کوشتنی (دکتۆره مه‌روه)؛ ….. دارا ئه‌حمه‌د
کوشتنی (دکتۆره مه‌روه)؛
ئاکامی په‌روه‌رده‌ی فه‌رهه‌نگی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژئاوایه.دارا ئه‌حمه‌د
سه‌ده و نیوێک به‌ر له ئێستا مارکس گوتی ( دین ئه‌فیونی گه‌لانه)، یان له نووسراوه کۆمۆنیستییه‌کان هه‌رده‌م جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که سه‌رمایه‌داران بۆ درێژه‌دان به سیسته‌مه‌که‌یان دین ده‌که‌نه دارده‌ستی خۆیان بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌ر به‌رانگژبوونه‌وه‌یه‌ک. وه‌ک له کرده‌وه‌شدا ئاشکرایه که دین چۆن هه‌رده‌م وه‌ک ڤایرۆسێک کۆمه‌لگای مرۆیی تووشی چه‌ندین جۆر نه‌خۆشیی وه‌ک دواکه‌وتن و شه‌ڕ و تیرۆر و کاولکاریی کردووه له سه‌رتاسه‌ری جیهان. نموونه‌کانیش زۆر به ساده‌یی دیارن هه‌روه‌ک ده‌یبینین هه‌ر ووڵات و ناوچه‌یه‌ک چه‌نده‌ی پتر به یه‌کێک له دینه‌کان په‌یوه‌ست بووبن هێنده‌ش تووشی دواکه‌وتن بوونه له هه‌موو رووه‌کانی زانست و فه‌رهه‌نگ و تێکڕای کایه کۆمه‌ڵاتییه‌کانیتر.. هاوکاتیش زۆر به ئاسانی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته سه‌رمایه‌دارییه زلهێزه‌کان رووبه‌ڕووی شه‌ڕ و کاولکاری و تیرۆر و برسیێتی و نائارامیی کراونه‌ته‌وه.شه‌ڕ و تیرۆر هه‌ر له‌خۆه و ره‌مه‌کییانه ناتوانێ له‌نێو کۆمه‌ڵی مرۆیی جێگای خۆی بکاته‌وه ئه‌گه‌ر پێداویستی سیسته‌مێک نه‌بێ و سیسته‌مێک له‌پشتیه‌وه نه‌بێ و رێگه‌ی بۆ خۆش نه‌کا.. واته شه‌ڕ و تیرۆر درێژکراوه‌ی سیاسه‌ته.. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا ئه‌و سیسته‌مه له فه‌لسه‌فه‌وه ده‌ستپێده‌کا و چه‌ند فه‌یله‌سوفێک به‌رهه‌م دێنێ بۆ ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی شه‌ڕ تیۆرێزه بکه‌ن و ( دال و مه‌دلوول))ی بۆ بهێنننه‌وه. ساڵانێکی دوورودرێژه له‌لایه‌ن بیرمه‌نده سه‌رمایه‌دارییه‌کان هه‌ر له هزری فاشیست و ره‌گه‌زپه‌رستی (نیتشه)وه تا ده‌گاته تیۆری (شه‌ڕی شارستانییه‌کان) ی (هنگستۆن) به شێوازی جۆراوجۆر فه‌لسه‌فه‌ی شه‌ڕ و تیرۆر رێگه‌ی بۆخۆشکراوه و وه‌ک وانه خراوه‌ته میتۆدی خوێندنی باڵا و به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمییانه به له‌شکرێک له خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز به‌رز و به هه‌زاران زانکۆی بۆ ته‌رخان کراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه دوای نه‌وه خۆێنکارانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بکه‌ن و به‌ریان بده‌نه نێو کۆمه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی توندوتیژی که پۆپه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ی شه‌ڕ و تیرۆره وه‌ک فه‌رهه‌نگێگ له‌نێو کۆمه‌ڵ بچێنن و چینه هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ته‌کان بۆ بژێوی ژیان ناچار بکه‌ن یان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن وه‌ک سه‌رباز و جۆره‌کانیتری چه‌کداریی بیانخه‌نه ریزی ده‌سه‌ته مافیاییه‌کان و گۆڕه‌پانه‌کانی جه‌نگ یان هیچ نه‌بێ وه‌ک تاک که‌سی توندوتیژ و دڕنده‌یان لێ دروست بکه‌ن.
