Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
پێكدادانی وه‌رزه‌كان …. حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی

پێكدادانی وه‌رزه‌كان …. حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی

Closed
by August 18, 2009 ئەدەب

      پایز ..                                                              
له‌په‌نجه‌ره‌ی غرووره‌وه‌
بێده‌ربه‌سته‌ و ..
به‌ڕووتی خۆی نیشانی زستان ده‌دا
بۆیه‌ زستان ..
شێتانه‌ بۆی ده‌رده‌كه‌وێ‌ !
پایز ..
عه‌وره‌تی خۆی
له‌زستان ده‌شارێته‌وه‌
بۆیه‌ زستان له‌داخا ، دێ‌
به‌هار له‌خۆی ماره‌ ده‌كا !
 به‌هار ..
مه‌به‌ستیه‌تی
له‌پایز شه‌نگ تر ده‌ركه‌وێ‌
بۆ ڕژانی حه‌زی زستان
به‌به‌رگی بوكێنیه‌وه‌ ..
له‌سه‌ر سینگی ڕووتی زستان،
پاڵده‌كه‌وێ‌!
 به‌هار ..
ژانی چرۆی نۆبه‌ره‌كه‌ی
له‌ حه‌وشه‌ی هاوینا ده‌گرێ‌
بۆیه‌ زستان ..
به‌هار له‌وێ‌ ته‌ڵاق ده‌دا !
 هاوین..
سه‌رسامه‌ به‌ جوانی پایز ..
كه‌چی له‌داخی زستان ، دێ‌ و
به‌هار له‌خۆی ماره‌ ده‌كا
بۆیه‌ هه‌موو به‌یانیه‌ك
له‌حه‌سره‌تان ..
به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌ی پایز ..
وسڵی شه‌و له‌خۆی ده‌رده‌كا!
                                                                              حوزه‌یرانی 2009 / رانیه‌
                                                                                                    hamedrasul@yahoo.com  

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.