
بۆچی نا؟ ….. ئه‌نوه‌ر فه‌تاح
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه، که ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له قافا بگیرین، چونکه مێژووی حکومه‌ت له هه‌ر وڵاتێکا، بریتییه له مێژووی ڕسوایی و ئابڕوچوون، ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی وڵاتان ده‌گرنه ده‌ست، به‌گشتی که‌سانێکی بهرزخوازو بێبه‌زه‌ی و دڵره‌قن، وه سیاسه‌ت ئه‌و جۆره که‌سانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که به‌رژه‌وه‌ندی تاکهخوازییان بێسنووره. ………. به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی 300 ساڵه سه‌رچاوه‌ی خه‌م و په‌ژاره بووه بۆ دنیا. (George Monbiot )
نووسه‌ر نموونه‌ی زۆری هێناوه‌ته‌وه، له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که چۆن به‌ریتانیا زۆربه‌ی گیروگرفته‌کانی خۆی له‌سه‌ر حسابی برسێتی و داماوی وڵاتانی تر چاره‌سه‌ر کردووه. ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت لێی بدوێم و ببمه سه‌لمێنه‌ری بۆچوونه‌کانی نووسه‌ر، که له سه‌ره‌تای مانگی (مارچ)ه‌وه ڕۆژنامه‌کانی به‌ریتانیا که‌وتوونه‌ته بڵاوکردنه‌وه‌ی دزییه‌کانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان، له‌وانه‌ی که سه‌ر به‌پارتی فه‌رمانره‌وان یان له ڕیزی ئۆپۆزسیۆندان.
له کۆپله‌یی یه‌که‌مدا باس له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئه‌ندام-پارله‌مان و کاربه‌ده‌ستانی کابینه‌ی حکومه‌ته که هه‌ر پۆستێکی هه‌بێت یان هه‌بووبێت له سه‌رۆكی شالیارانی پێشووی به‌ریتانیا، که تۆنی بلێر بوو و پێش دوو ڕۆژ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی 7000 پاوه‌نی بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه و دیکۆرێشنی خانووی دووه‌می راکێشاوه، که له رووی یاساوه‌یه و به دزی ده‌درێته قه‌ڵه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کرد که چه‌ند شالیار و سکرتێرێك ده‌ستیان له کارکێشایه‌وه، له ناویاندا سکرتێری شالیارگه‌ی ناوخۆی به‌ریتانی(Homeoffice) و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیش به‌هۆی بریاردانی له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و سکانداڵه ده‌رکرا، که بۆماوه‌ی 300 ساڵه ئه‌وه یه‌که‌م جاره شتی وا ڕوو بدات. ئه‌م دزی و گه‌نده‌ڵییه هه‌ر ئه‌ندامانی حکومه‌تی نه‌گرتووته‌وه، به‌ڵکو ئه‌و ئه‌ندام پهرلهمهنانهشی گرتووه‌ته‌وه، که له پارتی فهرمانڕهوادان و به‌ڵام له حکومه‌تدا نین. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌ردی دزییه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ئۆپۆزسیونیشی به سه‌رۆکه‌که‌یانه‌وه ده‌ڤید کامیرۆن، گرتووه‌ته‌وه؛ ئه‌مانه‌ن نوێنه‌ری خه‌ڵکی و له‌م سیسته‌مه‌دا بوونه‌ته ده‌مڕاستی خه‌ڵك، هه‌رچییه‌کیان له جه‌رده‌یی بۆ هه‌ڵکه‌وتبێت و هه‌ڵکه‌وێت یه‌کسه‌ر لرفیان لێداوه و لرفی ده‌ده‌ن، ئیتر له ژێر هه‌ر ناو دروشم و پرنسپڵێکدا بێت. بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی که له به‌رده‌ستی هه‌ر ئه‌ندام پهرلهمانێدایه بیست هه‌زار پاوه‌نده بۆ خه‌رجی پێداویستیی کاره‌که‌یان، به‌ڵام ئه‌وان به فێڵی یاسایی بۆ شتی زۆرتایبهتی خۆیان خه‌رجیان