
پۆست ئۆپۆزسیۆن ….. فه‌رهاد پیرباڵ
دوای چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كه‌ی ئێواره‌ی 24/7/2009 كه سه‌ته‌لایتیKTV له‌گه‌ڵیان ئهنجامدابووم، ده‌یان ئیمێل و ته‌له‌فۆنم پێگه‌یشت (جگه له سووتاندنی كتێبه‌كانم، به‌یاننامه، جنێونامه) كه گازانده، هه‌ندێكیشیان ره‌خنه، زۆربه‌شیان هه‌ڕه‌شه‌بوون دژی چه‌ند بۆچوونێك كه من 28 كاژێرێك پێش ده‌نگدان ده‌رم بڕیبوون. گرنگترین ئه‌و بۆچوونانه‌ی من، كه راستییهكهیشی شرۆڤه‌كردنێكی بارودۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان بوون، ئه‌مانه‌بوون:
من ده‌نگ ناده‌مه "لیستی گۆڕان"، چونكه لیستی گۆڕان له‌بنچینه‌دا بریتییه له ته‌نیا تاقمێك كه له حیزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار جودابوونه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و تاقمه‌ی لیستی گۆڕان خۆشیان هه‌ر خاوه‌ن هه‌مان عه‌قڵیه‌تی كۆن و ئایدیۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتخوازن، ته‌نانه‌ت هاوده‌ست و به‌رپرسیاریشن له‌و دیكتاتۆری و گه‌نده‌ڵییه‌ی خۆیان ره‌خنه‌ی لێده‌گرن.
من به‌پێویستی نازانم لاپه‌ڕه‌ی سپی بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییانه‌ی سه‌ره‌وه ره‌ش بكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و راستییانه، هێنده به‌دیهی و ئاشكران كه ههرزهكارێكیش ده‌بێ بیزانێ. هه‌ڵبه‌ته ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌م كه چه‌ندین گه‌نج و رۆژنامه‌نووس و رووناكبیری دڵسۆزیش به‌م دواییه چوونه‌ته ناو لیستی گۆڕانه‌وه كه من ئه‌وان وه‌ك قوربانییه‌ك ده‌بینم، به‌ڵكو قسه‌م له‌سه‌ر كرۆكی لیسته‌كه‌یه.
-لیستی گۆڕان له بنچینه‌دا بریتییه له ته‌نیا تاقمێك كه له حیزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار جودابوونه‌ته‌وه: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و تاقمه‌ی لیستی گۆڕان خۆشیان هه‌ر خاوه‌ن هه‌مان عه‌قڵیه‌تی كۆن و ئایدیۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتخوازن: ته‌نانه‌ت هاوده‌ست و به‌رپرسیاریشن له‌و دیكتاتۆری و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه خۆیان ره‌خنه‌ی لێده‌گرن.
من سه‌باره‌ت به‌م شرۆڤه‌كردنه دیاریكراوهم بوو، كه‌وتمه به‌ر نه‌فره‌تی ده‌یان نامه ، وتار ، ته‌له‌فۆن، هه‌ڕه‌شه ، جنێونامه و به‌یاننامه. هه‌ڵبه‌ته من ئێستاش له‌م شیكردنه‌وه‌یه‌ی خۆم دڵنیا و به‌رپرسم، خۆم له‌سه‌رهه‌ق و راست ده‌زانم . لێره‌دا له پێناو رۆشنكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده مه‌عریفییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵوێسته سیاسییه‌ی خۆم، بڕیارمدا لێره به چه‌ند دێڕێك باشتر مه‌به‌سته‌كه‌م روون بكه‌مه‌وه.
لیستی گۆڕان، وه‌ك له‌وێدا ئاماژه‌م پێی‌دابوو، لیستێك نییه به بڕیاری خه‌ڵكی یاخی و گه‌نج و ته‌له‌به دروستبووبێت، به‌ڵكو به بڕیاری یه‌كێك له كه‌ڵه ئه‌ندامه‌كانی سه‌ركردایه‌تی حیزبێك دروستبووه كه (سه‌باره‌ت به هه‌ر هۆكارێكی شه‌خسی، به‌رژه‌وه‌ندیی تاقمێك، یان هه‌ر هۆكارێكی ناوخۆیی حیزبی) له‌و حیزبه دهسهڵاَتداره هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و ده‌یه‌وێ "باڵێك" دروست بكات. واته چه‌ند كه‌سێكی مونشه‌قی حیزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌م لیسته‌یان دروستكردووه، نه‌ك نه‌وه‌ی گه‌نج و ته‌ڵه‌به و رووناكبیری خاوه‌ن عه‌قڵیه‌تی ئه‌مڕۆ. ئه‌م راستییه‌ش هیچ كه‌س ناتوانێ نكۆڵی لێبكات، ته‌نانه‌ت خودی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لیسته‌ش باش باش ئه‌م راستییه ده‌زانێت. هه‌ر بۆیه‌ش، هه‌ر ئان و ساتێك، ئیحتیمالی هه‌یه، له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌گه‌ڵ (ینك)ی باڵی (لیستی كوردستانی) كه ئه‌مڕۆ به (خائین و گه‌نده‌ڵ)ی ده‌زانێ، جه‌بهه و هاوپه‌یمانێتی دروست بكاته‌وه.
كه‌واته، نه‌ك ته‌نیا ئه‌ركی من، به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موو ته‌ڵه‌به و گه‌نج و رووناكبیرێكه، پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناو لیستێكه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی خه‌بات بۆ لیستێك بكات، پێویسته وردبێته‌وه و بیربكاته‌وه.
