Skip to Content

Saturday, January 29th, 2022

جه‌ژن …… عمران خمبار

Closed
by September 9, 2009 هۆنراوە

 

ئه‌وه‌ جه‌ژنه‌و منیش هێشتا جلی ڕه‌شم نه‌گۆڕیوه‌
فرمێسکی سه‌ر گۆناکانم وشک بووه‌ نه‌م سڕیوه

ده‌بئ به‌وجله‌ ڕه‌شه‌وه‌ پێشوازی له‌ جه‌ژن بکه‌م
ئه‌ی تۆنه‌بی من یه‌که‌م که‌س پیرۆزبایی له‌ کئ بکه‌م
 
هه‌زار خۆزگه‌م به‌ جه‌ژنی پار چونکه‌ زوو زوو  تۆم ئه‌بینی
به‌ڵام ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌ته‌نیا دانشتووم به‌ ماته‌می
 
ئیستاش به‌وئێش و ژانه‌وه‌ تاکو مردن به‌ڵێن ئه‌ده‌م
ئه‌گه‌ر تۆم له‌ گه‌ڵمانه‌بی شه‌رته‌منیش جه‌ژن نه‌که‌م
………
جه‌ژنت پیرۆز
خۆ تۆدووری من ناتوانم بگه‌مه‌لات هه‌ناسه‌که‌م
بۆیه‌ ناچارم به‌نامه‌ پیرۆزبایی له‌ تۆبکه‌م
 
کام گوڵ جوان و پڕ له‌ بۆنه‌ تاله‌ جه‌ژنابۆت بنێرم
ئه‌گه‌ر تۆ دڵمیشت بوئ دڵنیابه‌ ده‌ریی دێنم
 
پیرۆزت بئ خۆشه‌ویستم ئه‌م جه‌ژنه‌ پڕشکۆداره‌
بڕوات هه‌بئ ناوه‌که‌ی تۆم به‌به‌رده‌وام له‌ سه‌رزاره

ئیتر ماڵت ئاوا گوڵم چاوه‌ڕوانم بۆ جوابه که‌ت
ئه‌مه‌ جاره‌ شیان دیسان ده‌ڵێم سه‌دجا پیرۆبئ جه‌ژنه‌که‌ت
 

omran_xember@yahoo.se

Previous
Next