ڕێبه‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌خوازیت ببیت به دیکتاتۆر
A handbook for the aspiring dictator
چۆن فرمانڕه‌وایی جیهان ده‌که‌یت؟کتێبێکی پڕفرۆشه له پێشه‌کیه‌کی کورت و 11 به‌ش پێک هاتوه 144 لاپه‌ره‌یه من ته‌نیا له به‌شی یه‌که‌مه‌وه هه‌تا به‌شی پێنجه‌م هه‌ندی سه‌ره قه‌له‌مم کردوه به‌کوردی ، هه‌رچه‌ند کتێبه‌که له‌مێژه له‌چاپ دراوه به‌لام بابه‌تی میژویی سه‌یرو گرینگی تیایه.
سه‌ره‌تا باس له فرمانڕه‌وای نمونه‌یی وولات ده‌کات په‌ندێکی نیکۆلای میکیاڤیلی دینیته‌وه یاد که ده‌ڵی 🙁 ئه‌گه‌ر شازاده بیه‌وی ده‌سته‌لاتی خۆی بپارێزی پێویسته ئاماده بیت ڕومه‌ت و ناوبانگی خۆی له‌ده‌ست بدات)
که‌سایه‌تی شایسته‌و نمونه‌یی بۆ سه‌رکرده
ئه‌م ڕاپرسیه‌ی خواره‌وه ده‌ری ئه‌خات ئایا تۆ شایسته‌ی ببیته سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌زن:
1- ئایا ده‌ستت گه‌رمه له جێگیری و خۆ چه‌سپاندن له سه‌رکاری تازه‌ت و ده‌ست و برد ده‌که‌یت له ناسینی کارمه‌نده‌کان و سه‌رله‌نوێ رێکخستنه‌وه‌یان و دروستکردنی تۆڕیکی سیخوری له‌ناویان؟.. به‌ڵێ / نه‌خێر
2- ئایا تۆ ئه‌رکی گرینگ له‌کاتی خۆیدا جێبه‌جێ ده‌که‌یت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌پێناوی جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کان سه‌ری چه‌ند که‌سێکیش له‌وناوه بشکێت ؟..به‌ڵی / نه‌خێر
3 -حه‌زده‌که‌یت ڕینمایی به‌ده‌نگی به‌رز بده‌یت؟..به‌ڵێ / نه‌خێر
4- ئایا هه‌میشه له هه‌ل و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌دای چاڵ بۆ ده‌سته‌لاتی که‌سی سه‌روی خۆت ههلکهنی؟ .. به‌ڵی/ نه‌خێر
5- تۆ پێت باشه له‌گه‌ل گروپێکی بچوکی پێلانگیر کۆبونه‌وه ساز که‌یت بۆ ئه‌وه‌ی تێکه‌لاوی خه‌لکێکی زۆر بیت و کاریان تێبکه‌یت ؟..به‌ڵی / نه‌خێر
6- ئایا ده‌توانی به‌ر وه‌ستی خۆت بێیت زه‌ده‌خه‌نه‌ت کپ که‌یت کاتێ به‌گوێره‌ی دڵی تۆ ئه‌دوێن؟.. به‌لێ / نه‌خێر
7-پاش بهکۆمهلایهتی کردنی خه‌ڵک و پیاده‌کردنی دیموکراسی له ولات هه‌ر پێت باشه به‌زۆر ده‌سته‌لات له‌وانی تر داگیر بکرێت؟.. به‌ڵی / نه‌خێر
8- کاتێ له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا ووتار بۆ خه‌لکێکی زۆر ئه‌ده‌یت هه‌ست ده‌که‌یت بیرکردنه‌وه‌ت فره‌وانتره ؟.. به‌ڵی / نه‌خێر
9- ئایا پێت خۆشه له‌ناو قه‌ره‌بالغیدا ستایشت بکه‌ن ، رێزۆ ، سلاوت بۆ بنێرن ؟.. به‌ڵی / نه‌خێر.
10-ئایا تۆ د.ڤ.د فیلمی (هاولاتی کین) تان هه‌یه؟ . ئه‌م فیلمه ئه‌مریکیه سه‌رکه‌وتوه سالی 1941.له‌لایه‌ن جورج ئورسن وولز لههولیۆد به‌رهه‌م هاتوه. به‌ڵێ / نه‌خێر.