له‌مه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م لیستی گۆڕانه له ئاكامدا ده‌بێته بزووتنه‌وه‌یه‌ك و "حیزبێك" خراپه‌كارانه سوود له‌و تووڕه‌یی و یاخیبوونه جوانه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌رده‌گرێت و ده‌یانكاته سووته‌مه‌نی "بزووتنه‌وه‌كه‌ی خۆی".. ته‌نانه‌ت به‌دووری نابینم كه "ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه" له داهاتوودا نه‌ك هه‌ر ریزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و نه‌وه‌ی یاخی (به رۆشبیرانیشهوه) تووشی پارچه‌پارچه‌یی و دوژمنایه‌تی بكات له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، به‌ڵكو كار ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه سه‌دان گه‌نج و ته‌ڵه‌به و خه‌ڵكی سهرچیغچوو، له خۆپیشاندان و شه‌ڕه خوێناوییه‌كانی داهاتوودا "دیسان" له تڕی سه‌گ بچن.
به‌م شێوه‌یه، ئه‌مجاره، شه‌ڕی براكوژیی داهاتوو، به تێگه‌یشتنی من به‌ناوی شه‌ڕی نێوان دوو حیزبه‌وه ناكرێت، به‌ڵكو به‌ناوی شه‌ڕی ئۆپۆزیسیۆن دژی حكوومه‌ت له كوردستانی ساڵانی داهاتوودا هه‌ڵده‌گیرسێت!
ئه‌گه‌ر له‌كاتی شه‌ڕی براكوژیدا دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه (كه سه‌ركردایه‌تی لیستی گۆڕان ئه‌وكاتیش هه‌ر ده‌وری شهڕكارانهی سه‌ره‌كییان هه‌بوو) هاتن رۆشنبیرانی نیشتمانپه‌روه‌ریان بۆ سه‌ر سه‌وز و زه‌رد دووله‌ت كرد و رۆشبیرانی دڵسۆزی میلله‌تیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرده دوژمن، ئه‌وا ئه‌مه‌تا ئه‌مڕۆش، به‌شێك له سه‌ركردایه‌تیی هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و خوێنڕێژه‌ی براكوژیی جاران، په‌شیمان له پارچه په‌ڕۆی سه‌وز، ده‌یه‌وێت بێت (ئه‌مجاره به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه!) پارچهپهڕۆیهكی شین له‌جیاتی سه‌وز بداته ده‌ست رۆشنبیرانی ئۆپۆزیسیۆن و له‌تیان بكات، له‌گه‌ڵ یه‌كتریان بكاته دوژمن له‌مه‌ش زیاتر ده‌یه‌وێ بێت ئه‌و گه‌نج و ته‌ڵه‌به یاخییانه‌ی كه ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیرانی بێلایه‌ن كه هه‌ژده ساڵی ره‌به‌قه به بیری یاخیبوون په‌روه‌رده‌مان كردوون، پارچه‌پارچه‌یان بكات و بیانكاته سووته‌مه‌نی جه‌نگێكی چاوه‌ڕوانكراوی دیكه‌ی براكوژی. ئه‌وه‌تا هه‌ر له ئێستاوه دیاره: چه‌ند رۆشنبیرێكی دڵسۆز و شه‌ره‌فمه‌ندی وه‌ك د.شاهۆ سه‌عیدی كرده كاندیدی خۆی، هه‌ندێكیشی كرده لایه‌نگرانی، به‌شێك له گه‌نج و ته‌ڵه‌به یاخییهكانیشی والێكرد كه بێن كتێبه‌كانی "باوكی رۆحیی خۆیان" بسوووتێنن! رۆژێك دادێ كاتێك ده‌بینن لیستی گۆڕان له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌گه‌ڵ (ینك) چووه جه‌بهه‌یه‌كی هاوپه‌یمانه‌وه، په‌نجه‌ی په‌شیمانی بگه‌زن و بڵێن "هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌و فه‌رهاد پیرباڵهی كه كتێبهكانیمان سووتاند".
ئه‌و بۆشاییه سیاسییه‌ی ناو به‌ستێنی ئۆپۆزیسیۆن، یان نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی رێكخراوه‌یی مه‌ده‌نییانه بۆ ته‌ڵه‌به و رۆشنبیر و گه‌نجانی یاخی (به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه یه‌كێتی تێیدا باڵاده‌سته)، هۆیه‌ك بوو له‌وه‌ی كه لیستی گۆڕان سه‌ربكه‌وێت و ئه‌و هه‌موو ته‌ڵه‌به و رۆشنبیر و گه‌نجه یاخییانه له ده‌وری كۆببنه‌وه.
من باش باش پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌م كه چۆن دیسان رۆشنبیرانی ئۆپۆزیسیۆن دابه‌ش ده‌بنه سه‌ر دوو باڵ، هه‌روه‌ها چۆن ئه‌مجاره‌یان رۆشنبیرانیش به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ده‌چنه سه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه خوێناوییه‌وه. هه‌ر له ئێستاشه‌وه ئه‌وه‌تا عه‌قڵیه‌تی كۆنه‌خوازی وه‌دیاركه‌وت، عه‌ینه‌ن جاران، ده‌ستیان پێكرد جیاوازی قبووڵ نه‌كه‌ن و.. شه‌خس پیرۆز بكه‌ن و گرد پیرۆز بكه‌ن و.. به‌ره‌نگی "شین" شه‌ڕه‌په‌ڕۆ درێژه پێ بده‌ن!.