ئه‌من ڵام وایه تیۆری شه‌ڕی شارستانییه‌کان که ساڵانێکه رۆژئاوا تیۆرێزه‌ی ده‌کا له ئاکامی ئه‌و ده‌ستواڵایی و که‌ڵه‌گایی و به‌تاککه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دارانی جیهان به‌گشتیی و ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و به‌تایبه‌تیی – که پێشتر له‌به‌رامبه‌ر بلۆکی رۆژهه‌ڵات سه‌نگه‌ریان گرتبوو و پێیه‌وه کاری خۆیان رایی ده‌کرد – هاتۆته کایه‌وه که له بنچینه‌دا شه‌ڕی شارستانییه‌کان نییه و شارستانییه‌کانیش هیچ پێویستییان به شه‌ڕ نییه بۆ ململانێ و سووودله‌یه‌کتروه‌رگرتن و ئاوێته‌بوونی یه‌ک بۆ پێکهێننانی شارستانییه‌کی فره‌فه‌رهه‌نگی یه‌کگرتوو و پێشکه‌وتووخواز و مرۆڤپه‌روه‌ر.. به‌ڵکه ئه‌وه کۆششکردنێکه بۆ دروستکردنی شه‌ڕی نێوان دینه‌کان.. له‌بارترینیشیان بۆ ئێستایان دروستکردنی دوژمنایه‌تیی و شه‌ڕه له‌نێوان جیهانی ئیسڵام و جیهانی رۆژئاوا و به‌کارهێنانی هه‌موو ئه‌و دینانه‌ی که رۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی رامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌ک ( جو و ئیسلام و مه‌سیحیی و… هتد)، که سه‌ره‌تاکه‌ی به ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستیپێکرد و ئیدی به ته‌قینه‌وه و کاره تیرۆیستییه‌کانی جیهانی ئیسلام و ده‌وروبه‌رکه‌ی دریژه‌یان پێدا تا گه‌یشته گه‌رمترکردنی شه‌ری فه‌له‌ستین و لوبنان و داگیرکردنی ئه‌فغانستان و عێراق و چه‌ندین جۆر شه‌ڕیتری دیپلۆماسیی و ئابووریی به‌شێوه‌ی چاوسوورکردنه‌وه و خۆگیڤکردنه‌وه له روسیا و چێن و ئێران و کۆریا و سوریا و سودان و ئێران و ووڵاتانیتر و به‌کارهێنانی کێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کان و ره‌وتی سه‌ربه‌خۆخوازیی گه‌ل و نیشتمانه داگیرکراوه‌کان – له‌باربردنی مافی سه‌ربه‌خۆخوزایی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه و نیشتمان داگیرکراوی وه‌ک کورد بۆ نموونه – له‌ژێر په‌رده‌ی رزگارکردن و ئازادیی و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دیموکراسییه په‌ڕپووته‌یان بۆ ته‌واوی جیهان که ئێستا خودی خه‌ڵکی پێشکه‌وتووخواز و ئاززادیخواز و ژیاندۆستی رۆژئاواش له‌و به‌ناو دیموکراسیی و ئازادییه بێزارن که ره‌وره‌وه‌ی ژیانیانی خستۆته سه‌ر پشتی کیسه‌ڵ.
ئه‌وان که ئێستا هێزێکی دیاریکراوی وه‌ک (یه‌کێتی سۆڤیێت و به‌ناو بلۆکی سۆسیالیستی)ی جاران – که له ئه‌نجامی له‌رێلادانیان له هزری چه‌پ و یه‌کسانیخوازیی رووخان – له‌به‌رامبه‌ردا نییه بۆ ململانێ و سه‌رقالکردنی کۆمه‌ڵی مرۆیی پێه‌وه هه‌ر ده‌بێ به‌و شێوه‌یه دین به‌کاربهێنن بۆ پایه‌دارکردنی توندوتیژیی و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جۆراوجۆر بۆ خه‌ریکردنی جیهان و دوورخستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له ژیانێکی ئارام خۆشگوزه‌ران که سه‌ره‌نجام کۆمه‌ڵ به‌ره‌و پێشه‌وه‌تر ده‌با و ره‌وت و بزووتنه‌وه‌ی نوێی کۆمه‌ڵی لێده‌که‌وێته‌وه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پتری ماف و ئازادییه‌کان و هه‌نگاونان به‌ره‌و دامه‌زراندنی جیهانێکی باشتر و یه‌کسانیخواز.
