
شاعیرێ وێنه ده‌کێشێ …. دڵشاد عومه‌ر کاکی
سلێمانی هاوینی 2009
عه‌بدولقادر سه‌عید له‌کۆمه‌ڵه شیعریه نوێ که‌ی دا..
به‌ناوی شاعیرێ وێنه ده‌کێشێ،ئه‌وه‌نده‌ی ته‌واو فراوان و گه‌ش دێته پێش چاوی خوێنه‌ر ئاوێته‌بوونی هزرو بیر‌و زمانی شیعرییه،به وێنه‌و ئه‌ندێشه‌کانی..ئه‌م نووسینه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌کی ساکاره .. ساکار و ڕوون وه‌ک وێنه‌کانی شاعیر .. ساکار وه‌ک به‌رائه‌تی شیعر .. ڕوون وه‌ک نمه زیوینیهکانی ووشه .. خوێندنه‌وه‌ی ڕوبه‌ری خه‌یاڵی شاعیر‌و ئه‌ندێشه ڕهگاڵهکانیهتی .. ئیدی هه‌ر ساکاریشه ده‌ڕژێته خه‌ره‌نده قوڵه‌کانی ته‌ماشاکردن و که‌ندڕه تاریکه‌کانی سه‌رسوڕمانی سروشته‌وه..
شاعیری وێنه ده‌کێشێ و له‌نێو هه‌ر سکێچیکی شیعری دا تاڤگه‌ی دێڕێکی پڕ گوزارشت،له‌نێو هه‌ر ڕه‌نگێکدا نمه‌ی ووشه‌یه‌ک تاپۆی شێوازه شیعرییه‌که‌ی شاعیر نمایش ده‌که‌ن..
ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رسامی خوێندنه‌وه‌ی کردم..له‌م پرۆسه نوێیه‌ی شاعیردا کلیل و کۆده‌کانی نێوان وێنه و ئاوێته بونیانه به هزرو ئایدیا بۆ(ته‌رکیبه)ی مۆدێلێک له شیعر..که‌له‌ته‌ک شیعر‌و شێواوزی شاعیر خۆی دا نوێبونه‌وه ده‌خوازێ شاعیر به مۆدێلێکی جیاواز مۆدێرن تر له زمان و کورت تر له دێڕ و که‌متر له ووشه.. فراوانتر له ئه‌ندێشه و قوڵ تر له تهماشاو تێ ڕوانین شیعر له جه‌سته‌ی ڕه‌نگ و دیمه‌نه ئاوێزاکانی وێنه دا هه‌ڵده‌کێشێ…
منیش ده‌مه‌وێ به‌لاڕێ دا خوێنه‌ر ببمه سه‌ر کانیله زیوینه‌کانی هه‌ڵقوڵانی ووشه‌و گوزارشته‌کانی شیعر‌و کت وپڕ له‌نێو باغه‌کانی خه‌یاڵدا توێنێتمان له‌سێبه‌ر و ڕه‌نگ و شنه‌ی باو بۆنی چڵ و تامی به‌ری دره‌ختانی شیعر هه‌ڵکێشین ئه‌وه ته‌نها تهماشاو کردنه‌وه‌ی کۆده‌کانی بیر و ئیدیای شاعیره که هه‌ندێ کۆپله و پارچه‌ی شیعرییه‌کانی ده‌خه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ر
.. .. ..
.. .. …
من و هاوسه‌ره‌که‌م لێک زویربوین
که‌واته ئه‌بێ بهدحالیبونێک هه‌بێت
له‌نێوان ئێمه و گمه گمی کۆتره‌کاندا. ل 11
یاری کردن و لێک نزیک کردنه‌وه‌ی – زویربون – ی من و هاوسه‌ره‌که‌م له‌ته‌ک ده‌نگی – گمه گمی – کۆتره‌کان، دروست کردنی وێنه‌یه .. لێک نزیک کردنه‌وه‌و ئاوێته‌کردنی هزر و بیری شاعیره،به‌گه‌ڕخستن و جوڵانی خه‌یاڵه .. گه‌شه‌کردنی ئه‌ندێشه‌یه
{ که‌واته ئه‌بێ بهدحاڵیبونێک هه‌بێت }
ئه‌و دێڕه پیتاندنی وێنه شیعریهکهیه شاعیر ده‌ڵێ لهزویربونی ئێمه گمه‌ی کۆتره‌کان پڕ ده‌بن لهزهبوونی غه‌مگینی .. ئه‌وه گمه‌گمی کۆتره‌کان نییه ..گمه‌ی غه‌مگینی و حه‌سره‌تی زویربوونی ئێمه‌یه.. که‌واته ده‌بێ به‌دحاڵیبوونێک هه‌بێ.