ئێستا بابزانین چه‌ند خالت تۆمار کرد؟
1-3 به‌که‌لکی سه‌رکرده‌یی نایه‌یت وازبینه. 4-7 سۆزت هه‌یه مام ناوه‌ندیت. 8-10 که‌سێکی شیاوی و ئاساییت.
مه‌رجه پێویسته‌کانی سه‌رکرده:
1-کاریزما : واته که‌سایه‌تیه‌کی وا بتوانی خۆی له‌ناو کۆمه‌لانی خه‌ڵک شیرین بکات و هاولاتیان له‌خۆی کۆبکاته‌وه بۆئه‌وه‌ی خۆت تاقیکه‌یته‌وه ئایا کاریزمایت یان نا پێویسته کۆمه‌له ئه‌رکێک به ناسیاوو شوین که‌وتو و دۆسته‌کانت بسپێری به‌مه‌رجێ یه‌ک له‌ئه‌ویتر قورس‌تر بیت بۆ نمونه داوایان لێبکه پاره‌ت به‌قه‌رز بده‌نێ ، پاشان داوایان لێبکه پاره‌ت بۆ قه‌رز بکه‌ن ، دواتر داوایان لێبکه پاره‌ت بۆ بدزن ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌رده‌وام بون له جێبه‌جی کردنی ئه‌رکه‌کانیان ئه‌وه بێگومان تۆ کاریزمایت ئه‌گه‌ر وانهبون پێویسته تاقمه براده‌رێکی تر بدۆزیته‌وه..
2- پاڕانۆیا:نه‌خۆشیه‌کی ده‌رونیه ئه‌وکه‌سانه‌ی توش ده‌بن به‌خه‌یاڵی خۆیان واده‌زانن هه‌ندی که‌س به‌ته‌مان ئازاریان بده‌ن گوایه زۆر گرینگن ، به‌لام ئه‌م دیارده‌یه له سه‌رکرده مانای وایه له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه ساخلهمیت هه‌ست بکه هه‌موکه‌س به‌دواتا ده‌گه‌ڕێن وه‌ک چۆن تۆ به‌دوایان ده‌گه‌ڕییت . له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ بڕوات به‌که‌س نه‌بیت دیاره مه‌یل و ئاره‌زوت له دڵره‌قیه و کوێرانه بڕوات به‌خۆته هه‌ڵبه‌ت به‌مه‌ش چه‌ند هه‌نگاوێک له‌پێش ئه‌وکه‌سانه‌ی پێشبڕکێت له‌گه‌ل ده‌که‌ن ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌و ڕاستیه بزانه ناحه‌زه‌کانت ده‌یانه‌وێ ده‌ستت لێ بوه‌شینن خواردنت ژه‌هراوی بکه‌ن پاسه‌وانه‌کانت تیرۆر بکه‌ن ، سیخوڕیت له‌سه‌ر بکه‌ن گهندلیهکانت ئاشکرا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر نرخێک بیت ده‌سته‌لاتت لێ بسێنن بۆیه پێویسته زۆر زرینگ و وریا بیت بروا به‌که‌س نه‌که‌یت.
3 -به‌ڵێن مه‌به سه‌ر:
سه‌رکرده‌ی مه‌زن ئه‌وه‌یه که‌لله ڕه‌ق بیت به‌ئاره‌زوی خۆی چی بکات یان چی نه‌کات بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته به‌ندو بالۆره‌ی ویژدان و ئابڕو مرۆڤ دوستی .. ڕه‌نگه پێویستت به که‌مێک گزی و فێل وفهرهج هه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی خۆت لهبهڵێنهکانت بدزیه‌وه پێویستیت به هه‌ندی مه‌شق و ڕاهێنان هه‌یه سوود له ده‌سته واژه‌یه‌کی به‌سوودی میکیاڤیلی وه‌ربگره که ده‌لێ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو بونه‌وه‌رێکی به‌د ڕه‌وشته خاوه‌نی به‌ڵین و په‌یمانی خۆی نیه تۆش پیویسته په‌یمانه‌کانت به‌جێ نه‌هێنی.
