
خودا ده‌یه‌وێت پشوو بدات !!….. قوبادی جه‌لیزاده
خودا هیلاك بووه .
خودا ، له‌سه‌ر كه‌پرێك پاڵ كه‌وتووه ، له ره‌شه ره‌یحانه .
خودا ، شمشێره‌كه‌ی به ته‌نیشت خۆیه‌وه ، درێژ كردووه .
خودا پێغه‌مبه‌ره‌كانی ئیزن دا .
به فریشته‌كانی گووت : بڕۆن شوو بكه‌ن!
خودا حه‌ز ده‌كا بخه‌وێت ….
خودا باوێشك ده‌دات
خودا فریای په‌ڕاندنی ، ئه‌و دارستانه ده‌سته ، ناكه‌وێت !!.
ده‌ستێك به‌قژ ، په‌پووله راده‌كێشێ ، بۆ لاقه كردن .
ده‌ستێك به‌بینه قاقای ژنه‌وه .
ده‌ستێك منداڵ فڕێ ده‌داته هه‌تیوخانه‌وه .
ده‌ستێك گیرفانی گوڵ ده‌بڕێ .
ده‌ستێك، گورگ به‌رده‌داته میگه‌له مه‌مك.
ده‌ستێك كتێب له قوڕ هه‌ڵده‌كێشێت .
ده‌ستێك چاوی نه‌خۆشخانه ، به‌مین ده‌ڕێژێت .
ده‌ستێك پرچی كانی شانه ده‌كات به ژه‌هر .
ده‌ستێك ماچ ده‌داته به‌ر ، قرمژنی فیشه‌ك .
ده‌ستێك زلله ده‌دا له نان .
ده‌ستێك باڵی ئارامی ده‌شكێنێ .
ده‌ستێك زه‌رده‌خه‌نه ، سوور ده‌كا له خوێن .خودا ره‌نگی له‌به‌ر نه‌ماوه .
خودا ده‌سته‌كانی ده‌له‌رزێ .
خودا له‌سه‌ر كه‌پرێك پاڵكه‌وتووه .
خودا شمشێره‌كه‌ی خستۆته‌وه كالانه‌وه .
خودا پرخه‌ی دێ
خودا خه‌و به ده‌ستێكی سپی و نه رمه‌وه ده‌بینێ .
ده‌ستێك سپی وه‌ك به‌فر
نه‌رم وه‌ك لۆكه .
خودا خه‌وی لێ كه‌وتووه !!