
ئه‌دره‌سی وشه‌كان …. گۆران ڕه‌سووڵ زه‌وقه
گۆران ڕه‌سووڵ زه‌وقه – هه‌ولێر
(ئافره‌ت)
جیهانیان لێ قوفڵدام
گرینگ نییه
كلیلی شیعرم پێیه ده‌یكه‌مه‌وه(گه‌ردوون)
سه‌یر نییه!!!!!
دڵم پڕی مشتێكه
كه‌چی جێی هه‌ساره‌ی ئه‌وین ده‌بێته‌وه؟؟!!!!!!( باران )
هه‌میشه ده‌گریم
فرمێسك زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ یا
به لێزمه وتۆفان له چاوه‌كانم داده‌بارێ(عه‌شق)
هه‌رچه‌نده
ڕم و قه‌ڵغانم پێیه
وه‌لێ ناوێرم بچمه ناو ئه‌و جه‌نگه‌وه(نیشتمان)
ده‌زانم دایكم كێیه
وه‌لێ دایكی دایكم ,
به‌ر له بوونی دایكم مردووه(سه‌فه‌ر)
بستێ لێم دووربی
وا هه‌ستده‌كه‌م
هه‌ریه‌كه‌مان له كیشوهرێكین( زه‌مه‌ن )
سه‌یری ئه‌و ئاسكه كه‌ن
چۆن له‌ترسی
چنگی شێر ڕاده‌كا
(سیاسه‌ت)
ئه‌و ساڵه‌م له‌بیره
كه هه‌رچوار وه‌رزه‌كه‌ی
پایز بوو(ته‌كنه‌لۆجیا)
له‌ناو ئه‌و هه‌موو نوێیانه
چۆن كۆنه‌كان بدۆزمه‌وه
له‌ناو ئه‌و هه‌موو كۆنانه
چۆن جێ بۆ تازه‌كان بكه‌مه‌وه(ته‌نیایی)
پرسیاری كات
له باپیره‌م مه‌كه‌ن
كاتژمێره‌كه‌ی پاتری نییه(ته‌مه‌ن)
پایز ماڵئاوایی
له دره‌خت كرد و
منی بۆ سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی برد
(شه‌راب)
كتێبێكم له هاوڕێیه‌كم وه‌رگرت
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه
خاترجه‌م بووم(نێرگز)
سه‌فه‌ره‌كه‌ت زۆری خایاند
پهلهبكه ، بگه‌ڕێوه
هاوشێوهكهت دڵی بردم(هه‌ولێر)
دایكم گونیهیهكی كون كونی
زۆر كۆنی هه‌یه
هه‌رچی تێیهاوی جێی ده‌بێته‌وه( خۆم )
باوكم تابلۆیه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگ هه‌ڵواسی
كچێك له دیواره‌كه هێنایه خواره‌وه
له‌ت و په‌تی كرد و
دوایش خستیه ناو ئاگردانه‌كه( ئه‌و )
(ڕێناس)ترین ڕێبواری
ئه‌م كه‌ونه له‌ناخی مندا گوزه‌رده‌كا
كه‌چی نازانم بۆ دڵم نادۆزێته‌وه