
فه‌رهاد پیرباڵیان بۆ سوتاند؟!
ئه‌م نوسینه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵوه‌سته كردنه له‌سه‌ر دیارده‌یه‌كی ههڵوێستخواز، كه به سه‌ره‌تایه‌كی خه‌ته‌رناك داده‌نرێت بۆ ئێستا و داهاتوو، ئه‌وه‌نده په‌لاماردانی هیچ لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌ك نیه، به مانا گشتییه‌كه‌ی ده‌مانه‌وێت لێره‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاكار و ئه‌خلاقییات و رۆحی كۆیلایه‌تی مرۆڤ بكه‌ین، له دۆخی دروستبوونی بوتی وه‌همی و خواوه‌نده پیرۆزه‌كانی سه‌رده‌م و به پیرۆزكردنی سیاسییه‌كان، كه له رێگه‌ی ماشێنی رووداوه‌كانه‌وه، ده‌توانین هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر سایكۆلۆژییه‌تی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان و هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وانه و هه‌تا ئه‌و تاكانه‌ش كه ده‌بنه سوته‌مه‌نی بۆ گڕدانی ئه‌و بزووتنه‌وانه بكه‌ین، چونكه زۆرجار ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییانه، له ئامانجێكی شه‌خسییه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن و له وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌دا كۆتاییان دێت، به‌ڵام زۆرجاریش له سكه‌ی خۆیان لاده‌ده‌ن و سه‌ره‌تایه‌ك دروست ده‌كه‌ن، كه له سنوری ده‌سه‌ڵاتی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌رده‌چێت و ره‌وتێكی گشتگیر وه‌رده‌گرێت، دواتر به‌ره‌و ئاقاری ته‌ندرووست یان ناته‌ندرووست ئاراسته ده‌گرێت، یاخود زۆرجار ئه‌و بزوتنه‌وانه، مانیفێستی رقێكی جه‌ماوه‌رییه، له به‌رانبه‌ر دۆخێكی دیاری كرا‌و و ئیستبدادییهتی دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌كان ناهێڵێت، به‌ڵام له هه‌ردوو حاڵه‌تدا، مرۆڤگه‌لێك ده‌بنه سوته‌مه‌نی و قوربانی بۆ سه‌رخستنیان.
به هۆی شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خه‌ڵك، له به‌رانبه‌ر ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن حیزبه شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنی كورده‌وه و سودوه‌رگرتن له‌و شه‌پۆڵه تووڕه‌یه‌ی خه‌ڵك، له لایه‌ن هه‌ندێك له سیاسییه‌كانی دوێنی ناو حیزبه‌كان و ئێستای رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری، كه خۆی به گۆڕان ناساندووه، خه‌ریكه ئاراسته‌یه‌كی نوێ له ژیانی سیاسی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستاندا دروست ده‌بێت(ئێمه لێره‌دا نامانه‌وێت له مانا‌و جه‌وهه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسییه جه‌ماوه‌رییه و دژه‌كانیان وردبینه‌وه)، خه‌ریكه سه‌ره‌تایه‌ك داده‌ڕێژرێت بۆ لادان له‌سه‌ر ئه‌و سكهیهی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان، له ماوه‌ی دوای راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا له‌سه‌ری ده‌ڕوات، به مانا گشتییه‌كه‌ی، ئێستا بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له كوردستاندا دروستبووه، جێگه‌ی ئومێدی زۆر كه‌سه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به هه‌ر هۆكارێك بێت، له سیاسه‌ت و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حیزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ره‌نجاون، به‌ڵام