كه‌واته به‌شێكی زۆر له‌و جنێونامه و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه‌ی لێم كراون و له داهاتووشدا به‌رده‌وام به‌هۆی ئه‌م شیكردنهوهیهوه رووبه‌ڕووم ده‌بنه‌وه، ده‌بێ له‌لایه‌ن ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌سه‌ڵاتخواز و لایه‌نگیره سه‌له‌فیانه‌وه ئاراسته‌ی من بكرێن كه دژی ئه‌م پێشبینی و شرۆڤهكردنانهی منن، نه‌ك له گۆشه‌نیگایه‌كی مه‌عریفی و راستیبێژهوه هه‌ڵقوڵابن.
پاڵپشتی هه‌ره به‌هێزی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی لیستی گۆڕان كه له‌م هه‌ڵبژاردنه تازه‌یه‌دا وه‌ده‌ستی هێنا بێگومان بریتی‌بوو له‌و هه‌زاران ده‌نگه گه‌نج و یاخییانه‌ی كه رۆشنبیرانی سه‌رازا و یاخیگهرای بێلایه‌ن له ساڵی 1991 به‌ملاوه تا ئه‌مڕۆ په‌روه‌رده‌ی كردبوون: له كاتێكدا سه‌ركردایه‌تیی "لیستی گۆڕان" له‌و ماوه‌یه‌دا 1991 – 2009 بۆ خۆی تاجی مقهببایی له‌سه‌ربوو، به‌شێك بوو له ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی و سه‌له‌فیه‌ت.
ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و خاڵانه‌ی كه من له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی KTV پێم لهسهرداگرتبوو. ئه‌مه‌ش چونكه من به‌لامه‌وه حه‌یف بوو ،ئێستاش پێم حه‌یفه، نه‌وه‌یه‌كی گه‌نج، نه‌سلێكی خوێنده‌وار و قوتابی، وه‌چه‌یه‌كی یاخی، كه ئێمه‌ی رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسانی تووڕه له‌ساڵی1991 به‌ملاوه تا ئه‌مڕۆ به‌بیری یاخیگه‌ری په‌روه‌رده‌مان كردبوون و بۆ یاخیبوون ئاماده‌مان كردبوون كه‌چی له‌ولاوه به سووك و سانایی "تاقمێكی مونشه‌ق له حیزبێكی دهسهڵاتگهرهوه" بێت له ژێر پارچه په‌ڕۆیه‌كی شینی تاقمه‌كه‌ی خۆیدا كۆیان بكاته‌وه‌و بیانكاته سووته‌مه‌نیی "بزووتنه‌وه‌كه‌ی" خۆی.
من ئه‌م خراپ سوود وه‌رگرتنه حیزبییه‌م پێ حه‌یفه، ئه‌م به‌كارهێنانه حیزبییه‌م پێ حه‌یف بوو له‌لایه‌ن تاقمێكی ده‌سه‌ڵاتخوازی حیزبییه‌وه كه هات نه‌وه‌ی یاخی و گه‌نجی ئه‌مڕۆی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییهكانی خۆی به‌كارهێنا! ئه‌مه له‌كاتێكدا من بڕوام وایه: هه‌موو "رێكخستنێكی بزووتنه‌وه‌یی" له كۆتاییدا ده‌بێته‌وه ده‌سه‌ڵاتێك . له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تێگه‌یشتنی من ئه‌مه‌یه: یاخیبوون، چه‌مكێكی مه‌عریفی و دینامیكی و هه‌تا هه‌تاییه به ده‌نگدانه حیزبێك یان بهدهنگدانه سه‌رۆكێك كۆتایی نایێت و چاره‌سه‌ر ناكرێت.
به‌م شێوه‌یه، هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌گرانه‌ی من دژی "لیستی گۆڕان" هه‌ڵوێستێكی مه‌عریفییه نه‌ك حیزبی وه‌ك هه‌مان هه‌ڵوێستی مه‌عریفیم دژی لیستی كوردستانی و ئیسلامی و شیوعی و دژی هه‌ر لیست و حیزبێكی دیكه‌ش . درۆ ده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌ناڵ و رۆژنامه و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن گوایه من ده‌نگم داوه‌ته لیستی كوردستانی یان گوایه بانگه‌شه‌م بۆ كردوون، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیش له 60%ی خه‌ڵكه‌ش كه ده‌نگیان داوه‌ته لیستی كوردستانی، به هیچ شێوه‌یه‌ك، به خائین و خۆفرۆش و خزمه‌تكاری ده‌سه‌ڵات نازانم، چونكه ئه‌م 60%یه به‌شێكی فراوانی میلله‌ته بێ كاره‌با و هه‌ژاره‌كه‌ی منن، به‌وپه‌ڕی ئیحترامه‌وه ته‌ماشای خواست و هه‌ڵبژاردن و بڕیاره‌كه‌یان ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر خۆیشم به جیا هاتم ده‌نگم دایه (لیستی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ) ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یێنێ كه من به دوای قوونی حیزب و لیست و سه‌رۆك و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات كه‌وتووم، هه‌موو كه‌سێك ده‌بێ دهنگبدا، (ده‌نگێك) بداته لیستێك، كاندیدێك . ئه‌مه لایه‌نه شه‌خسییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتم ئه‌م ده‌نگدانه شهخسییهم كرده پرۆپاگه‌نده و بانگه‌شه و خیتابێكی مه‌عریفی (كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مكردووه)، راسته له‌و كاته‌دا ئه‌م پرۆپاگه‌نده و بانگه‌شه‌یه‌ی من بۆ ئه‌و لیسته، جێگه‌ی گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌یه.
من كه نووسه‌رم، ده‌بێ بیربكه‌مه‌وه، بیربكهمهوهو هه‌میشه ناڕازی، ره‌خنه‌گرانه ته‌ماشای هه‌موو شتێك بكه‌م و شرۆڤه‌یان بكه‌م. به شێوه‌یه‌كی گشتیش، به ئاشكرا و به‌ده‌نگی بڵند هه‌میشه گوتوومه‌و ده‌یڵێمه‌وه: گرفتی من له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكه نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر خوانه. كێشه‌ی من تا هه‌تایه له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب و تاقمێكه نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ حیزبێك و تاقمێك كه ئه‌مڕۆ به "گه‌نده‌ڵ" تاوانباره. یاخیبوونی من دژی هه‌موو لیست و حیزب و سه‌رۆك و ده‌وڵه‌ت و ئینتیخاباتێكه، له هه‌موو سه‌رده‌مێك و له هه‌موو شوێنێكدا.. تا هه‌تایه. به‌ڵام مافی هاووڵاتیبوونی خۆشمه كه ده‌نگ ده‌ده‌مه كام لیست و كام كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی.
من، هه‌میشه و تا هه‌تایه، خۆم له سه‌رووی هه‌موو لیست و سه‌رۆكێك، له سه‌رووی هه‌موو ئینتیخابات و حیزبێكدا ده‌بینم، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه من له واقیعدا له خواره‌وه‌ی هه‌موو لیست و سه‌رۆك و ئینتیخابات و حیزبێكدام، ناچارم و مافی خۆشمه، به عاده‌ت، یان به‌پێی بارودۆخێكی سیاسی كه له به‌رژه‌وه‌ندی شیعردایه، هه‌قی خۆمه: وه‌ك چۆن ته‌فزیڵی سواربوونی (ته‌كسییه‌كی ده‌ربه‌ست) ده‌كه‌م به‌سه‌ر سواربوونی پاسێكی هه‌ژده نه‌فه‌ری بۆ گه‌یشتنه مه‌نزڵگه‌یه‌ك، ئاوها ته‌فزیڵی ده‌نگدانه (لیستی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ) بكه‌م به‌سه‌ر ده‌نگدانه (لیستی گۆڕان). هه‌روه‌ك چۆن ته‌فزیڵی خواردنی (شێخ مه‌حشی) ده‌كه‌م به‌سه‌ر خواردنی (تۆڵكه و ساوار) و (یاپراخ بیبی) و (ترخێنه)، ئاوهاش ته‌فزیڵی ده‌نگدان به مه‌سعوود بارزانی بكه‌م به‌سه‌ر ده‌نگدان به كاندیده‌كانی دیكه. من هونه‌رمه‌ندم، نه‌ك مامۆستایه‌كی مه‌سڵه‌حه‌تچی، كێ مووچه‌ی زیاتری بداتێ ده‌نگ بداته ئه‌و!.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌ز باوه‌ڕم: خۆ ئومێدهواركردن به‌وه‌ی كه لیستێك یان حیزبێك ده‌مانگه‌یێنێته كه‌ناره‌كانی به‌خته‌وه‌ری و گۆڕان و ئاسووده‌یی، ئیشی ته‌نیا ئه‌و لیست و حیزب و سه‌ركرده كهمفام و رۆشنبیره ساویلكانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ مرۆڤی یاخی فریو بده‌ن، له چه‌مكه‌كانی یاخیبوون و خواستی تاكڕهوگهرایی دووریان بخه‌نه‌وه و دووباره بیانهێننه‌وه ناو "مێگه‌ل" و حیزب و لیست و ده‌سه‌ڵاته‌وه.
هه‌ر ئه‌مه‌ش یه‌كێك له هۆكاره‌كان بوو كه من خۆم لیستێكم دروست نه‌كرد و خۆم كاندید نه‌كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو داواكاریه‌ی لێم ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی لیست دروست بكه‌م و خۆم كاندید بكه‌م (خۆشم هه‌ر بیرم لێ ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له كۆتاییدا دروستم نه‌كرد)، نه‌مكرد، چونكه پێموابوو كه دروستكردنی لیست، یان هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گه‌نج و گرفته‌كانی یاخیبوون له رێگه‌ی حیزب و سیاسه‌ته‌وه، دیسان ده‌تباته‌وه ناو ده‌سه‌ڵات، پاشان خۆشت ده‌كاته‌وه به‌شێك له ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه‌ش له بێ هووده‌یی و خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێكی زیاتر هیچی دیكه نییه. یاخیبوون مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌عریفی و دینامیكی و مرۆڤایه‌تییه، تا هه‌تایه هه‌ر ده‌مێنێ و ده‌بێ هه‌میشه ئاوها جوان، عه‌ینه‌ن هونه‌ر، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو لیستێك، واته له دژی هه‌موو حیزب و تاقمێكدا بمێنێته‌وه! ئه‌وه‌ی وای لێكردم ئه‌و قسانه‌ی سه‌ر شاشه‌ی Ktv بكه‌م، ئه‌وه‌بوو كه ده‌مدیت، یاخیبوون و هێزی یاخیبووی ئه‌و هه‌موو گه‌نج و ته‌ڵه‌به ناڕازییانه له‌لایه‌ن تاقمێكی حیزبییه‌وه هه‌ڵمژراوه(امتصاص كراوه) یان پاوان كراوه، عه‌ینه‌ن (ارچ الموعود).
