دوای پێنج مانگ ده‌زگای به‌درخان یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بیرده‌كه‌وێته
"ئه‌و ڤیستیڤاڵه بۆ گه‌شتوگزاری چه‌ند براده‌رێكه"
ده‌زگای به‌درخان بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی كوردستان ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام ده‌دات، و رۆژنامه‌نووسێك پێی وایه ئه‌و ڤیستیڤاڵه ته‌نیا بۆ گه‌شت و گوزاره له سه‌ر پاره‌ی هاوڵاتیان له به‌رانبه‌ردا وه‌ته‌بێژی به‌درخان ده‌ڵێت "بۆ رۆژنامه‌نووس پێویستی به گه‌شت و گوزار نییه؟".
ده‌زگای به‌درخان بڕیاره له كۆتای مانگی 9ی ئه‌مساڵدا شه‌شه‌مین ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی له‌ژێر ناونیشانی له (ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌كۆپۆڵ) به بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیه‌وه له ئه‌سینای پایته‌خی یۆنان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ سازبكات، هه‌رچه‌نده یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی نزێكه‌ی پێنج مانگی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه كه له 22/4دایه. به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی دڵزار حه‌سه‌ن و ته‌بێژی فه‌رمی فستیڤاڵه كه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یۆنان كه له‌و كاته‌دا سازكراو ڤیستڤاڵه‌كه‌یان دواخست بۆ ئێستا.
یه‌كه‌م ڤیستیڤاڵی به‌درخان بۆ یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له21-22/4/2004له سلێمانی كراوه دووه‌هه‌م ڤیستیڤاڵ له 21-22-23/4/2005له دهۆك له 21-22-23/4/2006 له‌هه‌ولێر ڤیستیڤاڵی چواره‌م له 22-23/4/2007 له به‌رلینی پایته‌خی ئه‌ڵمانیا ڤیستیڤاڵی پێنج له 21-22/4/2008 له قاهیره پایته‌ختی میسر وه بڕیار ڤیستیڤاڵی شه‌شه‌م له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ده‌بێت.
دڵزار حسه‌ن ئه‌وه‌ی گوت میوانه‌كان جگه له‌و دوو رۆژه بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی دیكه هه‌رمیوانی ڤیستیڤاڵ ده‌بن، گه‌شتیان پێده‌كه‌ن به‌ناو یۆنان. ئه‌و میوانانه‌ی كه له كوردستانه‌وه بانگێشت كراون 20تا 25 كه‌س ده‌بن.
سۆران عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆشنبیری و هونه‌ر له رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت پێی وایه ئه‌و ڤیستیڤاڵه ده‌كرا له ناوخۆی كوردستاندا، ئه‌نجام بدرێت، چونكه به‌ڕای ئه‌و هیچ پێویستیه‌ك له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و پاره زۆره له بودجه‌ی كوردستان سه‌رف بكرێت بۆ "سه‌فه‌ری چه‌ند براده‌رێك كه له بنه‌ڕه‌تدا پێویستیان به‌سه‌فه‌ر نییه له‌و كه‌سانه‌ن هه‌ركاتێك بیانه‌وێت سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن". له به‌رانبه‌ردا دڵزار حه‌سه‌ن گوتی "باوه‌ڕ ناكه‌م به‌شێوه‌یه‌كی براده‌رانه بێت چونكه من بۆ خۆم له سه‌ره‌تای دروست بوونی ده‌زگای به‌درخانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافه بووم، به‌ڵام یه‌كه‌م جارمه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه سه‌فه‌ر ده‌كه‌م". به‌ڵام بوونی گله‌ی له‌و شێوه‌یه به‌كارێكی ئاسایی ده‌زانێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌گرنگی سازدانی ئه‌و جۆره ڤیستیڤاڵانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی تێده‌چێت ئه‌ی بۆ له‌ناوخۆی وڵات‌دا ساز ناكرێت گوتی "ره‌نگه ئێمه له‌ناو كوردستاندا باش له‌وه تێنه‌گه‌ین، به‌ڵام وڵاتانی ده‌ره‌وه زۆر به‌په‌رۆشن بۆ ئه‌وه ئه‌و جۆره ڤیستیڤاڵه له ده‌ره‌وه ساز بكرێت، بۆ دروست بوونی تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ كوردستاندا".
سه‌باره‌ت به‌وه كه بۆ گه‌شتوگوزار ده‌چن گوتی "ئه‌گه‌ر بۆ سه‌فره و سیاحه‌ش بێت كارێكی ئاساییه" پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه "ئایه رۆژنامه‌نووس هه‌قی ئه‌وه‌ی نییه هاوكاری بكرێت بۆ سه‌فره و سیاحه". به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره بۆ گه‌شتوو گوزاری له سه‌ر بودجه‌ی وڵات.
كه به‌پێی قسه‌ی و ته‌بێژه‌كه‌یان ده‌زگای به‌درخان زیاتر له 100 گه‌شتی جۆراوجۆری سازكردوه.
