
یه‌که‌م نامه‌ی ئه‌وینداری ….. هیوا سه‌عید
Closed
چی له گیان شیرینتره؟
گه‌ر تۆ بڵێی گیان، ده‌یده‌م
چی له دیده ئه‌زیزتره؟
گه‌ر تۆ بڵێی بیده، دهیدهمتاقیمکهوه..
دنه‌م بده بۆ ناو ئاگر
هه‌تا بڕۆم
بۆت ده‌سووتێم
به بێ ئه‌وه‌ی هیچ له به‌ری سووتان بخۆم!منی ماندوو
به‌س بۆ خه‌وی له‌سه‌ر سینه‌ت
تۆم خۆشاوێ
گیان و دیده‌م
به‌س بۆ ماچی لێوت ناده‌م
ئه‌وه‌م ناوێتۆم خۆشده‌وێ
بۆوه‌ی ژیان له ئه‌وینت ده‌ست پێ بکه‌م
دڵێکی وام پێ ببه‌خشی
چۆله‌که‌یه‌ک له ئاو نه‌که‌م
هه‌تا گیانی مێرووله‌یه‌ک
وه‌ک گیانی خۆم هه‌ست پێ بکه‌م.
هیوا سه‌عید- هه‌ولێر