
باوكی من و كوڕه‌كه‌ی مالیكی …. شوان جه‌لال
هه‌فته‌ی پێشوو له ژماره 180ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه و له هه‌واڵێكی لاپه‌ره یه‌كدا بڵاكراوته‌وه: " سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم 2250مه‌تر زه‌وی ده‌دات به‌هه‌ر یه‌ك له كوڕه‌كه‌ی مالیكی و دوو زاوای و به‌ڕیوه‌به‌ر و كه‌سێكی دیكه‌ی نوسینگه‌كه‌ی"، هه‌واڵه‌كه به به‌ڵگه‌ی نوسراوێكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانگه‌ی كاروباری كاڕگێری و دارایی كه ژماره‌ی 1514ی رێكه‌وتی 26/6/2007ی له‌سه‌ره، بڵاوكراوه‌ته‌وه، واته ناكرێ گومان بخرێته سه‌ر راستی و دروستی هه‌وڵه‌كه.
ئه‌م هه‌واڵه به نسبه‌ت منه‌وه هه‌وڵێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوو، توشی شۆكیشی نه‌كردم، به‌ڵام پاش خوێندنه‌وه‌ی هێنده‌ی تر نیگه‌رانی كردم سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكی " حكومه‌ته‌كه‌م". هه‌ر له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌دا راسته‌خۆ بیرم له باوكم كرده‌وه، ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ته‌مه‌نی 54 ساڵه‌و خاوه‌ن دوو برای شه‌هید ( شه‌هیدی ده‌ستی به‌عس نه‌وه‌ك ……..)ــه‌و ده‌یان كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ماڵ وێران و بێ سه‌روشوێن كراون له پرۆسه به‌دناوه‌كه‌ی ئه‌نفال، باوكم كه چه‌ندین ساڵه خزمه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌كات زیاتر (30) خاڵی هه‌یه و تاوكو ئێستا خاوه‌ن بستێ زه‌وی نیه، ناویشی له هیچ لیستێك نیه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی.
هه‌ڵبه‌ت باوكی من، كورد واته‌نی: مشتێكه له خه‌روارێك. زۆر مرۆڤی دی له‌م نیشتمانه چه‌شنی باوكم تاكه خه‌ونیان وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وییه‌و دواتر به هه‌زار پینه‌وپه‌ڕۆ دروستكردنی خانوویه‌كه تیایدا، تاوه‌كو به ئارمی ساتێك بحه‌سێنه‌وه تیایدا. باوه‌ڕم وایه، لێره چه‌مكی نیشتمان پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه، چونكه ده‌كرێ من نیشتمانێك به هی خۆم بیزانم سوچێكم نه‌بێ تیایدا بۆ خۆم و منداڵه‌كانم؟ ، له‌ولاشه‌وه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی به ئاره‌زووی خۆیان زه‌وه‌ی ببخشنه‌وه. ئایا نیشتمان موڵكی خه‌ڵكه یاخود ده‌سه‌ڵاتداران؟ ئایا زه‌وی ئه‌م نیشتمانه هی سه‌رۆكی حكومه‌ته یاخود هی باوكم و هه‌زارانی وه‌ك باوكمه؟
كرێچی (واته مرۆڤێكی بێ خانوو) مرۆڤێكه به‌رده‌وام له دڵه‌راوكێ ، راڕایی ده‌ژێ، ئه‌و هه‌میشه له خۆی ده‌پرسێ: ئه‌رێ سه‌ری مانگ نزیك بۆته‌وه؟ موچه‌كه‌م به‌شی كرێی خانووه‌كه‌ی لێده مێنێته‌وه؟ خاوه‌ن خانوو كرێكه‌م لێ زیاد ناكات؟ پێم ناڵێت كاكه گیان تا هه‌فته‌یكی تر خانووه‌كه‌م بۆ چۆڵ كه‌ن خۆمان پێویستمانه، كوڕه‌كه‌م ژنی خواستووه ئه‌و دێته ناوی، یاخود زاواكه‌م تیایدا نیشته‌جێ ده‌بێ؟
كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، یه‌كێكه له‌و كێشه گه‌وره و سه‌ره‌كییانه‌ی كه خه‌ڵك و مرۆڤه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه ده‌هاڕێت. من نازانم بۆچی ده‌بێت به هه‌زاران مه‌تری زه‌وی ئه‌م وڵاته به كوڕ و زاوا و كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ری مالیكی هه‌روا به ئاسانی دابه‌ش و تاپۆ بكرێت، به‌ڵام بۆ هه‌زاران كه‌س وه‌ك باوكی من وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی خه‌ون بێت، یاخود به‌حه‌سره‌تی پارچه زه‌وییه‌ك سه‌ر بێنه‌وه؟ بۆچی ئه‌ون ره‌وابێت و بۆ ئێمه ناڕه‌وا؟
ئێمه گه‌ر له وڵاتێكی دامه‌زراو و خاوه‌ن په‌رله‌مانێكی راسته‌قسنه بووینایه به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌م جۆره سه‌رۆكی حكومه‌ت لێپرسینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرا و، دوور نه‌بوو متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرایه‌ته‌وه له زووترین كاتدا.
گه‌ر ده‌تانه‌وێ به‌رامبه‌ر مالیكی به‌هێزبن ئه‌وا به خشینه‌وه و دابه‌شكردنی زه‌وی ئه‌م وڵاته ده‌ستان ناكه‌وێت، ئه‌وتا له 2007دا له باشترین شوێنی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌زارن مه‌تر به‌سه كوڕ و كه‌سه نزیكه‌كانی دابه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌و له 2008 و 2009 هیزی سه‌بازی ئارسته‌ی خانه‌قین و قه‌رپه و جه‌باره ده‌كات و داوای زیاد كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند ده‌كات له‌سه‌ر حسابی هه‌رێم، سوور بوونی خۆی له نایاسایی و ناده‌ستووری گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانتان دووپات ده‌كاته‌وه …هتد. به‌ڵكو هێزی ئێوه له كاتێكدا تۆكمه ده‌بێت كه، داخوازییه ژیارییه‌كانی مرۆڤی كورد‌و كوردستانیه‌كان. جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌ندازه و سنورێك بۆ ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیه دابنێن.