دیاره به‌کارهێنانی دین له لایه‌ن ئه‌و ووڵاته زلهێزانه‌وه به قوتکردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه دیینییه‌کان بۆ ململانێ جگه له‌وه‌ی هۆیه‌کی هه‌ره کاریگه‌ره بۆ شه‌ڕه گه‌وره‌کان و کاوڵکاریی دیسان بۆ جارێکتریش به‌هۆی دروستکردنی به‌ره‌ی ناکۆک و دژبه‌یه‌ک و کوژاندنه‌وه‌ی خاڵه ناوکۆییه‌کانی مرۆڤ که تێکڕای مرۆڤه‌کان له ته‌واوی جیهان کۆده‌کاته‌وه بۆ ئاواکردنی ژیانێکی شایسته به مرۆڤ .. یه‌کریزییان ده‌شێوێنێ و په‌رشوبڵاویان ده‌کاته‌وه و هه‌ستی ره‌گه‌زپه‌رستیی و ناوچه‌گه‌رییێتییان تێدا په‌روه‌رده ده‌کا و توندوتیژیی به‌رهه‌مدێنێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی کوشتن و تیرۆر ، هه‌روه‌ک رۆژانه چه‌ندین کاری له‌و جۆره رووده‌ده‌ن که به داخه‌وه دڵته‌زێنترینایان له‌و دواییانه‌دا به‌پێی هه‌واڵه جیهانییه‌کان و بابه‌تێکی نووسه‌ر (حه‌سه‌ن پێنجوێنی) له رۆژی ١\٧\٢٠٠٩ له‌نێو دادگایه‌کی ئه‌ڵمانیی (دکتۆره مه‌روه شه‌ربێنی) له لایه‌ن هاوڵاتییه‌کی ئه‌ڵمانیی به ناوی (ئه‌لیکس) به چه‌قۆ ده‌کوژرێ.
که‌سێکی ئه‌ڵمانیی ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئه‌و فه‌رهه‌نگه ره‌گه‌زپه‌رستییه په‌روه‌رده نه‌بووبێ که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیی و ووڵاتانی رۆژاوا به هاوکاریی بزووتنه‌وه و ناوه‌نده دینییه‌کان وه‌ک ڤایرۆسێک له‌نێو کۆمه‌ڵ بڵاویده‌که‌نه‌وه چۆن له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی گچکه‌ی وه‌ک (جۆلانێ) ده‌ستی ده‌چێته مرۆڤێک و به دڕندانه‌ترین شێوه له‌نێو (دادگا و دادوه‌رییه‌که‌یان!) بۆ تاتایێ ژیانی لێده‌ستێنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌پێی هه‌واله‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان کاری تیرۆریستی له‌وجۆره له لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه پتر ئه‌نجام ده‌درێ ئه‌ویش دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که جیهانی ئیسلام به کۆمه‌ڵێک هۆکار و به‌تایبه‌تییش به‌هۆکاری خه‌ستیی په‌روه‌رده دینییه‌که له‌زۆر رووه‌وه له جیهانی رۆژاوا دواکه‌وتووتره که ئه‌وه‌ش بۆخۆی فه‌رهه‌نگێکی توند‌وتیژتر به‌رهه‌مدێنێ به‌تایبه‌تییش له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی تێکه‌ڵی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کان بوونه، به‌ڵام بۆ پلان و سیاسه‌تی ئه‌و ووڵاته زلهێزانه‌ی خۆراوا گرنگ ئه‌وه‌یه توندوتیژیی و تیرۆر درێژه‌ی هه‌بێ جا له هه‌رجێیه‌کی جیهان بێ چونکه بازاڕه‌که‌یان به‌وه ده‌گه‌ڕێ، دیاره خه‌ڵکی ئازادیخواز و ژیاندۆستیش له هه‌ردوو ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی رۆژاوا و ئیسلامییه‌کان که له راستییدا یه‌ک فه‌رهه‌نگی دژه مرۆییه بێبه‌رین.
