
په‌نابه‌رانی عیراقی له دانمارک ….. ڕۆژگاڕیکی سه‌خت
ئاماده‌کردنی /فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
کرۆنۆلۆژی داگیرکردنی که‌نیسه‌ی عهزرالهناوهراستی مانگی ئایاری 2009، نزیکه‌ی 280 که‌س لهپهنابهرانێک که داوای مافی په‌نابه‌رییان رهفزکرابووهوه، ده‌ستیان دایه مانگرتن له که‌نیسه‌یه‌ک که تا ئیستاس له‌شیوه‌ی جۆراجۆردا دریژه‌ی هه‌یه. به‌دڕیژایی له‌م ماوه‌یه‌دا کێشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی، یه‌کیک له ته‌وه‌ره گرنگه‌کانی ههلوێستگیرییهکانی لایه‌نه‌کان و خه‌لکی ئینساندۆستی دانمارک بووه.
ده‌وله‌تی دانمارکی له ڕێگای مۆرکردنی ڕیکهوتنامهیهکهوه له‌گه‌ل ده‌وله‌تی عیراق دا ، بهزۆرگهرانهوهی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی خسته بواری ده‌ست بۆبردنه‌وه.
خۆشحالانه، تا ئیستا ده‌وله‌تی دانمارکی نه‌یتوانیوه ئه‌و پرۆسه‌یه به‌سه‌ر که‌وتن بگه‌یه‌نیت. گرنگترین ڕیگری له‌به‌رده‌م ئه‌و پلانه‌دا، مانگرتنی په‌نابه‌ران و خه‌باتی ره‌وه‌ندی عیراقیه‌کان بوو، پشتیوانی و هاوسۆزی ئینسانی خه‌لکی دانمارک بوو. رۆلی شایسته‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی بوو.
دوو مانگ ونیو ده‌بیت ئه‌م کێشه‌یه ، به‌چاره‌سه‌ر نه‌کراوی ماوه‌ته‌وه. له‌و میژووچهیهدا سه‌دان رۆژنامه‌و ده‌یان ته‌له‌فزیۆن و چه‌ندین خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی بۆ پشتیوانی له‌په‌نابه‌رانی مانگرتوو بهڕیخراوه. ماوه‌یه‌ک ده‌بیت ده‌وله‌تی دانمارکی بریاری دا که چاو به‌هه‌ندێک له‌و فایلانه‌دا بخشینیته‌وه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی عیراق مه‌ترسی گشتی له‌ئارادا بیت.
ئه‌مه ده‌رکه‌وته‌ی پاشه‌کشه‌یه‌کی باش بوو له ئاست ئه‌و پێداگرییه‌ی ده‌وله‌تی دانمارک که له‌سه‌ره‌تاوه نیشانیدابوو.ره‌وه‌ندی عیراقی له دانمارک وهه‌وله‌کانی فیدراسیۆن لهمسهرتا ئه‌وسه‌ری ئه‌وروپا و سه‌ردانی ده‌شتی جه‌مال سکرتیری گشتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی بۆ لای په‌نابه‌رانی مانگرتوو، وه دانی داواکارییه‌کان بهسهفیری عیراقی له دانمارک لهخۆپیشاندانیکی جه‌ماوه‌ریدا که‌بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سازدرا بوو، وه خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی خه‌لکی دانمارکی ده‌ستی حکومه‌تی به‌ست له هه‌ر جۆره ههنگاوێکی دی به‌تایبه‌ت کاتیک که به‌زۆری پۆلیسیش نه‌توانرا کرده‌وه‌ی دیپۆرتکردنه‌وه‌که بچیته بواری پراتیکیه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیراق داوای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ڕیککه‌وتنامه‌که ده‌کات