سه‌ره‌تای ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و پێویسته رێبه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، به ئاگاییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا بكه‌ن و ئه‌م قۆناغه سه‌باره‌ت به خودی بزووتنه‌وه‌كه و كۆی جڤاتی كوردییه‌وه، به قۆناغێكی هه‌ستیار هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه له لایه‌ك هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی مرۆڤ بۆ گۆڕان و له لایه‌كی تر جێگه بوونه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه سیاسییه له ناو دڵی جه‌ماوه‌رێكی توڕه له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و توڕه له رابردوو و توڕه له ئێستا، پێویستی به كاركردنێكی هێواش و له‌سه‌رخۆ هه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه ئێستا سه‌ره‌تایه‌كی خه‌ته‌رناك خه‌ریكه دروست ده‌بێت و پێویسته خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و راڤه كارلێكه‌كانی و هۆكار و ئامانجه‌كانی بكرێت، سه‌ره‌تایه‌كه خه‌ریكه به كوشتنی مه‌عریفه ده‌ست پێده‌كات، هه‌ر سه‌ره‌تایه‌كیش به كوشتنی مه‌عریفه ده‌ستی پێكرد، له باڵابوونی جه‌هلدا مانیفێستی رۆحی سته‌مكارییانه‌ی خۆی ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی ئێستا، رێ له ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كان نه‌گرن، هه‌موومان ده‌كه‌وینه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی خه‌ته‌رناك و تاسێنه‌ر و ئه‌ركی سه‌رشانی خوێنه‌وارانی كورده، به‌و په‌ڕی هووشیارییه‌وه، چاودێری ره‌وتی رووداوه‌كان بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك ئێمه خوێندنه‌وه‌مان بۆ سایكۆلۆژییه‌تی ئه‌و كه‌سانه هه‌بێت، كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه جێگه‌ی ئومێدیانه(هاوكات نهشمانگهرهكه لاپه‌ڕه‌ی رابردووی هیچ كام له سه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و نه‌یاره‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش هه‌ڵبده‌ینه‌وه)، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین خه‌ریكه ره‌وتی رووداوه‌كان، ره‌شبینییه‌كی گه‌وره دروست بكات، بۆ داهاتووی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ئێستا، به تایبه‌ت لای توێژی خوێنه‌وارانی كورد، به تایبه‌ت كاتێك خه‌ریك بێت رووداوه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئاراسته بگرێت، په‌لاماردان و وردوخاش كردنی كه‌رامه‌تی ئینسانی ئیسانه‌كان( به‌تایبه‌ت نووسه‌ران) بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكی دیاریكراوییان، رۆژگاره ره‌شه‌كانی سه‌ره‌تای باڵابوونی نازیزم و كۆمۆنیزم و بهعسیزممان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه، ده‌مانخاته‌وه بیری ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕانه‌ی كه‌م مه‌ودایی عه‌قڵه سه‌له‌فییه‌كان فاكته‌ری دروستبوونییان بوون.
