی.
5_ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ته‌نه له‌سینه‌ی حاجی قادری كۆیدا.
6_ دانیشتنه له‌سه‌ر كورسی شانیشن به‌دیار خوێندنه‌وه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسیه‌وه.
7_خۆونكردنه له‌ناو به‌یتێكی مه‌حویدا كه پڕه له‌كورد بوون.
8_هه‌واڵی هه‌ڵكردنی گه‌رانه‌وه‌ی شێخ مه‌حموده.
9_ دوای خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د موختارجاف قیتارێك له‌هه‌ورامانه‌وه نه‌هات.
10- گه‌رانه به‌ناو ته‌رمی فیرعهونهكانا بۆ وشه‌كانی خانه‌واده‌ی به‌درخانه‌كان.
11_كوشتنی قازیی محه‌مه‌ده به‌ده‌ستی په‌لكه گیایه‌ك.
12_ چوونه به‌شوێن جێپێكانی مه‌لامسته‌فادا بۆ غه‌ریبی.
13_ هه‌ڵدانه‌وه‌ی تۆزی عه‌رعه‌ره له‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌نفالكراوه‌كان.