نوێنه‌ری حزبی فه‌زیله، خاتوو زوهرا هاشمی له لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیراق رۆژی 29.7.2009 له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا ئه‌وه‌ی روونکرده‌وه که ئه‌و بانگهوازیکی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کردووه که به‌ندی 4 ی ڕیککه‌وتنامه‌که که تایبه‌ته به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌زۆری عیراقیه‌کان بۆ ووڵاته‌که‌یان ئیلغا بکریته‌وه که له‌دونیادا هیچ ده‌وله‌تیک ئه‌و تیگه‌یشتنه‌ی نیه بۆ مافی هاولاتیانی خۆی که به‌پیی بریاره نیۆخۆییهکانی ده‌وله‌تی تر هه‌لسوکه‌وت بکات و داوای کردووه که بهبهندی 11 کارپێبکریت که هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی بریاره‌که‌یه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی مانگیکدا نه‌توانرا جێبه‌جیبکرێت. به‌لام حکومه‌تی عیراقی ئه‌م داوایه‌ی ره‌دکردۆته‌وه به‌به‌هانه‌ی پوچ و بیمانا به‌پیی لیدوانه‌کانی نیوبراو.چاوپیکه‌وتنه‌که‌ی مام ڕۆسته‌م و ئابرووچوونهکهی کاک به‌لین عه‌بدولا و به‌دواداچوونه‌که‌ی ته‌لعه‌ت سه‌یفه‌دین
هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا مام رۆسته‌م، چاوپیکه‌وتنیکی ئه‌نجامداوه له‌گه‌ل یه‌کیک له‌رۆژنامه‌کانی
دانمارک‌دا تیایدا له‌وه‌لامی پرسیاریکدا ووتویه‌تی(( په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراق هیچ گرفتیک و چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی سیاسیان له‌سه‌ر نیه…)).
ئه‌مه ئه‌و وهلامهیه که لهرهفزی زۆرێک لهپهنابهراندا به‌تایبه‌ت کوردستانی عیراقدا هاتووه که‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌رییه‌وه پییان گه‌یشتووه. شه‌رعیه‌تدان به سیاسه‌تیکی ناپهنابهری که ته‌واوی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا له گه‌وره‌کاربه‌ده‌ستانی ده‌وله‌تانی سه‌رچاوه‌ی په‌نابه‌ری ده‌خوازن تا بریاره‌کانیان بخنه ئاستی پراتیکه‌وه. مام رۆسته‌م که‌زۆر که‌م بۆ میدیاکان دواوه، وه ئیستاش حساب ناکریت له‌گه‌وره به‌رپرسانی ده‌وله‌ت، ته‌نها زیانی به‌کێشه‌ی په‌نابه‌ران گه‌یاندووه. جه‌ربه‌زه‌یی مام رۆسته‌م سه‌ر بهمێژووهیهکی خویناوییه. قاره‌مانیتی مام رۆسته‌م له‌م بواره‌دا به‌ته‌واوی تازه‌یه و ئه‌و کاراکاتهریکی گونجاو نیه بۆ ره‌وایه‌تدان به‌م دبلۆماسیه‌ته نابه‌رابه‌ره. شتیک که رۆژنامه‌نووسه‌که ده‌یه‌ویست له زمانی جهنگاوهریکی کۆن و گهورهکاربهدهستیکی ممکنه له‌داهاتوودا به‌ده‌ستی بهینیت، هه‌ر ئه‌وه بوو که مام رۆسته‌م له‌و رسته کورت وپرمانایهدا داویه‌تیه به‌ده‌سته‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ی داوای په‌نابه‌رییان ره‌د کراواته‌وه، هیچ پیویستیه‌ک بۆ مانه‌وه‌یان له دانمارک نه‌ماوه. ئه‌و که‌سانه هۆکار بۆ مانه‌وه‌یان و داڵده‌دانیان تیا نیه.