4 -سوربون له‌سه‌ر بڕیاره‌کانت:
بیرت نه‌چیت ده‌سته‌لات و سه‌ربه‌رزی پشکی ئه‌و که‌سانه‌یه که هه‌میشه خه‌بات ده‌که‌ن به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن بێ ئه‌وه‌ی باکیان بهزهرهرو زیانی خه‌ڵک بیت نمونه‌یه‌کی زه‌ق له‌مێژودا له 218 به‌رله‌دایک بونی عیسا ده‌ربازبونی هانیبال (183 – 247 پ.م) به شاخی ئهلبدا که هه‌تا ئیمڕۆش به ئۆپراسیۆنیکی گرینگی سه‌ربازی دائه‌نرێت و ته‌نها بڕیار‌و بیرکردنه‌وه‌ی خودی ئه‌و سه‌رکرده که‌لله ڕه‌قه بوو ، هانیبال گوێی نه‌دایه له‌ناوچونی به‌شێکی زۆری فیل و پیاوه‌کانی له‌و رێگه سه‌خت و دورو درێژه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌و به‌هه‌ر نرخێک بوو گه‌یشتنه زه‌ویه تهختایهکانی ئیتالیا بووه بێگومان گه‌یشتنه ئامانج پاساوی هه‌مو قوربانیه‌ک ئه‌دات.
کوده‌تاکردن:
وه‌کو ده‌زانن کوده‌تا ڕێگه چاره‌سه‌رێکی خێرایه بۆ ده‌سته‌لات وه‌رگرتن ئه‌گه‌ر دلنیا نیت کوده‌تا چۆن بهرپادهبیت سود له نمونه‌ی کوده‌تاچیه‌کانی تر وه‌رگره شێوازی جیا جیا هه‌یه ده‌توانی هه‌لیان بژێریت وه‌کو محه‌مه‌د سوهارتۆ (1921- 2008) له‌رۆژی یه‌که‌می ئۆکتۆبه‌ری 1965دا ده‌سته‌لاتی ئیدونیسیای گرته‌ده‌ست و 32 ساڵ به‌ئاگر و ئاسن فرمانڕه‌وایی ئیندونۆسیای کرد که فێلی لههاوڕیی خۆی ژه‌نرال له‌تیف کرد‌و پاشان ڕه‌وانه‌ی زیندانی کرد.
1- به‌که‌مزانینی دوژمن : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ له‌هه‌وڵی جێگرتنه‌وه‌ی ده‌سته‌لات دایت پێویسته نه‌گریسی و هه‌له‌و که‌م و کوڕیه‌کانی نه‌یاره‌کانت بۆ خه‌ڵک باس بکه‌یت تا ده‌توانی سوک و ڕیسوایان بکه‌یت بۆئه‌وه‌ی به‌هانه‌ی به‌هێزت به‌ده‌سته‌وه بیت بۆ گۆڕانکاری و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکارێک دژی نهحهزهکانت ئه‌نجامی بده‌ی کۆمه‌لانی خه‌ڵک په‌سندی بکات.
بێگۆمان چوار شت هه‌یه که وا له خه‌ڵک ده‌کات پشت لهنهیارهکانت بکه‌ن و دژیان بوه‌ستنه‌وه * گه‌نده‌لی * دڵڕه‌قی * ناعه‌داله‌تی * بێ که‌فائه‌تی * هه‌ریه‌کێک له‌م خه‌وشانه‌ی نه‌یاره‌کان هه‌نجه‌ت و به‌هانه‌یه‌کی به‌هێزه بۆ ئه‌نجامدانی کوده‌تا پێویستیش به بهلگهو مهلگه ناکات ، به‌لگه هه‌ر بۆدادگا باشه له کاتی دیموکراتیدا.