سه‌باره‌ت به شێوازی بانگێشتكردنی به‌شداربووانی ئه‌و ڤیستیڤاڵه دڵزار حه‌سه‌ن گوتی "به‌شێكی میوانه‌كان ئه‌وانه‌ن كه لێكۆڵینه‌وه له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌شێكی دیكه‌ی روناكبیر و نووسه‌رانن".
له‌باره‌ی پاڵپشتی مادیه‌وه ناوبراو گوتی "له هه‌ر ڤیستیڤاڵێكدا كه‌سێك هاوكاری كردوه زۆر "زۆر جار سه‌رۆكی حكومه‌ت كاك نێچیرڤان بارزانی، هه‌ندێ جار كاك كۆسره‌ت جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ندێك ڤیستیڤاڵیشدا كاك عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌وه‌ها به‌ڕێز د.كه‌مال فواد سه‌ركی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاوكاری كردوین" دڵزار حه‌سه‌ن گوتی ناتوانین پێشبینی ژماره‌ی ئه‌و پاره‌یه بكه‌ین كه بۆ ئه‌و ڤیستیڤاڵه سه‌رف ده‌كرێت به‌ڵام گوتی "مه‌سروفاتی ناو یۆنان له سه‌رلایه‌نی یۆنانیه".
سۆران عه‌زیزی رۆژنامه‌نووس ئاماژه‌وه‌ی به‌وه‌كرد "ئه‌وه جێگا پرسیاره ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڤیستیڤاڵه به بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیه‌وه ساز ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌و ڤیستڤاڵه بانگێشت كراون یان رۆژنامه‌نووسنین یان په‌یوه‌ندیه‌كی لاوازیان به رۆژنامه‌وه هه‌یه، ئه‌وان زیاتر نووسه‌ر و روناكبیرانن، بۆیه پێویسته كه هه‌ر پاره‌كه سه‌رف ده‌كرێت چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك یان بانگێشت بكردایه". له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌دا دڵزار حه‌سه‌ن گوتی "به‌درخان جگه له‌و سه‌فه‌ره گه‌ورانه هه‌ندێك گه‌شتی بچوكی دیكه‌ی بۆ زیاتر له 150 نووسه‌ر و روناكبیر و رۆژنامه‌نووسی ئه‌زموندار و رۆژنامه‌نووسی نوێ ئه‌نجامداوه بۆ وڵاتانی توركیا , سوریان, ئه‌رده‌ن , لوبنان, ئێران و میسر ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بایه‌خ به هه‌موو توێژه‌كاندراوه".
دڵزار پێیوایه به‌شێك له ئه‌ركی ئه‌و گه‌شتانه به داهاتی ده‌زگای به‌درخان خۆی بووه چونكه "به‌درخان رۆژنامه‌ی هه‌یه، كتێب چاپ ده‌كات له‌و كارانه‌شدا داهاتی ده‌بێت". ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌وانه‌ی له بواری راگه‌یاندن و رۆشنبیری‌دا كارده‌كه‌ن ده‌ڵێن به ده‌گمه‌ن ده‌زگا هه‌بێت بتوانێت به‌بێ هاوكاری حكومه‌ت خۆی پێ به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌رچه‌نده ده‌زگای به‌درخان به‌وه ناسراوه كه ده‌زگایه‌كی نزیكه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه، به‌ڵام دڵزار دژی ئه‌و قسانه‌یه‌و ده‌ڵێت "ره‌نگه ئه‌و شوناس پێ دانه به‌و ده‌زگایه راست نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌شتكه كه بۆ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ساز كراوه چی ناوده‌نێن".
به‌بڕوای دڵزار كار و چالاكیه‌كانی ده‌زگاكه‌ی له ئاسێتكی نیشتمانی وكلتووری كوردایه.
رۆژنامه‌نووسێكی دیكه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "ئه‌گه‌ر ده‌زگای به‌درخان یه‌كێتی نه‌بێت ناتوانێت ئه‌و هه‌موو گه‌شتو و گوزاره به‌ناوی جیا جیاوه سازبكات چونكه ئێمه ده‌زانین ئه‌و جۆره كارانه له كوردستان له رێگای حیزبه‌وه نه‌بێت ئه‌نجام نادرێت ده‌رگای سه‌فه‌ر ته‌نیا بۆ حیزبه‌یه‌كان كراوه‌ته‌وه له سه‌ر پاره‌ی حكومه‌ت".
به‌ڵام دڵزار حه‌سه‌ن ئه‌و قسه‌یه به "بوختان "ده‌زانێ چونكه به‌بڕوای ئه‌و "هاوكاریه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ئیشكردنه هه‌ركه‌سێكیش كار بكات هاوكاری ده‌كرێت" گوتیشی "ئه‌و كه‌سانه‌ی گله‌ی ده‌كه‌ن هه‌ق وایه پڕۆپۆزۆڵیان هه‌بێت ئه‌وكات ده‌رده‌كه‌وێت كه هاوكاری بۆ ده‌رێن یان نا".