یان ده‌ڵێ :
{ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مربین ده‌سبه‌رداری
چه‌ند ساڵێکی ته‌مه‌نی خۆمان بووین }
ئه‌مه‌ش ئه‌و وێنه‌یه‌یه که باکگراونده‌که‌ی بارگاوی بووه به سێبه‌ری دوو دێڕی تر له پێش خۆیه‌وه
که‌ده‌ڵێ :
{ئێمه کاتێ مردنمان هه‌ڵبژارد
ده‌مانزانی هه‌ر زوو له‌بیر ده‌چینه‌وه }
له وێنه‌یه‌کی تردا .. به‌ڕێگای تریفه‌دا ده‌گاته نێو گه‌رمایی ژیان .. کام تریفه..؟
تریفه‌یه‌ک کهلکاوه به ڕۆحی جوانییه‌کانه‌وه وهلێێ نابێته‌وه تریفه‌یه‌ک له شهوگارهکاندا به ده‌سته سڕی مردن ده‌سڕێته‌وه کاتێ ده‌مانباته به‌رده‌م ئه‌م وێنه‌یه
{ به‌تریفه‌ی چاوه‌کانی ئێوه‌دا
ژیان ده‌ناسینه‌وه
شه‌وگاره بێ تریفهکانتان لێوان لێوه له مردن. }گه‌ر بۆ گه‌مه‌کردن به وشه و بۆ وێنه سوتاوه‌کانی حه‌سره‌تیش بگه‌ڕێین .. بۆ قریشکه‌ی جوانی بۆ زریکه‌ی .. بێده‌نگی،وشک بوونه‌وه ته‌ڕایی .. له‌بۆنی کوشتنی مه‌مکی ژنه‌کان .. ئه‌وا دره‌خته‌کانی قه‌راخ شه‌قامه‌کان پۆله ڕیشۆڵه‌ی زیندویان له مه‌مکی ته‌ڕی ژنه‌کان به‌خۆوه کردوه شاعیر به مردویی ڕیشۆڵه کوژراوه‌کاندا دیمه‌نی ترمان نیشان ئه‌دا
به به‌ژنی دره‌خته‌کانه‌وه .. نزیک له هاتوو چۆمان له شه‌قامی سه‌ره‌ڕێی ژیانمان .. پێشانگاکه‌ی ده‌کاته‌وه و وێنه‌کانی هه‌ڵده‌واسێ .. که‌ده‌ڵێ
{پۆله ڕیشۆڵه‌ی کوژراوی مه‌مکی ژنه‌کان
به‌دره‌ختی قه‌راخ شه‌قامه‌کانه‌وه ههڵواسروان
لێوی هه‌ڵقرچاوی پڕماچ به جامخانه‌ی
کۆگاکانه‌وه به‌جێ ماون }
پاشان له دێڕیکدا وه‌ک ئه‌وه‌ی شاعیر له‌سه‌ر وێنه‌که‌ی که کێشاویه‌تی ئیمزای خۆی ده‌کات ئه‌مه‌ش ئیمزاکهیهتی کاتێ که ده‌ڵێ
{ چه‌قۆکه‌ت دانێ ژن کوژ }
واته هه‌ڵوێستی شاعیر کاتێ هه‌ڕه‌شه له ژن کوژ ده‌کات .. توڕه‌بوونی ویژدانی شاعیره‌و ده‌بێته ئیمزاکردنی ئایدیا و لۆژیکی شاعیر.
شاعیر گه‌لێ وێنه‌ی جیاواز و هه‌مه ڕه‌نگی کێشاوه .. وێنه‌یه‌کی دی که‌له‌دوا وێنه‌کانی کۆمه‌ڵه شیعریه‌که‌ی شاعیره و هیچ شیکارێک ناخوازێ و خۆی له‌به‌رده‌م خوێنه‌ردا پهیکهرێکهو سه‌رنج و تهماشاو بینین ده‌خوازێ که‌ده‌ڵێ :
{ تائێستا دڵی ده‌یان ئاوێنه‌م شکاندووه
که‌بۆچی هه‌ر هه‌موویان له‌یه‌ک ده‌چن
ئێستا زانیم تاوانباره‌که ئه‌وان نین
ئه‌وه خۆمم له ڕۆژگاره به‌سه‌ر چووه‌کانی خۆم ناچم} ل 103شاعیر هه‌ندێ جار داتا به کار دێنێ له ئاوێته‌یه‌کی شیعریدا سه‌رسامی ده‌ئاخنێته نێو به‌راورده‌وه وه‌ک داتاکانی نێوان قوربانی و جه‌لاد ..
{ ژماره‌ی ژنه کوژراوه‌کان له ژماره‌ی تفه‌نگه‌کان زیاترن
ژماره‌ی گۆڕستانه‌کان له ژماره‌ی کۆڵانه‌کان زیاترن
ژماره‌ی ژنکوژه‌کان له ژماره‌ی واعیزه‌کان زیاترن } ل 22دواجار ده‌مه‌وێ له ته‌ماشا کردنێکی گشتی دا هێڵێ بهێنم به‌ژێر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه دا که کارکردنی شاعیره له پرۆسه‌ر شیعریه‌که‌یدا یان ڕه‌نگ و کۆلاج کردنی وێنه‌کانی.
{ مۆسیقا ، که‌ڕنه‌ڤاڵ } .. مه‌ترسی .. په‌نجه‌ره { کۆتر ..} قه‌شه ڤالانتاین .. { هاوسه‌ره‌کم، من } {گمه‌ی کۆتر} .. {مردن .. نه‌مریی }
شاخ .. تارمایی .. ماسی مناڵ .. فرمێسک {تریفه ، چه‌قۆ }.. {مه‌مک ، ڕیشۆڵه }
{شه‌ڕخواز .. دادپه‌روه‌ر} { کفن ، خوێن} { په‌نجه‌ره زیندان } .. ( ئازادی ، په‌یکه‌ر }
زه‌رده‌خه‌نه .. قامچی .. په‌لکه زێڕینه .. ماچ .. دواجار جه‌نگی شاعیر یان یاری کردنی شاعیر به هزر و وێنه دوو تاکه ووشه‌ی { ژیان و مردن } ه که‌بوونه‌ته کارکته‌ری گه‌وره‌و ململانێ ی شاعیر و وێنه‌کانی.
تێبينی خوێنه‌ران ده‌که‌م ئه‌م نوسينه له دواژماره‌ی گۆڤاری (ئاينده)دا بڵاو کراوه‌ته‌وه