
باخچه‌لی تورکیا له‌ت ده‌کا….. وه‌رگێڕانی : گۆڤار احمد
له‌دیدارێکی گۆڤاری یه‌نی ئاکتیفی تورکیدا سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری دۆزی کورد چه‌ند پرسێک ئاراسته‌ی پرۆفیسۆر مومتاز ئه‌ر تورکۆنه کراو به‌ڕێزیشی وه‌ڵامی یه‌که به‌یه‌که‌ی پرسه‌کانی دایه‌وه. جا له‌به‌ر گرنگی پرسه‌کان و له‌ویش گرنگتر له‌به‌ر ناوه‌ڕۆکی وه‌ڵامه‌کان به‌پێویستم زانی وه‌ری بگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی.
مه‌هه‌په له‌ژێر ناوی سه‌رکوتکردنی داواکاری سیاسی کوردان تورکیا له‌ت ده‌کا.
دوو گه‌لی برای نێو هه‌مان سنور و گوله لێکدی گرتن. کوژراوه‌کان دوو بران و جگه‌ر سوتاوه‌کانیش دوو خوشک. دایکێکی کورد کوڕێکی له‌شاخه‌کاندا له‌ده‌ستدا و ئه‌وه‌ی دیکه‌یشی له‌سه‌ربازی. ژانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان ڕێک وه‌ک هی ئه‌و دوو ژانه جیاوازه‌یه که له‌دڵی ئه‌و دایکه‌دا یهکدهگرنه. کێ داهێنه‌ری ئه‌و سیاسه‌ته دڕنده دژه مرۆییه یه؟. به‌ڵێ ئه‌و پرسانه‌مان ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سه کرد که‌خۆی ده‌ی گوت به‌ر له‌هه‌شتاکان کادیرێکی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ژاد په‌رستی تورکی بووه. ئه‌ویش زانای سیاسه‌ت پرۆفیسۆر مومتاز ئه‌ر تورکۆنهیه. به‌ڕێزی ده‌ڵێ: پارتی بزوتنه‌وه‌ی میللی دوژمنایه‌تیه‌کی وای خسته نێو کورد و تورکه‌وه که له‌مێژوودا نه‌بینراوه.
یه‌نی ئاکتیف: که‌باسی کێشه‌ی کورد ده‌که‌ین، پارچه‌بونی ئه‌تنیکی و نه‌ته‌وه‌ییت به‌خه‌یاڵدا دێ؟.
پرۆفیسۆر مومتاز ئه‌ر تورکۆنه: پێویسته دوو شت له‌یه‌کدی جیابکه‌ینه‌وه، له‌تورکیادا کێشه‌ی کورد هه‌یه، وه‌لی ڕێگه‌چاره نیه. ڕێگه چاره‌ی کێشه‌که‌ش، په‌یوه‌سته به‌په‌یڕه‌وکردنی دیموکراسی. دوای هه‌ڵهێنانی ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌وکات به‌گوێره‌ی پێوانه بابه‌تیه‌کان ڕوو له‌کوردان ده‌که‌ین و ده‌ڵێین: کێشه‌تان هه‌یه یان نا؟. ئه‌وکات ئه‌گه‌ر کورده‌کان گله‌ییان له‌بابه‌تێک هه‌بوو ده‌ی بیسینهوه. به‌رپرسیارێتی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی دواکه‌وتوه‌کانی تورکیا. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێویسته نه‌ک نکوڵیکردن له‌کێشه‌کان، به‌ڵکو هه‌نگاونانه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان.
یه‌نی ئاکتیف: ده‌کرێ ئه‌و هه‌نگاوه دیموکراسیانه زیاتر بۆ ڕای گشتی تورکیا ڕوون بکه‌یته‌وه؟.
پرۆفیسۆر مومتاز ئه‌ر تورکۆنه: ڕیشه‌ی کێشه‌ی کورد، پابه‌ندبوونیانه بهفهرههنگهکهیان و قسه‌کردنه به زمانه‌که‌یان. به‌ڵام له‌هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه، واته له‌هه‌مبه‌ر قسه‌کردنی کورده‌کان به‌زمانی خۆیان، گوتیان: تورکیا کێشه‌ی هه‌یه و دووژمنایه‌تی کردنی کوردانیان خسته نێو مێشکی کۆمه‌ڵگاوه. چه‌مکێکی دژه کوردیان داهێنا. لێره‌دا دژه کوردی هه‌یه وه‌لی ئه‌وه کێشه‌ی تورکیا نیه. پێویسته هه‌ردووکیان لێکدی جیا بکه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر لێکدیان جیانه‌که‌ینه‌وه ئه‌وا به‌و واتایه دێ كه تورک دوژمنی کوردن، که‌شتێکی به‌و جۆره‌ش له‌ئارادا نیه.
یه‌نی ئاکتیف: ده‌کرێ که‌مێکی دیکه‌ش دژه کوردی شی بکه‌نه‌وه؟.
