کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له برتش کۆڵۆمبیا میوانداری سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د ده‌کات
چه‌پبوون وه‌کو شێوه‌ژیان
دوو موحازه‌ره‌ی سه‌لاح ئه‌حمه‌د له ڤانکۆڤه‌ر
سه‌لاح ئه‌حمه‌د باسی دیدگایه‌کی فه‌لسه‌فیی ده‌کات بۆ رامان له چه‌پبوون. له نێو ژماره‌یه‌ک چه‌مک و پرسیاردا سه‌لاح ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ی خواره‌وه ده‌وه‌ستێت:
– ئایا چه‌پبوون هه‌ڵبژارده‌یه‌کی پراگماتیکییه یان ده‌کرێ هه‌ڵوێستێکی بوونگه‌رایی و بنه‌مایی بێت؟
– ئاماژه‌کانی ئاماده‌گیی و نائاماده‌گیی چه‌پ له خۆرئاوا و له جیهانی سێهه‌مدا چیین؟
– ره‌گه‌زپه‌رستیی له کوێی به‌ربه‌ره‌کانێی چینایه‌تییدا وه‌ستاوه و له‌م په‌یوه‌نده‌دا گرنگییه‌کانی تیۆری شیکردنه‌وه‌ی سیستیمی جیهانیی له چیدایه؟
– پرسیاری مێژووی مارکسیزم له فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه دووباره بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ره‌خنه و ئه‌گه‌ره‌کانی دووباره بهچهمکردنهوهی شۆڕشی سۆسیالیستی.
له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، سه‌لاح ئه‌حمه‌د ده‌یه‌وێت "ئێستا" له دیدێکی دژهفاشیزمهوه بخوێنێته‌وه. وێڕای به‌شه تیۆرییه‌که‌ی، موحازه‌ره‌کان له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه ده‌وه‌ستن:
– هاوپه‌یمانیی راستڕه‌وانی نێو ناسیۆنالیزمی فاشیلی کورد له کوێی فاشیزمدا وه‌ستاوه؟
– شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ماوه‌نده‌ی نێوان رۆشنبیری راستڕه‌و و سیاسیی راستڕه‌و که له ژێر ده‌واری فاشیزمدا ساز ده‌کرێت.
ده‌رباره‌ی سه‌لاح ئه‌حمه‌د:
باچله‌ر له فه‌له‌سه‌فه- زانکۆی کارلتۆن.
ماسته‌ر له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی هاوچه‌رخ – زانکۆی برۆک له که‌نه‌دا
ماسته‌ر له لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی – زانکۆی کارلتۆن له که‌نه‌دا
ئێستا له به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانکۆی ئۆتاوا خه‌ریکی دکتۆرایه له فه‌لسه‌فه‌دا
سه‌لاح ئه‌حمه‌د به زمانی کوردی و عه‌ره‌بی بڵاوکراوه‌ی هه‌یه له‌وانه کتێب و ووتار، هه‌روه‌ها له چه‌ند ژۆرناڵێکی ئینگلیزی ئه‌کادیمیی فه‌لسه‌فییدا چه‌ند ئیشێکی ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپی هاوچه‌رخ و فاشیزم بڵاوکردوه‌ته‌وه.
کات: 6ی ئێواره له هۆڵی
22-23-8-20091720Grant st
Mosaic
Vancouver B.C