له‌لایه‌کی دییه‌وه، رۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌کانی دانمارک له‌م یهکدوورۆژهدا ، سکاندالی به‌لین عه‌بدولا و تهلهعهت سهیفهدینیان ، که هه‌ردووکیان له‌سه‌ر درۆ و ساخته‌چیتی وفیلکردن له بیمه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و خانه‌نشینی ئاشکرا کرد و ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت بووبیته مه‌وادی که‌مپینیکی لیکۆلینه‌وه‌ی گشتی له فایله‌کانی سیاسیه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی دوێنیێ و گه‌وره‌کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مرۆی کوردستانی عیراق و عیراق. به‌کارهینانی ئه‌م کارته له جه‌نگیکی ده‌روونی که رۆژنامه‌نووسی پرۆفسیۆنالی دانمارکی تیا به‌هره‌مه‌نده ئه‌وه‌نده‌ی دی که‌مه‌ری به‌ره‌نگاری ودریژهدان به‌مانگرتنه‌که‌ی په‌نابه‌رانیان شلکرد. میدیای باوی دانمارکی، به‌ته‌واوی هۆشیاره بهیارییهکهی وه ده‌زانیت کام بابه‌ته ده‌مار گرژ ده‌کات. کاتیک مه‌سه‌له‌ی کار‌و نه‌خؤشی و تاکس((زه‌ریبه)) له ته‌ک یاسا و سیسته‌می دانمارکیدا بههاوپیچ له‌گه‌ل خراپکهڵک وه‌رگرتن له مافه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ندێک لهپهنابهرانهوه دنه ده‌دات. ئه‌مه ئه‌و وهتهرهیه که ئه‌مرۆ ده‌توانیت سیاسه‌ته نا ئینسانیه‌کان به‌ریته نیو گفتۆگۆکانی خه‌لک له چایخانه‌و بار‌و دیسکۆ و کۆبوونه‌وه گشتیه‌کانه‌وه.
مام رۆسته‌م،زمانی شه‌رعیه‌تی به‌خشیه بریاره‌کانی دیپۆرتی په‌نابه‌ران، به‌لین عه‌بدولاو ته‌لعه‌ت سهیفهدینش، ناشرینی ودزیوی به‌خشیه مانه‌وه‌مان.
له‌کوێدا وه‌ستاون؟
دانی وێنه ناشرین و نایاساییه‌کان به‌تایبه‌ت، له‌لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه له‌په‌نابه‌ران، کیرفی پیشوازی وپشتیوانی له نیو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکدا ده‌هینیته خواره‌وه. مه‌ده‌نی بوون و شارستانی بوون و تیکهلاوبوون و په‌یوه‌ندبوون به سیسته‌م وکه‌لتووری وولاتی په‌نابه‌ر وه‌رگره‌وه له‌ژیر پرسیاردا داده‌نیت. به‌لام هزری سیاسی و لیکدانه‌وه‌ی خه‌ڵکیش هینده ئاسان ته‌عمیم وه‌رناگریت. هینده ئاسان له‌ئاست تاوانێکی تاکدا، گیانی گشت به‌خت نابیت. وه‌ک ئه‌گه‌ر که‌سیک مابیت گوێبگریت له‌راستیدا خودی ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ههلاتنمان بووه. خودی ئه‌وه که مام رۆسته‌م عهیامیک گه‌وره کاربه‌ده‌ستی نیو گۆره‌پانی ده‌سه‌لات بووه، خودی ئه‌وه که ئه‌و دوو دزو تهلهکهبازو ساخته‌چیانه له‌که‌سه زۆر خاوینهکانی نیو په‌رله‌مانی کوردستانی عیراقن. گه‌واهی ده‌ده‌ن که ده‌سه‌لاتی ئیمه له نیو چ گه‌نده‌ڵی و نایاساییهکدا نووقم بووه. ئیمه په‌نابه‌ران گرووپی ستهملیچوانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ین. په‌رله‌مانی کوردستان وحکومه‌تی هه‌ریم پیویسته داوای لیبوردن له‌ده‌وله‌تی دانمارک بکه‌ن و ده‌ست لهئیخهی ئیمه‌ش به‌رده‌ن تا ئیمه‌ش له مافه‌کانمان به‌هره‌مه‌ند بین .