پرۆفیسۆر مومتاز ئه‌ر تورکۆنه: له‌ناوه‌ڕۆکی دژه کوردی‌دا دوژمنایه‌تی ئه‌تنیکی نیه، به‌ڵکو هه‌ڵوێستێکی سۆسیۆ-ئهکۆنۆمیه، (کۆمه‌ڵایه‌تی-ئابوری) ڕه‌نجی که‌سانێکه بۆ نانه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنایه‌تیه. له‌لایه‌نی هه‌مبه‌ریشدا واته لای کوردیش کێشه‌ی بێ‌کاری له‌په‌ره سه‌ندندایه. ئه‌و پێشبڕکێیه‌ش ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م جیاوازی ناسنامه‌ی ئه‌تنیکیدا کردۆته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش من له‌ناوه‌ڕۆکی دژه کوردی‌دا دژایه‌تی کردنی کوردی نابینم، که‌چی باسه‌که به هه‌بوونی کێشه‌ی سۆسیۆ-ئهکۆنۆمیهوه (کۆمه‌ڵایه‌تی-ئابوری) ده‌به‌ستمه‌وه.
یه‌نی ئاکتیف: هه‌ر تورکێک له‌هه‌به‌ر هه‌موو دنیایه، چه‌نده سه‌ربه‌رزن ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن تورکم، که چه‌مکی سیاسه‌تی فه‌رمی ده‌وڵه‌تن. ئه‌گه‌ر له‌و تێڕوانینه‌وه بڕوانینه باسه‌که ده‌توانین بڵێین: کێشه‌ی ئابوری له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌تنیکی ئافرێندراوه؟.
پرۆفیسۆر مومتاز ئه‌ر تورکۆنه: ستاندارته‌کانی دیموکراسی ناتوانێ کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌یه‌کی ئه‌تنیکی چاره‌سه‌ر بکا. چونکه کۆمار کاری له‌سه‌ر دروستکردنی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی تورکی کرد. بۆشناکهکان، ئارنهڤوتهکان، چه‌رکه‌زه‌کان، گیریتهکان، پۆماکهکان و زۆری دیکه‌ی وه‌ک ئه‌وانی کردنه تورک. هه‌تا له‌و قۆناخه‌دا تورکه‌کانیش به‌هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه کرانه‌وه تورک. له‌نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا چ له‌ڕوی ژماره‌وه و چ له‌ڕوی شوێنی نیشته‌جێوه کورده‌کان زۆرترینیان بوون و له‌هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی تورکاندن به‌رگریان له‌خۆیان کرد. له‌ساڵی 2009 به‌ملاوه جموجۆڵه‌کان خستیانه ڕوو که سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ڕ تواندنه‌وه‌ی کورد هه‌ره‌سی هێناوه. ئه‌گه‌ر ئێستا له‌سه‌دا 72 ی منداڵه ژێر ته‌مه‌ن 15 ساڵیه‌کانی دیاربه‌کر کوردی باش نازانن له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورداندایه. هه‌ربۆیه من لایه‌نگیری له‌ئازادی زمانی کوردی ده‌که‌م.
یه‌نی ئاکتیف: پێتوانییه که ته‌نها ژماره‌یه‌کی زۆر که‌می ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی تورکیا، له‌هه‌مبه‌ر بڕیاری به‌خشینی مافی زمانی کوردی خۆشحاڵ ده‌بن؟.
پرۆفیسۆر مومتاز ئه‌ر تورکۆنه: پێم وایه له‌ده‌ڤه‌ره‌کانی ژێر کاریگه‌ری باخچه‌لی به‌و شێوه‌یه بێ. چونکه ئه‌و خۆی کردۆته نوێنه‌ری ناحه‌زانی کورد. زیاتر له‌نیوه‌ی کوردان نیشته‌جێی خۆرئاوای فوراتن، که‌چی به به‌راورد له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی کورده‌کانی نیشته‌جێی خۆرهه‌ڵاتی فورات، نامۆییه‌کی وای ئافراندووه که له‌دوو میله‌ت ده‌چن. ئه‌و ئه‌نجامه له‌هی زیانه‌کانی 25 ساڵ جه‌نگ خوێناوی تره. له‌مێژوودا هیچ دووژمنایه‌تیه‌کی ئه‌وتۆ له‌نێوان کورد و تورک‌دا نه‌بووه. به‌هه‌زاران ژن به‌ژنی کراوه منداڵیان له‌به‌یندا دروست کراوه. بۆیه به‌هیچ جۆرێک ناتوانم په‌سه‌ندی بکه‌م که جه‌نگی ئه‌تنیکی له‌ئارادایه.تێبینی وه‌رگێر:
باخچه‌لی مه‌به‌ست ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزوتنه‌وه‌ی میللیه که بهناژاد په‌رسته‌کان ده‌ناسرێن.