کردوه، له‌وانه بۆ کڕینی په‌یین بۆ باخه‌که‌یان یان چاکردنه‌وه‌ی هیته‌ری حه‌وزی مه‌له‌کردنه‌که‌یان یان هه‌ندێ شتی تری زۆر که‌سیی. خۆ ئه‌گه‌ر بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش زیاتر بووایه ئه‌وه‌شیان ههرفهرهود ده‌کرد. جا که ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی به‌ریتانی ئه‌مه نه‌فسییه‌تی بێت، ئه‌ی ده‌بێت نه‌فسییه‌تی کابرایه‌کی په‌رله‌مانی وڵاتێکی وه‌کو عێراق و ئێران و نایجیریا و.. وڵاته هه‌ژاره‌کانی تری دنیا چۆن بێت؟
موحه‌مه‌د فه‌یاد، خاوه‌نی بازاڕی هارۆد به‌ناوبانگ له له‌نده‌ن، جارێکیان له چاوپێکه‌وتنێکدا وتی “من ئه‌ندام په‌رله‌مان وه‌کو ته‌کسی به‌کرێ ده‌گرم“. به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی ئهوتاڵانییهی که ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان پێی هه‌ستاون، شتی وا ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌گه‌ر پیش ئه‌م سکانداڵه هه‌ر که‌س باسی بکردایه، زۆرێك له خه‌ڵك بیانوتایه دیاره وڕێنه ده‌کات یا شێت بووه؛ ئه‌ندام پهرلهمانانێك پسوله‌ی یه‌ك ( پنس)ی نووسیوه، که ته‌له‌فونێکی پێ‌کردبوو یان 30 پنس که کلێپسێکی پێکریبوو. دیاره به پاره‌ی مفته‌یان زانییووه، خۆ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ته‌نها بۆی هه‌یه بیست هه‌زار پاوه‌ند خه‌رج بکات بۆ شتی پێویست، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ته‌نانه‌ت پاره‌یه‌کی داوا کردووه‌ته‌وه بۆ خه‌رجی خانوویه‌ك که خانووه‌که هه‌ربوونی نه‌بووه. جا ئه‌مه یاسا دانه‌ر بێت، ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ر نازانێ به‌ری به کویوهیه، چۆن ده‌بێت؟
ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانی که کۆنترین په‌رله‌مانه له مێژووی هاوچه‌رخدا که زۆرینه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش له بواره جیاوازه‌کانی زانیاردا خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانکۆن، ئه‌ی ده‌بێت حاڵی په‌رله‌مانی کوردستان چۆن بێت، که به‌شێکی زۆریان جه‌نه‌ڕاڵی شه‌ڕی ناوخۆن یان ئه‌ڵقه له گوێ ئه‌م پارت یان ئه‌و پارتی خێڵه‌کی، ئیتر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌بێت چی بێت که سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی پێ بگۆڕدرێت یان یاسای پێدانرێت بۆ وڵاتێکی گرنگی وه‌کو عێراق له ڕوی ئابورییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
سه‌یره‌که له‌وێدایه که خه‌ڵکانێك هه‌ن، ده‌یانه‌وێت له سه‌ر بنه‌مای نه‌زانکردنی خه‌ڵك گۆڕان دروست بکه‌ن و بهخهڵکهکهشی بسه‌لمێنن، که پارتی و یه‌کێتی دوو پارتی دیمکراتیین، که ئه‌و دووپارتهش خۆیان له گه‌نده‌ڵی و پێششلکردنی مافی مرۆڤدا نقوم بوون. جا بۆیه ئه‌وه‌ی پێوایه گۆڕانی نه‌وشیروان ده‌یگه‌یه‌نێته دڵنیای و دنیای ماف و یه‌کسانی بۆ دروست ده‌کات، ئه‌وه سه‌رابێکه و هیچیتر نا.
ئایدیای ئه‌م نوسینه، له‌گه‌ڵ کۆپله‌ی یه‌که‌می باسه‌که له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی 9 حوزه‌یرانی 2009 له‌نوسینی جورج مۆنبیت وه‌رگیراوه.
http://www.guardian.co.uk/commentisfree/2009/jun/08/british-empire-colonies-banks-reform