Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
زوڕناژەنەكانی شەڕ… ستران عەبدوڵڵا بەنمونە

زوڕناژەنەكانی شەڕ… ستران عەبدوڵڵا بەنمونە

Closed
by August 18, 2009 گشتی

نەگریسی شەڕ لە هەر وڵاتێكدا، زەمینە بۆ ئەو كونەپەپوانە خۆش ئەكات كە نانیان لە ڕژانی خوێنی شەڕەكەدایە، لەدوای گەشەكردنی بواری راگەیاندنیش، بەشێك لەو دڕندە سادیستانەی كە لەپێستی مرۆڤدا لەدایكبوونە، بۆ خاتری پۆستێك یان لەتە نانێك، جاڕی خۆشكردنی شەڕ ئەدەن. لەكوردستانە بێخاوه‌نه‌كەی خۆشماندا، بەشێكی بەرچاو لە قەڵەمبەدەستان هانی گەنجی داماوی ئەم وڵاتەیان ئەدا كە خۆیان لە كەپكی حەمەداغا و كڵاوقاسم بەكوشت بدەن، دیارترینیان ستران عەبدوڵڵایه‌. بەدرێژایی شەڕی خوێناوی ناوخۆ، بۆتە زوڕناژەنی شەڕ و لەماوەی چوار ساڵ شەڕی ناوخۆ (كاتی هەڵگیرساندن1/5/1994 تا كاتی ناردنی نامەكەی تاڵەبانی بۆ بانگهێشتكردنی پارتی بۆ ئاشتی 31/12/1997).

بەپێی ژمارە ستران عه‌بدوڵڵا زۆرترین بابەتی دژ بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی نووسیوە، ئێستاش وەسفی لیستێك ئەكات كە (50%)، بگرە زیاتریشی هی بارزانیە و بە فریادڕەس دەیشوبهێنێ، بەدرێژایی ئەو ماوەیەش هیچ جۆرە نوزە و نقەیەكی بەراستەوخ ۆو ناڕاستەوخۆ دژ بە نەوشیروان مستەفا دەرنەبڕیوە، كە جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بووە، بەڵام ئێستا كە لەسەر داوای خۆی وازی لەو پۆستە هێنا. ستران بەناوی خۆی و ناوی خوازراوەوە وتار دژی ئەنوسێ و هێڵی راست و چەپی بەسەردا ئەهێنێ! ئەگەر ئەمە دووڕوویی و هەلپەرستی و خەبیسی نەبێ چی ئەگەیەنێ؟
– لەماوەی ئەو چوار ساڵەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ كە زۆرترین وتاری دژی بنەماڵەی بارزانی نووسیوە، تەنها ئەو كاتانە بێدەنگ بووە، كە هودنە یان هەوڵی ئاشتی لە ئارادا بووە، هەر سترانیش یەكەمین كەس بووە دوای كۆتایی هودنەكە دەستی بەهێرشی راگەیاندن و هاندانی گەنجان بۆ خۆبەكوشتدان بۆ بڕینەوەی تۆوی بنەماڵەی بارزانی هان داوە. عاجباتی هەشتەمیش ئەوەیە یەكەمین دەزگای بەناو ئەهلی، دەزگای خەندان بوو كە یارمەتی لە بارزانی وەرگرت و لە رۆژنامەكەشدا ستایشنامەیەكی بۆ هۆنیەوە!.
ئەمەش بەشێكی كەمە لەناوی ئەو بابەتانەی ستران لە كوردستانی نوێ دژی به‌ پارتی و بنەماڵەی بارزانی و بۆ خۆشكردنی ئاگری كوردكوژەی شەڕی ناوخۆ نووسیونی، لەكاتێكدا ئەم شەڕە جگە لە كوژرانی دەیان هەزار گەنجی داماوی ئەم وڵاتە، ڕەوتی گەشەكردنی بارودۆخی ئابوریی و ئاوەدانی و سیاسی كوردستانی دواخست، نرخی بازاڕی بەرەو گرانتربوون برد، دەوامی خوێندنی دواخست، دەیان خێزانی لە یەكتر كردە دوژمن، پارە و پولی كورد و حیزبە سەرەكییەكانی بۆ كڕینی تفەنگ و تەقەمەنی سەرف كرد و لە هەموویان تاڵتر سیمای كوردی لەسەر ئاستی جیهان ناشرین كرد بەوەی كە كورد ناتوان خۆی بەڕێوەبه‌رێت.
– لە گۆشەی (5شەمموان) زۆربەی جار ستران بەناوی قەڵەمێك، چاودێرێك و یان به‌ ناوی خوازراوی ترەوە وتاری جۆراوجۆری بۆ ئاگرخۆشكردنی شەڕەكە نووسیوە، هەروەك چۆن ئێستاش لەو كاتەوەی بۆتە سەرنوسەری كوردستانی نوێ بەكۆمەڵێک ناوی خوازراوەوە وتار بڵاو ئەكاتەوە.
– ئێمە تەنها كوردستانی نوێمان بەئەرشیف وەرگرتووە، بەڵام دەیان وتاریتری بۆ رۆژنامەكانی ئاڵای ئازادی، هاوپەیمانی، گۆڤاری 31ی ئاب و رادیۆی گەلی كوردستان و …. نووسیوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەوانیش ئەخەینەڕوو تا بەتەواوەتی مادەی خام بۆ كتێبی (زوڕناكانی شەڕ) ساز ئەبێت تا خەڵك ئاگرخۆشكەرانی شەڕ بناسن!
ئەمەش مشتێكە لە خەرواری ئەو بابەتانەی لە كوردستانی نوێ بڵاوی كردوونەتەوە.
– لە ژمارە 1492ەوە لەسەر داواى ستران مەلەفی 31ى ئاب كرایەوەو بەو هۆیەوە كرایە بەڕێوەبەرى نووسینى كوردستانى نوێ. ئەمەش فەریكە وتارۆكە و زووڕناكانى شەڕییەتى كە لەساڵانى (1995-1997) بەناوى خۆیەوە بڵاوى كردوونەتەوە:

ساڵی 1995
ساڵ    ژمارە  لا   ناوی بابەت    سەرنج
1995 921  2   حیزبایەتی لەنێوان وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاو سەرۆكی پارلەمانی كوردستان گۆشەی بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995  930  3 پارتی لەدووڕیانی سەنگەری نیشتیمانی و شۆڕشی چەواشەدا
1995  931   2 خەڵوەت و شەونخوونیەكانی سەرۆك بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995 937  2  ئەو سەرۆك زانكۆیەی سیاسەتی راپێچی زانكۆ كرد بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995  948  2 گرەوەكانی پارتی بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995  954 2  گلاسنۆستی كوردی بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995 958  3 حزبە كوردستانیەكان سیاسەتی نەشیش بسوتێ نەك كەباب بەرەوكوێ؟ بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995  986  2 نەریتی غەدرو خیانەت بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995 989 2 پەیوەندی نەریتی هاوسەنگ و… پێش لەشكری بێگانە لاپەرە 2و7داگیركردووە
1995 1004 2 هودنەیەكی ئاكام نادیار یان مەرگێكی بەكاوەخۆ بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995 1119 3 لەپەراوێزی شەڕی ناوخۆ
1995 1023 3 خەڵكی بنەسڵاوە بەعس ئاوارەی كردن و پارتیش تۆپبارانیان ئەكات
1995 1039 3 كانی قڕژاڵە گەواهیەكی دیكەی خیانەتە نیشتیمانیەكانی پارتی بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995 1042 2 هەڵوێستی راشكاو و تەكانێك بۆ ناسینەوەی لایەنی شەڕخواز
1995 1045 3 چۆن پارتی ئیدانە بكەین؟ بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995 1055 3 ناوبژیوانی واشنتۆن و پلەی ناسینەوەی شەڕانگێزان گۆشەی رای سەربەست
1995 1092 3 حیكمەتی دبلن بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995 1119 3 لەپەراوێزی شەڕی ناوخۆو هاوپەیمانێتی نیشتیمانی-بەشی 1 رای سەربەست
1995 1129 3 لەپەراوێزی شەڕی ناوخۆو هاوپەیمانێتی نیشتیمانی-بەشی 2 رای سەربەست
1995 1134 3 زرێپۆشی تەڕوادەو زەمەنی تێكەڵبوونی سەنگەرەكان بەتەنیشت سیاسەتەوە
1995 1144 3 لەپەراوێزی شەڕی ناوخۆو هاوپەیمانێتی نیشتیمانی-بەشی 3 رای سەربەست
1995 1146 3 عورفی شیهابی كە زرێپۆشەكان زەفەری پێ نابەن! یادكردنەوەی خاڵەشەهابیشی بەستۆتەوە بەجاشێتی پارتییەوە!

ساڵی 1996
1996 1181 3 پارتی و كەركوك… دوو ئاراستەی جیاواز!
1996 1188 5 ئێستا كاتی گلاسنۆستە! یادی كوردستانی نوێشی بەستۆتەوە بە(جەوهەر گێت و سامی گێت)!
1996 1193 3 هەوڵی چاكسازی یەكێتی و تەگەرەكانی سەرانی پارتی دەفەرموێ! یەكێتی حەزی لە چاكسازییەو پارتی نایەڵێ!
1996 1231 3 تاڵاوی 6ی ئادار- باس لە ئاشبەتاڵ ئەكات بەتەنیشت سیاسەتەوە
1996 1237 3 دەمەوێ لەسەر بادینان بدوێم! بەتەنیشت سیاسەتەوە
1996 1319 3 كەڵەكین چاولێكردنەوەی جەلادەكان بەتەنیشت سیاسەتەوە
1996 1325 3 كوشتاری كەڵەكین و مەسەلەی مەوقیف بەتەنیشت سیاسەتەوە
1996 1347 3 جارێكیتر كۆبوونەوەی پەرلەمان بەتەنیشت سیاسەتەوە
1996 1351 3 بێ ناونیشان بەتەنیشت سیاسەتەوە
1996 1353 3 نیوكەوچك دەرمان بۆ نەخۆشیەكی موزمین بەتەنیشت سیاسەتەوە
1996 1359 3 دووبارە نووسینەوەی مێژوو بەتەنیشت سیاسەتەوە