هه‌ڵبژاردنی کاتی گونجاو بۆ کوده‌تا
هه‌ر کاتی رێگه‌ی کودهتات گرته به‌ر دڵنیابه له‌وه‌ی نه‌خشه‌و پلانه‌که‌ت وابی له رۆژی پشوی هه‌فته‌دا ده‌ست به‌کاربیت ، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێک ووتی رۆژی هه‌ینی باشتره گوێی مه‌ده‌رێ ؛ چونکه رۆژه‌کانی تر رۆژنامه‌نوس و ڕاپۆرت ده‌ره‌کان ده‌نگ و باسه‌کان بلاو ده‌که‌نه‌وه کێ ده‌زانی ههولهکهت سهردهگری و پاشان چ روئه‌دات .. بیری لێ بکه‌وه ئه‌رجه‌نتین له پشوی ههفتهدابو له‌سالی 1982 دورگه‌ی فۆکلاندی داگیر کرد ، جه‌نه‌رال بینوشیت له‌سالی 1973 ده‌ستی به‌سه‌ر شیلی داگرت ، دیکتاتۆری عیراق له 2 ئابی سالی 1990 کوێتی داگیر کرد ، سه‌رت سوڕ نه‌مینێ هیتله‌ر له 1/ئه‌یلولی 1939 پۆلهندهی داگیرکرد و جه‌نگی دوه‌می جیهان هه‌لگیرسا و رۆژی دووشه‌ممه دهنگو باسه‌که له‌هه‌مو شوێنیک خویندراوه
دۆشینی میدیا
تۆش بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک پیویستیت به ده‌ستگایه‌کی توکمه‌ی ڕاگه‌یاندن هه‌یه ، هه‌رچه‌ند خه‌ڵکی هۆشیار بڕوا‌و متمانه‌ی به راگه‌یاندنی دهستهلاتداری زۆر دار نیه ، که‌متر خه‌ڵکی پێ فریو ئه‌درێت بۆیه پێویسته ژێر به‌ژێر ده‌می نوسه‌ری به‌ناوبانگ و خاوه‌ن ده‌زگاکانی راگه‌یاندن چه‌ور بکه‌یت تا لابه‌لا باسی کارامه‌یی و زیره‌کی و هێزو توانات بکه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ندی ڕۆشنبیر و نوسه‌ری وا هه‌بیت تانه‌و ته‌شه‌رت لێبده‌ن و زمان درێژی بکه‌ن ، سه‌ره‌تا گه‌فیان لێبکه بیان ترسێنه پاشان هه‌وڵ بده به‌هۆی سیخورهکانتهوه ده‌ستیان لێ بوه‌شێنی ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌ری نه‌گرت پێویسته به‌پاره و پوڵ ده‌مکوتیان بکه‌یت . ئه‌م شه‌ڕه‌ش درێژه‌ی ده‌بیت هه‌تا تۆ له‌سه‌ر فرمانڕه‌وایی به‌رده‌وام بیت.
فیدل کاسترۆ به‌ته‌مه‌ترین سه‌رۆکی زیندوه له جیهاندا هه‌رگیز ده‌رفه‌تێکی له‌ده‌ست نه‌داوه به خه‌لک بڵی چی له‌کوبا ده‌وێ و به‌ته‌مایه به‌ره‌و کوێی ببات ووتاره‌کانی به‌رده‌وام له ته‌له‌فزیۆن و رادیو دوو باره ده‌کاته‌وه ، فیدل کاسترۆ به‌ناوبانگه له درێژ دادڕی له مانگی ئه‌یاری سالی 1953 ووتارێکی شه‌ش سعاتی له‌ته‌له‌فزیۆن پێشکه‌ش کرد تۆش ده‌توانی ڕێ‌و شوێنی ئه‌و بگری ئه‌گه‌ر پاره ته‌خشان و په‌خشان بکه‌یت ده‌توانی هه‌ندی گۆرانی بێژ وه‌کو مه‌یمون بۆت هه‌ڵپه‌ڕن و گۆرانیت به‌سه‌ردا هه‌ڵ بلێن نوسه‌ر و شایه‌ری سوک و ڕیسوا به‌کرێ بگریت له هه‌مو بوارێکه‌وه ووتارت بۆ ئاماده بکه‌ن.
