هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به زمانی ژماره
لیستی كوردستانی به نموونه
محه‌مه‌دی مشیردوای راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7 ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، ژماره‌كان به شێوه‌یه‌كی بێشه‌رم و راستگۆیانه‌تر له هه‌ر داتایه‌كی دی گوزاراشت له سه‌نگ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كه به یه‌كه‌ی لایه‌ن و لیسته به‌شداربووه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی رێژه‌یه‌كیش له‌و ژمارانه له‌به‌ر ئه‌و ته‌زویر و خروقاتانه‌ی روویاندا زۆر دروست نه‌بن، به‌ڵام به پێی راگه‌یاندنه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی ناوبراو، كه گومانێكی به‌هێز له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی بوونی هاته‌ئاراوه، لیستی كوردستانی ( هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌كێتی) به پله‌ی یه‌كه‌م له‌كۆی 100 كورسی په‌رله‌مان ته‌نها 59 كورسیان به‌ده‌ستهێنا، له‌كاتێكدا له په‌رله‌مانی پێشتردا خاوه‌نی 78 كورسی بوون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان له‌ماوه‌ی حوكمڕانی ساڵانی رابردوویاندا به هۆی شێوازی كاركردنیان 19 كورسیان له ده‌ستدا، كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڕینی پارسه‌نگی هێز و هاوكێشه سیاسییه‌كانی نێو خۆی هه‌رێم و په‌یوه‌ندی هه‌رێم به ناوه‌نده‌وه.
به كه‌مێك وردبوونه‌وه له‌و ده‌ره‌نجامه ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌ردوو لایه‌نی نێو لیستی كوردستانی پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاویان كردووه له چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا.ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه 59 كورسی و به پێی زمانی (به‌ش برا) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌ر یه‌ك له پارتی و یه‌كێتی ته‌نها 29.5 كورسیان به‌رده‌كه‌وێ، واته هه‌ریه‌كه 29 كورسی و دوو پێچكی كورسییه‌ك. ئه‌گه‌رچی له راستیدا، لۆژیكی(به‌ش برا)، لۆژیكێكی دروست و زانستی نییه تا له‌رێگه‌یه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌یه‌دا بكرێ ، چونكه دوور نییه رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی لایه‌نێكیان به‌ده‌ستیهێناوه له‌وی دیكه‌یان زیادتر بێت. له لایه‌كی دیكه‌دا- وێڕای ئه‌مه‌ش- ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی وردتر ته‌ماشای رێژه‌ی (به‌ش برا) ی هه‌رلایه‌كیان بكه‌ین سه‌نگی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ردوو لایان روونتر ده‌رده‌كه‌وێ كه بریتییه ته‌نها له 29 كورسی و دوو قاچی كورسییه‌ك، ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ش جیاوازییه‌كی رێژه‌یی ئه‌وتۆی نییه له گه‌ڵ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی لیستی (گۆڕان) به‌ده‌ستیهێنا كه بریتییه له 25 كورسی.هۆكاره‌كانی ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ش بۆ هه‌ردوو حزب و رای گشتی رۆشنه و هه‌رچییه‌ك بێت زمانی ژماره ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت.
ئه‌گه‌ر له لایه‌نی ئه‌بستراكتی ئابوورییه‌وه سه‌یری ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ی لیستی كوردستانی بكه‌ین ده‌توانین بڵێن له‌م پرۆسه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردندا زیانێكی ئابووری گه‌وره‌یان كرد ، ئه‌وان هێشتا بڕی كۆتایی بودجه و دارایی ته‌رخانكراوی لیسته‌كه‌یان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن و پڕوپاگه‌نده بۆ لیسته‌كه‌یان بۆ رای گشتی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه بودجه‌یه‌كی خه‌یاڵاویان بۆی ته‌رخانكردبوو، که‌چی كاڵای لیسته‌كه‌یان له بازاڕی جه‌نجاڵی هه‌ڵبژاردندا هێنده ره‌واجی نه‌بوو تا له‌ماوه‌ی مانگێگدا زۆرترین كڕیار رووی تێبكه‌ن، ئه‌وه‌ی خستیانه ئه‌و بازاڕه‌وه رێژه‌یه‌كی زۆری پێشوازی لێنه‌كرا و له به‌ر تاوی ته‌مموزدا ئێكسپایه‌ربوو.
خاڵێكی دیكه‌ی سه‌رنجڕاكێش له به‌ره‌نجامه‌كانی لیستی كوردستانی بریتییه له مه‌ودای جیاوازی نێوان سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی خودی لیسته‌كه و سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه به‌ڕێز( مه‌سعود بارزانی) بۆ ئه‌م پۆسته كاندیدی لیسته‌كه‌یان بوو. ئه‌گه‌ر به وردی تێبینی بكه‌ین ده‌بینین لیستی كوردستانی له كۆی 1819652 ده‌نگی دروستدا ته‌نها 1076370 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه كه به هۆیه‌وه 59 كورسی له په‌رله‌مان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم 1266397 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، جیاوازی نێوان ئه‌و دوو ژماره‌یه بریتییه له 190027 ده‌نگ، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه بۆچی ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه هاوشانی ده‌نگدان به مه‌سعود بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نگیان به لیستی كوردستانی نه‌دا؟!
له كاتێكدا ئه‌و رێژه ده‌نگه به پێی كۆلكه‌ی هاوبه‌شی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌بریتییه له 18196.52 ده‌نگ بۆ هه‌ر كورسییه‌ك، ده‌كاته ده‌نگی نزیكه‌ی 10 كورسی، واته رێژه‌ی 10%ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان.
