پێش خۆكوشتن
له‌م ژووره هێمن و بێده‌نگه‌دا , دۆێنێ ئه‌و ژنه‌ی كه له ناخی دڵمه‌وه خۆشم ده‌ویست دانیشتبوو. سه‌ره جوانه‌كه‌ی له سه‌ر ئه‌م سه‌رینه نه‌رم و په‌مه‌ییه دانا , له‌م په‌رداخه كریستاڵییه‌دا تێكه‌ڵ به تنۆكێك عه‌تر، قومێك مه‌ی خوارده‌وه.
هه‌موو ئه‌وانه دۆێنێ ڕوویدا , دۆێنێش خه‌ونێكه و ناگه‌ڕێته‌وه , وه‌لێ ئه‌مڕۆ ئه‌و ژنه‌ی كه دڵم خۆشی ده‌ویست ڕۆشت , بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كی ڕووته‌ن و سارد و دوور كه پێی ده‌وترێ وڵاتی ته‌نیایی و له یاد چوونه‌وه .
شۆێن به‌نجه‌كانی ئه‌و ژنه‌ی كه دڵم خۆشی ده‌ویست هێشتا به سه‌ر كریستاڵی ئاوێنه‌كه‌مه‌وه دیاره , عه‌تر و بۆنی هه‌ناسه‌كانی هێشتا له نێوان قه‌دی جله‌كانمدا دێت و ده‌چێت , هێشتا سه‌دای ده‌نگی نه‌ڕۆشتووه له سووچه‌كانی ماڵه‌كه‌مدا. وه‌لێ خودی ئه‌و ژنه، ئه‌و ژنه‌ی كه دڵم خۆشی ده‌ویست كۆچی كرد بۆ شوێنێكی دوور پێی ده‌وترێ دۆڵی كۆچ و بیرچوونه‌وه , به‌ڵام شوێن په‌نجه‌كانی و عه‌تری هه‌ناسه‌كانی و سێبه‌ری ڕۆحی له‌م ژووره‌دا، هه‌تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ر ده‌مێنێته‌وه. له‌و ده‌مه‌دا په‌نجه‌ره‌كانی ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی با بێته ژووره‌وه، به ته‌وژمه‌كانی ڕایماڵێ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بۆی جێهێشتووم، ئه‌و جوانه دڵڕفێنه.
وێنه‌ی ئه‌و ژنه‌ی كه دڵم خۆشی ده‌ویست هێشتا به ته‌نیشت پێخه‌وه‌كه‌مه‌وه هه‌ڵواسراوه , نامه خۆشه‌ویستییه‌كانی كه بۆی ده‌ناردم هیشتا ده‌رنه‌چووه له ناو ئه‌و سنووقه مسه‌ی كه نه‌خشێنراوه به شیلان و مه‌رجان , تاڵه پرچه زێڕنییه‌كه‌ی كه پێی خۆش ویستم وه‌كو یادگارییه‌ك له ناو به‌رگه ئاورێشمییه داپۆشراوه‌كه به مسك و بخوورد هه‌ر ده‌رنه‌چووه.
ئه‌م هه‌موو شتانه له جیگای خۆی ده‌مێنێته‌وه تا وه‌كو به‌ره‌به‌یان ئه‌و ده‌مه‌ی كه کازیوه دێت , په‌نجه‌ره‌كانی ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه تا هه‌وا بێته ژووره‌وه و ڕاپێچی بكات بۆ تاریكی عه‌ده‌م بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه بێده‌نگییه ڵاله‌كانی لێیه .ئه‌و ژنه‌ی كه دڵم خۆشی ویست له ئه‌و ژنانه ده‌چوو كه دڵی ئیوه‌ش خۆشی ویست ئه‌ی لاوه‌كان. ئه‌و بوونه‌وه‌رێكی نامۆیه، خوداوه‌نده‌كان دروستی كردوون، له ناسكی و نیانی كۆتر و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كانی مار و له خۆبایی بوونی تاوس و دڕنده‌یی گورگ و جوانی گوڵێكی سپی وسامناكی شه‌وێكی تاریك و مشتێك له خۆڵه‌مێش و ژوورێك له كه‌فی زه‌ریا .
ئه‌و ژنه‌ی كه دڵم خۆشی ده‌ویست له ڕۆژانی منداڵیمه‌وه ناسیم , له ناو كێڵگه‌كاندا به دوایدا ڕامده‌كرد, خۆم به كلكه‌كانییه‌وه ده‌گرد له ناو شه‌قامه‌كاندا.
كه له ڕۆژگاری لاوێتیمدا ناسیم , خه‌یاڵی ڕووخساریم ده‌بینی له‌ناو روِوخساری كتێبه‌كان و سه‌فه‌رنامه‌كاندا , هێڵه‌كانی به‌ژن و باڵایم ده‌بینی له نێوان هه‌وره‌كانی ئاسماندا و گوێم له ئاوازی ده‌نگی ده‌بوو له‌گه‌ڵ خوڕه‌ی جۆگه‌له‌كاندا به‌رز دوبوووه‌وه .
له ڕۆژانی پیاوێتیمدا ناسیم، دائه‌نیتشم له‌گه‌ڵیدا به گفتوگۆوه و برسیارم لێ ده‌كرد به ڕاوێژكارییه‌وه , نزیك ده‌بوومه‌وه لێی و گله‌یی ئازاره‌كانی دڵی خۆم بۆ ده‌كرد , نهێنێكانی ڕۆحی خۆمم بۆ ده‌دركاند .
ئه‌وانه هه‌موو دۆێنێ بوو, دوێنێش خه‌ونێكه‌و ناگه‌ڕێته‌وه, وه‌لێ ئه‌مڕۆ ئه‌و ژنه‌ی كه خۆشیم ده‌ویست ڕۆشت بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كی دوور و ڕووته‌ن و سارد كه پێی ده‌وترێ وڵاتی ته‌نیایی و له یاد چوونه‌وه.
ئه‌و ژنه‌ی كه دڵم خۆشی ده‌ویست ناوی ( ژیان)ه،
ژیان ژنێكی ته‌لیسماوی دڵڕفێنه دڵمان گرفتار ده‌كات و ڕۆحمان شه‌یدای خۆی ده‌كات , ویژدانمان لێورێژ ده‌كات له په‌یمان. كه ده‌ستی ده‌ستی كرد هیوامان تیا ده‌مرێنێ و كه به جێی هێنا بێزاریمان له ناودا بێ‌دار ده‌كاته‌وه. ژیان ژنێكه به فرمێسكی عاشقه‌كانی خۆی ده‌شوات و به خۆێنی كوژراوه‌كانی خۆی بۆندار ده‌كات.
ژیان ژنێكه ڕۆژگاره سپییه‌كان كه داپۆشراوه به شه‌وگاره تاریكه‌كان له به‌ر ده‌كات.
ژیان ژنێكه ڕازی ده‌بیت به دڵی بنیاده‌مه‌كان وه‌كوو دۆستێك و نایه‌وی وه‌كو حه‌ڵالێك. ژیان ژنێكی سۆزانییه، وه‌لێ جوانه , هه‌ر كه‌سێك ڕووتییه‌كه‌ی ببینێ، ڕقی له جوانییه‌كانی ده‌بێته‌وه .