ساڵی 1997
1997 1376 3 هەندێ خەمی نیشتیمانی گۆشەی رای سەربەست
1997 1381 2 دیدار لەگەلأ كۆسرەت رەسوڵ لەسەر پارتی و 31ی ئاب
1997 1400 لەپێناوی بەمیللیكردنی رەتكردنەوەی خیانەتی 31ئاب لێرەوە لەسەر خواستی ستران مەلەفی 31 لەكوردستانی نوێ كرایەوە، هەربۆیەشە لە ژمارە (1424)ەوە كرایە بەڕێوەبەری نووسین
1997 1413 2 شاڵاوی تەعریب لەچاوی حیزبەكەی 31ئاب ببینن گۆشەی گەرماوگەرم
1997 1416 3 بەزمی مەرجەعییەت بەتەنیشت سیاسەتەوە
1997 1419 3 ئەگەری لەشكركێشی بەتەنیشت سیاسەتەوە
1997 1422 3 پەرلەمان یان دیوەخان بەتەنیشت سیاسەتەوە
1997 1425 3 دانوستاندن لەگەلأ خیانەت لاپەرە 3ی داگیر كردووە
1997 1428 3 كامەران قەرەداغی خەتەنە وانابێ! دژ بەپارتی و پەرلەمان نوسراوە
1997 1446 3 چەند سەرەقەڵەمێك لەبارەی دامەزراوەی بارزانیەوە لاپەرە 3ی داگیر كردووە
1997 1462 5 لەحەسیری زەڵێوە… لەسەر 31ئابە لاپەرە 5ی داگیر كردووە
1997 1464 3 دوژمنانی گەل كێن؟ (لەسەر 31ی ئابە) بەتەنیشت سیاسەتەوە
1997 1468 2 2000 مورتەزەقە بۆ هاریكاریی پدك
1997 1468 8 كوردستان یان ڕیزێ دووكان! گۆشەی دواستون
1997 1472 3 بەرەو بیرەوەری یەك ساڵەی گەردەلولی تۆڵە لاپەرە 3ی داگیركردووە
1997 1476 3 داستانی سەوز بەتەنیشت سیاسەتەوە
1997 1477 3 تادێت شەڕەكەمان دوورایی نەتەوەیی بەخۆوەدەگرێ لاپەرە 3ی داگیر كردووە
1997 1479 3 ئەوكاتەی سامی سنجاری سواری فڕۆكە بوو!
1997 1480 3 دەستەكان لەسەر پەلەپیتكەی تفەنگەكانن بەتەنیشت سیاسەتەوە
1997 1483 6 ئەمریكا لەنێو ماڵەكەماندا- باسی ئەمریكاو بارزانی ئەكا لاپەرە 6ی داگیر كردووە+بەشی 1
1997 1484 6 ئەمریكا لەنێو ماڵەكەماندا- باسی ئەمریكاو بارزانی ئەكا لاپەرە 6ی داگیر كردووە+بەشی 2
1997 1490 3 بیرۆكە لەگوڵەكانی گەردەلولی تۆڵەوە گوڵەكان ئەگەشێنەوە سەرنج: كەس بیستویەتی گوڵ لەشەڕ بگەشێتەوە؟ مەگەر لە فەرهەنگی ستران عەوڵادا!
1997 1491 5 بنو لەقەبرەكەتا موستەریح بە ئەی مەلا نەجم لاپەرە 5ی داگیر كردووە
1997 1492 5 گەشتێك بەناو سەنگەرەكانی بەرگری-بەشی یەكەم لاپەرە 5ی داگیر كردووە
1997 1494 5 گەشتێك بەناو سەنگەرەكانی بەرگری-بەشی دووەم لاپەرە 5ی داگیر كردووە
1997 1500 6 شەڕەكەمان دەركەوتی كۆمەڵایەتیشی هەیە لاپەرە 6ی داگیر كردووەو باسی خێروبێری شەڕی ناوخۆ ئەكات!
1997 1530 3 یەكێتی لەئەنقەرە گێمێكی دیكەی حیوار باسی خێروبێری ئاشتی ئەكات! 

تریفە عەلى سەيدسادقى

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.