پێم ناخۆش بوو ،ئێستاش پێم ناخۆشه، كه ده‌مبینی، خه‌ڵكانێكی یاخی، لاوگهلێكی تووڕه‌ی نیهتپاك، هه‌ر له‌ئێستاوه هاتوون دووباره سیفه‌تی "پیرۆزی" ده‌به‌خشنه تاقمێكی بچكۆله‌ی حیزبی كه ده‌یه‌وێ له داهاتوودا ببێته ده‌سه‌ڵات! (ئاخر گردێكی حیز چییه تۆ سیفهنی پیرۆزیی پێ ببه‌خشیت و ناوی بنێی گردی پیرۆز!؟)
پێم ناخۆشبوو كه ده‌مبینی ،ئیستاش كه ده‌بینم، لاوگهلێكی ناڕازی و نیهتپاك، هه‌ر له ئێستاوه هاتوون دووباره گرد پیرۆز ده‌كه‌ن و "پاڵه‌وان" دروستده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و "گرده پیرۆزه" ببێته مه‌نزڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه و ئه‌و پاڵه‌وانه‌ش ببێته سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دواڕۆژ.
ئه‌وه‌شم هه‌ر پێ ناخۆش بوو كه ده‌مبینی ،ئێستاش كه ده‌بینم، ئه‌و پاڵه‌وانه پیرۆزانه دێن له "گردی پیرۆزه‌وه" به‌ڵێن ده‌ده‌نه ئه‌و هێزه یاخی و ناڕازییه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و پێیانده‌ڵێن كه گۆڕان له ژیانی ئه‌و گه‌نجانه‌دا له‌م گرده پیرۆزه‌وه ده‌ست پێده‌كات و… گوزه‌رانیان له‌م گرده پیرۆزه‌وه به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری دێته گۆڕاندن. من ئه‌م دهسخهڕۆكردنهی ته‌ڵه‌به و ئه‌م بهسههووبردنهی گه‌نجانم له‌لایه‌ن "گردی پیرۆز" و "لیستی پیرۆزی گۆڕان"ه‌وه هێنده پێ ناخۆش بوو كه خه‌ریكبوو له‌سه‌ر شاشه‌ی تهلهڤزیۆنهكهوه به‌ده‌نگێكی بڵند بڵێم (گۆڕان له گرده مژه‌وه ده‌ست پێده‌كات نه‌ك له گردی پیرۆزه‌وه)، باوه‌ڕیشم وایه كه بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی، ولیه‌م رایش، له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا (الپوره الجنسیه) له‌م باره‌وه، زۆر راست بكات.
بیست و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه تاقمێكی نیوه‌یان حیزبیی مونشه‌ق ودیكتاتۆری سه‌ر به حیزبێكی به‌قسه‌ی خۆیان گه‌نده‌ڵ، با بشتوانن بگه‌نه ناو ئه‌م په‌رله‌مانه داخراوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه سه‌قه‌ته‌ی كوردستان، به‌ڵام چۆن ده‌توانن گرفته‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و یاخیبوونی بێ كه‌ناری مرۆڤی گه‌نج چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ مرۆڤی یاخی، ئه‌گه‌ر گه‌نج بێت یان ته‌ڵه‌به یان جوتیار یان دوكاندار یان په‌نچه‌رچی.. پێویسته به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك رازی بێت و چاوه‌ڕێ بكات چۆن وزه و هێزی خۆی دژی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ی كه له داهاتوودا ده‌یه‌وێ بیخاته چوارچێوه‌و ژێر كۆنترۆڵه‌وه، بخاته‌وه‌گه‌ڕ.
یاخیبوون ناچێته ژێر باری هیچ لیست و سه‌رۆك و حیزب و ئینتیخاباتێكهوه، وه‌كو شیعر.. تا هه‌تایه دژ، تا هه‌تایه ناڕازی، عه‌ینه‌ن هونه‌ر هه‌میشه نائارام و ناڕه‌زا ده‌مێنێته‌وه!.
زۆربه‌ی چاودێره سیاسییه‌كان رایان وابوو كه سیناریۆی لیستی گۆڕان یه‌كێك له ئامانجه‌كانی، ئه‌وه‌بوو كه له لایه‌كه‌وه زه‌برێكی كوشنده بوهشێنێتـه پایه‌ی مه‌سعود بارزانی و ده‌سه‌ڵاتی (ینك) بۆ ئه‌وه‌ی (ینك) ناچار بكات گوێ له شه‌خسی نه‌وشیروان مسته‌فا رابگرێت و به‌گوێی بكات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌پێناو هه‌ڵمژینی هێزی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌پگه‌ر و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی هێزه ئیسلامییه‌كان دروستكرابوو، ئینجا به‌ڕاستیش، ئه‌وه‌تا ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، زۆر به ئاشكرا هه‌قیقه‌تی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ی به‌ڕاست سه‌لماند، به‌هۆی د. كه‌مال میراوده‌لییه‌وه كه من واتێده‌گه‌م كاندیدی ژێراوژێری لیستی گۆڕان و هه‌ندێك له ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانی (ینك)یش بوو، (دڵنیام ته‌نسیقێك له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نگر و ئه‌ندامانی لیستی چاكسازی و یه‌كگرتووشدا هه‌بووه) شتێك له ده‌نگده‌ره‌كانی مه‌سعوود بارزانیی كه‌م كرده‌وه، له‌ولایشه‌وه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نگرانی حیزبی شیوعی و چه‌په‌كان، ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی حیزبه ئیسلامییه‌كانیش، به پێچه‌وانه‌ی ئینتیخاباتی رابردوو، ده‌نگی خۆیان دایه نه‌وشیروان مسته‌فا.