سه‌له‌فییه‌ت له هه‌موو كاتێكدا دژی هه‌نگاونانه به‌ره‌و مه‌عریفه، كه‌چی هه‌ندێك له كاره‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی ئێستا، زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه‌ت ئاشنایه نه‌ك تازه‌گه‌ری(بۆیه وه‌ك وتم ده‌بێت رێبه‌ڕانی ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه له قۆناغه‌كه بڕوانن)، له ئێستادا ئێمه شاهێدی سوتاندنی كتێبه‌كانی فه‌رهاد پیرباڵین، سوتاندنی كتێبه‌كانی فه‌رهاد له قه‌ڵای شێروانه، سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی تازه‌یه، كه به سوتاندنی كتێب ده‌ست پێده‌كات و ئه‌گه‌ر رێگه له ئاوه‌ژوو بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كان نه‌گیرێت، ئه‌وا له باڵابوونی نه‌فامیدا هه‌ستی ئینسانی ئینسانه‌كان له خاچ ده‌دات، ئێمه شاهێدی وێناكردنه‌وه‌ی رابردووه تاڵه‌كانی مرۆڤایه‌تین، ئه‌و رابردووانهی چیرۆكه‌كانی به مه‌رگی نوسه‌ر و شاعیره‌كان ده‌ستی پێكرد و له حوكمی سیاسییه نه‌زانه‌كاندا كۆتاییان هات، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش به سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاراسته‌یه‌كی نوێی كاركردن داده‌نرێت بۆ باڵابوونی سته‌می سته‌مكاران له فۆڕمی شۆڕشگێڕیدا، چونكه هه‌میشه ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه بیر ده‌كه‌نه‌وه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ سته‌مكاره‌كاندا هه‌یه، له هه‌ر فهزایهكیشدا بیری سته‌مكاری له ناو ناخی تاكه‌كانیدا دروستبوو، له‌وێ ئه‌هلی مه‌عریفه له ناو بێماناییهكی كوشنده‌دا له ناو ده‌برێن، له هه‌ر كوێیه‌ك عه‌قڵی دۆگما و چه‌قبه‌ستوو و كوشته‌ی پیرۆزییه‌كان له په‌ره‌سه‌ندندا بوون، له‌وێ هه‌ناسه‌ی ئازادی كه‌م نه‌فه‌س ده‌كرێت و مه‌ودای دوربینی و دوور تێفكرین به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك له كاتی درككردن به‌و مه‌ترسییانه بێنه‌گۆ، نه‌ك خۆبواردن له‌و حاڵه‌تانه ناچاری ئازاری ویژدانمان بكات، له‌به‌رده‌م كه‌رامه‌تی ئینسانیمان.
كاتێك مرۆڤ سه‌رپشك ده‌كرێت له نێوان دوو رێگادا، یان (من) یان (ئه‌و)، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ (من)ه‌كه‌ی (ئه‌وان)یشدا نه‌بێت به‌ر نه‌فره‌تی شوێنكه‌وتووانی(ئه‌وان) ده‌كه‌وێت، له‌وێدا ئینسان كراوه‌ته قوربانی به خاتری باڵابوون و مانه‌وه‌ی ئه‌و پیرۆزییه‌ی كه له پێناویدا خوێن ده‌ڕێژرێت، كێشه‌ی سه‌ره‌كی درووستبوونی دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌كان، تێنه‌په‌ڕاندنی پیرۆزییه‌كانه، ئه‌و پیرۆزییانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای به خواوه‌ندبوونی مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و مرۆڤێك ده‌كرێته خواوه‌ند و ئیتر هه‌رچی له‌و دهوروبهرهدایه ده‌بێت سه‌ری كڕنووشی بۆ نه‌وی بكه‌ن و له‌و فه‌رمانانه ده‌رنه‌چن كه خواوه‌ند داویه‌تی و بۆته نه‌ریتی جڤاته‌كه‌ی، ده‌نا ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی خواوه‌ند و بهندهگهلهكان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری و به‌رد بارانی ده‌كه‌ن و ده‌یسوتێنن(وه‌ك هێرشی جه‌للاده‌كان بۆ دۆعای به‌عشیقه و هێرشی دژه مه‌عریفه‌كان بۆ سه‌ر كتێبه‌كانی فه‌رهاد پیرباڵ)، به‌ڵام ئێستا سیاسییه‌كان خه‌ریكه له فۆڕمێكی تری به خواوهندبووندا ده‌رده‌كه‌ونه‌وه و له پێناو رازیكردنیشیاندا به‌نده‌كان قوربانی ده‌ده‌ن و سه‌ری ئه‌و كه‌سانه ده‌په‌ڕێنن له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی خواوه‌نده سیاسییه‌كه‌یان یه‌كناگرنه‌وه، ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ نه‌یتوانی ئه‌و قۆناغه كاڵفامییه تێپه‌ڕێنێت، ئیتر خاوهنده سیاسییه‌كه‌ی هه‌رچی پێبڵێت و هه‌رچی فه‌رمانی هه‌یه، ناتوانێت له ئاستییدا بیر بكاته‌وه و ئه‌وانه‌ش كه دژ به بیركردنه‌وه‌ی خواوه‌نده سیاسییه‌كه‌ی ئه‌ون، به دوژمن حسابییان ده‌كات و لای ئه‌و پێویسته له ناو ببرێن، ئه‌مه ئه‌و دهردهدارییهیه، كه جڤاته كه‌لاوه ئاسا پهڕپوتهكان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه له ئه‌زه‌له‌وه هه‌ستی كڕنوش بردن و ستایشكاری و رۆحییه‌تی خۆ به كهمزانین له‌به‌رده‌م خواوه‌نده سیاسییه‌كاندا، به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی به‌شێك له پێكهێنه‌ره‌كانیان زاڵه و له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا، به دوای خواوه‌ندێكی سیاسی تره‌وه وێڵن، تا داهاتوویان بۆ لێكبداته‌وه و راڤه‌ی خه‌ونه‌كانیان بۆ بكات، واته هه‌میشه له‌و جڤاته كه‌لاوه ئاسایانهدا، قه‌ده‌ری ئینسانه‌كان له ده‌ست خواوه‌ندێكی سیاسییدایه، نه‌ك له ده‌ست هێزی بیر كردنه‌وه‌ی خۆی، كاتێكیش خواوه‌نده سیاسییه‌كه هه‌ست به رۆحییه‌تی خۆ به كه‌مزانینی به‌نده‌كانی ده‌كات، ئیتر سه‌ره‌تایه‌ك داده‌نێت، بۆ كار كردن به مه‌نتقی هێز و هێزی مه‌نتق فه‌رامۆش ده‌كات.
من لێره‌دا نامه‌وێت هیچ لایه‌نێكی دیاری كرا‌و بكه‌مه ئامانج، وه‌لێ له هه‌مانكاتدا، پێویسته رێبه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه روونكردنه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته(خودی فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌وان تۆمه‌تبار ده‌كات به سوتاندنی كتێبه‌كانی)، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بنه جێگه‌ی گومان له‌لای توێژی خوێنه‌وه‌رانی كورد، چونكه سوتاندنی كتێب، واته سوتاندنی هه‌نگاونان به‌ره‌و كامڵبوونی مه‌عریفه، سوتاندنی كتێبه‌كانی فه‌رهاد، سوتاندنی رۆحی نوسه‌رێكه، سوتاندنی به‌رهه‌مێكه، كه له ناو گوماندا ئه‌و نوسه‌ره به‌رهه‌می هێناون، بگره لای من سوتاندنی خودی نوسه‌ره‌كه خۆیه‌تی، سوتاندنی كتێبه‌كانی فه‌رهاد، هه‌ر كه‌سێك په‌نای بۆ بردبێت و هه‌ر كه‌سێكی له پشته‌وه بێت و به هه‌ر ناوێكه‌وه كرابێت، تاوانێكی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به ئه‌هلی مه‌عریفه، چونكه سوتاندنی كتێب، واته گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و سه‌ده‌كانی تاریكی و باڵابوونی نه‌فامی، بۆیه پێویسته ئه‌هلی خوێنه‌وارانی كورد، هه‌ڵوێستێكی جدی وه‌ربگرن له به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه‌دا و خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت، بۆ بیركردنه‌وه‌ی دژه مه‌عریفه‌كان كه چ شتێك پاڵی ناون، تا په‌نا ببنه به‌ر سوتاندنی كتێب، ئایا رێبه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه جهماوهرهییهی ئێستا، چ خوێندنه‌وه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ ئه‌و رووداوه و چ وهڵامێكییان هه‌یه، بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له ناخی ئێمه‌دا دروست بوون و چ روونكردنهوهیهكییان هه‌یه بۆ ئه‌و گومانانه‌ی، كه له‌م كاره‌وه بۆمان دروست بوون.تێبینی:
ئه‌م نوسینه له ژماره(32)ی گۆڤاری هه‌ڵبوون بڵاوكراوه‌ته‌وه.