
سه‌فه‌ر بۆ كێڵگه‌كانی جه‌هه‌نم …. زانا عه‌لی حه‌مه ئه‌مین
( 1 )
دارههنجیرێك
بۆ هه‌نار و قۆخ و هه‌رمێ و هتد..
خوتبه‌ی ئه‌دا,
راسته هه‌تاو
له گه‌ڵ زیكه‌ی ههنگهكاندا
ده‌گاته ناو ماڵه‌كانمان
به‌س بۆ رۆژێك
كاسكێتێكی نه‌خسته سه‌ر ههنجیرێكم
تاوه‌كو زه‌رده‌واڵه‌كان
ده‌ستیان نه‌یگاتێ و نه‌یكوژن.
( 2 )
دارههنارێك
له باخێكی ئاینی دا
كراسهكهو ستیانه‌كه‌ی لابردوو
به‌ڕوتی ماڵئاوای یه‌كجاری كرد,
دار ههڵوژهكهی دراوسێی
ئه‌رێ خانم
ئه‌توانم بپرسم بۆكوێ؟
دارهه‌نار
به ویقاره‌وه:
سه‌فه‌ر بۆ كێڵگه‌كانی جه‌هه‌نم
ئه‌و شوێنه‌ی
به‌هه‌شتییه‌كان
باڵیان نییه تا بیگهنی.
( 3 )
هه‌ڵوه‌رینی برژانگی گه‌ڵایه‌ك
پێمان ئه‌ڵێت:
چاویلكه نورانییهكهی نیشتیمان لابه‌رن و
پروشه بارانی عه‌سرێك
چهترهكانیشتان تهڕناكات.
( 4 )
له‌سه‌ر گه‌ڵای به‌رسیله كچێك
بیرم له‌جوانی ئه‌كرده‌وه,
شه‌یتان گریاو
فریشته‌یه‌ك بۆم پێكه‌نی.
( 5 )
ژیان سێوێكی تاڵه‌و
, له گیرفانی ئاده‌مه‌وه كه‌وته خوارێ
ئه‌م رسته‌یه‌م
له‌سه‌ر پێڵاوێكی كۆن و
فڕێدراوی قه‌راغ شاردا خوێندههوه,
له سوچیًَكی ئه‌و پێڵاًوه
به خه‌تێكی ماندوو و ئاڵۆز
به جۆرێك نه‌خوێندرێته‌وه
لێی نوسرابوو:
نوسه‌ری ئه‌م ده‌قه
سۆزانییه‌ك له نه‌ته‌وه‌ی جه‌هل.