گه‌لێك له چاودێره سیاسییه‌كان دامه‌زراندنی لیستی گۆڕانیان به‌و هه‌موو پاره‌و پوول و سامان و پشتگیرییه زۆره‌ی خودی یه‌كێتی نیشتمانییه‌وه، وا لێكده‌دایه‌وه كه ئه‌مه موئامهرهیهك بێت بۆ هه‌ڵمژینی وزه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی چه‌پ و كۆمۆنیست و به‌تایبه‌تیش ئیسلامییه‌كان، هه‌ندێ چاودێری دیكه‌ش وایانده‌بینی كه ئه‌مه موئامه‌ره‌یه‌كی (ینك) ه دژی پارتی دیموكراتی كوردستان. كه‌چی (ینك) وایده‌بینی كه نه‌خێر ئه‌مه وه‌ك كوده‌تایه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فایه دژی (ینك)خۆی، ئه‌گه‌رچیش باجی ئه‌م موئامه‌ره و كوده‌تایه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دژی (ینك) پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یدات و به‌سه‌ر (پدك)دا ده‌شكێته‌وه. ئه‌وه‌تا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌ردوو حیزبی ناو لیستی كوردستانی، ئه‌م راستییه باش باش ده‌سه‌لمێنن.
هه‌موو ئه‌م لێكدانه‌وه جۆراوجۆرانه له‌لایه‌ن چاودێره سیاسییه‌كانه‌وه، تێبینیتان كردووه، به‌ده‌وری یه‌ك ته‌وه‌ره‌دا ده‌سووڕێنه‌وه "هێزێكی گومان‌لێكراو"، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی كه ره‌گوڕیشه‌ی خۆی له‌ناو ده‌سه‌ڵات و حیزبێكی دهسهڵاتگهرهوه هه‌ڵێنجاوه كه‌چی ده‌شیه‌وێ خه‌ڵكی به‌سته‌زمان و گه‌نجی یاخی و چه‌مكی یاخیبوون و ناڕه‌زایی بكاته دارده‌ستی ئه‌م شه‌ڕه‌ی خۆی بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات.
گۆڕانخوازه راسته‌قینه و قاره‌مانه راستگۆكانی ریفۆرم، كه به‌ڕاستی له كانگای عه‌قڵ و مه‌عریفه و دڵه‌وه بێ‌وچان هه‌وڵیانداوه و ده‌ده‌ن كه سیسته‌مه‌كانی وڵات و په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵگه بگۆڕن، ئه‌م رووناكبیره جوان و بێده‌نگ و شكۆمهندانهن كه تاكو ئێستا دڵیان نه‌هاتووه هیچ دیوارێكی هیچ شه‌قامێكی وڵاته‌كه‌یان به وێنه‌یه‌كی ئینتیخابات و به هیچ په‌ڕۆ و پاتاڵێكی شین یان سه‌وز و زه‌رد و سپی و مۆر و نارنجی پیس بكه‌ن. به‌ختیار عه‌لی، شێرزاد حه‌سه‌ن، زیره‌ك كه‌مال، مه‌ریوان وریا قانیع، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، رێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی، شوان ئه‌حمه‌د، مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، ئاراس فه‌تاح، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، د.شاهۆ سه‌عید، نه‌به‌ز گۆران، شوان محه‌ممه‌د، هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا، رێبوار سیوه‌یلی.. هه‌روه‌ها چه‌ندین رۆژنامه‌نووسی جه‌سوور و چه‌ندین رۆشنبیری سهرازای دیكه.. كه چه‌ندین ساڵ پێش ئینشیقاقی نه‌وشیروان مسته‌فا زه‌مینه‌یان بۆ گۆڕان و ریفۆرم خۆشكردبوو: كه‌چی به‌ری داری ماندووبوونی ئه‌م رۆشنبیره سهرگهڤازانه لیستی گۆڕان خواردی، به‌ری ره‌نجی هه‌موو ئه‌م نووسه‌ره سهرازایانه رژایه ناو لیستی گۆڕانه‌وه به سه‌ركردایه‌تیی تاقمێك كه خۆیان له ساڵانی رابردوودا به‌شێك بوون له ده‌زگا داپڵۆسێن و گه‌نده‌ڵه‌كه: ته‌نانه‌ت به‌شێكی سوودمه‌ندی له هه‌مووشیان گه‌نده‌ڵتر و دیكتاتۆرتر.
ئه‌م حه‌قیقه‌ته ناشرین و ئه‌م واقیعه تاڵه بوو كه منی والێكرد ئاگاداری گه‌نجانی یاخی بكهمهمهوه: فریو نه‌درێن، یاخیبوون هه‌میشه‌یی و دینامیكی و تا هه‌تاییه!