(نوکته‌یه‌ک هه‌یه ده‌لێن فیدل کاسترۆ توشی خه‌وزڕان ده‌بیت دوکتۆری خۆی بانگ ده‌کات پێی ده‌لێ من خه‌وم لێناکه‌ویت كێشه نیه چ رێگه چاره‌یه‌کم بۆ به باش ده‌زانی پێم بلێ چیبکه‌م باشه؟
دوکتۆر : ڕێگه چاره‌ی باش هه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ی ووتاره‌کانی خۆت بخوێنیته‌وه)
هێلانه خۆشکردن
که به‌ته‌واوی ده‌سته‌لاتت گرته ده‌ست پێویسته مافه‌کانی خۆت به‌کاربینی له رێکخستن و ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر هه‌مو به‌هایه‌ک به‌تایبه‌تی ماڵ و مولکی گشتی.. با حه‌زه‌کانت وه‌کو پاشای دوه‌می مه‌راکیش بیت که حه‌وت کۆشکی شاهانه‌ی بێ وێنه‌ی هه‌یه 250 سه‌ر ئه‌سپی ڕاگرتوه ووشتره‌کانی له ژماره نایه‌ن نه‌عامه و که‌ره کێویه‌کی زۆری هه‌یه ، لای که‌می خاوه‌نی 1000 سه‌ر ئاژه‌لی تره ئه‌م لیسته وه‌ک ڕینماییه‌ک به‌کار بێنه له 100 ڕۆژی یه‌که‌می دهستهلاتتا جێبه‌جێی بکه شوێنێکی گه‌وره و فره‌وان و دڵگیر پاوان بکه شوێنیک که جێگه‌ی شانازی بیت بۆ رابواردن و حه‌وانه‌و گه‌ڕان. هیلاسیلاسی له ئیسیۆپیا کۆمه‌لیک شێری جۆری (جودا) به‌خێو ده‌کات بۆئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوی خۆیان له ده‌ورو به‌ری یه‌کێک له کۆشکه‌کانی بخولێنه‌وه شوێنیکی دلگیر هه‌لبژێره بۆ رۆژانی پشودان ( بیری لێبکه‌وه هیتله‌ر شاخی بێچسگادن ی هه‌لبژارد بۆ کاتی پشودان که خۆشترین شوێنی گه‌شت وگوزاره له ئه‌لمانیا با دوو فرۆکه‌ی تایبه‌تت هه‌بیت ، 3 ئوتومبێلی رۆلزڕایزی گولله نه‌بڕ ، یه‌ختێکی گه‌وره ( ئه‌گه‌ر وولاتهک داخراوه و له‌سه‌ر ده‌ریا نیه ده‌توانی له‌ولاتێکی سه‌رده‌ریا هه‌ڵبژێریت یهختهکهت له‌به‌نده‌رێکی ئه‌وێ ڕابگری بۆ نمونه له کاریبیان.
موبه‌قێکی پڕ له چێشتکه‌ری شاره‌زا ، که‌سێک تامی خواردنه‌کان بکات ژماره‌یه‌کی زۆر له غولام ده‌ست و پێوه‌نی کاراماو دڵسۆز.دامه‌زراندی بیرۆکراسی تایبه‌ت به خودی خۆت:
ده‌بی کۆمه‌ڵه کارمه‌ندێکی هۆشیارت هه‌بی له‌بواری بیرۆکراسی و کاری ڕۆتینی بۆپر کردنه‌وه‌ی پۆسته پف دراوه زلکراوهکانی دهولهتهکهت باشتر وایه خزم و دوستهکانت هیچیان به‌ده‌ست نه‌بی. بیرت نه‌چیت هه‌میشه کارمه‌ندو ئه‌دمینی خاو خلیسک و که‌سانی بێ به‌هره و کۆنه شه‌رمه‌زار بۆ پۆستی گرینگ ده‌ست نیشان بکه ئه‌گه‌ر چاو پۆشیش له وورده گهندهلیهکانیان بکه‌ی باشتره به‌دوای که‌سایه‌تی هه‌ڵپه‌رست و هه‌ڵمه‌ته کاسی کۆنه تاوانبار بگه‌ڕێ ؛ چونکه ئه‌وه‌ی پێاوی هیچوپۆچ بۆتان ده‌کات پیاوی مه‌ردو به‌ویژدان نایکات!.
لینینی مه‌زن هه‌ستی به به‌رز خوازی ستالین کرد کاتی به‌هۆی جه‌ڵته لێدانه‌وه له 1922 پۆستی سکرتێری گشتی پارتی بۆلشه‌ویکی پێ سپارد پاشان لینین باشتر مه‌ترسی ستالینی بۆ ئاشکرا بوو ؛ بۆیه به نامه‌یه‌کی نهینی ئامۆژگاری کۆنگره‌ی داهاتوی کرد که ستالین هه‌ڵنه‌بژێرن ، به‌لام ستالین به‌ستنی کۆنگره‌ی وهقون داخست نه‌ی هیشت نامه‌که‌شی کاریگه‌ری بمینێ به شتێکی بێ ئه‌هه‌میه‌تی دانا بێگومان ئه‌گه‌ر لینین دوچاری جه‌ڵته نه‌بوایه که توشی شهپلهی کرد ره‌نگه ستالین بهدوگمهن ناوی له‌په‌راوێزی کتێبه میژویه‌کان باس بکرایه.
