نووسینی بیره‌وه‌ریه‌كانی زیندان، له‌چه‌ند ڕوانگه‌وه
ده‌كرێ وه‌ك شێوه‌یه‌ك له ئه‌ده‌ب چاو له نووسینی بیره‌وه‌ری بكرێ. له نووسینی بیره‌وه‌ریش دا وه‌ك هه‌ر شێوه‌یه‌كی تری ئه‌ده‌ب شگردی گێرانه‌وه، شێوه‌ی دارشتن، دروست كردنی فه‌زا، سه‌رنج و كورت وێژی، ده‌بنه پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن. ئه‌گه‌ر له‌م گۆشه‌یه‌وه بڕوانین، نووسینی بیره‌وه‌ری وه‌ك شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی، له‌گه‌ڵ ڕۆمان دا شیاوی به‌راورد كردنه. له گۆشه‌یه‌كی تره‌وه، نووسینی بیره‌وه‌ری له‌گه‌ڵ ڕۆمان دا به‌راورد ناكرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌كانی نه‌ك له خه‌یاڵا و ڕه‌وتی ئازادی زه‌ین، به‌ڵكو له ڕاستیه‌كانی ژیان پێك دێنێ. ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ڕۆمان، خۆڵقاندنی ڕووداوێكه دروست كراوی خه‌یاڵی نووسه‌ر، به پێچه‌وانه، هه‌وڵی بیره‌وه‌ری نووس، سه‌ر له نۆی دارشتنه‌وه‌ی وردی ڕووداوه‌كانه. ڕووداو گه‌ڵێكی كه شایه‌د په‌یوه‌ندی به ڕابردوی دووری بگێره‌وه هه‌یه و ئه‌مرۆ به قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی زیندوویان ده‌كاته‌وه. كه‌وا بوو نووسینی بیره‌وه‌ری دیسان گێڕانه‌وه‌ی ڕواڵه‌تێك له مێژووه كه مێژوو نووسی ڕه‌سمی به ئانقه‌ست پشت گوییان ده‌دا. كه‌وا بوو ده‌بێته ڕسواكه‌ری ڕواڵه‌تی دزێوی جهنایهتكاران یش.
له نووسینی بیره‌وه‌ری دا وه‌ك شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی، به هۆی حوزوری ڕاسته‌وخۆی نووسه‌ر، تاك (فردیت) لایه‌نێكی به‌ر چاوی هه‌یه. جه‌وهه‌ری سه‌ره‌كی نووسینی بیره‌وه‌ری ((من)) ه. نووسه‌ر تێده‌كۆشی له به‌ستێنی ڕووداو دا ((من)) به خۆێنه‌ر پیشان بدات. له‌م پرۆسه‌یه‌دا نووسه‌ر له ده‌ره‌وه‌دا ده‌ڕوانێته ((من)) مه‌ودای لێده‌گرێ تا له پێش دا بیبینێ و دواتر بتوانێ بیخاته به‌ر زه‌ین و داوه‌ری خۆینه‌ر، بۆ خۆینه‌ر كاتێ ڕووداوه‌كان هه‌ست پێده‌كرێن كه بزانێ ئاخێوه‌ر چۆن ئه‌مانه‌ی ژیاندوه. ئه‌و كاته‌یه كه خۆینه‌ری توانا خۆی دێنێته جێی ڕاوی و ده‌كه‌وێته به‌راورد كردن و هه‌ڵسه‌نگاندن. نه‌ك ته‌نیا وه‌ك شایه‌دێك ده‌ربكه‌وێ. لێره‌دا ئه‌م پڕسیاره دێته گۆرێ: بۆچی ده‌نووسین؟ یه‌كیك له پاڵنه‌ره گرینگه‌كان له نووسین سه‌باره‌ت به زیندان، له‌قاودانێكی سیاسی و هه‌ستی به‌رپرسی كردن ده‌رحه‌ق به كه‌سانێكه كه كوژراون به بێ ئه‌وه‌ی مافی داكۆكی كردن له خۆیان پێدرابێ. ئه‌و، زیندانیه‌كی دۆێنێ، شایه‌دی گشت ئه‌و جه‌نایه‌تانه بووه، له پاڵ كه‌سانێكه‌وه ژیاوه كه له ئانێك دا ڕۆچنه‌ی ژیانیان لێ به‌ستن و ده‌نگێان كپ كردن. ئه‌و كه به زیندویی ماوه‌ته‌وه به‌رپرسیاری و بارێك به سه‌ر شانیه‌وه قورسایی ده‌كات. شێوه‌یه‌ك هه‌ست به به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركێك، واته گه‌یاندنی ده‌نگی كپ كرا‌و و چاره‌نووسی هاوبه‌ندیه‌كانی به گوێی خه‌ڵكی دنیا.