بۆ ئه‌وه‌ی بچمه ناو هه‌ندێ ورده‌كارییه‌كانی ده‌نگدانی خۆم به مه‌سعود بارزانی، ده‌مه‌وێ پرسیارێك وه‌ڵام بده‌مه‌وه: نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان، مادام خۆی به ئۆپۆزسیۆن داده‌نێت، ئایا بۆچی كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تیی بۆ لیسته‌كه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌بژارد؟. له‌وانه‌یه ئه‌وه مافی دیپلۆماسیانه‌ی خۆی بێت، به‌ڵام رهگوڕیشه و بنه‌ماكانی ئه‌م مافه دیپلۆماسییه پێویسته شیته‌ڵ بكرێته‌وه. ئایا بۆچی روون و ئاشكرا نه‌هات هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی روون بكاته‌وه؟ بۆچی نه‌هات روون و ئاشكرا به من و به ئه‌ندامه‌كانی خۆی و به میلله‌ت بڵێ: ده‌نگی خۆتان مه‌ده‌نه مه‌سعود بارزانی چونكه مه‌سعود بارزانی له ده‌سه‌ڵاته و سه‌رۆكێكی خراپه؟! ئایا هۆی ئه‌م (خه‌ت ره‌جعه) چییه؟ ئه‌م (خه‌ت ره‌جعه) یه چۆن لێكده‌درێته‌وه؟ ئه‌مه گرنگترین پرسیاره كه ده‌بێ رووبه‌ڕووی لیستی گۆڕان بكرێته‌وه. پێش ئه‌وه‌ی گازانده له منێك بكه‌ن كه زۆر سه‌ربڵندانه و به ده‌نگێكی زۆر دڵنیا و ئاشكراوه ده‌نگی خۆم وه‌ك هاووڵاتییه‌ك، دایه مه‌سعود بارزانی، ئه‌و سه‌ركرده بوێره‌ی كه ئاڵای كوردستانی بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی كوردستاندا، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و بوێرانه، له جیاتی ئاڵا قۆڕ و ناشیرینه‌كه‌ی عێراق، له‌سه‌ر سه‌ری مندا شهكاندهوه.
نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان، بۆچی به ئاشكرا نه‌هات بڵێ: ده‌نگی خۆتان بده‌نه د.كه‌مال میراوده‌لی یان بیده‌نه د.هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، یان بیده‌نه كاندیده‌كانی دیكه؟ چما له‌ناو ئه‌م هه‌موو كاندیدانه‌ی دیكه‌دا "پیاوێك نه‌بوو" كه لیستی گۆڕان به "شایسته‌ی" بزانێت؟ ئه‌م سیاسه‌تی (خه‌ت ره‌جعه)ی لیستی گۆڕان چه‌ندی به چه‌ند؟! به‌ڵێ، ئه‌م سیاسه‌ته نائاشكرا و ژێراوژێره، بۆ من جێگه‌ی گومان بوو. تۆ چۆن ده‌توانی گۆڕانخوازیش بیت و له هه‌مبه‌ر سهرۆكێكیش كه پێتوایه (بنه‌ماڵه‌چی) و (كۆنه‌خواز)ه، بێده‌نگ بی؟!
كارم به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نییه بپرسم: ئایا لیستی گۆڕان بۆچی نه‌هات لیستێكی هاوبه‌ش و هاوپه‌یمان، هاوسه‌نگه‌ری ئۆپۆزسیۆنه چه‌په‌كان دروست بكات؟ ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌بوو كه له داهاتوودا لیستی گۆڕان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ باڵی ینك له ناو په‌رله‌ماندا سه‌نگه‌رێكی دژی پدك دروستكرد، ئازاد بێت و نه‌كه‌وێته ژێر گله و گازانده‌ی ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌ی هاولیستی ئه‌مڕۆی خۆی.
هه‌ر له باره‌ی هۆی ده‌نگدانی خۆم به مه‌سعوود بارزانی، دیسان به پرسیارێكی دیكه وه‌ڵامێكی دیكه‌ش ده‌ده‌مه‌وه: ئایا سه‌رۆكێكی پێشووی هه‌رێمێك، با دیكتاتۆر و هه‌رچییه‌كی خراپیشه بێت، ئه‌گه‌ر له‌ناو په‌رله‌ماندا رایبگه‌یێنێت كه به‌بێ راو ده‌نگی زۆرینه‌ی میلله‌ت ئاماده نییه ببێته‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی جوان و دیموكراتبوونی ئه‌و سه‌رۆكه نییه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نییه كه ئه‌و سه‌رۆكه، به‌ڕاستی ده‌یه‌وێ خه‌ڵك و رۆشنبیران و ئۆپۆزسیۆن و تاكه كه‌سه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی فێری جه‌ساره‌ت و بوێری و دیموكراسی بكات، هیچ نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن و خۆ هه‌ڵبژاردن تاقی بكه‌نه‌وه؟ كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هیچ یه‌كێك له‌و حیزبانه‌ی كه ئێمه به گۆڕانخواز و ئۆپۆزسیۆنیان ده‌زانین، به لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاشه‌وه، خه‌ت رهجعهیهكیان بۆخۆیان هێشته‌وه و جه‌ساره‌تیان نه‌كرد بێن به ئاشكرا كاندیدێكی خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبژێرن: ته‌نیا لیستی پێشكه‌وتن نه‌بێ؟. بۆچی؟
كه‌واته، چما هه‌ر ته‌نیا ئۆپۆزسیۆنی ترسنۆك و ئه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نییه هیچ لهبارنهبووانهی كه وۆرك شۆپ بۆ گه‌نج و رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌كه‌نه‌وه ده‌توانن خه‌ڵك فێری یاخیبوون و جه‌ساره‌ت و دیموكراسی بكه‌ن، یان هه‌ڵوێستێكی جه‌سوورانه‌ی ئاوهای وه‌كو ئه‌م پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌ی میلله‌تیش؟ مه‌به‌ستم بێگومان مه‌سعود بارزانیییه، كه منی ناچار كرد ، هیچ نه‌بێ بۆ ده‌ستخۆشی لێكردنی، بۆ ئافه‌رین پێگوتنی، له‌به‌ر خاتری ئه‌م هه‌ڵوێسته جوامێر و دیموكراسییه‌ی خۆی، ده‌نگی بده‌مێ! ئومێدیش ده‌خوازم باشووری كوردستان بگه‌یێنێته ئاقاره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی!