یهکهلاکردنهوهی تۆله سه‌ندنه‌وه و کۆنه قین:
به‌شی زۆری خه‌لک به‌شی خۆی ناحه‌زی هه‌یه به‌لام که‌میان خه‌ونی تۆله سه‌ندنه‌وه‌یان دێته دی ، تۆ ئێستا ده‌توانی تۆله له نه‌یاره‌کانت بکه‌یته‌وه و ده‌ست نیشانیان بکه‌یت:
* کی بو ویستی پاڵ به‌تۆ وهنێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بچیته لووتکه؟
*کێ بوو ده‌سته‌لاتی هه‌بوو به‌لام به‌ته‌واوی هاوکاری نه‌کردیت؟
* ئایا هاورێ و لایه‌نگیری فه‌رمانداری پێشوو له‌کوێ سه‌ری خۆیان کز کردوه؟
* كێ بون ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی زیده ڕۆیی و ناسروشتی سوود مه‌ند بون له حکومه‌تی له‌مه‌و به‌ر؟
*کێ بون ئه‌وانه‌ی کاتی خۆی زماندرێژیی و بێ ڕێزیان به‌رامبه‌رت ده‌کرد؟
*کێن ئه‌وانه‌ی زۆر شت ده‌رباره‌ی خۆت ده‌زانن؟
ئێستا بیر له‌وه بکه‌وه چ جۆره سزایه‌ک به په‌سند ده‌زانی:
* تیرۆر کردن : له‌وه داهێنه‌ربه مه‌لیک ئه‌دواردی شه‌شه‌م شازاده کلارنس ی له ناو شه‌رابی شیرینی مامزی دا خنکاند!
* به‌به‌رچاوی خه‌لک جێبه‌جێ کردنی سزای مه‌رگ:
وێنه‌ی کوشتنی تۆماس کرانمه‌ر به سوتاندنی به‌به‌رچاوی خه‌لک ، یان سه‌ر پهڵدان وه‌کو ماری ئه‌نتوانیت شاژنی فه‌ره‌نسا له 16/ئۆکتۆبه‌ری سالی 1793 دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ر گاڵیسکهیهکی سه‌رکراوه به شه‌قامه‌کانی پاریس‌دا گێڕایان شڕهخورهکان هه‌رچی شتی پیس بو تێ‌یان گرت و پاشان به مه‌قسه‌له سه‌ریان پهڵدا
*زیندانی کردن : جاران باوبو نه‌یاره‌کانیان بۆ شوێنی دوره ده‌ست نه‌فی ده‌کرد .. ناپلیۆن دوو جار له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپا نه‌فی کراوه.
ئه‌شکه‌نجه‌دان: له سه‌ده‌ی 16 دا کلیسای کاسۆلیک له‌ئیسپانیا خه‌لکی بێ باوڕو گومڕای ئه‌شکه‌نجه ئه‌دا به داهێنانی شێوازێکی لێکۆلینه‌وه و ئاراسته‌کردنی زنجیریه‌ک پرسیاری هه‌ست ڕوشێن به‌مه‌به‌ستی سوکایه‌تی پێکردن.
یاسا دانان یان یاسا دروستکردن
(هه‌رکه‌سێک له مناڵ یان له کۆیله‌ی که‌سێک بێ شاهێدو ئیسپات شتێک بکڕیت به دز دائه‌نرێت ده‌بی سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا بسه‌پێت.
یاسای حمۆرابی پادشای بابل(1795-50پێش زایین )
له‌وتی یاسای حمۆرابی له‌ده‌وروبه‌ری سالی 1780 دا به‌رله‌دایک بونی عیسا ده‌رچوه سه‌رکرده مه‌زنه‌کان به‌ئاره‌زوی خۆیان یاسا دائه‌نێن به‌لام له دیموکراسی دا یاسان دانان داب و نه‌ریتی خۆی هه‌یه پێویست به مشت‌ومڕ و توێژینه‌وه و تاو‌و توێ کردن هه‌یه به‌چه‌ند قوناغ ره‌ت ده‌بی و ئینجا بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێت.
لای دیکتاتۆره‌کان یاسا وه‌کو لاستیک وایه چۆنی بوێ ئاوا لێکی ده‌کێشیته‌وه ، باشترین رێگا ئه‌وه‌یه خۆت فه‌رهه‌نگێکی یاسایی ئاماده بکه‌یت هه‌ندێک زاراوه‌ی یاسایی کۆبکه‌وه بابه‌ته‌کان پۆلین بکه بۆ نمونه :
تانه‌و ته‌شه‌ر لێدان وئابڕو بردن: به‌ڕاستی مانای وایه هه‌رشتێکی خراپ که ده‌رباره‌ی تۆ بووترێ.