ئیستا بابه‌تی زیندان به‌شێكی به‌رچاو له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێك دێنێ. یادداشت، نووسینی بیره‌وه‌ری ، ته‌رح و داستان و گه‌لێك كاری توێژینه‌وه ، سه‌بارت به زیندان، فه‌سلێكی له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا كردۆته‌وه. زیندانی، ده‌بێته پاڵه‌وانی داستان و شانۆ گهریهكان. ((قاره‌مانێكی)) كه ڕواڵه‌تی سه‌رده‌مه‌كه‌یه‌تی. ئه‌و، هه‌م زیندانی "ته‌عزیر" و "حه‌ده" كانه و هه‌م پاڵه‌وانی ڕاوه‌ستان و هه‌م بهزینهكان. هه‌ردوو كه‌سایه‌تی، ده‌بنه پاڵه‌وانی ڕاستیه‌كان. به‌ڵام ته‌نیا هه‌ر له تاراوگه نییه كه باس له زیندانیان و به تایبه‌تی زیندانیانی كۆماری ئیسلامی، به چه‌شنێكی بێ په‌رده و ئاشكرا ده‌كرێ، له بڵاوكراوه و كتێبه‌كانی ناوخۆی ئێرانیش دا، ئه‌م بابه‌ته قاچاغه، خه‌ریكه كه‌م كه‌م جێگای خۆی ده‌كاته‌وه. حوزوری ئه‌مانه بۆته هۆی شكڵ گیری بابه‌تێك به نێوی ئه‌ده‌بیاتی زیندان.
ده‌مه‌وێ لێره‌دا هه‌ڵویسته له سه‌ر نووسینی بیره‌وه‌ری زیندان بكه‌م. ئه‌م لایه‌نه له ئه‌ده‌بیات، به هۆی بایه‌خی موسته‌نه‌د بوونی و هه‌روه‌ها له‌به‌ر پێشوازیه‌كی كه له لایه‌ن خۆینه‌رانه‌وه لێی ده‌كرێ، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌وتۆته به‌رسه‌رنج. له ساڵانی ڕابردوودا لانی كه‌م 23 كتێب، وه‌ك بیره‌وه‌ری زیندان، و به ده‌یان بیره‌وه‌ری كورتی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاو بۆته‌وه. هه‌ر ئه‌م سه‌رنج دانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له‌م ساڵانه‌ی دوایدا چه‌ندین كتێب و بابه‌تی تر له مه‌ڕ زیندانه‌كانی رژیمی په‌هله‌وی بڵاو بێته‌وه.