ئه‌مه له‌كاتێكدا "گۆڕانخواز و دیموكراتخوازه‌كان" دوای ده‌رچوونی مه‌سعود بارزانیش به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ده‌ستهێنانی 70%ی ده‌نگه‌كانی میلله‌ت، ئێستاش هه‌ر داوا ده‌كه‌ن مه‌سعود بارزانی ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تی خۆی بكشێنێته‌وه؟ ئه‌مه چ جۆره دیموكراسیهتێكه لای ئه‌و تاقمه دیموكراتانه؟ ئاخۆ ده‌بێ چی له‌م جۆره دیموكراسی و دیموكراتخوازانه چاوه‌ڕێ بكرێت ئه‌گه‌ر بكرێنه سه‌رۆك و ئه‌م جۆره شتانه؟
مه‌سعود بارزانی 70%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه، ئه‌مه له كاتێكدا لیستی كوردستانی به هه‌مووی 60%ی ده‌نگه‌كانی هه‌یه. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ كه 10%ی ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ر ده‌نگی داوه‌ته مه‌سعود بارزانی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه من وا تێده‌گه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌نگی زیاتریشیان داوه‌ته مه‌سعود بارزانی، چونكه دڵنیام كه له‌ناو یه‌كێتییه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ره‌كان (به‌تایبه‌تی باڵێكی دیاریكراو) ده‌نگیان نه‌داوه‌ته بارزانی.
ئه‌م لێكدانه‌وه لۆژیكییه، هیچ نه‌بێ، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه من له ده‌نگدانه‌كه‌ی خۆمدا، له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگی میلله‌تی خۆمدا كۆك بوومه و به سه‌هوو نه‌چوومه. حه‌وت ساڵ پێش ئه‌مڕۆش له 2003 له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی سه‌حه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ،فیلمه‌كه‌م لایه، گوتوومه: "پێویسته هه‌ر هه‌موو دنیا، به كۆماری ئیسلامی ئێرانیشه‌وه، سوپاسی مه‌سعوود بارزانی بكات، چونكه بارزانی وڵاتی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و دنیای، له‌ده‌ست پیسترین دیكتاتۆری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و دنیا رزگار كرد".
ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م و هه‌موو دنیاش ده‌زانێ: نه مننه‌ت و پێویستیم به مه‌سعوود بارزانی هه‌یه، نه رۆژێكیش مه‌جبوور بوومه و ده‌بم كه یه‌ك دینار له مه‌سعوود بارزانی داوا بكه‌م یان وه‌ربگرم. هاوڕێ و هاوه‌ڵه‌كانی من، هه‌موویان سه‌رۆك په‌رله‌مان و وه‌زیر و پرۆفیسۆر و په‌رله‌مانتار و موسته‌شارن! ته‌خت و پایه‌ی هه‌موویان، به یه‌ك دێڕ شیعری خۆم ناگۆڕمه‌وه:
اسیرم نكرد این ستمكاره گیتی
زیرا كه من بر نفس خویش امیرم
له كۆتاییدا، رایده‌گه‌یێنم و دووپاتی چه‌ند راستییه‌ك ده‌كه‌مه‌وه:
1 -من به‌وپه‌ڕی دڵنیایی و سه‌رفرازییه‌وه ده‌نگم داوه‌ته مه‌سعوود بارزانی بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ویژدانیشم له‌م باره‌وه زۆر ئاسووده، سه‌ریشم بڵند.
2 -به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ شوێنێك و له هیچ رێگه‌یه‌كه‌وه ده‌نگم نه‌داوه‌ته (لیستی كوردستان)، هه‌ر رۆژنامه و سایت و كه‌ناڵ و هه‌ر كه‌سێكیش به‌ناوی منه‌وه لێدوانی بڵاوكردبێته‌وه، درۆ ده‌كات و راست نییه، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی كه گوایه من بانگه‌شه‌م بۆ (لیستی كوردستان) كردبێت.
3 -له‌باره‌ی لیستی گۆڕانیشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم، بۆچوونه‌كانی خۆمم له‌باره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
سوپاس بۆ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی كه پێش چه‌ند رۆژێك روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ناوی منه‌وه بڵاوكردبووه‌وه. به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئاماده نیم جارێكی دیكه قسه له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه بكه‌م، وه‌ڵامی هیچ ره‌خنه و هیچ كه‌سێكیش ناده‌مه‌وه.
ئه‌مه تێگه‌یشتنی سیاسیی من بوو له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی كوردستان. هه‌ر گه‌نج و ته‌له‌به و فیته‌ر و مامۆستا و وه‌زیر و سیاسه‌تمه‌دار و دوكاندار و سه‌رۆك و سه‌ركرده و سه‌رنووسه‌ر و سه‌رتاش و دارتاش و سایه‌ق تاكسییهكیش، (هه‌ر خوێنه‌رێكی كتێبه‌كانم!) ئه‌گه‌ر منی ته‌نیا به‌مه‌رجی ئه‌وه خۆش بوێت كه لایه‌نگیری لیست و حیزبه‌كه‌ی ئه‌و بكه‌م، فڵقیڕ .. زۆر به سه‌هوو چووه.. هیچ له‌باره‌ی كتێب و هونه‌ره‌وه نازنێت و جاهیله! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كتێبی من، هونه‌ری من، شیعری من، هه‌میشه، له‌سه‌رووی هه‌موو حیزب و لیست و ئینتیخابات و سه‌رۆك و په‌رله‌مانێك، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌خلاق و قیه‌م و ئایدیۆلۆژیا و ئاگرێكیشهوه. تا هه‌تایه وه‌ك رۆحی سه‌ركێش و یاخیگه‌ری خۆم ده‌شه‌كێته‌وه.