ده‌سته‌ی دادوه‌ری: گروپێکه ئه‌و یاسایانه‌ی تۆ پیت باشه په‌سندی ده‌کات.
ده‌سته‌ی سوێند خۆره‌کان: له‌دوازده که‌س پێک دێت له‌دادگا ئاماده ده‌بن بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بڕیارێک پێویستی به گۆڕانکاری هه‌بیت یان شتێک دادوه‌ر فه‌رامۆشی بکات ڕاستی بکه‌نه‌وه.
یاسا : سیپارهیهکه نوسراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کان به‌ئاره‌زوی تۆ به‌ڕێوه بچیت. له‌که‌ش و هه‌وای دیکتاتۆری‌دا هیچ کۆسپ و ئالۆزکاری یه‌ک نیه له‌به‌رده‌م یاسا تێپه‌ڕاندن و پیاده‌کردنی.
پارێزه‌ر : که‌سێکه ده‌توانی به‌چاکترین شێواز باجی سه‌رمایه‌و وه‌به‌ر هینان و داپۆشی.
پارله‌مان : گروپێکی ده‌ست که‌مۆ کراوه له شوێنیکی وه‌ک دیوه‌خان گشت بڕیار‌و پێشنیاره‌کانی تۆ به پێی پێویست په‌سند ده‌که‌ن به‌رده‌وامیش له‌به‌ر چاوی کامیره‌کانی ته‌له‌ڤیزیۆن چهپلهت بۆ لێئه‌ده‌ن.
ئه‌و شتانه‌ی دیکتاتۆر ده‌توانی بیکا و له دیموکراسیدا ناکرێت
———————-
* داخستنی ئیستگه‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن و رۆژنامه‌کان سانسور خستنه سه‌ر تۆری ته‌له‌فۆن و یان قه‌ده‌غه‌کردنیان هه‌ر کاتێک ئاره‌زو بکه‌یت.
* ده‌توانی پاره‌ی فاتۆرهی ئاو‌و کاره‌باو ته‌له‌فۆن و گاز هه‌ر نه‌دیت.
ده‌توانی له‌ناوه‌ندی شه‌قام ئوتومبێل ڕابگری و هه‌روه‌ها ده‌توانی هه‌ندی رێگه‌و بان و شه‌قامی گشتی بۆ هات و چوی خۆت قۆرخ بکه‌یت.
* له‌سه‌ر پولی پۆسته ژیننامه‌ی خۆت بنوسیت. گۆڤار‌و رۆژنامه‌کانی وولات ناچار بکه‌یت به‌رده‌وام وێنه‌ی جۆرا و جۆرت بلاوبکه‌نه‌وه.
* هیچ دادگایه‌کی وولات بۆی نیه داوای لیکۆلینه‌وه یان سزایه‌ک بسه‌پێنی به‌سه‌ر خۆت و که‌س و کارت یان ئه‌وانه‌ی تۆ پشت و په‌نایان بیت.
* ده‌توانی شه‌وو رۆژ جلی سه‌ربازی (خاکی) بپۆشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی هێزو ده‌سته‌لاته و مۆدیلیشی ناڕوات
* ده‌توانی ناوی هه‌ندێ شار بگۆڕی یان ناوی خۆتی پێوه بلکێنی ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره لای که‌می حه‌فتا شاری به‌ناوی ئه‌سکه‌نده‌ریه ناو زهد کردوه.
* ده‌توانی ئالای وولات بگۆڕی ره‌نگ و سیمبولێک به‌کاربینی که‌خۆت به‌چاکی ده‌زانی.بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو کارێک بکه
بۆئه‌وه‌ی مێژوو فه‌رامۆشت نه‌کات کارێک دابهێنه با زۆر کاریگه‌ریش نه‌بیت ، شێوازێک بدۆزه‌وه لایه‌نگری چاکسازی کۆمه‌لایه‌تی تیا بیت.
مۆسۆلینی زۆردارێکی دڵڕه‌ق و ڕه‌زا گران بوو به‌لام خه‌ڵکی ئیتالیا ئێستاش بیری ده‌که‌نه‌وه که رژێمه‌که‌ی توانی وا‌بکات شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌کاتی خۆی بگات و دوانه‌که‌وی. ئه‌لمان هیتله‌ریان هه‌یه باسی بکه‌ن بۆ ئۆتۆبانهکهی ، زۆرێک له ئێمه ئیستاش رۆژ ژمێری گریگۆریان به‌کاردێنیت که له‌لایه‌ن پاپا گریگۆری سێزده‌هه‌م له سالی 1582 دروستی کردوه ، تۆش شتێک بدۆزه‌ره‌وه بۆنمونه ده‌توانی فرمان بده‌یت نابی که‌س له وولات سه‌رو سمێلی ڕه‌ش کاته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه بڕیار بده ده‌بی هه‌مو که‌س ئه‌و کاره بکات .