چی وایكرد كاندیدی لیستی كوردستانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نگی زیادتر له خودی لیسته‌كه بهێنێت؟! بۆچی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان دایه پۆستی سه‌رۆك ده‌نگیان نه‌دایه لیسته‌كه؟َ! له‌كاتێكدا به‌رله واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی بنكه‌یی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی مام جه‌لال و ناڕه‌زایه‌تی نێو یه‌كێتی ده‌نگ بۆ ئه‌و پۆسته نه‌ده‌ن،ئه‌تۆ بڵێی له دوا چركه ساتدا په‌شیمان بووبنه‌وه و ده‌نگیان دابێ، له به‌رامبه‌ریشدا سزای لیسته‌كه‌یان دابێت، یان چی؟!
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یرێكی هاوكێشه سیاسییه‌كانی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، ده‌بینین جێگۆڕكێی خێرا و سه‌یر له هه‌ڵوێستی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا روویانداوه. یه‌كێ له دیارترین ئه‌و جێگۆڕكێیه خێرایانه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی لیستی (گۆڕان)ه، كه باَڵی ناڕازی نێو (ینكه) و تائێستا ساغ نه‌بۆته‌وه كه ئه‌وان ده‌بنه حزبێكی سه‌ربه‌خۆ و له ده‌ره‌وه‌ی (ینك) دا كارده‌كه‌ن، یان خۆیان به خاوه‌نی (ینك) ده‌زانن و داوا له خه‌تی گشتی ده‌كه‌ن خۆی ساغ بكاته‌وه، یاخود هه‌ر به‌مشێوه‌یه له نێو یه‌كێتیدا ده‌مێننه‌وه؟؟؟ ده‌بنه ئۆپۆزیسۆن له په‌رله‌ماندا یان پۆستی وه‌زاری وه‌رده‌گرن؟؟
هه‌ڵبه‌ت رۆژانی داهاتوو وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیارانه رۆشنتر ده‌كه‌نه‌وه، لێ سه‌رباری ئه‌مه‌ش پشكی شێری ده‌نگه‌كانی لیستی( گۆڕان) هه‌مان دهنگهناڕازییهكانی نێو یه‌كێتین( به‌تایبه‌تیش له سلێمانی)، به‌شێكیش له‌و كه‌سانه‌ی له نێو حزبه‌كانی خۆیان ناڕازیبوون ده‌نگیان دایه (گۆڕان)، پشكێكیش له‌و ده‌نگانه هی ئه‌و خه‌ڵكه بوو كه له‌سه‌راپای وه‌زعه‌كه ناڕازین.به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی لیستی ( گۆڕان) له پێش هه‌موویاندا له پشكی ده‌نگه‌كانی لیستی كوردستانی كه‌مكرده‌وه.
خاڵێكی دیكه كه پێویست به هه‌ڵوه‌سته و وردبوونه‌وه ده‌كات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و هه‌میسان په‌یوه‌ندی به لیستی كوردستانییه‌وه هه‌یه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌نگیان نه‌دا به كاندیدی لیسته‌كه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام ده‌نگیان دایه كاندیدانی دی بۆ هه‌مان پۆست، ئه‌گه‌رچی له ئاكامدا كاندیدی ئه‌وان سه‌ركه‌وت.به‌ڵام له راستیدا رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه په‌یامێكی دیكه‌ی ناڕازیبوونی خه‌ڵكێكی زۆره له‌ئه‌دای ساڵانی رابردووی سه‌ركردایه‌تی لیسته‌كه.
ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی هه‌ر چوار كاندیده‌كه‌ی تر بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبكه‌ینه‌وه، روونده‌بێته‌وه كه ئه‌وان توانیان له‌ماوه‌ی مانگێكدا 553255 ده‌نگ وه‌ده‌ستبهێنن ، واته پتر له نیو ملیۆن ده‌نگده‌ر بۆ لای خۆیان راكێشن،ئه‌م ژماره‌یه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی چواریه‌كی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا. نابێ ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه به‌پێی لێدوانه‌كانی كۆمیسۆنی باڵا له كۆی 2 ملیۆن و پتر له 500 هه‌زار كه‌سی ده‌نگده‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا 1 ملیۆن و 819 هه‌زار و 652 كه‌س ده‌نگیان دا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه 698348 هاووڵاتی ده‌نگیان نه‌دا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و بۆ هیچ لیست و لایه‌نێك، واته بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد. ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان دا به كاندیده‌كانی تری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد كۆبكه‌ینه‌وه ده‌كاته 1251603 ده‌نگ، ئه‌مه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی نیوه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو. واته ده‌شێ بپرسین بۆچی ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه به هه‌ردوو لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ ده‌نگیان نه‌دایه كاندیدی لیستی كوردستانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟
له كۆتاییدا پێویسته ئه‌وه دووباره بڵێمه‌وه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌رده‌ی له رووی سه‌نگی راسته‌قینه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان لادا ، كه ئه‌مه‌ش هه‌مووان ناچارده‌كات به قووڵی به‌سیاسه‌ت و رهفتارهكانیاندا بچنه‌وه و زۆر هه‌ستیارانه‌تر له جاران مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌می هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌ن و هه‌رچی زیادتر خزمه‌تی خه‌ڵك و دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد بكه‌ن، نه‌ك خه‌می گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانیان ببێته مۆته‌كه‌یه‌ك به‌سه‌ر سینگی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه. ئه‌وانه‌ی ئه‌مجاره‌ش به هه‌ر رێژه‌یه‌ك بێت به ده‌نگی خه‌ڵك سه‌ركه‌وتن پێویسته رێز له‌و په‌یام و به‌ڵێنانه بگرن كه له‌ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دایان به‌خه‌ڵك و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك بن نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆیان وحزبهكانیان.