
ئاراسته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن …
مافپه‌روه‌ر: ئارێز سمكۆ (دهام)
له‌م سه‌ده‌یه كه تێیدا ده‌ژین هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كان له لوتكه‌یه و به جۆرێك هۆشمه‌ندی مرۆڤ به ته‌واوه‌تی جیایه له مرۆڤی چاخه‌كانی تر، ئه‌گه‌رچی باڵایه‌كی ته‌واو نییه به‌ڵام به‌ره‌و باڵابوون ده‌چێت. بۆیه مرۆڤ ئێستا بۆ به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی په‌نا ده‌باته به‌ر شێوازێكی مۆدێرن كه هه‌ڵبژاردنه، دیاره ئه‌گه‌رچی له دێر زه‌مانه‌وه شتێك هه‌بوه به ناوی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام به‌م شێوازه‌ی ئێستا نه‌بووه، بۆیه هه‌ڵبژاردن له‌م چاخه‌دا وه‌ك ساده‌ترین ئامرازی دیموكراسی په‌نای بۆ ده‌برێت. هه‌رێمی كوردستان له نێو وڵاتێكی نغرۆبوو به ئاریشه‌ی سیاسیی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئاسایشی وه‌ك عێراق، جگه له‌مه‌ش كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له هه‌موو دونیا چاودێری ده‌كرێت و به وردی لێكدانه‌وه بۆ هه‌موو جومگه‌یه‌ك و رابوونێكی ده‌كرێ، ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له چه‌ند رۆژی رابردوو نیشانه‌ی ئاسۆكانی دواڕۆژی ئه‌م وڵاته‌ی گۆڕی و، ئاراسته‌كانیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هاوپێچ كرده‌وه و نیشانی‌دا كه ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و ژیانێك و دۆخێكی تری باشتر هه‌نگاو ده‌نێت.
ده‌توانین بڵێین له‌م هه‌ڵبژادنه‌دا ئه‌مه بۆ جاری یه‌كه‌مه تاكی كوردی هه‌ستی به‌وه كردبێت ئه‌وه خۆیه‌تی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی و نه‌وه‌كانی و ئایندهی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات نه‌ك چه‌ك و شۆڕش و كوده‌تا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژادنه‌كانی تر به نموونه وه‌ربگرین ده‌بینین كه تاكی كوردی بۆ مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ره‌و سندوقی ده‌نگدادن چووه، كه‌چی له‌م هه‌ڵبژادنه‌دا هاوڵاتی كوردستان بۆ ژیانێكی ئاسوده‌تر و نه‌وه‌یه‌كی خۆشگوزه‌رانتر ئاواته‌كانی له سندوفهكانی ده‌نگداندا جێهێشت و چاوه‌ڕێی بهدیهێنانیهتی له لیسته‌كاندا. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رباری ئه‌و هه‌موو تێبینیه زۆرانه‌ی كه له‌لایه‌ن چاودێرانی قه‌واره سیاسیه‌كان و چاودێره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و چاڵاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ قه‌واره‌ی سیاسیه‌وه خروقات و كاری ساخته‌كاری و گزی كردنیان ئه‌نجامدا، به‌جۆرێك كه گشت لایه‌نه‌كان سكاڵایان لای كۆمسیۆنه باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه تۆمار كردووه‌كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی بوونی ساخته‌كارییه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، لێ هێشتا جێگای ئومێده و به دڵنیاییه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو زیاتر له‌وه تاكی كورد هه‌ست به پێگه‌ی خۆی ده‌كات و رێگر ده‌بێت له به‌رده‌م ساخته‌كاری و، له‌وه دڵنیا ده‌بێ كه زۆر ئاساییه مافه سیاسیه‌كانی خۆی به بێ سانسۆر به‌كاربهێنێت. به بڕوایه‌كی زۆره‌وه ده‌توانم بڵێم له‌م ساته‌وه تاكی كورده هه‌ست ده‌كات چیتر هێزی چه‌كداری ناتوانێت به‌ر له رای ئه‌و بگرێت و شكۆی پێشه‌ڵ بكات، به‌شداریكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌م رێژه به‌رزه‌ش بهڵگیه بۆ ئه‌م رایه‌مان . به بۆچوونی من ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هیچ شتێكی نه‌كردبێت دڵنیایه‌كی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌م هه‌رێمه كه ده‌شێ هه‌موو شتێكی تێدا تاقبكهیتهوه و، له‌وه دڵنیا بیت كه چیتر دیموكراسی ته‌نیا وشه‌یه‌كی یۆنانی نییه و ده‌شێ له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ش كرداریانه به‌گه‌ڕی بخه‌یت، ئه‌م ئومێده‌م فانتازیه نییه ئه‌مه ریالیستێكی روتهو له شكۆی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ستم پێی كردووه، له‌وه‌ش دڵخۆشتر كه ده‌بێ هه‌موومان شانازی پێوه بكه‌ین قبوڵكردنی فره ره‌نگی و ده‌نگیه، له هه‌موو شتێك ناشرینترین شت ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان وه‌ك یه‌ك بیر بكه‌ینه‌وه، یه‌ك ڕایبوون له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته ساده‌ترینه ئامرازه بۆ به دیكتاتۆر بوونی كۆمه‌ڵگا و جه‌هاله‌ت بوونی تاكه‌كانی، ئاخر جێگای پرسیار ده‌بێ كه هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته به‌رگری له‌م سیسته‌مه بكه‌ن و، تا سه‌ر ئێسقانیش له‌ولاوه هاوڵاتیان گلیان هه‌بێت. شێركۆ بێكه‌س له‌م ماوه‌یه‌دا راستی وت: خه‌ره‌ندێك كه‌وتۆته نێوان ده‌سه‌ڵاتدار و هاوڵاتیانه‌وه.
بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرینگه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ ئاراسته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن چین، ئایا هه‌موو لایه‌نه‌كان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان رازین و قبوڵی ده‌كه‌ن، ئایا ده‌سه‌ڵاتداران ته‌سلیمی ویستی هاوڵاتیان ده‌بن و حكومداری پێشكه‌ش به‌لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر هاتوو براوه بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر، ئایا ئه‌و هێز و لیستانه‌ی كه به‌لێنیان دابوو به هاوڵاتیان تا چه‌ند ئه‌م به‌ڵێنانه ده‌به‌نه سه‌ر و، به‌جۆرێك دڵنیایه‌ك بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن كه ده‌توانن له هه‌ڵبژادنه‌كانی داهاتوودا له‌سه‌ر بنه‌مای كاری لیسته‌كان ده‌نگ بده‌ن، نه‌ك مێژوو و فیود‌اڵیزم و چه‌كداری و شان و شكۆ، له‌لایه‌كی تره‌وه تا چه‌ندیش هێزه‌كانی تر ده‌بنه ئۆپۆزسیۆنێكی كارا له په‌رله‌مان و هه‌موو شته شاراوه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه بۆ هاوڵاتیانی ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌و هێزانه‌ی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، پَییهكیان له‌ناو حكومه‌ت ده‌بێ و ئه‌وه‌یتریان له په‌رله‌مان ده‌بێ، یان بهراِستی ده‌بن به هێزێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌و یه‌كه‌مجار له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ئاستی گوزه‌رانی چینه‌كانی خواره‌وه چاكتر بكه‌ن.