تێبینیی: سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌م له بابه‌تێکی نووسه‌ر ( حه‌سه‌ن پێنجوێنی) وه‌رگرتووه که ماڵپه‌ڕی (شاد تیڤی) بۆ ماڵپه‌ڕی (ئه‌مڕۆ)یان ناردبوو، ئه‌وه‌ی خواره‌وه کورته‌یه‌که له‌و هه‌واڵه که له‌ناو بابه‌ته‌که‌دا هاتبوو:ئه‌م رووداوه چۆن رووی داوه؟
خاتوو مه‌روه هاوسه‌ری هه‌یه‌و مناڵێکی بچکۆله‌یان هه‌یه به‌ناوی موسته‌فا، ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر، واته له‌پایزی ساڵی 2008دا له‌گه‌ڵ ساواکه‌یا ده‌چن بۆ باخێکی گشتی و منداڵه‌که‌ی داوای جۆلانه ده‌کات، ئه‌ویش ده‌یبات بۆلای جۆلانه‌یه‌ک، له‌وێ له‌لایدا ده‌وه‌ستن و پیاوێکی 28 ساڵه به‌ناوی {ئه‌لیکس} که هاوڵاتییه‌کی ئه‌ڵمانییه منداڵه‌که‌ی له‌سه‌ر جۆلانه‌که ده‌بێت، و ئه‌مانیش که زۆر چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن مه‌روه خان داوا له‌پیاوه‌که ده‌کات: بێ‌زه‌حمه‌ت یارمه‌تیمان بده با که‌مێک منداڵه‌که‌ی ئێمه‌ش سوار ئه‌و جۆلانه‌یه ببێت، ئه‌ویش له‌بیاتی وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ناسکه‌ی ئه‌ودا ده‌ست ده‌کات به تووڕه‌بوون و جنێو پێدانی و تۆمه‌ت بارکردنی به ترۆریست، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپۆشی به‌سه‌ره‌وه‌یه!! ئه‌لیکس هه‌لمه‌ت ده‌بات بۆ سه‌ری مه‌روه‌خان و ده‌یه‌وێت سه‌ر پۆشه‌که‌ی له‌سه‌ر لاببات، خاتو مه‌ڕوه ناچار ده‌بێت له‌دادگا سکاڵای خۆی تۆمار بکات له‌دژی ئه‌و تاوانکاره، دادگای شاری { دریسدن }یش وه‌ک رۆژنامه میسرییه‌کان باسیده‌که‌ن بڕیار ده‌دات به 750 یۆرۆ ئه‌و تاوانباره سزا بدات، نزیکه‌ی 1055 دۆلاری ئه‌مریکی..هه‌رچه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی نووسیبووی که به 2800 یۆرۆ سزا دراوه..
به‌ڵام تاوانبار داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌دادگا ده‌کات، و دادگاکه درێژه‌ده‌کێشێ، تا رۆژی چوارشه‌ممه 1/7/2009. که دادگای کۆتای‌یان ده‌بێت، تاوانباره‌که چه‌قۆیه‌ک له‌ته‌ک خۆ‌یا ده‌باته ژووره‌وه‌و له‌وکاته‌دا که دادوه‌ر حوکمی دادگا به‌سه‌ر تاوانبارا ده‌خوێنێته‌وه به‌چه‌قۆکه‌یه‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر خاتوو مه‌روه‌و هه‌ژده چه‌قۆی یه‌ک له‌دوای یه‌کی لێده‌دات و هه‌رله‌ویا کۆرپه‌ڵه‌که‌ی سکی له‌گه‌ل جه‌رگ و ریخۆڵه‌یا ده‌که‌ونه به‌رپێی، خاتو مه‌روه له‌وکاته‌دا دووگیان بووه‌و سکیشی هه‌بووه، به‌ڵێ گیانی پاکی په‌رواز ده‌کات و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیانی ئه‌م دنیایه ده‌کات و به‌ره‌و جیهانی دادگه‌ری ده‌روات.. مسته‌فای ته‌مه‌ن که‌متر له چوار سالانیش زیاد له‌وه که‌دایکی خۆشه‌ویستی له‌کیس ده‌چێت خۆیشی بریندار ده‌بێت، و دکتۆر عه‌له‌وی مێردی مه‌روه‌ش که ده‌یه‌وێ به‌رگری له خێزانی بکات به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.. ده‌کتۆره مه‌روه ته‌مه‌نی 32 ساڵ بوو..