مه‌رگی دیکتاتۆر
بێگومان لێکۆله‌ره‌وه‌کان سه‌ریان سوڕماوه له ئاشکرا نه‌بون و له‌ناو چونی کۆمه‌لێک زۆردار له‌مێژودا.
پاش هه‌شت ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی دیکتاتۆری ئۆگه‌نده عیدی ئه‌مینی دلڕهق له‌پڕ وون بو به‌گوێره‌ی هه‌ندی پڕۆپاگه‌نده گوایه له‌شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه داڵده دراوه ، تا ئێستا ئه‌م گومانه‌ش ڕون نه‌بوته‌وه ، به‌لام له هه‌لاتن و خۆشارنه‌وه سه‌رکه‌وتو بوو. تا ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئۆدلف هێتله‌ر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه که له‌سالی 1945 به‌رلین له‌لایه‌ن روسیا بوردومان کراو داگیر کرا و ئه‌ویش بهخۆیو ژنه دۆسته‌که‌ی سه‌ریان تیا چوو ، ئێستاس هه‌ندی که‌س واده‌زانن له‌ژیاندا ماوه و له رۆخی ده‌ریای ریۆ دی جانیرۆ خۆی ئه‌داته به‌رتیشکی خۆره‌تاو. پێویستیش ناکات تۆ زۆردارێکی سه‌ربازی بیت هه‌تا دوچاری هه‌لاتن و خۆشاردنه‌وه بیت ، هه‌ندی جار سه‌رکرده‌ی ئاسایی هه‌یه دوچاری چاره‌ڕه‌شی ده‌بیت . له‌ئوسترالیا له سالی 1967 سه‌رۆک وه‌زیران هارۆلد هۆلت له‌کاتی مه‌له‌کردن له که‌ناری ده‌ریا وون بوو ته‌رمه‌که‌شی هه‌ر نه‌دۆزراوه زۆر لێکدانه‌وه و مه‌زه‌نده‌ی ده‌رباره‌ی کرا.
وانه و په‌ند لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر گۆمانت کرد بارودۆخی دهستهلاتهکهت به‌ره‌و شله‌ژان و ئالۆزی ده‌ڕوات هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی کار له‌کار نه‌ترازاوه بێریکی قوڵی لێ بکه‌وه ، شێوازێکی ڕاکردن هه‌ڵبژێره شوێن پاو پاشه‌کشه‌ی خۆت داپۆشه و ڕاکه‌و که‌س نه‌تبینی.
با دهرچونهکهت کت‌وپڕ بیت ، لێل و ته‌ماوی بیت هیچ نه‌بی بۆئه‌وه‌ی له تۆماری مێژودا ناو‌و شوێنیک بۆ خۆت دابین بکه‌یت ، نه‌که‌ی چاو له‌نمونه‌ی خۆشاردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانی جۆن ستون هاوس بکه‌یت کاتی که‌وته ژێر قه‌رز و قۆڵه‌یه‌کی قورس رۆیشت له‌سه‌ر لێواری ده‌ریای میامی باوه‌شێک جل و به‌رگی خۆی به‌جێهێشت و له گه‌ل سکرتێره‌که‌ی ڕایان کرد بۆ به‌رازیل پاش دوو ساڵ به‌قۆڵ به‌ستراوی هێنایانه‌وه بۆ به‌ریتانیا و زیندانی کرا.
دوا ووشه‌ی به‌ناوبانگی سه‌ره مه‌رگی نیکۆلای ماکیاڤیلی
من حه‌زده‌که‌م بچم بۆ دۆزه‌خ نه‌ک بۆ به‌هه‌شت چونکه له وه‌ی یه‌که‌مدا ده‌بمه هاوڕیی قه‌شه‌و پاشا‌و شازاده ، له‌کاتێدا له‌وه‌ی دوه‌میان ته‌نیا سواڵکه‌رو ره‌به‌ن و بانگخواز هه‌یه.