Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
عه‌دنان كه‌ریم له‌ رێگای هێرش عومه‌ره‌ وه‌ حه‌سه‌ن زیره‌ك زیندو ده‌كاته‌وه‌

عه‌دنان كه‌ریم له‌ رێگای هێرش عومه‌ره‌ وه‌ حه‌سه‌ن زیره‌ك زیندو ده‌كاته‌وه‌

Closed
by September 25, 2009 گشتی

 

 هونه‌رمه‌ند و مۆسیقاژه‌ن " هێرش عومه‌ر ره‌زا" له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ ستۆكهۆڵمه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ (میدیا) رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ عه‌دنان كه‌ریم سه‌رقاڵی كار كردنه‌ له‌سه‌ر  مقامێكی حه‌سه‌ن زیره‌ك.
هێرش عومه‌ر  وه‌ك خۆی گوتی به‌ شێوازێكی پرۆفیشنه‌ڵانه‌  كاری له‌ سه‌ر  یه‌كێك  له‌ مه‌قامه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك كردووه‌ كه‌ ته‌نها مقام بووه‌، به‌ڵام سه‌ر له‌ نوێ‌ چه‌ند په‌نجه‌یه‌كی هونه‌ری لێداوه‌، ئاواز و ئاماده‌كردنی بۆ كردووه‌ و دابه‌ش كردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كارزان محموده‌وه‌یه‌ هۆنراوه‌ی مقامه‌كه‌ هی " ئه‌حمه‌د هه‌ردی" شاعیره‌.
هێرش به‌  هه‌فته‌نامه‌ی میدیای راگه‌یاند ئه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌ بریتییه‌ له‌ تێكه‌ڵ كردنی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك و عه‌دنان كه‌ریم له‌گه‌ڵ گروپێكی سمفۆنی كه‌ له‌سه‌ر شێوازێكی كلاسیك داڕێژراوه‌.
هه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی ووتی " خۆشبه‌ختانه‌ كاك عه‌دنان كه‌ریم كاره‌كه‌ی به‌ دڵ بووه‌ ئێستا سه‌رقاڵی تۆماركردنی ده‌نگه‌كانین له‌ یه‌كێك له‌ ستۆدیۆكانی ستۆكهۆڵم پاشانیش وێنه‌ی كاره‌كه‌ ده‌كێشین به‌گه‌ڕانه‌وه‌شمان بۆ كوردستان كۆنفرانسێك بۆ ئه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
له‌ كۆتایی قسه‌كانی هێرش عومه‌ر به‌ پێویستی زانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی  هه‌ریه‌ك له‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و نه‌وژین محمد بكات  بۆ پشتگیری كردن و به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و كاره‌ هونه‌ریه‌

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.