نووسراوه‌كانی پاشماوه‌ی زیندانیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له به‌راورد له‌گه‌ڵا پێشینیان دا خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیه. نووسراوه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه له زیندانیه‌كان، نه‌ك نهزهریهپهردازان و كه‌سانی به‌رچاوی سه‌رده‌می خۆیان – وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ نمونه له ئه‌ده‌بیاتی ده‌یه‌ی بیستی هه‌تاوی دا ده‌بیندرێ – به‌ڵكو به‌گشتی كه‌سانێكی بێ ناونیشانن. یه‌كێك له‌و به‌سه‌دان هه‌زار مرۆڤه‌ی تامی تاڵی زیندان و شێڵاق ی ده‌سه‌ڵات دارانی كۆماری ئیسلامی یان چێشتوه. شایه‌د بۆ یه‌كه‌م جاریش بێ كه ئه‌نووسێ. به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوو، به‌شێكی به‌ر چاوی ئه‌م نووسراوانه هی ژنانن. له‌گه‌ڵا ئه‌مانه دا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تریش له نووسراوه‌كانی ئه‌م به‌ره‌یه‌دا به‌ر چاو ده‌كه‌وێ. ئێمه شاهیدی گۆڕانێك له ڕوانینی ئه‌م نووسه‌رانه سه‌باره‌ت به ڕابردووی خۆیان ین. ئه‌ویش حوزوری چالاكانه‌ی تاكی بگێره‌وه(ڕاوی) یه. به‌سه‌رنجدان به نووسینی بیره‌وه‌ری به‌ره‌ی توده‌ییه‌كان، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه تاك له لای ئه‌وان هیچ جێگا‌و شوێنێكی نیه و به جێگای به‌رپرسیاریه تاكیه‌كان، خه‌تاو هه‌ڵه‌كان ده‌خرێته ئه‌ستۆی كه‌سانی تر. و هه‌روه‌ها له نووسینی هێندێك له بیره‌وه‌ریه‌كانی نه‌سڵی تێكۆشه‌رانی دواتر، واته زیندانیه‌كانی ده‌یه‌ی 50 ی هه‌تاوی دا كه به‌ده‌سته‌وه‌ن، فه‌ردیه‌تی ڕاوی به‌ته‌واوی وه‌لانراوه. ئه‌م نووسراوانه، نه‌ك وه‌ك نووسینی بیره‌وه‌ری، به‌ڵكو ته‌نیا به مه‌به‌ستی هه‌ڵخراندن و له قاودانی تاوانه‌كانی ڕژیمی په‌هله‌وی نووسراون. ئه‌زموونه پڕكاره‌ساته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دوای شۆڕشی 57 ی ئێران، لهبهریهكبڵاوبوونی ئۆردوگای، به‌نێو سوسیالیستی، چوونه ژێر پرسیاره‌وه‌ی زۆرێك له ئاڕمانه‌كانی ڕابردو، و شكستی ڕوانگه ئیدئۆلۆژیه‌كان بوونه هۆی ئاڵوگۆڕ پێكهاتن له ڕوانگه‌ی به‌شێك له تێكۆشه‌رانی به‌ره‌ی ئه‌مڕۆیی. به‌رهه‌مه تاڵهكهشی، دوودڵی و تهنیاییهكانه. پشتیوانه‌كانی دوێنێ و «ئێمه»كانی پاڵپشت، ئیترحوزوره پته‌وه‌كه‌ی دوێنێ یان نییه. تاك تووشی سه‌رلێشێواوی یه و تێده‌كۆشێ فه‌ردیه‌تی خۆی و"من" بكاته جێنشینی «ئێمه». له نووسینی بیره‌وه‌ریه‌كانی به‌ره‌ی ئه‌مڕۆدا، ئێمه شایه‌دی هه‌وڵ گه‌لێكن باس له قه‌بووڵی به‌ر پرسیاری فه‌ردی له به‌رانبه‌ر كرده‌وه و ئاكاره‌كانی خۆیدا ده‌كا و هه‌وڵێكه له پێناو نواندی وێنه‌ی «من» دا. به‌داخه‌وه له نووسینی بیره‌وه‌ریه‌كانمان له زیندان ئه‌م ((من)) ه جار جاره حوزوورێكی شه‌رمێونانه‌ی هه‌یه و جاری وایه به شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ته‌نیا نووسینی بیره‌وه‌ریه‌كانی زیندان ناگرێته‌وه. له باقی بیره‌وه‌ری نووسینه‌كانی دیكه‌ش دا، وته‌نانه‌ت له شێعر و ڕۆمان و نوسراوه‌كانی تریش دا ئه‌م سوننه‌ته به‌سه‌رماندا زاڵه. هه‌ر ئه‌ڵێی شتێكی ناشیاوه كه نووسه‌ر، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراویش بێ، باس له عاتفه، ناهومێدی، په‌شیمانی، تاسه و نیازه‌كانی بكات و ته‌نانه‌ت باس له شادیهكانیشی ناكا. هه‌رچه‌ند ڕووداو له زمان یه‌كه‌م كه‌سی تاكه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، به ڵام به گشتی ئه‌م «منه» بێ ڕواڵه‌ته . یان له هه‌یئه‌تی «ئێمه» دا ون ده‌بێ.
نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی زیندان ده‌توانێ به چه‌ندین مه‌به‌ست ئه‌نجام بدرێ ، یه‌كێك له ئه‌نگیزه‌كانی، ئه‌م هه‌سته‌یه كه ئه‌و، واته ڕاوی، چاره‌نووسێكی تایبه‌ت و بێ هاوتای هه‌بوه. وه‌ها هه‌ستێك ده‌یخاته سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه كه ڕه‌نگه گێڕانه‌وه‌ی سه‌ر بردهكهی بۆ گوێگر و خوێنه‌ر سه‌رنج ڕاكێش بێت. كه بابه‌ته‌كه‌ش باس له دنیای پڕ له ڕه‌مز و ڕازی زیندانه. ئه‌و شتگه‌لێكی ناوه‌ته پشت سه‌ر و ئه‌زموونی كردوه كه به دژواری به بیری كه‌سانی دیكه دا دێ. به‌ڵام ئه‌م هه‌ست به تاك بوون و تایبه‌تمه‌ندییه، هه‌رچه‌ند ده‌توانێ هانده‌ر بێ بۆ به ئاكام گه‌یاندنی كارێكی پڕ بایه‌خ، واته نووسینی ژیانی زیندان، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستێكی شادی به‌خش نییه. هه‌ستێك له‌گه‌ڵ ژان و ئازار و ته‌نیایی دا ته‌نراوه. ژیان له كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگایه‌ك دا كه ئه‌زمونه تاڵ و ناخۆشه‌كانت نه‌ناسێ، و شایه‌د هه‌ر مایل به بیستنیشی نه‌بن، ده‌توانێ به‌ره‌و گۆشه‌گیری و ته‌نیایی ڕاپێچتبكات.
كه‌وابوو نووسین سه‌باره‌ت به دنیای یاساخی زیندان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تۆڵه ئستاندن له خاوه‌ن زیندانه‌كانه، چه‌شنێك داوای هاودهردیشه. یان به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ گۆشه‌گیری و ته‌نیایی. به پێی ئه‌و تاقیباتانهی سه‌باره‌ت به پاشماوه‌كانی ئۆردوگای مه‌رگی نازیه‌كان كراوه، و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانیان، ئه‌م هه‌ست به ته‌نیایی و گۆشه‌گیریه تایبه‌تیه، به ڕوونی نیشان ده‌دات. ژان ئامری، نووسه‌ر، و له پاشماوه‌كانی ئاشویتس، كه بیست و چه‌ند ساڵ دوای ڕزگار بوونه‌كه‌ی له ئۆردوگا، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، ده‌نووسێ: ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌زمون كردوه، هه‌رگیز ناتوانێ دنیا وه‌ك ماڵی خۆی چاولێبكات.
دوورنیه نووسین سه‌باره‌ت به زیندان، چه‌شنێك دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته‌ش بێ. ده‌نوسین تا نه‌یسه‌لمێنین كه جێگایه‌كمان له‌م دنیایه دا نیه.
* ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕانی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له نووسراوێكی مونیره براده‌ران ه به ناوی: زیندان له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات دا.